
قه‌یرانی دارای ده‌رئه‌نجامی گه‌نده‌ڵییه له‌داهاتی گشتی هه‌رێم … جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس
سه‌ركرده سیاسیه‌كان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان توشی قه‌یرانێكی گه‌وره كرد چونكه ئه‌وان فێری ئه‌وه بوون له یه‌ك كاتدا سه‌رجه‌م داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیش له‌و بودجه‌یه‌ی كه له عێراقه‌وه ده‌هات به‌شێوه‌یه‌كی نایاسای بۆ خۆیان به‌رن.
بۆیه كاتێك كه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕا سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كان ده‌ستیان پێكرد، سه‌ركرده سیاسیه‌كان له هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له بری ئه‌وه‌ی له‌خه‌می ئه‌وه‌دا بن كه قه‌یران دروست نه بێت كه‌وتنه دروست كردنی چه‌ندین قه‌یران ، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگێز پێش بینی ئه‌وه‌ی نه‌كرد بوو كه گه‌نده‌ڵی سه‌ركرده‌كان گه‌شتبێته ئاستێك ده‌ست به‌رن بۆ قوتی منداڵه‌كانیان و موچه‌كانیان بۆ بكه‌ن به ڕوبعه موچه‌و وه دواترش له بری مانگانه بۆیان بكه‌ن به چه‌ند مانگ جارێك.
كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له دروست بونی ئه‌م قه‌یرانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ناشه‌فافیه‌كی زۆر له داهاتی گشتی هه‌یه به شێوه‌یك گروپێكی بچوك كۆنتڕۆڵی هه‌موو شتێكیان كردووه بۆ خۆیان و ته‌خشان و په‌خشانی داهاتی گشتی ده‌كه‌ن به‌مه‌ش یاری به چاره‌نوسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌دروست بوونی قه‌یرانی دارای له هه‌رێمی كوردستان رووی راستی پیاوه سیاسیه‌كانمان بۆ ده‌ركه‌وت ئه‌وه ڕوونبوویه‌وه كه ئه‌وان چه‌ند پیاوێكی بچوكن ئه‌وان هێنده‌ی بازرگانن و خه‌ریكی بازرگانین به سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نیو هێنده پیاوی سیاسی راسته قینه‌نین كه له خه‌می خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیاندا بن و بیانه‌وێت خزمه‌تیان بكه‌ن.
له‌م قه‌یرانه‌وه تێگه‌شتین كه ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌رێمه سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن به‌كه‌ڵكی فه‌رمانڕه‌وای نایه‌ن و سه‌ركرده سیاسیه‌كانی ئێمه جگه له گروپێكی نادیموكراسی قۆرخكار زیاتر هیچی تر نین .
داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه بخرێته ڕوو ئه‌وه بێگومان ئه‌م داهاته به‌شی سه‌رجه‌م تێچووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له به‌ر ئه‌وه‌ی ناشه‌فافیه‌كی زۆر له داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كودستان هه‌یه ، خه‌ڵكی به‌ته‌واوه‌تی بێ‌ئومێد بوون له‌م ده‌سه‌ڵاته چونكه هیچ ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه بوونی نیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان.
گروپێك له سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵی هه‌موو شتێكیان كردوه و یاری به چاره‌نوسی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن.
بۆئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانانه رزگار بكرێن ده‌بێت ئه‌و گروپه بچوكه‌ی كه كۆنتڕۆڵی داهاتی گشتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان كردوه‌و ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌ن به‌هه‌رشێوه‌یك بێت دور بخرێنه‌وه له ده‌سه‌ڵات چونكه به به‌ر ده‌وام بونی ئه‌م گروپه قۆرخكاره ئه‌وه قه‌یرانه‌كان هیچ ئاسۆیه‌كی چاره‌سه‌ریان نابێت و وه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كاتیش ئه‌م قۆناغه تێبپه‌ڕێنین ئه‌وه بێگومان توشی چه‌نید قه‌یران و نه‌هامه‌تی ترمان ده‌كه‌ن.
ئه‌م گروپه‌ی كه ئێمه‌یان توشی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی و قه‌یرانانه كردوه خاوه‌نی داهاتێكی زۆرن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسای ئه‌و داهاته‌یان پێكه‌وه ناوه و له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌ڵیانگرتووه به ناوی خۆیان و خزم و كه سوكاریانه‌وه.
مه‌ترسی گه‌وره بریتیه له‌وه‌ی كه ئه‌م گروپه بچوكه به به‌ر نامه كار له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ژار و برسی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كۆیله‌ی خۆیان به كاریان بیه نن وه ك چۆن مامه‌ڵه به‌داهاتی گشتی ئه‌م هه‌ریمه و ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌كانه حكومه‌ت ده‌كه‌ن ئاواش خه‌ڵك ناچار بكه‌ن كه بیان خه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه .
له‌كۆتایدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی كاكردنیدا دوور له هه‌موو بنه‌ماكانی ئه‌خلاق و پێوانه عه‌قلانیه‌كانی زانستی سیاسی مامه‌ڵه‌ی كردووه‌چونكه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌م هه‌رێمه‌وه گروپێكی بچوك كۆنترۆڵی هه‌موو شتێكیان كردوه و ئه‌وان بڕیار له سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ده‌ن.