 
	وه‌هم … شه‌ونم زه‌ندی
 
 له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌لف و بای 
 نامه‌كانی ده‌ستی فه‌ده‌ره‌وه 
 وشه نه‌وتراوه‌كانی ژێیه‌نووساوه‌كان …
 بۆ ساته فه‌رامۆشكراوه‌كانی ته‌مه‌ن
 فه‌رهه‌نگه‌كانی ئه‌زه‌لیش 
 ” تۆماری فه‌نابوونێكن “
 به واهیمه‌بوونی سێ یه‌كی خه‌ڵكه نائاگاكه‌ی 
 ئه‌م زه‌مه‌نه دژواره‌یه ،
  نه‌بادا ببن به :نوسراوێكی ” په‌ڕه‌نگ ئاسا ” 
 داوای قه‌رزی ڕۆژه دزراوه‌كان 
 له ” شه‌وه وه‌همییه‌كان ” بكه‌نه‌وه 
 له حه‌تمییه‌ت بوونی .. مه‌حاڵبوون
 یه‌قین گومانی كرد
 له داخستنی په‌نجه‌ره‌كانی ڕه‌هایی 
 له كڵۆمدانی ده‌رگاكان …
 هه‌ناسه‌كانیش نغرۆی په‌نگ خواردنه‌وه 
                          ****
 وه‌سیه‌ته‌كان .. به مانشێتێكی گه‌وره و 
 خه‌تێكی زیوین 
 له بریسكه‌ی ئه‌ستێره‌كان ..
 به ته‌وێڵی ئه‌م ئاسمانه نیلییه‌دا …
 جاڕی ” أنا الحق ” ی حه‌لاجێكه 
 ڕۆژ ژمێره‌كانی ئه‌م زه‌مه‌نه وه‌ستاوه 
 ” په‌نجه‌ی ڕۆژێك ، 
 ورزێك ، 
 ساڵێَك ” 
 توانستیان نه‌كرد …
 هه‌ڵیانداته‌وه …
 مۆركردنی به‌ڵێنه‌كانیش ..
 ده‌بن به بڵقی سه‌ر ئاو ، 
 ئیمزاكانیش ده‌گۆڕدرێن 
 ” دۆستی یاده‌كانیش ” 
 له حیساباتی شكۆمه‌ندی 
 ئه‌و ساتانه‌ی زه‌مه‌ن 
 له ئاست یادكردنه‌وه‌یان … 
 پاكانه ده‌هێنێته‌وه .
 له نێوانی 
 ” قه‌ده‌ری بوون و 
 نه‌مامی حیكمه‌تی وجود ” ه‌وه 
 بوون : سفره‌ی دوای فاریزه و 
 سڕینه‌وه‌ی ناوه‌كانیش :
 له ته‌ك تاوانه‌كان 
 به ڕه‌قه‌می قه‌به‌وه … 
 له ژماره نایێن …
 بوون = سفری دوای فاریزه …
 سڕینه‌وه‌ی ناوه‌كان = نا كۆتا له ژماره .
 شه‌ونم زه‌ندی
 هه‌ولێر  
      1996 – 1997 


 
			 
			 
			