نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕێن و راپه‌ڕینی نوێ … عیماد عه‌لی
جارێك له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تی و خودیی تایبه‌ت به كورد و كوردستان، هیوادارم ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كوردستانی باشوور له‌م كات و ئان‌وسات و قۆناغه‌دا كه ناوچه‌كه تێیدا تێده‌په‌رێت روونه‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ڵگه نه‌ویسته كه ژیان به هیواو ئاواته‌وه ناوه‌ستێت و به‌تایبه‌تی سونه‌تی گۆڕانكاری له هه‌ر ئان‌و سات و كاتێكدا بێت خۆی فه‌رز ده‌كات . لیره‌دا كوردستان له‌ریزبه‌ده‌ر نیه‌و ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌رووی سیاسیه‌وه ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت كه تا ئێتسا ده‌سڵاتدارانی كورد بێباكانه گوێشیان پێنه‌داوه و پاسه‌وانه كۆنه‌كان هیچ خه‌مێكیان نه‌بووه و به‌رده‌وامن له بێر و ره‌فتاری ماوه به‌سه‌رچووی خۆیاندا، بێ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك گوێ له پێویستی و ڕوانین و تایبه‌تمه‌ندیه‌كیانی نه‌وه‌ی نوێ بگرن. بێگومان له‌م باره‌شه‌وه ئه‌وه‌ی دیاره كه نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌رین له پێشه‌نگی رابه‌رایه‌تی هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی چاوه‌ڕوانكراودا ده‌بن، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هۆكارگه‌لێكی تایبه‌تی كوردستان و بارودۆخه تایبه‌تیه‌كه‌ی به نه‌رێنی و خراپیش به‌سه‌ر د پرسی گه‌له‌كه‌مان و دۆزه ره‌واكه‌یدا نه‌شكیته‌وه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه كه گۆڕانی به‌رده‌وام و خه‌ڵكی نوێ و فكر و عه‌قڵیه‌ت و بۆچون و بنه‌مای نوێ جێی خۆی ده‌كاته‌وه خه‌ڵكی نه‌گونجا راده‌ماڵێت، هه‌رچه‌ند رێگری و كۆسپیشی له‌به‌رده‌مدا بێت.
هه‌وڵی نه‌وه‌ی كۆن تا سه‌ر بڕناكات و ئه‌و هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵیه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان كراوه جێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه و به‌خۆداچونه‌وه‌ی راسته‌قینه بكه‌ن و هاوكێشه‌كان رێگه‌ی ئه‌وه‌ناده‌ن زه‌مینه‌ی چاكسازی و پاكسازیی راسته‌قینه مه‌یسه‌ر بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه كه ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی راپه‌رێنێك یان شۆڕشێكی سه‌رتاپاگیر له كوردستاندا بهر‌پابێت.
فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ده‌بنه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی هه‌ر ڕاپه‌رینێك په‌یوسه‌ته به توانای ئه‌و سه‌ركرادیه‌تیه‌ی له راپه‌رینه‌كه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و ده‌بێته پێشه‌نیگی رێراستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی له كوردستانی باشوور، سه‌ركه‌وتنیش مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌وه‌ش بریتیه له:
- ده‌بێت نه‌وه‌ی نوێی دوای ڕاپه‌رین له ئاماده‌باشیه‌كی توندوتۆڵ و هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشكردندا بن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گونجاو‌دا كاری ناوازه‌ی پێویستی مێژوویی ئه‌نجام بده‌ن و گۆڕانی راست‌و دروست و راسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن.
- ئه‌م نه‌وه كۆنه‌ی ئێمه‌ی پێش نه‌وه‌ته‌كان، كه گیرۆده‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵێك ده‌سترۆیشتووین له كوردستاندا، به‌هه‌موو جۆر و پێكهاته‌مانه‌وه به ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سڵاتمانه‌وه، به ده‌سترۆیشوو و ده‌ستكورتمانه‌وه، به‌قه‌د ئه‌وه‌مان تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه كه متمانه‌مان پێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه فشارێكی ئه‌وتۆمان هه‌بێت كه بتوانین ڕاره‌وی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و هه‌ڵه‌كان راست بكه‌ینه‌وه و وه‌زعی گشتیی كوردستان له نغرو بوون قوتاركه‌ین، بۆیه ده‌بێت نه‌وه‌ی نوێ به‌خۆی بیر له رێگه‌ی راست و كرداری گونجاو و هه‌نگاوی سه‌رده‌مانه بكاته‌وه و رێگه له‌م نه‌وه‌ی ئیمه‌ی پێش راپه‌رێن بگرن و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێت بخرێنه لاوه، هه‌رچه‌ند خه‌ڵكی هه‌مه‌جۆری جیوازی باش و خراپیشمان تێدایه.
- رێگه‌نه‌دان به سه‌رجه‌م نه‌وه‌ی ئێمه‌ومانانی پێش راپه‌رینی 1991 به پاك و به‌دفه‌ڕمانه‌وه، به شۆرشگێر و ناپاكمانه‌وه، به پێشمه‌رگه و جاشمانه‌وه، به نه‌خوێنده‌وار و فه‌یله‌سوفمانه، به رۆشنبیر و نه‌زانمانه‌وه، جڵه‌وی هیچ جموجوڵێكی نوێ له شێوه‌ی راپه‌ڕین یان شۆڕش بگرنه‌ده‌ست و ببنه ده‌مراستی شۆرش یان ڕأپه‌رێنی نوێ له كاتی تایبه‌تی خۆیدا.
- خودی شۆڕش یان ڕاپه‌ڕینه‌كه سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێی راپه‌ڕیو له مه‌یدانه‌كه‌دا به‌رهه‌مبێنێت و رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ كه‌سی ئاماده‌ی له‌قوتوكراوی نه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌رینی 1991 سواری راپه‌ڕین بێت، نه‌وه‌كو دیزه‌به‌ده‌رخونه‌ی بكه‌ن.
- سه‌ركردایه‌تی نوێی راپه‌ڕین و شۆرشی نوێ به ره‌هایی له نه‌وه‌ی دوای راپه‌رینی 1991 بن و نه‌وه كۆنه‌كه به ناچار خانه‌نیشین بكرێن و ته‌نانه‌ت رێگه نه‌درێت یه‌ك كه‌سیش خۆی تێدا هه‌ڵقورتێنێت و هه‌وڵی رابه‌رایه‌تی بكاتت .
- یاسا رۆڵی خۆی بگێڕێت و ئه‌وه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك زیانی له گه‌لی كوردستان داوه؛ له رووی ئابووری ( گه‌نده‌ڵكاران) سه‌ر‌بازی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیش به سزای خۆی بگات.
بۆیه ده‌كرێت هه‌روه‌رچه‌رخانێكی سیاسی چاوه‌ڕوانكراو زه‌مینه‌ی له‌بار بێنێته‌ئاراوه و سه‌ره‌تای داگیرساندنی شۆرش یان راپه‌رێنێك بێت كه كه‌س نه‌تواێت به‌ری لێبگرێت و، بارودۆخێك بێته‌ئاراوه هێزی خۆسه‌پێنه‌ری ئێستا كونه‌مشكیان لێ بێت به قه‌یسه‌ری.