گفتوگۆ لەگەڵ نووسەر سمکۆ محەمەد… بەشی 2… ئا: عەباس جەمیل جێماو
داهێنان نیازی به‌پشتگیری كردن نییه, وه‌ك چۆن ده‌قی مردوو پێویستی به‌ته‌ڵقین نییه.
ئاماده‌كردنی: عه‌باس جه‌میل جێماو
به‌شی 2
سمكۆ محه‌مه‌د نووسه‌ر و روناكبیر له‌به‌شی دووه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی داهێنان و نوێگه‌ری قسه‌ده‌كات و پێی وایه، داهێنان ئه‌و شته‌یه كه هێشتا نه‌هاتۆته بوون، نوێگه‌ریش به‌زاره‌كی دزه‌ی كردۆته نێو ئه‌ده‌بی كوردی، هاوكات تیشك ده‌خاته‌سه‌ر سلبیاتی هاتنی جهانگه‌رایی و گه‌شه‌ی ته‌كنۆلۆژیا بۆ كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان، كه‌ده‌رگایه‌كی فكری و ته‌كنۆلۆژی كرده‌وه, ئیدی شتێك نه‌ما به ناوی داهێنان جگه له‌نوێگه‌ری.
ده‌قی گفتوگۆكه
پرسیار: ئه‌ده‌ب بۆ خۆی جۆرێكه له كێشه، روونتر بڵێین فاكته‌ری پشێوی نانه‌وه‌یه، كه كێشه نه‌مێنێ ئیتر ئه‌ده‌بمان بۆ چیه، له‌كاتێكدا ئه‌و فه‌زایه‌ی كه تێیدا ژیان ده‌كه‌ین، زه‌مه‌نێك تێیدا ئه‌و گفتوگۆ و بۆچوونانه‌ی له‌سه‌ر دیالكتیكی ئه‌ده‌بی و گه‌شه‌ی فیكری و ئاڵوگۆڕه مه‌عریفییه‌كاندا گه‌نگه‌شه ده‌كرا، تا ئاستێك گه‌رموگوڕی تێدابوو، به‌ڵام به هاتنی جیهانگه‌رایی، پێتان وانییه دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاقارێكی نه‌رێنی بردووه‌و چه‌مكه‌كه‌ی زیاتر كه‌م به‌ها كردووه؟
سمكۆ محه‌مه‌د: ته‌واوی ئه‌و داخوازی و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه له‌سه‌ده‌ی رابردوو له‌ته‌واوی كایه‌كاندا هه‌بوو, ئه‌و موناقه‌شانه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌شه و هه‌ڵدانی فكری و ئاڵوگۆڕه مه‌عریفییه‌كاندا له‌ئارادا بوو, ئه‌و نهێنی و سیحرانه‌ی كه له‌ده‌قێك یان كارێكی هونه‌ری كۆما ببوون, ئه‌و پێوه‌رانه‌ش كه بۆ جیاوازی و شته له‌یه‌كچووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی هه‌بوون, ئێستا ئیتر به‌هاتنی چه‌مكی جهانگه‌رایی و پاش جیهانگه‌راییش كه ژیانی پڕ كردووه له‌گرێی ده‌روونی، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بۆ دونیا و بۆ كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان به‌تایبه‌تی, خه‌ریكن ساده‌تر و كاڵتر ده‌بنه‌وه, وه‌ختێك ته‌كنۆلۆژیا به‌هێنانی ئامێره سیحرییه‌كانی, وه‌كو ئینته‌رنێت و ته‌وژمی سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فۆنی ده‌ستی كرده دیاریه‌كی ترسناك, ئیتر ده‌یان ده‌رگای جۆراو جۆری فكری و ته‌كنۆلۆژی كرایه‌وه, به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایانه‌ش, شتێك نه‌ما به‌ده‌قی زۆر جدی و سیحراویشه‌وه, رێگه‌مان پێبدات موناقه‌شه‌ی داهێنانی له‌باره‌وه بكه‌ین, به‌ڵكو موناقه‌شه‌ی ئیستاتیكی له‌باره‌وه گه‌ره‌كه, چونكی ئیستاتیكا دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆدانه‌ی له‌نێو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه خۆیان هه‌ن و ده‌قی پێ ده‌خوڵقێنرێ, له‌وانه‌ش زمان و كولتوور و نه‌ریت و هتد.
پرسیار: باشه ئه‌ی بۆچی لای زۆرێك له ئه‌دیبان داهێنان بووه‌ته گرێیه‌كی ده‌روونی، به‌داوی چه‌مكه‌كه‌دا ئه‌ڕۆن و پێی ناگه‌ن، ئایا ئه‌و چه‌مكه تا چه‌ند فاكته‌ر بووه بۆ به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌ك مه‌عریفه، یان ئاماژه‌یه‌كی نیگه‌تیڤه.. له‌به‌رامبه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه مه‌عریفیه‌ی كه له ئه‌نجامی ده‌ستبه‌تاڵی هه‌یانه، به‌دیوێكی تردا ئایا خۆدزینه‌وه نییه له‌واقیع ؟
سمكۆ محه‌مه‌د: من بڕوام وایه داهێنان ئه‌و شته‌یه كه هێشتا نه‌هاتۆته بوون, یان به‌مانا دۆڵۆزیه‌كه‌ی داهێنان وه‌كو فه‌لسه‌فه‌ی و فه‌لسه‌فه‌ش به‌رهه‌مهێنانی چه‌مكه، ئه‌مه له‌كاتێكدا تازه‌گه‌ری ئه‌و چه‌مكه‌ی په‌راوێزخست و مه‌سه‌له‌ی شوناس و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ده‌بی كرده بابه‌تی مشتومڕی فكری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌س نییه نه‌زانێ سڵێمان پێغه‌مبه‌ر گوتویه‌تی” هیچ شتێك نوێ نییه له‌ژێر ئاسماندا” ئه‌مه مانای ئه‌وه‌مان ناداتێ كه تازه‌گه‌ری یاخوود نوێكردنه‌وه نامێنێ, چونكه ئه‌م ئه‌رگومێنته هه‌ریه‌ك له‌هۆركهایمه‌ر و ئه‌دۆرنۆش له‌كتێبی دیالێكتیكی رۆشنگه‌ری باسیان كردووه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان باس له‌و ده‌قانه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌سه‌رده‌می یۆنانه‌وه تاكو ئاڵوگۆڕی سیستمی سیاسی رۆژئاوا هاتنه ئاراوه، پشكیان هه‌بووه، نموونه‌ی ئۆدیسیۆس و هتد ده‌هێننه‌وه كه به‌شێكن له‌رۆشنگه‌ری، ئه‌وان باس له‌مرۆڤ و سرووشت و ململانێكان ده‌كه‌ن، باس له‌ره‌خنه و هه‌ردوو زاراوه‌ی (ئۆپژێكت و سۆپژێكت) ده‌كه‌ن كه چۆن خراپ كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه، چونكه تیۆره‌ی زانستی بریتییه له‌و تیشكه ره‌خنه‌ییه‌ی ئاراسته‌ی هه‌قیقه‌ته زانستییه‌كان ده‌كرێن كه له‌په‌یوه‌ندیدا به‌و گشته‌ی له‌ناویاندان، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن گشته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه نه‌خشه‌یان بۆ كێشراوه.
هه‌ڵبه‌ت من له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا كه‌مێك كۆك نیم، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك به‌خاتری ئه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان جارێكی دیكه ده‌خاته‌وه به‌ر تیشكی ره‌خنه‌وه، بۆیه كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرم بۆ پێناسه‌كردنی داهێنان، (جیل دۆلۆز) له‌كتێبی فه‌لسه‌فه چییه ده‌ڵێ (چه‌مك خۆی داهێنانه) كه‌واته به‌پێی ئه‌و میتۆده بێت، نه‌ك هه‌ر ئێمه خاوه‌ن داهێنان نیین، به‌ڵكو ده‌ورو پشتیشمان وه‌كو فارس و تورك و عه‌رب خاوه‌ن داهێنان نیین، ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره جیهانییه قسه بكه‌ین، به‌وپێیه‌ی خاوه‌نی هیچ چه‌مكێك نیین له‌وانه‌ی كه له ژیانی رۆژانه‌دا به‌كاردێن، هه‌روه‌ها جگه له(حافزی شیرازی و سه‌عدی شیرازی) خاوه‌نی هیچ پنتێك نیین ناوی دابڕانی مه‌عریفی بێت، ئه‌وه‌ش كه مه‌به‌ست له‌ده‌قی داهێنه‌رانه‌یه، دیسان ده‌یڵێمه‌وه كه كۆمه‌ڵگه بنده‌سته‌كان خاوه‌نی ده‌قێكی داهێنان نیین وه‌كو ده‌قه‌كانی دۆنكیشۆتی سێرڤانتس و ئه‌فسانه‌ی فاوستی گۆته و كۆمیدیای خواوه‌ندی دانتی و دایستۆفیسكی و هتد، ئیدی ئه‌م وه‌همه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، مه‌گه‌ر داهێنان ته‌نها له‌وێوه به‌پێوه‌ر وه‌ربگرین كه له‌چاو نه‌خوێنه‌واری و ئه‌وانه‌ی كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ نووسین نییه، ئه‌و ده‌قانه‌ی ئێستا به‌رهه‌مدێن ته‌نها ئه‌گه‌ر ئیستاتیكایان تیا بدۆزینه‌وه، ئه‌گه‌رنا داهێنان نیین.
ئه‌گه‌رچی تازه‌گه‌ریش له‌كن كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان, ته‌نها به‌زاراوه و به‌قسه دزه‌ی كردۆته نێو ئه‌ده‌به‌كانیان, به‌ڵام داهێنان به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی ئیدیالیستی, له‌به‌رامبه‌ر خوێندنه‌وه‌ی مه‌تریالی جۆرێكی تر مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئه‌م چه‌مكه‌دا ده‌كات, هه‌ڵبه‌ت بۆ نووسین به‌گشتی و نووسینی ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی, شوێن و كات گرنگی له‌دیاریكردنی به‌هاكه‌ی دیاری ده‌كات, ئه‌و شیعرانه‌ی كه سۆفۆكلیس له‌سه‌رده‌می یۆنانیه‌كان نووسیویه‌تی و ئه‌وه‌ش كه داوود پێغه‌مبه‌ر به‌ته‌مبورێكه‌وه ده‌گه‌ڕا و شیعری ده‌گوت و ئێستا وه‌كو ده‌قێكی پیرۆز ته‌ماشا ده‌كرێ, چ شتێكی كه‌متر نییه له‌شیعری نوێ, چونكی رزگاربوون له‌كێش و سه‌روا و كاركردن به‌وێنه و زمان, پێشتر كاری بۆكراوه و جێگه‌یه‌كی بۆ دڵه‌ڕاوكێ نه‌هێشتۆته‌وه له‌م جۆره موناقه‌شانه‌دا, به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین پێوه‌ره‌كان زیاتر بوون له‌و هۆكارانه‌ی كه پێشتر پێشمه‌رجێك بوون بۆ داهێنانی ده‌قی ئه‌ده‌بی، ئه‌مه‌یان راسته, چونكی ورده‌كاری واقیعی ژیانی رۆژانه له‌م سه‌ده‌یه‌دا كه ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكان له‌یه‌ك كاتدا ئاگایان له‌یه‌كتره, یان به‌حاڵێك كۆمه‌ڵگه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون و خه‌ریكه له‌ناو یه‌كتردا ده‌توێنه‌وه, به‌شێكه له‌ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی كه بوارێكی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ جێگیركردنی ئه‌و زاراوه‌یه‌ی كه پێشتر خۆمان پێوه‌ی خه‌ریك كردبوو, له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م سه‌ده‌یه كه هه‌موو سیحرێكی به‌تاڵ كردووه به ئه‌ده‌بیشه‌وه, رووبه‌رێك له‌و رووبه‌رانه‌ی كۆن هه‌بوون بۆ په‌یدابوون و سه‌رهه‌ڵدانی فه‌یله‌سووف و خاوه‌ن توانا, ئێستا هه‌رچی زیاتر ته‌سك تر بۆته‌وه و دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌یله‌سوف به‌سه‌رچوو, قوتابخانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌گه‌رایی له‌باری ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌تی لای (رۆڵان بارت) و له‌كۆی هه‌موو كایه‌كانیشدا له‌لای (ژاك درێدا) و هێڕمۆنتیكا له‌لای (گادامیر), شتێكی نه‌هێشته‌وه له‌ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌و فكره‌دا رزگاری بێت, به‌وپێیه‌ی كه جیاوازیه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه له‌نێوان تێگه‌یشتنی نوێ و درووستكردن, بیر تیژی و ده‌ربڕین له‌نووسین و له‌هه‌ر شتێكی تر, مانای ئه‌و توانایه نییه كه ئێمه به‌چه‌مكی داهێنان، شیكاری ده‌كه‌ین, ئه‌مه له كاتێكدا كه باس له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌گه‌رایی ده‌كرێت بیرمه‌ندانی فه‌رانسی هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی ئه‌و چه‌مكه‌یان به‌سه‌ره‌وه نییه و كاری پێناكه‌ن.
پرسیار: ئایا ئێستا ئێمه ده‌توانین به پێناسه‌ی رابوردوو مامه‌ڵه له‌ته‌ك چه‌مكه ئه‌ده‌بییه‌كان بكه‌ین، هه‌روه‌ها بۆچی له ئیستادا ئیش به‌تیوری به‌راوردكاری ناكرێت؟
سمكۆ محه‌مه‌د: له‌كاتێكدا ئێمه خه‌ریكین قسه له‌سه‌ر چه‌مكه فكرییه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كه‌ین، كاتێك كه چه‌مكه‌كان بۆ خۆیان پێویستیان به تازه‌ترین خوێندنه‌وه‌ی قوڵ هه‌یه، تاكو تێبگه‌ین له‌كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و بۆچی ماناكانیان ئه‌و واقیعه ئیدیۆلۆژییه به‌رجه‌سته ناكه‌ن كه ته‌كنۆلۆژیا ئیدیۆلۆژیای كردووه به واقیع، ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ كه زۆربه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی وه‌كو (چه‌پگه‌رایی و ریالیزم) كه شیعر، یان ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی مانیفێستۆیه‌كدا قه‌تیس كردبوو, وه‌كو مانیفێسته‌كانی گروپی فازل ئه‌لعه‌زاوی و گروپی روانگه و گروپی ره‌هه‌ندیه‌كان و گروپی جوایه‌زی هه‌ولیری و گروپی كفری كه فه‌رهاد شاكه‌لی سیمبوله‌كه‌یان بوو، هه‌روه‌ها گروپی نیخازی هه‌ر و هه‌ر له دهۆك كه موحسین قۆچان و حسن سلیڤانی و عارف حیتۆ بوون، ئه‌مانه هه‌موو له‌رێگه‌ی مانیفێسته‌وه به‌ته‌مابوون خویان له‌وانی تر جودا بكه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌ده‌ب كاری تاكه نه‌ك گروپ.
وجودیه‌تی سارته‌ر و كامۆ و كۆڵن وێڵسن، كه له فه‌لسه‌فه‌كه‌ی كیركه‌گارده‌وه ده‌ستی پێكردووه و قوتابخانه‌كانی تری نووسین به‌تایبه‌تی شیعر كاری پێكرا, له‌كاتی خۆیدا به‌جۆرێك له‌سیحری داهێنان ته‌ماشا ده‌كرا و مۆدێلێكی نووسینی په‌یدا كرد‌و كاریگه‌ری زۆری كرده سه‌رمان و هاته نێو دونیای ئه‌ده‌بی كورد, كه‌چی له‌ئێستادا نه‌ك هه‌ر كاری پێناكرێ, بگره بۆته شتێكی كلاسیكیش.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری مۆدێلێكی به‌سه‌رچووه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر نیازمان بوو به‌روارد بكه‌ین, ئه‌ده‌بی كوردیش وه‌كو هه‌ر ئه‌ده‌بێكی تر كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌ده‌بی ده‌وروپشتی پێوه دیاره و ناكرێ به‌راورد بكرێ, چونكی هه‌وڵدراوه مۆركی تایبه‌تی پێبدرێ و به‌خۆماڵی بكرێ, به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر به‌رواردێك له‌نێوان ده‌قێكی ئه‌مریكی له‌شێوه‌ی ده‌قه‌كانی ئیلیۆت یان عه‌زرا پاوه‌ن و لۆركا ی ئه‌وروپی بكه‌ین, كه یه‌كێكیان به‌ناهه‌ق كوژراو ئه‌ویتر دادگاییه‌كی ناهه‌ق، به‌هه‌ر حاڵ ره‌نگه هه‌مان شت و هه‌مان كارتێكردن له‌سه‌ر دوو جۆر ده‌قدا بدۆزینه‌وه, ئه‌مه‌ش جگه له‌نوێكردنه‌وه‌ی ده‌ق به‌داهێنان ناچێت, ره‌نگه سیحربازێك له له‌حزه‌یه‌كدا بتوانێ له‌ژێر كڵاوه‌كه‌یدا كۆترێك هه‌ڵفرێنێ, ئه‌مه‌ش جۆره داهێنانێكه، به‌ڵام ئه‌م كرده‌یه زوو ده‌مرێت و ته‌مه‌نی كورته, هه‌رچی ده‌قێكی ئه‌ده‌بیه مانه‌وه‌ی له‌نه‌مریه‌كه‌یدایه كه له‌راستیدا ده‌قنووس بۆ نه‌مری و له‌ده‌ست مه‌رگ رزگار بوونی خۆی ده‌ینووسێت كه ئه‌مه‌ش ئێستا به‌تێڕوانینێكی جهانبینیانه و لۆژیكیانه ناناسرێ و كاری پێناكرێت, چاكتر وایه له‌وه تێبگه‌ین كه هه‌موومان و له‌هه‌موو كایه‌كاندا خه‌ریكی نه‌مرین, هه‌روه‌ك چۆن نه‌مری كرێكارێك له‌دوورست كردنی دیوارێك یان درووستكردنی كه‌ره‌سته‌یه‌كدایه, ئاوهاش نه‌مری ئه‌دیب له‌ده‌قه‌كه‌یدایه, بۆیه باشتر وایه ئه‌دیبی كورد خۆی به‌و زاراوانه‌وه خه‌ریك نه‌كات و كێشمه‌كێشی له‌سه‌ر نه‌كات, گرنگ ئه‌وه‌یه تاكی ئه‌دیبی كوردی خۆی له‌ژێر خه‌یاڵات و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ویتر رزگار بكات, سه‌رقاڵی فكر بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قی سه‌ربه‌خۆ به‌رهه‌مبهێنن و به‌پرنسیپه‌كانی ئیستاتیكا و چنینه‌وه كار پێبكرێت, به‌و لۆژیكه كار بكرێت ده‌ق له‌كراوه‌یی خۆیدا بمێنێته‌وه, سنووری شته باوه‌كان و یه‌قینه‌كان ببه‌زێنێ. ئیستاتیكا ته‌نها له وێنه و زماندا كۆنابێته‌وه, مه‌عریفه به‌شێكی تری هێزی ئیستاتیكی ده‌قه كه زۆر شاعیر یان ئه‌دیب هه‌یه سڵ له‌مه‌عریفه ده‌كه‌نه‌وه, یاخوود مه‌عریفه و عیرفان تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن, هه‌ڵبه‌ت خۆ یه‌كلایی كردنه‌وه له‌م پرسه و به‌تایبه‌تی له‌رووی فكریه‌وه, له‌وه چاكتره خۆیان سه‌رقاڵی موناقه‌شه‌ی شه‌فه‌وی، واته سه‌رزاره‌كی بێهووده بكه‌ن, ئه‌م ده‌قه خوڵقاندنه و ئه‌ویتر مردوو, هه‌ڵبه‌ت نه‌خوڵقاندن یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن داهێنان نیازی به‌پشتگیری كردنه, نه‌ده‌قی مردووش نیازی به‌ته‌ڵقینه, به‌ڵكو ئه‌وه خوێنه‌ری جددی و ره‌خنه‌گری شاره‌زایه ده‌توانێ شیته‌ڵكاری بكات, بۆیه ئه‌م خۆ سه‌رقاڵ كردنه بێ به‌رهه‌مه, له‌سه‌رقاڵ كردنی ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌چێت كه له‌جه‌هلی نه‌زانیندا خه‌ریك بوون ده‌خنكان, وه‌ختێك خۆیان به‌پێنج و شه‌ش و حه‌وت چینی ئاسمانه‌وه خه‌ریك ده‌كرد و واتێگه‌یشتبوون ئاسمان چین چینه, له‌بری ئه‌وه‌ی خۆیان به‌خود ناسیه‌وه خه‌ریك بكه‌ن, وه‌كو (خه‌یام) ماندوو بوو پێوه‌ی, كه‌وابوو مه‌رج ئه‌وه‌نییه نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ئه‌ده‌بدا داهێنانی نه‌بێت و وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دواكه‌وتوو چاو لێبكرێ, به‌ڵام مه‌رجه نه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆی نوێ بكاته‌وه و ده‌قی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ, یان لانیكه‌م ئه‌گه‌ر له ئه‌ده‌بیشدا داهێنان نه‌بوو له‌كایه‌كانی تردا به‌رهه‌می هه‌بێت, یه‌عنی گه‌لێكی به‌رهه‌مهێن بێت و به‌ر سێبه‌ری نه‌بێت, چاوه‌ڕێی ده‌ستی خه‌ڵك نه‌بێت.
پرسیار: ئێوه باستان له هه‌ندێك پڕۆسه‌ی كاریگه‌ری ئه‌ده‌ب و لاساییكردنه‌وه كرد، ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌م پنته زیاتر رابوه‌ستن؟
سمكۆ محه‌مه‌د: پێشتر به تیژتێپه‌ر باسی كێشه‌ی لاسایكردنه‌وه‌مان كرد كه بۆته گرێیه‌كی ده‌روونی، ئه‌فڵاتون باسی لاسایی كردنه‌وه ده‌كات له ئه‌ده‌بدا و به داهێنانی نازانێت و به دابڕانیشی نازانێت، به‌ڵام ئه‌رستۆ ئه‌مه به دیوێكی تردا ده‌بینێت و لاسایی كردنه‌وه به هونه‌ر ده‌زانێت و هه‌ندێك لاسایی به ئیقاع و مۆزیكه‌وه گرێده‌دات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به كرده‌یه‌كی غه‌ریزی ته‌ماشات ده‌كات و به ئسلوبێكی نوێی ده‌زانێ. ئه‌و هونه‌ر به ئازادی مرۆییه‌وه گرێده‌دات و پێی وایه خه‌یاڵگه‌ری مرۆیی جگه له فراوانبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئازادییه ناچێته پێشه‌وه.
به‌ڵام من وای ده‌بینم ئه‌ده‌ب سرووشتێكی گشتگیری هه‌یه, به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كایه‌یه به‌ر له‌هه‌ر شتێك, سه‌ره‌كیترین خه‌سڵه‌تی هیومانیستی بوونیه‌تی له‌گه‌یاندنی مه‌به‌ست و گوتار و ئیستاتیكا, مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌ده‌ب جگه له‌په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆی شه‌رمن به‌رامبه‌ر حاڵه‌ته‌كان و به‌تایبه‌تی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات, شتێكی تر نییه و جگه له‌وه‌ی چێژێكه بۆ ئینسان و هیچی تر, به‌هه‌رحاڵ شتێك كه به‌بێ ئاگاهانه نووسرابێت لاسایی كردنه‌وه ناگه‌ێنێت, چونكه جیایه له‌وه‌ی به‌ئاگاهانه نووسرابێته‌وه.
بۆ نموونه ده‌قه‌كانی مه‌حوی و مه‌وله‌وی و خانی, نزیكایه‌تیه‌كی زۆریان له‌ته‌ك ده‌ق و بیركردنه‌وه‌كانی حافزی شیرازی فارس و ئه‌بو نه‌واس و ته‌نانه‌ت ده‌قه كلاسیكیكیه‌كانی توركیش هه‌یه، هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر هه‌ن, ئه‌دۆنیس زۆر له‌سه‌ر شیعریه‌ت و كاریگه‌ریه‌كان قسه‌ی كردووه, له‌و بڕوایه‌دایه دوو جۆر لاسایی كردنه‌وه هه‌یه.
جۆری یه‌كه‌م لاسایی كردنه‌وه‌ی خوده كه له‌رابردوودا له‌نێو جه‌رگه‌ی هاوبه‌شه‌كانی خۆیدا به‌رهه‌مهاتووه, یه‌عنی ئه‌وه‌ی كه له‌رابردوودا نووسراوه یان وتراوه, به‌ستایلێكی تر و له‌رێگای كیمیای وشه‌و هۆكاره‌كانی تری مقه‌ویماتی ده‌قه‌وه خۆی نمایش ده‌كات، به‌ڵام عه‌ره‌ب له‌به‌ر ئه‌وه جیاوازییان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه، چونكه له‌پشت زمان و ئه‌ده‌به‌كه‌یانه‌وه، تێكستی ئایینی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌به‌رخاتری ده‌قه ئه‌ده‌بیه داهینه‌رانه‌كه‌ش نه‌بێت، له‌به‌ر خاتری ده‌قی قورئانییه كه له‌سه‌ر ئاستی دونیا سه‌رقاڵن پیوه‌ی، ئه‌مه‌ش پشتگیرییه‌كی ناڕاسته‌وخۆی زمانه له‌نێو ده‌قدا، كورد خاوه‌نی تێكستی ئایینی نییه به‌زمانی خۆی.
جۆری دووه‌میش لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌ویدیه, واته ده‌ره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی خودی ده‌قنووس ده‌گرێته‌وه, هه‌ردوو لاسایكردنه‌وه‌كه ره‌وایه‌تی هه‌یه, سه‌رسام بوون به‌ستایل و چه‌مك گه‌لێك كه نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌ده‌ب, به‌ڵكو بۆ هه‌موو كایه‌كانی تر شیاوه و حه‌رام نییه, به‌و پێیه‌ی كه مه‌عریفه كه‌ڵه‌كه‌بوون و تێكه‌ڵبوونی هه‌موو ئه‌و كولتوورانه‌یه كه سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری له‌مێژوودا تۆماری كردوون و به‌جێی هێشتوون, كه‌سێك یان كولتوورێك نییه له‌خۆڕا و له‌شكڵی قارچك و دۆمه‌ڵان هه‌ڵقوڵابێت, یان به‌بێ ئه‌وه‌ی ژیانی له‌ته‌ك به‌شه‌ردا نه‌كردبێ و وه‌حی بۆهاتبێ به‌زمانێكی تایبه‌ت, به‌ڵام ده‌توانین بڵێین كه‌سێك هه‌یه توانا فه‌رهه‌نگیه‌كانی خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی چالاكیه باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه, موماره‌سه‌ی كایه‌ی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری ده‌كات, ئه‌مه‌یان راستییه‌كی تێدایه, هه‌موو ئه‌و فكرانه‌ی كه بوونه‌ته زه‌خیره‌ی ئینسان و كاری پێده‌كرێ, له‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵه, وه‌ك زه‌رووره‌تێك بۆدرێژه‌دان به‌ژیان و موڵكایه‌تی قه‌بوڵ ناكات, به‌ڵام ئه‌دیبێك چه‌كوش كاری تێدا ده‌كات و راستی ده‌كاته‌وه به‌پێی لۆژیك, ئه‌مه‌یه كاردانه‌وه‌یه‌كی تر به‌رهه‌مدێنێ, ئه‌مه بۆ هونه‌ری فۆلكلۆری كوردیش هه‌مان مانای هه‌یه كه خاوه‌نی خۆیه‌تی و هه‌روه‌ها خاوه‌نی خاڵی هاوبه‌شیشه له‌كاتێكی دیكه‌دا، ئه‌گه‌رچی لۆژیكی ئه‌ده‌ب, له‌گه‌ڵ لۆژیكی زانست جیاوازیان هه‌یه, چونكه له‌ئه‌ده‌بدا كار به تیۆری ماتماتیكی ناكرێت, به‌ڵام دیسان ئه‌ده‌ب بۆ خۆی زانستێكه له‌رێگای زمانه‌وه و ناتوانێ یاخی بێت له‌شته‌كانی تر, ره‌نگه بتوانێ پێناسه‌ی شته‌كان به‌مه‌جاز بكات, مه‌جاز به‌و مه‌عنایه‌ی به‌كار هێنانی زمانی دووهه‌م, یان پێدانی فره مانایی به وشه یان زاراوه یان موفره‌ده و هتد كه له‌كۆنتێكستی ده‌قدا جێی ده‌بێته‌وه، ئه‌و زمانه‌ی كه جیایه له‌زمانی قسه‌كردنی ئاسایی كه هه‌ر كه‌سێك كاری پێده‌كات, به‌ڵام دیسان ده‌قنووس ره‌نگه بتوانێ وشه بتاشێ هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م نموونه‌یه له كورددا زۆره, به‌ڵام ناتوانێ له‌و موفره‌دانه زیاتر به‌كار بهێنێ كه هه‌ر كه‌سێك به‌كاری دێنێ, یه‌عنی سیستمی نووسین له‌ئه‌ده‌بدا, سیستمێكی جێگیر و جێكه‌وته چوارچێوه داره بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و موفره‌ده باوانه‌ی كه خه‌ڵكی ئاسایش كاری پێده‌كه‌ن, به‌ڵام ته‌جاوزكردن له‌و سیستمه ته‌نها له‌رێگای تازه‌گه‌رییه‌وه و رزگار بوون له‌كلاسیكیه‌ته‌وه باشتر دێته به‌رچاو, باشه ئایا كه‌س هه‌یه نكوڵی له‌وه بكات, ئه‌وه‌ی كه ئێستا ته‌كنۆلۆژیا شته‌كانی به‌رجه‌سته كردووه, ئاشكرا كردنێكی نوێیه, وه‌ڵامه‌كه له‌لای من نه‌خێره, چونكه ئه‌وه ئاشكرا كردن نییه, وه‌ختێك ئامرازه‌كانی گه‌یاندن له‌سه‌رده‌مێكدا بانگدان به‌كووله‌كه بوو, ئێستا له‌بڵندگۆی پێشكه‌وتوو بانگ ده‌درێ, وه‌ختێك ئینسان له‌كوخ و دواتر له‌خانووی زۆر ساده‌دا ژیانی ده‌كرد, ئێستا له‌ساختومانی باڵا به‌رز و ڤێللای سیحراوی, وه‌ختێك ئاژه‌ڵ و گالیسكه هه‌بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی پێویسته‌كانی ژیان, ئێستا به‌ماشینی پێشكه‌وتوو و میترۆ ده‌كرێ, وه‌ختێك پێشتر كێڵانی زه‌وی دیسان به‌ئاژه‌ڵ و ته‌كنۆلۆژیای سه‌ره‌تایی بوو, ئێستا به‌ماشینی خێرا و ده‌یان نموونه‌ی تر, ئه‌مانه خۆ هه‌مویان لاسایی كردنه‌وه‌ن، به‌ڵام له‌پانتاییه‌كی فراوانتر و به‌فكرێكی فراوانتر له‌دونیایه‌كی جیاوازتر له‌رابردوو كه رێژه‌ی ئینسان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌بارته‌قای ئێستا نه‌بوو ئێستا گه‌شه‌ی كردووه, هه‌ڵبه‌ت ئه‌ده‌بیش هه‌ر وایه، ئیدی ئه‌وه زه‌روره‌ت بوو كه له‌هه‌ندێ باردا جۆرێك له‌داهێنان له‌كه‌ره‌سته‌كاندا كراوه، یان خێراتر كراوه وه‌كو ئه‌وانه‌ی كه ئینسان بۆ ژیانی رۆژانه‌ی پێویستی پێیه‌تی، به‌ڵام به‌گه‌شه و هه‌ڵدانی ته‌كنۆلۆژیا هاتۆته به‌رهه‌م, دیسانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌مه دۆزینه‌وه نییه, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی نوێ كردنه‌وه و خێرا كردنی هه‌مان ئامرازه, هه‌ڵبه‌ت ئه‌ده‌بیش له‌م شتانه به‌ده‌ر نییه كه به‌شێكن له‌پێداویستیه غه‌ریزی و رۆحیه‌كانی ئینسان, بۆیه شتێك نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری, ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌قانه‌ش كه وه‌زیفه‌ی موقه‌ده‌سیان وه‌رگرتووه له‌زه‌ینی ئینسان و موناقه‌شه‌ی دیالیكتیكی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
ئێمه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه ته‌نانه‌ت ده‌قه ئاینیه‌كانیش له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر جیاوازییان هه‌یه و به‌قۆناغی گواستنه‌وه ده‌ژمێردرێت، واته شوناس نوێكردنه‌وه له‌رێگه‌ی رۆشنبیرییه‌وه یان به‌هاوچه‌رخ كردنی ئایین، ئه‌مه له‌ئایینی وه‌سه‌نی و میترایی و مه‌سیحی سه‌رده‌می به‌ر له‌رۆمه‌كان و ئیسلامیش كه مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه هه‌ستی پێده‌كه‌ین، ئه‌وكاته‌ی كه جورئه‌تێك به‌خۆمان ده‌ده‌ین و پرسیارێك ده‌كه‌ین ئایین چییه؟، ئه‌وكاته ده‌چینه‌وه سه‌ر كاریگه‌رییه رۆشنبیری و مه‌عریفیی و مێژوویی و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بیه‌كانیش كه زۆر كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه، چونكه رۆشنبیری كۆمابوونی مه‌عریفی گه‌لانه و دواتر په‌رت بووه و له‌شوێنێكدا به‌شێوه‌یه‌ك بووه و له‌شوێنێكی تردا فۆڕمێكی تری وه‌رگرتووه، هه‌رئه‌وه‌ی له‌ته‌نیشت خۆمانه‌وه واته له‌ته‌نیشت كوردستانه‌وه كه ئێرانه، چه‌ند كاریگه‌ری رۆشنبیری ده‌بینین له‌سه‌ر ئایین و ئاینیش به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب، ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كه‌دۆنی ئێران داگیر ده‌كات رۆشنبیری یۆنانی جێده‌هێڵێ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كه ئێران یۆنان داگیرده‌كات رۆشنبیری جێده‌هێڵێ، ئه‌مه بۆ ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانلییه‌كانیش هه‌روایه كه هاتونه‌ته وڵاتانی عه‌ره‌ب دونیایه‌ك موفره‌ده‌ی توركیان جێهێشتووه و تائێستا كاری پێده‌كرێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كه رۆیشتوونه‌ته‌وه كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری قورئانه‌وه، بزانه كاریگه‌رییه‌كه جیاوازی هه‌یه چونكه له‌وڵاتانی عه‌ره‌ب تێكست هه‌یه، ئه‌مه زۆر كۆمه‌كی به‌زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی كردووه، به‌ڵام بۆ فارس وانه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئێستا ئیتر به‌شی دووه‌می موناقه‌شه‌كه‌م ئه‌وه ده‌بێت كه چۆن پێناسه‌ی كاریگه‌ری بكه‌ین له‌نێو ئه‌ده‌بیاتدا, ئه‌وه‌ی كه باسی ده‌كه‌م ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌ك بووه, كاتێك شتێكمان لێ ون بووه و بۆی ده‌گه‌ڕێین و دواتر ده‌یدۆزینه‌وه, ئه‌مه‌ش ناكاته لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌لان, هه‌رئه‌وه‌ی كاتێك كه شتێكی نامۆ ده‌چێته شوێنێك, راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌پاش خۆی جێده‌هێڵی, ده‌قه‌كانی بۆدلێر و مالارمێ و ئۆكتافیوپاس و مایكۆفیسكی و شاعیرانی عه‌ره‌ب و فارس و هتد كه هێنده زۆرن و ناتوانین ناویان ریز بكه‌ین, شتێكی داهێنه‌رانه نه‌بوون بۆ ئێمه, چونكه داهێنان هێشتا پێناسه ته‌واوه‌كه‌ی نه‌بۆته جێگه‌ی قه‌ناعه‌تی ئه‌دیب، ئایا هه‌موو ئه‌و ده‌ق و ئه‌دیبانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌ردره‌گرن ساڵانه، هه‌موویان داهێنانن، وڵامه‌كه له‌لای من نه‌خێره و نموونه‌ش زۆرن، به‌ڵكو بینییان شێوه‌یه‌ك بوو له‌ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئێمه كه له‌رابردوودا ونمان كردبوون و بۆی ده‌گه‌ڕاین, خۆ ئه‌گه‌ر مه‌یلێك هه‌بێ ئه‌م بۆچوونه ره‌تبكاته‌وه و ئه‌لته‌رتانیڤێكی باشتر پێشكه‌ش بكات, وه‌كو ئه‌وه وایه مێژوو پشتگوێ بخات و له سفره‌وه ده‌ستپێبكات, یان پنتێك له‌پنته‌كانی ئه‌ده‌بی گه‌لان په‌راوێز بخات كه له‌دوای رێنسانسه‌وه رۆشنتر خۆی مه‌تره‌ح كرد، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌وه وایه پشته رابردووه‌كان بسڕێته‌وه, له‌كاتێكدا ئه‌م چاو نوقاندنه له‌ئاست ده‌سه‌ڵاتی ده‌قدا كه له‌سه‌ر وه‌ختی خۆیدا زاڵ بووه, وه‌كو ئه‌وه دێته به‌رچاو كه شه‌پۆلی ده‌ریایه‌ك دابڕێنین له‌هێزی سه‌رچاوه‌كه و ته‌وژمی ئاوه‌كه كه ئه‌مه‌یان شتێكی فیزیكیه, یان باشتر بڵێم, وه‌كو ئه‌وه وایه پۆشاكی ئێستا دابڕێنین له‌و پۆشاكه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه ته‌نها بۆ داپۆشینی جه‌سته‌ی ئینسان درووست ده‌كران و دوور بوون له‌ئیستاتیكا, مۆدێل و ته‌قیلیدیه‌ت یه‌ك شتن, به‌ڵام له‌دوو دۆخی جیاواز و دوو ستایلی جیاواز, باشه ئه‌گه‌ر له‌ستایل چووینه ده‌رێ, ده‌توانین بڵێین جه‌وهه‌ری شته‌كان جیاوازن, جگه له‌و سیاقه‌ی كه خۆی له‌فۆڕمێكی تردا بینیوه‌ته‌وه.
پرسیار: كاتێ هه‌ر ده‌قێكی بیانی نموونه‌ی سوپێهری یان بورخیس یان كافكا..هتد، ئه‌خوێنینه‌وه یه‌كسه‌ر شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ئه‌ناسینه‌وه، كه‌وابێ ئێمه باسی ئه‌ده‌بێك ئه‌كه‌ین، باسی شوناس و ئه‌دره‌س ئه‌كه‌ین، ده‌كرێ ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین كورد به‌م هه‌موو تێكسته‌ی كه هه‌یه‌تی نه‌یتوانیوه شوناسی خۆی له‌گه‌ل ئه‌وانی تردا جیا بكاته‌وه، ئایا ئێستا كاتی نه‌هاتووه لێره به‌دواوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و گرفته بكه‌ین، هه‌وڵه‌كان پێچه‌وانه بكرێته‌وه؟
سمكۆ محه‌مه‌د: باشتر وایه له ته‌كنیكه‌وه ده‌ست پێبكه‌م, ئه‌گه‌ر ئه‌دیبی ئێمه پێشتر ئابڵوقه‌دراوی ته‌كنیكی كلاسیكی بوو, ئه‌گه‌ر ئه‌دیبی ئێمه پێشتر زمان یه‌كێك بووه له‌رێگره‌كانی گه‌یاندن و ناساندنی به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی, ئه‌گه‌ر ئه‌دره‌سی نه‌ته‌وه‌یی كورد نه‌گه‌یشتبووه گه‌لان, ئێستا ئیتر ئه‌و ده‌قانه‌ی كه بۆ زمانه‌كانی تر وه‌رده‌گێڕدرێن, سه‌روه‌خت و قۆناغه‌كه ناچارمان ده‌كات خه‌ریكبین هاوشانی ئه‌ده‌بی گه‌لان ده‌ستاوده‌ستی پێبكه‌ین, وه‌كو پێشتر‌و له‌شوێنی تر باسم كردووه, كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه‌ی كه به‌رووماندا كراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌رچی زۆر دره‌نگه, جا چ سیاسه‌ت بێت یاخود سیستمی بازاڕ بێت, یان هه‌ر گه‌مه‌یه‌كی تر, به‌بێ ئه‌وه‌ی كورد به‌خۆی بزانێ خه‌ریكه ده‌چێته ئاسته به‌رزه‌كانه‌وه, ئه‌مه پیاهه‌ڵدان نییه و باسی كه‌سیش وه‌كو نموونه ناهێنمه‌وه, چونكی تاكی كوردی به‌ئاسانی ئه‌مه وه‌رناگرێ, بفه‌رموو ته‌ماشای ئه‌و كاراكته‌ره كوردانه بكه‌ن كه پۆست وه‌رده‌گرن له‌په‌رله‌مانه‌كانی دونیا, ته‌ماشای تیپی تۆپێن بكه‌ن چۆن ده‌گه‌نه شوێنێكی تر, ته‌ماشای شاره‌زا له‌باره‌كانی فه‌رهه‌نگی و زانستێكدا بكه‌ن له‌ئاستی دونیا كه كوردن و هیچیان كه‌متر نییه له‌بیانی, به‌ڵام كه باسی بۆرخیس و چیخۆف و مه‌كسیم گۆرگی و یه‌سه‌نین و باسترناك ده‌كه‌ین یه‌كسه‌ر ئه‌ده‌بی روسی دێته‌وه یادمان، كه باسی دانتی ده‌كرێت ئه‌ده‌بی ئیتاڵیا و باسی كافكا ئه‌ده‌بی ڤییه‌ننا و مالارمێ و بۆدلێریش فه‌ره‌نسی و گۆته ئاڵمانی و نازم حیكمه‌ت تورك و نه‌جیب مه‌حفوز واته میسر و بوزورگی عه‌له‌وی و ئه‌حمه‌دی شاملۆ و سوپێهری یه‌عنی فارس و له‌دونیای عه‌ره‌بیش هه‌ژمار ناكرێت و هتد، ئه‌مانه هه‌موویان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئه‌ده‌بیش له‌هه‌وڵی جدیدایه بۆ په‌یداكردنی شوناسی نه‌ته‌وه كه له‌ده‌ره‌نجامدا ئه‌ده‌ب بۆ ئینسانه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تیش نادیده‌ی بگرین هه‌ر زمان شوناسه‌كه دیاری ده‌كات، ده‌بێ ئه‌وه بزانین ئیتر لێره به‌دواوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و كاریگه‌رییه بكه‌ین، هه‌وڵه‌كان ده‌بێ پێچه‌وانه بكرێته‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ده‌قی بیانی چیتر پێویست ناكات بكرێن به‌كوردی به‌بارته‌قای جاران، به‌پێچه‌وانه‌وه كاتی ئه‌وه هاتووه كه ده‌قی خۆماڵی وه‌ربگێردرێته سه‌ر زمانه‌كانی تری لانیكه‌م فارسی و عه‌ره‌بی و توركی و ئینگلیزی و هتد، ئه‌مه‌ش به پڕۆژه ئه‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌بێ ده‌قی دانسقه وه‌ربگرین نابێت هه‌ر ده‌قێكی كوردی وه‌ربرگرین و وه‌ریگێڕینه سه‌ر زمانه‌كانی تر، له‌كاتێكدا ئه‌ده‌ب ئامانجێكی هیومانیستی هه‌یه، بۆیه قسه‌كه‌ی من لێره له‌سه‌ر نه‌ته‌وه په‌رستی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ناساندن و شوناس وه‌رگرتنی ده‌قه.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌ده‌بیش كه هاوشانی ئه‌وانی تر كه فه‌رهه‌نگی میلله‌تێكه و به‌یه‌كێك له‌تواناكانی گه‌لێك ده‌ژمێردرێت، وه‌كو نه‌زار قه‌ببانی ده‌ڵێت” لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی شیعر، لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆڵه‌مێشه‌ی كه ئاگر له‌پاش خۆی جێی ده‌هێڵێ” چونكی ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌ر له‌وه‌ی ته‌نها نووسین بێت, ئاگرێكه له‌پاش دامركانه‌وه‌ی شوێنه‌وار جێده‌هێڵێ, ئه‌ده‌بی كوردیش ئاگری له‌وجۆره‌ی درووست كردووه, به‌ڵام كه ده‌نگوباسه‌كه‌ی و گه‌رماییه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ده‌ورو پشتی, ئه‌مه‌یان نه‌زمێكی سیاسی خوڵقاندوویه‌تی, چونكی ئه‌ده‌ب كرده‌یه‌كی دیالیكتیكیه و زمان گه‌مه‌ی تێدا ده‌كات, ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه, ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌بوایه, شانسێكی ترمان ده‌بوو, ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئێمه نه‌بووه, به‌ڵكو زۆر له‌گه‌لانی تر به‌م قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیون له‌وانه‌ش ئه‌مازیغیه‌كان، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌ده‌بی كوردی نه‌ناسراوه تاكو وه‌كو ئه‌ده‌بی گه‌لان بچێته نێو ئه‌لبومی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه ئه‌وه‌یه كه تاكو نیو سه‌ده به‌رله‌ئێستا ئێمه پێویستمان به‌وه‌بوو كه ئه‌ده‌بی گه‌لان بناسین و وه‌ریگێڕینه سه‌ر زمانی كوردی و ئاشنایه‌تی په‌یدا بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا فه‌زاكه به‌گشتی له‌خزمه‌تی كورددایه، ئیدی بۆچی ئه‌م هه‌موو زمانزانه له‌كورددا هه‌یه، كه‌چی ده‌قێك ناكرێته فارسی یان عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فه‌رانسی و ئیسپانی و هتد، ئه‌مه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه و خاوه‌نی ده‌زگایه‌ك نیین، ئه‌دی ئه‌و غیره‌یه چییه ئه‌دیبی كورد له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یانه، بۆچی رێگرییه‌كی ئه‌خلاقی نابێته جێگه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه كلاسیكییه داخراوه، ئه‌گه‌ر بڕیاره ئێمه خاوه‌نی ده‌قی خۆمانین، ئه‌گه‌ریش به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه بۆچی باسی جهانگه‌رایی ده‌كه‌ین، خۆ جهانگه‌رایی ته‌نها ئه‌وه‌نییه ئێمه به‌هره‌مه‌ند بوین له‌كه‌ره‌سته‌ی ته‌كنۆلۆژی، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پێویسته كه‌ڵكیان لێوه‌رگرین و بچینه نێو فه‌زا گشتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌وه، خۆ عه‌ره‌بیش جگه له ئه‌ده‌بی جاهیلی، هه‌ر به‌ته‌نها به‌قه‌د كورد خاوه‌نی ده‌قی كلاسیكین، ئه‌دی بۆچی ئه‌وان كتێبخانه و سه‌رخانی خۆیان ده‌پارێزن و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كه‌ن، كورد بۆچی خۆی كۆناكاته‌وه، بۆیه پێموایه هه‌تا ده‌قی كوردی نه‌كرێته زمانه زیندووه‌كانی جیهان و ریكلامی بۆ نه‌كرێت و نه‌گاته ده‌ستی خوێنه‌ری رۆژئاوا و عه‌ره‌ب و فارس و تورك و هتد. ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌و شوناسه جیهانییه وه‌رناگرێ.
پرسیار: ئه‌و فه‌وزایه‌ی نێو ئه‌ده‌ب درووست بووه، كه به‌تایبه‌تی رۆمان نووسین بۆته دیارده و هه‌ر نووسه‌رێك ئه‌گه‌ر رۆمان نه‌نووسێت نه ده‌ناسرێ و نه ده‌زگاكان كتێبیان بۆ چاپ ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه سرووشتییه و ئاساییه؟
سمكۆ محه‌مه‌د: یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌زگا چاپه‌مه‌نییه عه‌ره‌بیه‌كان له‌من كرا، گووتیان ئه‌رێ كورد بۆ ته‌نها رۆمان ده‌خوێنێته‌وه؟، ئایا ئێوه پێویستیتان به فكر و لێكۆڵینه‌وه نییه؟، له‌راستیدا پرسیارێكی شه‌رمهێنه‌ر بوو بۆمن، وڵامه‌كه بۆمن قورس بوو، چونكه پرسیاره‌كه پێش ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌وان بێ، من له‌مێژه ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته‌ی دونیای ئه‌ده‌بی كوردی كردووه، بۆیه دێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆچی رۆماننوس زۆربوون و بۆچی ده‌زگا به‌ناو چاپه‌مه‌نییه‌كان ته‌نها ئه‌و چالاكیه ده‌زانن، هه‌ڵبه‌ت كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی خوێنه‌ری زمانی كوردی و زمانه‌كانی دیكه‌ش، ئه‌وه‌یه كه گرینگی به‌ئه‌ده‌بێك ده‌دات كه ته‌نها گێڕانه‌وه و حیكایه‌ت بێ، ئه‌مه بونیادی رۆشنبیری كوردییه له‌كۆنه‌وه تائێستا واهاتووه، هه‌روه‌ها ستایڵی ئێستا دیاره كه دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان كاری پێده‌كه‌ن، ئاساییه كه‌سێك بێت و ده‌ستبداته نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی به‌شكڵێكی ئه‌ده‌بی و ناوی رۆمانی لێبنێت، هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه له‌خاوه‌ندارێتی ستایل نه‌بۆته خه‌مێكی ئه‌ده‌بی تاكو ئه‌ده‌به‌كه به‌روارد بكرێ، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ش له‌باره كه چه‌ند كه‌سێك به‌بێ باگڕاوندێكی رۆشنبیری و ئه‌ساسیاتی خوێندن له‌هه‌موو كایه‌كان، كراون به خاوه‌ن ده‌زگا و كتێب چاپ ده‌كه‌ن، ئه‌وان چونكه لانیكه‌م ته‌نها رۆمانیان خوێندۆته‌وه، بۆیه ئاسانه هه‌م خوێنه‌ر سه‌رقاڵ بكه‌ن و ئاراسته‌ی بكه‌ن، هه‌م به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ش كه‌متره بۆ چاپ كردن هه‌ڵبگرن، به‌وپێیه‌ی به‌رپرسیارێتی فكری قورستره له ئه‌ده‌ب به‌گشتی، بۆیه كێشه‌كه تادێت فراوانتر ده‌بێت كه من پێموایه ئه‌مه ته‌مه‌نی كورته، به‌ڵام له‌په‌نا ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك خوێنه‌ر و ده‌زگای دیكه‌ش هه‌ن كه گرینگی به فكر و ئه‌ده‌بی ره‌سه‌ن و جوان و به‌توانا ده‌ده‌ن، له‌مه ترسناكتریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خوێنه‌ره‌ی ئێستا بۆته كۆیله‌ی رۆمان خوێندنه‌وه و هیچی تر، ئه‌گه‌ر په‌شیمان بكرێته‌وه یان به‌رچاوی روون ببێته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شی زۆریان له‌خوێندنه‌وه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه، چونكه ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وان به ئه‌نقه‌ست ئاراسته‌كراون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانیش بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌م فه‌زا خوڵقێندراوه دوور ده‌كه‌ونه‌وه له خوێندنه‌وه، ئه‌مه شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی هاندانی خوێنه‌ره به‌ره‌و خوكوشتن، مه‌به‌ستم له خۆكوشتن ئه‌وه‌یه له‌ئه‌ده‌ب و فكر بتۆرێن و دوور بكه‌ونه‌وه.