دنیایه‌کی سه‌یری شیعره گوڵم! … له‌تیف بێوار
باسم له‌و شاعیرانه نییه که هێنده‌ی نمایشکارن و وێنه‌ی خۆیان به جۆره‌ها شێوه بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و له په‌یجه‌کاندا داده‌به‌زێنن و هیچی تازه‌یه‌ن پێ نییه، یان ئه‌و مشه‌خۆرانه‌ی مۆنۆپۆڵی ده‌زگاو چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌و که‌ناڵه ئه‌ده‌بییه‌کانیان کردووه، به‌ڵکو باسی ئه‌و شاعیرانه ده‌که‌م که ده‌قێکی جوان ده‌نووسن و دوایی هه‌وڵی ئاوهامان پێشچاو ناکه‌وێت، وه‌ك چۆن بۆ نموونه یه‌که‌م شیعری بڵاوکراوه‌ی ناو ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان له لایه‌ن که‌نعان مه‌دحه‌ت یان زانا سامان سه‌رنجی راکێشاین و دواتر هه‌موو شیعره‌کانیان گلۆربوونه‌وه بوو بۆ ئاسته نزمه‌کانی ده‌ربڕین و وێنه‌ی شیعری لاواز‌و نه‌بوونی دیدگای شیعریی قووڵ و تازه‌بوونه‌وه، هه‌ر به‌م جۆره‌ش یه‌که‌م شیعری ئازاد ئه‌سوه‌د سه‌ررنجی خوێنه‌ری راکێشاو ستایلێکی که‌م به‌کارهاتووی خسته ناو شیعره‌که‌یه‌وه، به‌ڵام شیعره‌که‌ی دواتری زۆر بێزارکار و دووباره‌و درێژه‌دادڕی بێ سه‌لیقه‌و چه‌شه بوو، خۆ به‌کارهێنانی دوو وشه‌ی بیانی له‌ناو شیعردا ئاستی به‌رز ناکاته‌وه، یان خستنه ناوه‌وه‌ی ناوی شوێنی جیاوازی دنیا له شیعردا ئاستی به‌رز ناکاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه پێوه‌ر بووایه ئه‌وا زۆر پێش ئه‌و فه‌رهاد پیرباڵ و به‌ختیار عه‌لی ئه‌و هه‌وڵه‌یان داوه، که‌واته بابپرسین هۆی چییه جوانی نووسینی شیعر لای شاعیره‌کان ده‌گمه‌نه‌و زۆر دووباره نابێته‌وه؟
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه پێویسته ئه‌و راستییه بڵێین که نزیکه‌ی %90ی شاعیران به‌س له قۆناغێکی دیاریکراوی ژیاندا ده‌توانن شیعری سه‌رنجڕاکێش بنووسن، هه‌ر هێنده‌ی هۆکارو زه‌مینه‌کانی شاعیرێتی نه‌ماو گۆڕدرا ئیتر سیحری ده‌قه‌کان پوچ ده‌بنه‌وه‌و زمانی شیعری‌یان ده‌بێته بار‌و خوێنه‌ر بێزار ده‌کات، ته‌نیا رێژه‌یه‌کی که‌م له شاعیر به شاعیرێتی ده‌مێننه‌وه تا مردن.
پاشان یه‌کێکی تر له هۆ سه‌ره‌کییه‌کانی لاوازی ئاستی شیعر: ره‌کیکی زمان و لاوازیی هه‌موو پێکهاته ئیستاتیکییه‌کانی شیعره، که زۆربه‌ی زۆری شاعیران یان یه‌کتر ده‌جوونه‌وه، یان خۆیان دووباره ده‌که‌نه‌وه، یان ته‌نیا به وته خۆیان به شاعیری جواننووس له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و واقیع و هاوڕێیانی زۆری بێ سه‌لیقه‌ی شیعریی له ده‌وریان کۆ ده‌بێته‌وه‌و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دات، به‌ڵام له راستیدا هیچ تازه‌گه‌رێتی و جیاوازیی له هه‌وڵه‌کانیاندا نابینرێته‌وه، ئه‌م قسه‌یه دیاره به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی ده‌رده‌بڕین چونکه ئه‌مڕۆ هۆکاره‌کانی بڵاوکراوکردنه‌وه‌ی شیعر زۆر بوون و ته‌نیا له چاپه‌مه‌نییه کاغه‌زییه‌کاندا سنووردار نه‌کراون، که‌واته هێنه‌ی ئمه‌ی خوێنه‌ر ئاگاداری ئه‌و شیعره بڵاوکراوه کوردیانه بین ئه‌م قسانه راستن سه‌باره‌ت زۆرینه‌ی هه‌وڵه شیعره‌ییه‌کان.
ئه‌مانه هه‌مووی له‌ولاوه بوه‌ستێت که له هه‌وڵی تاکه‌که‌سی شاعیره‌که‌دا ده‌گیرسێنه‌وه، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه گه‌ر ته‌ماشای بارودۆخی سیاسی کوردستانی باشوور بکه‌ین ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زۆر گه‌نده‌ڵ و عه‌شایه‌ره‌و هیچ به‌ره‌نده‌ییه‌کی به وێژه‌و شیعر نه‌داوه، به‌ڵکو نه‌ك شیعر، ته‌نانه‌ت شاعیره‌کانیش به هێند وه‌رناگرێت و سوکایه‌تییان پێ ده‌کات و بێ مافیان ده‌کات و له هه‌ندێك باریشدا ده‌یانکوژێت، جگه له‌وه‌ی له هه‌موو بواره ژیاریی و زاستییه‌کاندا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێ ده‌درێت هه‌ر ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات به بایه‌خدار ده‌یبینن و میلله‌تیش له‌م حاڵه‌ته‌دا مێشکی له چاویدا ده‌بینێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی چاوی به جوان و مۆدیل تازه‌و سه‌رنجڕاکێشی دانا ئه‌وا هه‌وڵی ته‌واویان بۆ ده‌دات بۆ ده‌ستخستنیان، ئه‌مڕۆش به داخه‌وه جڵه‌وی پاره ته‌نانه‌ت هه‌سته مرۆڤایه‌تیه‌کانیشیان تێدا کوشتووین، ئیتر چاوروانی چ تازه‌گه‌رییه‌ك له شاعیر بکه‌ین که ده‌یان ئامانج و به‌رنامه‌ی تری له هزردایه‌و دواهه‌مین خاڵ که بیری لێ بکاته‌وه وشه‌یه، ئه‌ویش به داخه‌وه زۆر جار بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه‌و راکێشانی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌رو به‌ده‌ستهێنای خه‌ڵاته‌و کارکردنه بۆ بژێوی ژیان، که‌هه‌رئه‌مه‌شه هه‌ندێك شاعیری وا لێکردووه ببنه قه‌ڵه‌می ئۆرگانه‌کانی مه‌سئولێکی حیزبیی، ئیتر لات سه‌یر نه‌بێت گوڵم گه‌ر که‌س له خه‌می راسته‌قینه‌ی وێرانبوونی شیعری کوردی ئه‌مڕۆدا نه‌بێت و ئه‌وه‌ی ناشرین و بێ سه‌لیقه‌ییه به ناوی شیعره‌وه ده‌رخواردی خوێنه‌ری ئاست نزم و ناشاره‌زا ده‌درێت و خاوه‌نه‌که‌شی به سه‌رقافڵه‌ی شیعری جواننووس و تازه‌گه‌رو ده‌سته‌بژێر له قه‌ڵه‌م ده‌درێت… ئایا ئه‌مه‌یه ده‌رهاویشته‌ی پێشکه‌وتنی ماددی مرۆڤ؟ یان ئه‌م زۆرانبازییه له مێژه ره‌نگی داڕتووه‌و پێشتر گه‌ر له شێوه‌یه‌کی نادیار‌و په‌نهاندا بووبێت ئه‌وا ئه‌مڕۆ شێوه‌یه‌کی ئاشکراو راسته‌وخۆ له خۆ ده‌گرێت..