
کتێبی ڕەهەندەکانی مردن لە نووسینی سمکۆ محەمەد، ئێستا لە کتێبخانەکانی کوردستان دەستدەکەوێت
مردن حاڵه‌تێكی مه‌حاڵه ده‌ربازبوون لێی، به‌ڵام خوێندنه‌وه بۆ مردن وه‌كو چه‌مك كه به‌ره‌و نه‌مانه په‌یوه‌ندی به نهێنی بوون و ژیانه‌وه هه‌یه، مه‌حاڵی مردنی دوای كۆتایی بوون و ژیان، ئه‌و ترسه‌یه كه فه‌یله‌سوفه‌كان ترسیان له مردنی روحی هه‌بووه وه‌كو پێوه‌رێك بۆ چاكه‌كاری له ژیاندا، كه‌واته هه‌موو تێگه‌شتنه‌كان له كۆنه‌وه تائێستا ترسی دوای مردن بووه كه ده‌ه‌رنجامی ئه‌وه‌بوو كه‌س نه‌یزانیوه چی رووده‌دات، بۆیه راپرسیه‌ك له ده‌یه‌ی دووه‌هه‌می هه‌شتاكان له‌سه‌ر مردن له ئا‌مریكا كراوه، ئه‌وكات 40% خه‌ڵك پێیانوایه كۆتایی هه‌موو شتێكه و 40% دیكه پێیانوایه سه‌ره‌تایه‌كی تری ژیانه و 10% پێیانوایه كۆتایی ئازاره‌كانی ژیان و 10% گوتویانه نازانین و هیچ بیرۆكه‌یه‌كمان له‌وباره‌یه‌وه نییه.
ئه‌م راپرسییه ئه‌گه‌ر ئێستا بكرێت، ره‌نگه وه‌ڵامی دیكه‌مان چنگ بكه‌وێت، هه‌ندێك ره‌نگه بڵێن ئه‌مه موعجیزه‌یه‌كه خوا نیشانمان ده‌دات، چونكه كاره‌كانمان باشه‌ی تیانییه، هه‌ندێك بڵێن روح هه‌ر ده‌مێنێت، كه‌واته مردن به‌شێكه له‌ژیانی ئه‌وانی تر، چونكه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رێچكه و رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌رگرتووه، هه‌ندێك وه‌كو حاڵه‌تێكی سروشتی وه‌ریده‌گرن و هه‌ندێكی ناسروشتی، چونكه وه‌ڵامی دوای بوون نییه.
لیكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م چه‌مكه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یه له بوون وه‌كو چیرۆكیكی بێ به‌ها و ئه‌پستراكت كه له‌ئه‌نجامی به‌ناو عه‌قلانیه‌ت و پیشكه‌وتن و سیستمی نوێی سیاسی كه ژیانی دیاریكردووه و ئاوهاش مه‌رگی به‌كۆی دیاری كردووه، بوون واته ئه‌و بوونه‌ی ئێستا هه‌یه، كارێكی كردووه كه ناوه‌ڕۆك له‌ده‌ستبدات و مردن بكات به هه‌واڵێك و هیچی تر، له‌بارێكی دیكه‌وه مردن خه‌ریكه له‌به‌هاكه‌ی خۆی ده‌رده‌چێته ده‌ره‌وه به‌گشتی و له‌م كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیه‌ش خه‌ریكه زۆر به‌هێمنی و به‌بێ موناقه‌شه‌یه‌كی فكری و فه‌لسه‌فی ئه‌و فه‌زایه‌ی هه‌موو پێكه‌وه گه‌مه‌ی تێداده‌كه‌ین به‌بێ ویستی خۆمان، به‌سه‌ر ده‌چێت، له‌كاتێكدا ته‌نها بۆ په‌یداكردنی سه‌رچاوه بۆ ئه‌م نوسینه، زیاتر له 60 كتێب و وتار و لێكۆڵینه‌وه و سایت و فیلم و دیكۆمێنتاری جودام بینی كه‌هه‌ندێكیان كوردی بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌نێو داستان و شیعر و ئه‌فسانه‌كان، ده‌یان كه‌ناڵی دیكه هه‌ن كه قسه له‌سه‌ر شێوه‌كه‌ی دیكه تێگه‌یشتن له مردن ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی رۆشنبیری كوردی، له‌حاڵێكدا هیچ میلله‌تێك به‌بارته‌قای كورد ئه‌وه‌نده‌ی باس له مردن و نه‌مری ده‌كات، نه‌ته‌وه‌ی دیكه به‌و شێوه‌یه سه‌رقاڵی ئه‌وه نین، چونكه ئه‌وان ژیان وه‌كو خۆی به‌ڕێده‌كه‌ن و به‌مه‌رامی خۆیان گه‌یشتوون و ده‌ژین وه‌كو ئه‌وه‌ی ژیان پێویستی پێیه‌تی، ره‌نگه هه‌ر ئه‌م پاساوه‌ش بێت كه وایكردووه مردن مانایه‌كی تری وه‌ربگرێت، نمونه‌ش موباره‌زه و شۆڕشی كوردستان بووه كه‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی وه‌كو سیمبول هێشتۆته‌وه كه له‌دونیادا نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه نه‌ماوه بڵێت ده‌مه‌وێ بمرم، مه‌گه‌ر به‌ڕووه نیگه‌تیڤه‌كه‌ی كه كرده‌ی تیرۆریستیه یان بێزار بوونه له ژیان وه‌كو ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا هه‌یه. به‌ڵام تێگه‌یشتنه فكرییه‌كه خنكێنراوه و مه‌سه‌له‌ی فكری به‌هه‌ر بیانوویه‌كی سیاسی بێت یان ئاینی و كولتووری له‌رووی رێساوه پاكێجێكی داخراوه و نابێت مانا جیاوازه‌كانی ئاشكرا بكرێت و پاكێجه‌كه بكرێته‌وه و خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی نه‌وه‌كانی داهاتوو شاره‌زای ئه‌و بیرۆكه‌یه بن.
ئاره‌زوو كردن بۆ مردن و خۆ كوشتن له‌داخان یان حاڵه‌تی ده‌روونی، هه‌روه‌ها كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ كه جینۆسایده و مردنی به‌كۆمه‌ڵ كه به‌رئه‌نجامی حاڵه‌تی سرۆشتیه و مردن به نه‌خۆشی و مردن له‌رێگه‌ی شه‌ڕ و شۆڕه‌وه و كوشتنی به‌مانا یاسایی و نایاساییه‌كه‌ی كه هه‌ندێكجار حكومه‌ت له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی، كوشتن له‌پێناو پاكبوونه‌وه‌ی ئه‌خلاق و شه‌ره‌ف و له‌پێناو خۆشه‌ویستی و له‌پێناو پڕنسیپێكی دیاریكراوی ئاینی و سیاسی و ئیدیۆلۆژی و هتد، هه‌مویان مردنن. به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان مانای خۆی و پێناسه‌ی خۆی و شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌وێ. ره‌نگه له‌باری ده‌روونیه‌وه قسه‌یه‌ك هه‌بێت له‌باری ئاینیه‌وه قسه‌یه‌كی تر، له‌باری فكرییه‌وه موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام له‌باری یاسایه‌وه موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت.
خۆكوشتنی تاكه‌كان كه مێژوو به‌هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه تۆماری كردووه، به‌شێكه له‌چیرۆكه نه‌گێڕدراوه‌كه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌به‌ناوی خۆكوژییه‌وه خه‌ڵكیش له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌كێش ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی مانایه‌كی هه‌بێت و ئامانجێكی هه‌بێت و ویستی گشت بێت ده‌بێته بكوژ به‌ناوی خۆ كوژه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆكوژیه‌ی پێشوو یان ئوه‌ی كه‌سێك به‌ته‌نها خۆی له‌ناو ده‌بات و بێهیوا ده‌بێت له‌ژیان، كه جۆرێكی دیكه‌ی مردنه و بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به ویست و به بێزاری له ژیانه‌وه هه‌یه، ئه‌م دیارده‌ش به‌ده‌یان ستایلی هه‌یه كه‌هه‌ركه‌یان مانای خۆی هه‌یه، خۆكوشتن له‌سه‌ر به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنی دوو خۆشه‌ویست و خۆ كوشتن له‌به‌ر بێچاری و بێده‌رامه‌تی و خۆكوشتن له‌دژی دوژمن و خۆكوشتن به‌هۆی حاڵه‌تی ناته‌ندروستی سایكۆلۆژیه‌وه، خۆكوشتنی سیاسی كه بۆ تاك نیه و بۆ حیزب و گروپی سیاسیه، خۆكوشتنی ئابوری كه جۆره دۆڕانێكه له سیستمی سیاسی ئابوری‌دا و ده‌یان شێوه‌ی دیكه‌ی خۆكوشتن، لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م باسه‌یه. ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای رۆسا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه به قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی و له‌دوتوێی 170 لاپه‌ره‌دا چاپی كردووه و له‌بازاڕی كتێبخانه‌ی كوردی ده‌ستده‌كه‌وێ.
سمكۆ محه‌مه‌د
حوزه‌یرانی 2016