Skip to Content

دوا قەسیدەی ساڵی ٢٠٢١… شیعری: عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

دوا قەسیدەی ساڵی ٢٠٢١… شیعری: عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)

Closed
by حوزه‌یران 19, 2022 General, Poems

(ژیان کورتە، دەبێ جوانی بکەین)
وتەیەکی وەرگیراوە


جاران ڕۆژەکانم جێدەهێشت و
بەشوێن گوڵە بەیبوونەکانی خۆشەویستیدا
سێبەر بە سێبەر هەوری خەمم دەڕەواندەوە و
دەچووم لەسەر بەرزاییەکانی ئومێددا
تەماشای ئاسمانی پڕ لە ئەستێرەی پشت نووشتاوەی تەمەنی خۆمم دەکرد
جاران خۆمم لێدەبوو بە سەعلوکێکی دەرەوەی مێژوو و
یاخی یاخی لەشەوە هەرە تووش و تاریکەکاندا
گۆرانیم بۆ هەتاو دەوت
لەسەر شۆستەی برسێتیدا وێنەی نانم دەکێشا
ئێستا دوای ناسینی تۆ و هەناسە پڕ حەسرەتەکانی شیعر
خەمی هەڵگێرانەوەی ژیان
وێنەکانی ئەم تەمەنەی تەڵخ کردووم
ئێستاش دەبێت لەژێر چەتری ئەو خۆشەویستییە گەورەیە
ڕەش بکەمەوە بە سپی
خەم و ئومێدیش بە جوانی
جەنگەڵ بە باخچەی خۆشنوودی
خۆشمان ببین بە گۆرانییەکی ئینسانیی

mm

ساڵی 1964 لە شاری کەرکوک لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی وپاشان پەیمانگای تەکنەلۆجیای لە ساڵی 1986 هەر لە کەرکوک تەواو کردووە. لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە شیعر دەنووسێ و لە زۆربەی گۆڤار و رۆژنامەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان و سایتە ئەلەکترۆنییەکان شیعر و وتاری رەخنەیی ئەدەبی و سیاسی و جەماوەری بڵاو کردۆتەوە.

Previous
Next
Kurdish