له‌گه‌ڵ هه‌موواندا ته‌نیا … ده‌ق: چارلس بوکۆفیسکی
ا
وه‌رگێڕانی: سۆران محه‌مه‌د
گۆشته‌که ئێسکه‌که‌ی داپۆشیوه
ئاوه‌زیشیان تێخست
هه‌ندێكجاریش گیان،
ژنه‌کان ئینجانه‌کان ده‌شکێنن
له دیواره‌کاندا
و پیاوه‌کان زۆر ده‌خۆنه‌وه
هیچ که‌سێکیش که‌سێکی دی
نابینێته‌وه
به‌ڵام هه‌ر
ده‌نواڕ‌ن
به گاگۆڵکێ ده‌چنه ناو جێ و
لێی ده‌رده‌چن.
گۆشت دایپۆشیوه
ئێسك و گۆشته‌که
بۆ زیاتر له گۆشت
ده‌گه‌ڕێ.
.
هیچ شانسێ نییه
هه‌رگیز:
هه‌موومان که‌وتوینه‌ته
نێو داوی تاکه
چاره‌نووسێکه‌وه.
.
هیچ که‌سێك هه‌رگیز
که‌سێکی دی نابینێته‌وه.
.
شار پڕ ئه‌بێ له پاشه‌ڕۆ
باخه‌کان پڕ ده‌بن له شڕه
خانووه‌کان پڕ ده‌بن له شێت
خه‌سته‌خانه‌کان پڕ ده‌بن
گۆڕستانه‌کان پڕ ده‌بن
.
هیچ شتێکی تر
پڕ نا بێ
………………………………
بایۆگرافی/
ساڵی له‌دایك بوون و مردن: 1920-1994
شوێن: له ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات له‌دایك بووه‌و له 2 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌یدا کۆچیان کردووه بۆ ئه‌مریکا
بواری تایبه‌تمه‌ندیی: رۆمان و شیعر‌و په‌خشان و چیرۆکی نووسیون.
ئه‌و زۆر کاری جۆراوجۆری کردووه له ژیانیدا بۆ به‌ڕیوه‌چوونی زینده‌گی، باوکی زۆر توند بووه له ره‌فتاریدا، ئاده‌م کیرش سه‌باره‌تی گوتوویه‌تی ئه‌و بریتییه له: به‌ره‌نگاریی ، شێتێتیی، نه‌فرین..
خۆی له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت : به‌ڵێ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانم ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆمه.
به‌رهه‌مه‌کانی زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی پوچه‌ڵیی ژیانی هاوچه‌رخ و زه‌قکردنه‌وه‌ی ژیانی چه‌وساوه‌کانی ئه‌مریکایه. ئه‌و چه‌ندان جار به‌ندینخانه‌ی بینیوه‌و به هۆی سه‌رمه‌ستییه‌کانی و لاموبالاتی ژیانی خۆی توشی زۆر دۆخی کوێره‌وه‌ری ژیان بووه‌و له ئاکامدا هه‌ستکردن به جیاوازبوونی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا تیا دروست بووه‌و سه‌رئه‌نجامیش رق له به‌شێکی مه‌ردومانی هاوچه‌رخ دایده‌گرێت.
ئه‌م شیعره:
ده‌توانم لێره‌دا بڵێم؛ گه‌ر که‌مێك له‌م شیعره رابمێنین ده‌بینین که چۆن شاعیر به ناونیشانێکی جیاواز له که‌سانی تر ده‌ست پێده‌کات، ئه‌ویش به هه‌ڵبژاردنی ناونیشانێك مانای ئه‌وه‌یه جیاوازبوونیی که‌سانێك یان (خود) به گیرۆده‌بوونی ته‌نیاییه‌وه، ئه‌مه‌ش له ئاکامی زۆر هۆکاری ئیجابی و سلبی دروست ده‌بێت، کاتێك شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگاو شێوازی تێگه‌شتن و ژیانکردن جۆراوجۆر ده‌بێت، ده‌بێته له‌مپه‌رێك له سه‌ر ڕێی نزیکبوونه‌وه له‌وانی تر، ئه‌وانیش ره‌نگه ئه‌گه‌ر که‌سانێك وه‌ك خۆیان نه‌ژی به جیاواز تێی بڕوانن و لێی دوور بکه‌ونه‌وه، ئه‌م ترسه بارێکی ده‌روونی وا ده‌خولقێنێت مرۆڤ زیاد له پێویست هه‌سته‌وه‌ر بکات، له‌به‌رانبه‌ریشدا که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ر شتێك له دڵره‌قی و خودپه‌رستیی و خۆ به‌زلزانییان تیا دروست ده‌بێت کاتێك ناتوانن قبوڵی جگه له خۆیان بکه‌ن، واقیعیش لایه‌نی ئه‌وان ده‌گرێت چونکه ئه‌وان زۆر‌و ئه‌م که‌م، شاعیر له‌م شیعره‌دا به‌زاراوه‌ی گۆشتی له‌شی مرۆڤ و باری پێکهاته‌ی بایۆلۆژی ئاده‌میزاد ده‌ست پێده‌کات، که نه‌خێر هه‌رگیز ته‌نێ له مادده پێکنه‌هاتووه به‌ڵکو ژیریی و لۆژیک جارانێك هاوڕێیه‌تی و گیانیش زیندووێتی و ویژدانی تیا به‌ئاگا دێنێت، بۆیه ده‌ڵێت (جارانێك) دیاره که‌سانی زیندوش هه‌ن که ده‌ژین و له شوێنی مردووانن و هیچ رۆڵێکیان له ژیاندا نییه، و له‌باره خراپه‌که‌یدا به کاولکاریی و زیانگه‌یاندن وێرانکردنیش هه‌ڵده‌ستن به هۆی کرداره هه‌رزه‌ییه نابه‌رپرسیارو نامرۆییه‌کانیانه‌وه. تووڕه‌یی وه‌ك سیمبوڵێك بۆ رۆڵی ژن یان روونتر بڵێین ئه‌و ژنانه‌ی به‌ر دیدو ئه‌زموونی شاعیر که‌وتوون و هه‌روه‌ها به‌دمه‌ستی پیاوان دوو هۆکاری زه‌قن له‌م شیعره‌دا که ده‌مانگه‌یه‌ننه ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین بۆچی (ئاده‌م و حه‌وا) وا له‌م زه‌مه‌نه‌دا له‌یه‌کتر دوور که‌وتوونه‌ته‌وه؟ نه‌ك ئه‌مه به‌ڵکو نه‌دۆزینه‌وه‌ی هاوده‌م و هاوڕێی (گیانیی به گیانیی) کێشه‌یه‌کی چه‌رخی نوێی ته‌کنه‌لۆژیاو مانگه ده‌سکرده‌کانه، به‌ڵکو مرۆڤ که شاعیر لێره‌دا زاراوه‌ی گۆشتی بۆ به‌کارهێناوه‌و له زمانی ئینگلیزیشدا به‌م جۆره به‌کاردێت، ئه‌وا ئه‌و بۆ زیاتر له مرۆڤ ده‌گه‌ڕێت، یان بۆ زیاتر له بینینینه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێت، ده‌بێت ئه‌وه چی بێت؟
شاعیر لێره‌دا هیچی زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌و بابه‌ته نه‌نووسیوه، ئێمه‌ش لێکدانه‌وه‌ی بۆ ناکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه به‌ره‌نجامی ئه‌م ژیانه سه‌ره‌وبنه‌ی پۆستمۆدێرنه که‌وا له ژینگه ده‌کات به جۆرێك پیس ببێت و مرۆڤه‌کان ئاوها شێت ببن و مردنی له‌ناکاو و خێرای وا په‌یدا ببێت، به‌ره‌نجامی تێکدانه‌کانی ده‌ستی مرۆڤ هه‌ر زوو د‌رك پێ بکه‌ین که هه‌ریه‌ك له ئێمه‌و به جۆرێك له جۆره‌کان (دره‌نگ یان زوو) تاڵاوه‌که‌ی نۆش ده‌کات.
که‌واته ئه‌مه‌ش دیمه‌نێکی تری مرۆڤی هاوچه‌رخه به په‌ڕه‌موچی شیعریی شا عیر وێناکراوه‌و ره‌نگه زۆرمان له‌مڕۆدا ئه‌زموونی بکه‌ین به‌ڵام که‌متر ده‌توانین ئاوها ده‌ربڕینی لێ بکه‌ین، هه‌رچه‌نده زمانه‌که‌ی تاڕاده‌یه‌ك ئاڵۆز نییه به‌ڵام دڵخوازی خوێنه‌ری هاوچه‌رخه، به‌ڵام من وای ده‌بینم شاعیر زیره‌کانه زاراوه‌ی (گۆشت)ی له‌م ده‌قه‌دا به 3 مانا به‌کارهێناوه- گۆشتی له‌شی ئاده‌میزاد- ئاده‌میزاد خۆی- ئه‌ندامێکی له‌ش … هه‌روه‌ها گه‌ر دیقه‌تی ئه‌و ته‌کنیکه شاردراوه‌یه بده‌ین که چۆن شاعیر به 4 هه‌ناسه‌ی شیعری 4 وێنه‌ی جیاوازی ده‌قمان بۆ ده‌نه‌خشێنێت و به 4 پله‌ی جیاوازی مانادا ده‌مانگه‌یه‌نێته خاڵی مه‌به‌ست، که هه‌ریه‌که‌یان به په‌تێکی زۆر باریك به‌وه‌ی تره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و له کۆتایشدا هه‌مووشیان به ناونیشانه‌که‌وه، به‌لام گه‌ر بێینه سه‌رباسی ده‌ربازبوون له قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌م، ئه‌وا ده‌پرسین ئه‌ی ده‌بێ چاره‌سه‌ر چی بێت؟ بۆ ده‌ربازبوون له‌م هه‌موو ته‌نگژه‌یه‌ی له ئاکامی جوڵه‌و زیره‌کی مرۆڤ هاتووه‌ته ئاراوه‌و ژیانی شێلو کردووه، هه‌ر خۆی له کۆتایی پرسیارێکی چاوپێکه‌وتنێکدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:
“له ڕێی به‌هیزیی و گیان و ئاگرو جورئه‌ته‌وه له هه‌ندێك ڕێگاوه ئێمه ده‌توانین قوربانیی خنکاوی مرۆڤایه‌تی رزگار بکه‌ین، هیچ رووناکییه‌ك ده‌رناکه‌وێت هه‌تا ئه‌و ده‌ربازی نه‌بێت، با بجه‌نگێین وه‌ك پیاوان نه‌ك جرجه‌کان”
جا وه‌ك چۆن له‌م شیعره‌دا باری ژیان و دنیابینی و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی شاعیر وه‌ك تۆمارێك بۆ ژیان و زه‌مه‌نه‌که‌ی خۆی وه‌ك ئه‌رشیف و مێژوو ده‌مێننه‌وه، ئاوهاش ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست ده‌بێت که ئه‌و شاعیره به‌ڕێزانه‌ی لای خۆشمان که به بێهیوایی و ره‌شبینییه‌کی زیاد له پێویسته‌وه ده‌نووسن ده‌بێت نه‌ناڵێنن به ده‌ست خه‌مۆکی و نیگه‌رانی ده‌روونییه‌وه؟ که میهره‌بانانه پێویستیان به چاره بێت تاکو بگه‌ڕێنه‌وه خولگه‌ی ئاسایی و پێگه‌ی مرۆڤایه‌تی خۆیان و شیعری ئه‌فرێنه‌رو نوێگه‌ری ئاوها بنووسن، سه‌رساممان بکه‌ن به تۆن و وێنه‌و ته‌کنیك و بابه‌ت و هو‌نه‌رو زاراوه‌سازیی و گه‌مه‌کانی ناوی؟!
the flesh covers the bone
and they put a mind
in there and
sometimes a soul,
and the women break
vases against the walls
and the men drink too
much
and nobody finds the
one
but keep
looking
crawling in and out
of beds.
flesh covers
the bone and the
flesh searches
for more than
flesh.
**
there’s no chance
at all:
we are all trapped
by a singular
fate.
**
nobody ever finds
the one.
the city dumps fill
the junk yards fill
the mad houses fill
the hospitals fill
the graveyards fill
**
nothing else
fills.
……