
كه ڕۆماننووس بێ ئاگا ده‌بێت له مێژوو!…سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ڕۆمانی(من تامه‌زرۆی خۆشه‌ویستیم به نموونه)
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌گشتی و له‌م ساڵانه‌ی دواییش به تایبه‌تی، ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆمان كه‌وتوونه‌ته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران. به‌شێكی یه‌كجاركه‌میان لێ ده‌رچێت، ده‌نا زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆمانانه نه‌خوێنراونه‌ته‌وه و پشت گوێ خراون. ئه‌م پشتگوێ خستنه، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیمان نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرجاردهگوترێت، كه بۆ چوونێكی لاواز‌و و بێ ئه‌رگۆمێنته، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ش نییه كه خوێنه‌ری جدی ڕۆمانمان نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه له ڕاستیدا زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه، به ناو ڕۆمان بوونه.
ده‌نا هیچ ڕه‌گه‌زێكی هونه‌ری نووسینی ڕۆمانیان تێدانییه. چونكه ڕۆمان، ژانڕێكی قوڕس و ئاڵۆزه و نووسینی پێویستی به پاشخانێكی گه‌وره‌ی ڕۆشنبیری له هه‌موو ڕووێكه‌وه هه‌یه. تاكو ڕۆماننووس نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی جۆراو جۆره‌وه.كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه به شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی ڕۆمان تاقیده‌كه‌نه‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا ڕۆماننووس نین و له باره‌ی نووسینی ڕۆمانه‌وه شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، له ڕۆمانه‌كانیاندا هه‌ڵه‌ی زه‌ق ده‌كه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن به سه‌ریاندا تێپه‌ڕده‌بێت.به‌شێك له‌و هه‌ڵانه، په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه هه‌یه، كه ئاگاداری ڕووداوه مێژووییه‌كان، زه‌مه‌ن و قۆناغه‌كان نین. بۆیه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕووداوێك،ئه‌وا به دیدگای ئێستا ڕووداوه‌كانی ئه‌و كات ده‌بینن و ده‌خوێننه‌وه. له كاتێكدا هه‌موو ڕووداوێك، په‌یوه‌سته به قۆناغ و زه‌مه‌نێكی دیاریكراو.
ڕۆمانێكم خوێنده‌وه، نووسه‌ره‌كه‌ی باسی ساڵی كۆچڕه‌وی كوردان له ساڵی 1991 ده‌كات، كه‌چی نووسیویه‌تی:(باران له پێنچ ملیۆن مرۆڤی كوردی ده‌دا).واته هێنده بێ ئاگابووه له نووسینی ڕۆمانه‌كه‌ی، دركی به‌وه نه‌كردووه كه ساڵی كۆچڕه‌وه‌كه، ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم، پێنچ ملیۆن كه‌س نه‌بووه. وه‌لێ چونكه ئه‌و به دیدگای ئێستا مێژووی ئه‌وكات ده‌بینێت، ئیدی هه‌ر واده‌زانێت كۆچڕه‌وه‌كه ئێستا ڕوویداوه. بۆیه یه‌كێك له‌و ڕه‌گه‌زه گرنگانه‌ی كه ده‌بێت ڕۆماننووس به ئاگاییه‌وه به‌رجه‌سته‌ی بكات مێژووه.چونكه هه‌موو ڕووداوێكی مێژوویی، په‌یوه‌ندی به قۆناغێكه‌وه هه‌یه.ناكرێ ڕۆماننووس قۆناغه‌كان له یه‌كتری جیانه‌كاته‌وه، كه‌چی ڕووداوه‌كان بگێڕێته‌وه. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ڕۆمانی(من تامه‌زرۆی خۆشه‌ویستیم) یه‌كێكه له‌و ڕۆمانانه‌ی چه‌ندین هه‌ڵه‌ی زه‌قی مێژوویی تێدایه، كه ده‌ریده‌خه‌ن نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه ئاگاداری هیچ شتێك نییه و ته‌نها به مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه ئه‌و ڕووداونه باس ده‌كات. به‌رله‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه به ده‌ق دیاری بكه‌ین، كورته‌یه‌ك له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانهكهبۆ خوێنه‌ران ده‌خه‌ینه ڕوو. ئه‌م ڕۆمانه، باس له كچێك ده‌كات كه ناوی(هه‌ژێن).
ئه‌م كچه، باوكی پێشمهرگهبووهوه له‌گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی تردوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له چاڵاكییه‌ك شه‌هید ده‌كرێن. دوای شه‌هید كردنی باوكی،دایكیشی شووده‌كاته‌وه. سه‌ره‌نجام داپیره و باپیره‌ی هه‌ژێن، واتا دایك و باوكی( شێرزاد بازگر)ی پێشمه‌گه‌ر، هه‌ژێن گه‌وره ده‌كه‌ن و له قۆناغی ناوه‌ندیدا داپیره و باپیره‌شی یه‌ك به دوای یه‌ك ده‌مرن. هه‌ژێن بۆ ئه‌وه‌ی بێ لانه و سه‌رپه‌رشت نه‌مێنێته‌وه، مامۆستا به‌نازی مامۆستای قوتابخانه‌كه‌ی له‌گوند، ده‌یگرێته خۆی و ده‌ره‌نجام قۆ ناغهكانی خوێندن ته‌واو ده‌كات.كوڕێكیشی خۆشده‌وێت به ناوی لاوێن و ئه‌ویش جێی دێڵێت و به‌مه‌ش جارێكی تر هه‌ژێن بێ به‌ش ده‌بێت له خۆشه‌ویستی. دواجاریش ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه كۆتاییان دێت. ئه‌مه پوخته‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه‌یه، وه‌لێ نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه له چه‌ندین لایه‌نی مێژوویی، بابه‌تی و هونه‌ری كه‌وتۆته هه‌ڵه‌وه، كه له خواره‌وه ده‌یانخه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م:هه‌ڵه‌ی ڕوداوو مێژوو:
بێگومان، مه‌رج نییه زه‌مه‌نی نێو ده‌ق، هه‌مان زه‌مه‌نی مێژوویی واقیع بێت و كرنۆلۆژیای ڕووداوه‌كان به دوای یه‌كتری دابێن، وه‌لێ كاتێ باسی ڕووداوێكی مێژوویی ده‌كه‌ین، یان دیارده‌یه‌كی سه‌رده‌م، ئه‌وا ده‌بێت مێژوو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ئاماژه‌ی پێ بدرێت. بۆنموونه:_ كه باسی ئه‌نفاله‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وا ناتوانین بڵێین ئه‌نفاله‌كان له هه‌فتاكان ڕوویداوه، چونكه مێژووی ئه‌و كاره‌ساته ساڵی(1988)ه. ئه‌گه‌ر باسی ئه‌نفالیش بكه‌ین ، ئه‌وا هه‌موومان ده‌زانین كه ساڵ 1988و پێویست به هیچ ئاماژه‌كردنێك ناكات. نووسه‌ری ئه‌و ڕۆمانه، چه‌ندین ڕووداوی داونه‌ته پاڵ یه‌ك به بێ ئه‌وه‌ی له ڕووی زه‌مه‌نی و مێژووییه‌وه هه‌ر په‌یوه‌ندییان به یه‌كترییه‌وه هه‌بێت،به‌مه‌ش كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ی وا كه‌خۆشی هه‌ستی پێ نه‌كردووه وه‌ك:_
*كه شێرزاد بازگری پێشمه‌رگه و باوكی هه‌ژێن، له گه‌ڕانه‌وه‌ی چاڵاكییه‌كدا له‌شار، له بناری چیای باواجی به بۆردومانی فڕۆكه شه‌هید ده‌بێت، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش هه‌ژێن له دایك ده‌بێت.(ڵا58ی ڕۆمانه‌كه). واته ئێمه لێره‌دا له به‌رده‌م زه‌مه‌نی به‌رله ڕاپه‌ڕینین كه پێش ساڵی 1991ده‌كات. دووساڵ پێشتریش دوای ئه‌نفاله‌كانه، كه قۆناغی خامۆشی و نه‌بوونی هیچ جموجۆڵێكه، كه‌واته گریمان ڕووداوی شه‌هیدكردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ساڵی(1987) یان پێشووتربووبێت.كه‌چی نووسه‌رده‌نووسێت:( هێشتا هه‌ژێن ته‌مه‌نی پێنچ ساڵان بوو كه باپیره‌ی بردی بۆ قوتابخانه، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی گونجاو نه‌بوو، وه‌لێ چونكه زیره‌ك بوو وه‌ریانگرت.ڵا24ی ڕۆمانه‌كه).كه‌واته چوونی هه‌ژێن بۆ قوتابخانه ده‌كه‌وێته دوای ڕاپه‌ڕین و ساڵی 1992.شه‌ش ساڵی قۆناغی سه‌ره‌تایی و سێ ساڵی قۆناغی ناوه‌ندیش كه داپیره و باپیره‌ی ده‌مرن، نزیكه‌ی ده‌كاته ساڵی 2001. كه‌چی ڕۆماننووس له‌و قۆناغه‌دا، باسی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی و مۆبایل و زۆرشتی دیكه‌ش ده‌كات!. كه به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵی دواترن.
كه هه‌ژێن داپیره و باپیره‌ی به‌چه‌ند مانگێكی كه‌م و به‌دوای یه‌كتری ده‌مرن، ئه‌و پۆلی (سێی ناوه‌ندییه) نه‌ك(نۆی بنه‌ڕه‌تی) وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆماننووس نه‌یزانیوه،چونكه شوناسی قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی له دوای ساڵی 2007 داهات، كه تائێستا چه‌ندین ڕۆماننووس و نووسه‌رم بینیون له به‌رهه‌مه‌كانیان، كه‌وتوونه‌ته ئه‌و هه‌ڵه و ڕه‌خنه‌شم لێ‌گرتوون.كه‌واته كاتێ داپیره و باپیره‌ی شه‌هێن ده‌مرن، ساڵی 2001ه. دوای مردنی ئه‌وانیش مامۆستا به‌ناز بۆ دڵنه‌وایی هه‌ژێن ده‌باته‌وه ماڵی خۆیان له شار. نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه له‌ڵاپه‌ڕه 62دا ده‌نووسێت:(هه‌ژێنم برده بازاری گه‌وره و ماركێت و مۆڵه‌كان،له‌و هه‌موو داهێنان و تهكنهلۆژیانوێیه سه‌ری سوڕما.بردمه ئه‌و پاركه گه‌وره‌یه‌ش كه كتێبخانه‌ی له نێو دروستكرابوو(مه‌به‌ست پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان و كتێبخانه‌ی زه‌یتوونه له نێو پاركه‌كه).چه‌ندین پاركی دیكه و سه‌نته‌ری كولتووریم نیشاندان). واته له ساڵی 2001. نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه بیری چۆته‌وه ئه‌و باسی كچێك و ڕووداوێك ده‌كات له سه‌ره‌تای دووهه‌زاره‌كان،كه‌چی باسی پێشكه‌وتن و مۆڵ و پاركه‌كانی ئێستا ده‌كات، كه چه‌ند ساڵێكی كه‌مه بینا كراون. ئه‌مه بێ ئاگایه‌كی زه‌ق و دیاره له مێژوو.
- له‌ڵاپه‌ڕه 142دا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ژێن قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو ده‌كات، ده‌چێته زانكۆ‌و له قۆناغی دووه‌می زانكۆدا، خاڵێكی بۆ سۆڕاغ و هه‌واڵپرسینی دێته‌وه لای دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو دایكی جێی هێشتبوو. ئه‌و زه‌مه‌نه، ئه‌گه‌ر به پێی ته‌مه‌ن و ژیانی هه‌ژێن بێت، ساڵی 2007 ده‌كات.چونكه له‌ڵاپه‌ڕه 142دا ده‌نووسێت:(دایكی بیست ساڵه جێی هێشتووه. واتا 1987-2007)، كه‌چی سه‌یر له‌وه دایه نووسه‌رله ڵاپه‌ڕه 143ڕۆمانه‌كه‌ی باسی(داعش و تونێڵه‌كانی داعش!)ده‌كات. له كاتێكدا هه‌فت ساڵ دواتر داعش سه‌ریهه‌ڵدا و په‌لاماری كوردستانیدا. *له‌ڵاپه‌ڕه 87دا نووسیویه‌تی:(هه‌ر چوار چڕای ماڵه‌كه‌م كوژانه‌وه). واتا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه دایك و باوك و داپیره و باپیره‌ی هه‌ژێن مردن، له كاتێكدا ئه‌و دایكی نه‌مردووه و ماوه و ته‌نها شووی كردۆته‌وه!.
*له‌ڵاپه‌ڕه 134ی ڕۆمانه‌كه‌دا نووسه‌ر نووسیویه‌تی:( هه‌ژێن له كۆڵیژی پزیشكییه، كه‌چی دواتر له ڵاپه‌ڕه 153دا ده‌نووسێت:(ئه‌وه‌ی هه‌ژێن له ته‌مه‌نی چوار ساڵی زانكۆیدا بژاری كردبوو). واته نووسه‌ر لێره‌دا،ته‌مه‌نی زانكۆی هه‌ژێنی به‌چوار ساڵ داناوه. بێ ئاگابووه له‌وه‌ی كۆلیژی پزیشكی خوێندن تیایدا شه‌ش ساڵه نه‌ك چوار ساڵ، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌قه.
دووه‌م:_ زمانی ڕۆماننووس یان زمانی كاره‌كته‌ره‌كان:_
یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی ڕۆمان ده‌نووسن و شاره‌زایه‌كی ئه‌و تۆیان نییه ئه‌وه‌یه، كه خۆیان له بری كارهكتهرو كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌دوێن و ڕووداوه‌كان ده‌گێڕنه‌وه. واتا بیریان ده‌چێت كه ده‌بێ كه‌سایه‌تییه‌كان خۆیان بدوێن، سه‌ره‌نجامیش ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه. بۆنموونه: كاره‌كته‌ر نه‌خوێنده‌واره، كه‌چی وه‌ك ڕووناكبیرێك ده‌دوێت!.به درێژایی ئه‌و ڕۆمانه‌ش، هه‌ستم به‌وه نه‌كرد كه كاره‌كته‌ره‌كان خۆیان ده‌دوێن، به‌ڵكو زۆر به زه‌قی و تۆخی ئه‌وه دیاره كه نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌یه له بری ئه‌وان ده‌دوێت. بۆنموونه:( باپیره‌ی هه‌ژێن كه كه‌سێكی به ساڵاچوو، میللی و گوندشینه، كه‌چی ده‌ڵێت:(سه‌ربه‌رزم كوڕه‌كه‌م، ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆ به‌ره و ئاسمان هه‌ڵكشایت، بازگرێكی تر له دایك بوو، زنجیره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌مان ناپچڕێ ڵا58). ئه‌م قسانه، له قسه‌ی كه‌سانێك ده‌چن، كه خوێنده‌واریی و ڕه‌وانبێژییه‌كی باشیان هه‌بێت، نه‌ك قسه‌ی پیره‌مێردێك.هه‌روه‌ها هه‌ژێن كه ته‌مه‌نی ته‌نها چوارده ساڵه ده‌ڵێت:( ده‌بێ من به‌رهه‌می گوناهێك بووبم وبه نهێنی له دایك ببم، كرابمه مه‌لۆتكه‌یه‌ك و به‌یانییه‌ك به‌رله مه‌لا بانگدان له به‌رده‌م مزگه‌وتێك فڕێدرابم. ڵا65). ئه‌مه له قسه‌ی كچێكی هه‌رزه‌كاره‌ی چوارده ساڵی ناچێت كه هێشتا له‌وانه‌یه مانای وشه‌ی زۆڵ نه‌زانێت. له‌ده‌یان شوێنی دیكه‌ش، نووسه‌ر خۆی له بری كاره‌كته‌ره‌كان ده‌دوێت و قسه ده‌كات. كه خوێنه‌ران ده‌توانن بۆ دڵنیایی ڕۆمانه‌كه بخوێننه‌وه.هاوكات له گه‌لێك شوێنی ڕۆمانه‌كه‌شی زمانێكی وه‌سفییانه‌ی وا به‌رجه‌سته ده‌كات، كه زمانی نووسینی ڕۆمان نییه. وه‌ك ڵاپه‌ڕه(112). سێیه‌م: هه‌ڵه‌ی ده‌ربڕین وگوزارشتكردن:_
له‌و ڕۆمانه،چه‌ندین ده‌ربڕین و گوزارشتكردنی نابابهتییانهم كه‌وتنه به‌رچاو، كه بۆ من وه‌ك خوێنه‌رێك جێگه‌ی ڕه‌خنه‌كردن و سه‌رنج بوون،كه چۆن نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه،كه خۆشی چیڕۆكنووسه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی هه‌یه، ئه‌مه دید و تێڕوانینیه‌تی.له خواره‌وه ئاماژه به به‌شێكییان ده‌ده‌م:_
*ڵا4نووسیویه‌تی:(ئه‌ندامه‌كانی بیستی من). ئه‌مه چ مانایه‌كی هه‌یه؟ مه‌گه‌ر بیستن خۆی هه‌ست و گوێچكه‌ش ئه‌ندامێكی له‌ش نییه!؟. *ڵا14 نووسیویه‌تی:(سواری ئه‌سپێكی سپی وه‌ك هێلكه ببوو). هێڵكه له‌و ڕسته‌یه‌دا، هیچ جوانییه‌كی به‌و ده‌ربڕینه به‌خشیوه؟.
*ڵا14نووسیویه‌تی:(ڕه‌وه ئوتومبێله‌كان). ڕه‌وه ئوتومبێل چییه؟!. *ڵا17نووسیویه‌تی:(چریكه‌ی هه‌ڵۆ). به‌ڵام ده‌نگی هه‌ڵۆ(سیڕه)یه نه‌ك چریكه.
*ڵا24نووسیویه‌تی:(گهرباپیرهی نادروست بووایه).له ڕۆمانه‌كه‌دا مه‌به‌ست نه‌خۆشكه‌وتنی باپیره‌یه، به‌ڵام نادروست نابێت چونكه ئه‌مه به مانای نه‌گونجاو دێت. *ڵا55نووسیویه‌تی:(لهههموومزگهوتهكان بانگ ده‌درا).له ڕۆمانه‌كه‌دا، مه‌به‌ست ئه‌و بانگه‌وازه‌یه كه‌له سه‌رده‌می شاخدا پێشمه‌رگه كه ده‌هاتنه شاره‌كان له مزگه‌وته‌كان ده‌یانكرد.بۆیه بانگه‌وازه نه‌ك بانگ، كه دوو وشه‌ی ته‌واو جیاوازن له یه‌كتری. چونكه هه‌موو ده‌مێك بانگ نادرێت و كاته‌كانی دیاریكراون.
*ڵا56نووسیویه‌تی:(كاغه‌زی ناسك!). *ڵا101نووسیویه‌تی:( ئه‌دی خوا بۆ نێر‌و مێی دروستكردووه،بۆ ئه‌وه نییه جووت بن و وه‌چه بنێنه‌وه؟).به ڕاستی كاره‌ساته ئه‌مه بیر كردنه‌وه‌ی نووسه‌ری ڕۆمان بێت!.ئه‌م تێڕوانینه،چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ تێڕوانینی ڕه‌شۆكی و میللی؟ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێر‌و مێ هه‌ر بۆ وه‌چه خستنه‌وه بێت، ئاخۆ هیچ جیاوازییه‌ك ده‌مێنێته‌وه له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ؟!.سه‌یر له‌وه دایه له‌ڵاپه‌ڕه 111ی ڕۆمانه‌كه، نووسه‌ر دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه.
*ڵا104نووسیویه‌تی:(قه‌ره‌بۆی هه‌موو ئه‌و ته‌مه‌نه ده‌كه‌مه‌وه كه نه‌مگوت باوكه).چونكه ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ژێن له دایك ده‌بێت،هه‌مان ڕۆژیش شێرزاد بازگری باوكی شه‌هید ده‌بێت. *ڵا108نووسیویه‌تی:(هه‌ژێن ده‌یگوت ئه‌گه‌ر یه‌كێكم خۆش‌بووێت ده‌بێ له‌باوكم بچێت). ئه‌م ده‌ربڕینه، گوزارشت له‌وه ده‌كات كه هه‌ژێن باوكی خۆی بینیبێت. نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات، كه وتۆته پارادۆكسی واتاوه.
*ڵا122نووسیویه‌تی:(تۆپه‌ڵه تیشكێكی سپی هێلكه‌یی).ئه‌م جۆره ده‌ربڕینانه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه چۆن كه‌سانێك به زمانێكی هه‌ژار له ڕووی ده‌ربڕینه‌وه ڕۆمان ده‌نووسن.ده‌نا تۆپه‌ڵه تیشك چ مانایه‌كی تێدایه؟. *ڵا124 نووسیویه‌تی:(نه‌ده‌بوو هه‌ژێن ڕه‌به‌ن بمێنێته‌وه).نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه، لێرهداجیاوازی له نێوان دۆخی نێر‌و مێ نه‌كردووه.چونكه ڕه‌به‌ن بۆ نێر به‌كار دێت، بۆ ڕه‌گه‌زی مێ قه‌یڕه دروسته.
*ڵا133نووسیویه‌تی:(باشترین شوێن بۆهه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر زانكۆیه.). ئه‌وه بۆیه زانكۆكانمان بێ داهێنان و مه‌عریفه‌ن، چونكه به شوێنی خۆشه‌ویستی و كه‌پڵ و كهپڵداری ده‌زانین. *ڵا 155نووسیویه‌تی:( له ناخه‌وه وه‌ك مه‌نجه‌ڵی ساوار ده‌كوڵا).بۆچی ساواربێت؟.
*ڵا156نووسیویه‌تی:_(له نێو ده‌ریایه‌كی سپی خوێنین).جاكه خوێنینه، چۆن سپییه؟!.
وێرای ئه‌و سه‌رنجانه‌مان وه‌ك خوێنه‌رێكی ڕۆمان، هاوكات تێبینیمان له‌باره‌ی زمانی ڕۆمانهكهشهوهههیه. چونكه زمانی ڕۆمانه‌كه، زمانێكی وه‌سفی ڕووت، واقیعی و ساده‌یه،كه هیچ جوانكاری و هونه‌رێكی تێدانییه. گه‌رچی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه هه‌وڵیداوه وه‌ك زمانی نووسینی ڕۆمان به‌رجه‌سته‌ی بكات،وه‌لێ به بڕوای من تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.دواجارده‌ڵێم،مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له نووسینی چیڕۆكداسهركهوتووبوو،له نووسینی ڕۆمانیشدا سه‌ركه‌وتوو بێت.چونكه ڕۆمان و چیڕۆك، ڕاسته له چه‌ندین توخم وه‌ك یه‌ك و هاوبه‌شن، وه‌لێ دوو ژانری ئه‌ده‌بی ته‌واو له یه‌كتری جیاوازن.به‌شێك له چیڕۆكنووسهكانی ئێمه، ڕۆمان وه‌ك چیرۆك ده‌بینن بۆیه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه. چونكه نووسینی ڕۆمان باگراوه‌ندێكی گه‌وره‌ی ڕۆشنبیری و مه‌عریفی ده‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه باسی ڕووداوێكمان كرد نه‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه!!..
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
*په‌راوێز:_من تامه‌زرۆی خۆشه‌ویستیم/ ڕۆمان/ نووسینی ئاسۆحه‌سه‌ن/ساڵی چاپ 2019..
*ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره(1111)له 7/11/2019بڵاوكراوه‌ته‌وه.