 
	شیعر بـــۆ منداڵان … خاوەنپێداویستی … ڕۆستەم خامۆش
Closed							
	
						
						
					
 ئـەی خـاوەن پێـداويسـتـی
 بــەڕێـز و خـۆشــەويسـتـی
نـاڵـێـم  كەمئـەنـدامـی، تــۆ 
نـاڵـێـم لـــە لامــــــان بــــڕۆ
دەڵـێـم: وەرە  بـــــۆ لامــان 
يـاری بكەيـن هـەمـوومــان
تـۆش مـافـی خۆتـە گيـانـە
شـــــاد بــــژی لـــەم ژيـانـە
پێـم بڵـێ چيـت پێويســتـە
چيـت ئـومێد و مەبەســتـە
كــاری تـــۆ بـەســـەر چـاوم
لــە خـزمـەتـت وەســـتــاوم
   شیعر بـــۆ منداڵان
   ڕۆستەم خامۆش 
     هەولێر  2012

 
			 
			 
			