گفتووگۆی دەنگەکان لەگەڵ نووسەرو ڕۆشنبیر هەندرێن سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا‌و بەکرێگیراوانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
دەنگەکان: پاش سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ڕوسیا و گۆڕینی هەڵوێستی تورکیا لەبەرانبەر ڕژێمی سوریا و قسەکردن لەسەر هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران‌دا، نیگەرانییەکی قوڵی لای خەڵکی کورد درووستکرد بەتایبەتی لە کوردستانی باشورسەبارت بە چارەنووسی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کورد لەڕۆژ ئاوا. ئێوە ئەم سیاسەت گۆرینەی تورکیا و ئەم نیگەرانییە چۆن لێکدەدەەوە؟
هه‌ندرێن: خۆت ده‌زانی له‌و هه‌فته‌یه‌دا چ له مێدیایه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و چ له مێدیایه عه‌ره‌بییه‌کاندا،( هه‌ڵبه‌ت له میدیایه خۆشه‌کانی باشووردا، وه‌ک هه‌میشه، ئه‌و هه‌وڵانه به کرچ و کاڵی کاوێژ ده‌کرێنه‌وه) ، زۆر راڤه و راپۆرتی جیاواز سه‌باره‌ت به گۆڕینی هه‌ڵوێستی تورکیا له‌به‌رانبه‌ر رووسیا و ئێران و سوریادا، بڵاوکراونه‌ته‌وه، به‌ڵام، گه‌ره‌که له لای هه‌ر کوردێک، ئه‌گه‌ر سه‌ر و دڵی به قه‌د چۆله‌که‌یه‌کیش بێت، ئه‌وه‌ی بۆ روون بێت، که تورکیا، دوای ئه‌وه‌ی که به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته دێزه‌ییه‌ی که له ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌دا په‌یڕه‌وی ده‌کرد، نه‌ک هه‌ر به‌وه نه‌یتوانی رێگه له سه‌رکه‌وتنی کورد له رۆژئاڤا بگرێت، به‌ڵکه له‌ناو تورکیاشدا تووشی داته‌پین بوو.
بۆیه دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی یه‌په‌گه له منبه‌ج و پشتگیری هاوپه‌یمانه‌کان له په‌یه‌ده، حکومه‌تی ئاکاپه، ئۆردۆغان بێجگه له خواردنی ئه‌و ژه‌هره، واته مل شۆڕکردن و ده‌سته‌ودامێنی رووسیا و ئێران و ئه‌سه‌دبوون، هیج رێگه‌یه‌کی تری بۆ نه‌مایه‌وه.
که‌واته په‌نابردنی تورکیا بۆ ئه‌و زه‌لیلییه، له داخی سه‌رکه‌وتنه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی بزاڤی کورد بوو له رۆژئاڤا. تورکیاش، جا ئۆردۆغان حکومی بکات یان حیزبێکی تر، بۆ رێگه گرتن له سه‌رکه‌وتنی کورد له رۆژئاڤا و به تایبه‌تیی و به گشتیی به‌شه‌کانی تریش، ئاماده‌یه هه‌رچی کاری گه‌وادیی و سووکایه‌تییه له ده‌وڵاتانی ده‌روبه‌ر و دونیا قبووڵی بکات. لێره‌دا پێویسته ناکا جه‌وهه‌ری ده‌وڵه‌تی تورکیای فاشی شیبکه‌ینه‌وه، به‌مجۆره ئه‌و هه‌ڵوێست گۆڕینه‌ی تورکیا نه مه‌ته‌ڵه و نه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شه.
لێ سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی کوردی باشوور، که کۆمیدیا و تراژیدییه‌که لێره‌دا ده‌ستپێده‌که‌ن، په‌یوه‌ندی به‌و عه‌قڵییه‌ته خێڵایه‌تییه‌وه هه‌یه که چ له رابردو و چ له هه‌نووکه‌شدا قه‌ده‌ری کۆمه‌ڵگه و بزووتنه‌وه سیاسییه‌کانی به‌ڕێوه ده‌بات.
گه‌ره‌که ئه‌وه بۆ هه‌موو که‌سێک روون بێت، که به هۆی ئه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی و رۆشنبیریی کوردییدا به گشتیی، مه‌به‌ستم له تاکه‌که‌س نییه، عه‌قڵی خێڵ ئاراسته‌ی کردووه، که ئه‌مه‌ش ئاشکرایه، چونکه تا هه‌نووکه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی باشوور خێڵه‌کییه و بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی و رۆشنبیرییشی هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌کانی خیڵ بیری کردۆته‌وه، بۆیه وه‌ک چۆن له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا مرۆڤی کورد چاره‌نووسی ژیانی خۆی به سه‌رۆک خێڵ و که‌سه به‌هیزه‌کاندا به‌ستراوه‌ته‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش تا هه‌نووکه‌ش بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی له باشوور هه‌میشه چاره‌نووسی خۆی به ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه ده‌ره‌کییه‌کاندا به‌ستاوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش مه‌ته‌ڵ نییه، به‌ڵکه ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و کولتوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی خیڵه. تشتێکی روونه کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک عه‌قڵی خێل و نه‌ریتی باو و قه‌زا و قه‌ده‌ر حکومی بکات، نه خاوه‌ن عه‌قڵی ئازاد و بزۆک ده‌بێت و نه پشت به وزه‌ی مرۆڤی خۆشی ده‌به‌ستێت، به‌ڵکه هه‌میشه چاوه‌ڕێی هیزی سه‌رووی خۆیه‌تی، چونکه له کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵ و نه‌ریتسالاردا، ئه‌وه هوشیاریی و ئیراده‌ی تاکه‌که‌سه‌کان نین بڕیار ده‌ده‌ن، به‌ڵکه ئه‌وه هێزی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه بڕیار له‌سه‌ر ژیان و داهاتووی مرۆڤه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌دات.
ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌ین، نه تیۆرییه‌کی تازه‌یه و نه لێکدانه‌وه‌یه‌کی نه‌زانراو، به‌ڵکه راستییه. بۆیه، ویڕای کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی باشوور به‌سه‌ر دونیا و گۆڕانکارییه‌کانی، به ئابوورییبوونی ژیانیشی، وێڕای بوونی ئه‌و هه‌موو پسپۆڕ، چاودێری سیاسیی، له‌شکرێک له رۆژنامه‌نووس و فه‌یله‌سووفه‌شی که له ژماردن به‌ده‌رن، به‌ڵام چونکه ئه‌و دیارده ئابووریی ته‌کنیکییه، واته ماددییه، کولتووری له‌گه‌ڵ نه‌بوو، واته لایه‌نی مه‌عنه‌ویی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، بۆیه سیسته‌می بیرکردنه‌وه و عه‌قڵی نه‌گۆڕی ته‌نیا رووی ده‌ره‌کیی، مۆده و مۆدێلی رووکه‌شی گۆڕی. به‌مجۆره که خه‌ڵک و چینی سیاسیی و رۆشنبیر ته‌نگاو ته‌نگه‌تاو ده‌بن، هیچێک له‌و دیارده رووکه‌شه ماددیی و مه‌عنه‌ویانه‌ی که هاتوونه‌ته ناو ژیانییه‌وه، نابنه روانگه بۆ بینینی خۆیی و رووداوه و گۆڕانکارییه‌کانی دونیا. هه‌ر بۆیه له کۆمه‌ڵگه‌ی باشووردا که تشتێک له دۆخی کورد یان دونیا رووده‌دات، په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر هێزی ده‌ره‌کیی، ئه‌مه‌ریکیی، بۆ نموونه له کاتی هێرشی داعش بۆ شنگال و مه‌خموور. هه‌روه‌ک له به‌رده‌م ئه‌و ته‌نگژانه‌ی که ئێستا مرۆڤی کورد له باشوور هه‌یه‌تی، هه‌میشه به‌وه سێبووری خۆی ده‌داته‌وه، که ئه‌وه قه‌ده‌ری ئێمه‌یه و خودا بۆ نووسیوین، بۆیه ئه‌و ته‌نگژانه‌ی خۆی خستۆته ده‌ست بڕیاری خودا. له کاتێکدا سه‌ده‌ترین په‌یامی دینیش نازانێ که ده‌ڵێ، “له تۆ حه‌ره‌که‌ت، له‌منیش به‌ره‌که‌ت”!
له روانگه‌یه‌وه خه‌ڵکی سیاسیی و فه‌یله‌سووفه‌کانی باشووری کوردستان، ناتوانن له‌وه تێبگه‌ن، که بزووتنه‌وه‌ی باکوور و رۆژئاڤا، جا هه‌ریه‌ک له ئێمه دۆست یان دژی په‌که‌که و په‌یه‌ده/هه‌په‌گه و یه‌په‌گه بین، پێویسته ئه‌وه بزانین، که ئه‌وان نه‌ریتێکی نوێیان له سیاسه‌تکردن به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌مه‌ش، بۆ هه‌ر یه‌ک له ئێمه، خراپ یان چاک بێت، بۆ هه‌موو دونیاش روونه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بڕوایان به عه‌قڵ و توانای مرۆڤ، خۆیانه‌وه هه‌یه نه‌ک ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵ و هێزه ده‌ره‌کییه‌کان. ئه‌مه راستییه‌که به‌ڵگه و زۆری گوتنی ناوێت.
له بیرکردنه‌وه‌ی بزاڤی باکوور و رۆژئاڤادا، نابێت هیچ تشتێک مه‌حاڵ بێت، هه‌روه‌ک ده‌بێت ئه‌و بزاڤه‌ی ئه‌وان پشت به ئیراده‌ی خه‌ڵک و خۆیانه‌وه ببه‌ستێت. بۆیه هه‌په‌گه و یه‌په‌گه، به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی و حیزبه‌کانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتیش، نه کوردایه‌تی نه‌ریتییه و نه له داکۆکیکردن له سنووری کوردستان یان سنووری به‌شێکی کوردستاندا ده‌گیرسێنه‌وه، به‌ڵکه بۆ یه‌که‌م جاره بزاڤی کورد، هێزی سیاسیی کورد، هێرش بۆ ده‌ڤه‌ر و سنووری ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بکه‌ن. بۆ نموونه، سه‌رنجی گرتنی منبه‌ج و حسه‌که و … له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه بدیرکردنه‌وه و ئیراده‌ی یه‌په‌گه و هه‌په‌گه/ په‌یه‌ده و په‌که‌که‌شه، تورکیا تووشی ده‌سته‌ودامێنی پۆتین و ئه‌سه‌د و ئه‌یاتوڵایه‌کان کرد.
دواجار ئه‌وه‌ی ده‌بێ بگوترێت، گریمان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ئه‌و هێزانه ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی که گه‌له‌کۆمه‌کیی له‌سه‌ر رۆژئاڤا بکه‌ن، به‌مه‌ش ره‌نگه یه‌په‌گه/په‌یه‌ده، تووشی زیان و گه‌مارۆدانێکی سه‌خت بێت، به‌ڵام، ئه‌وه‌نده‌ی من له جه‌وهه‌ری یه‌په‌گه، په‌یه‌ده و په‌که‌که گه‌یشتبم، مه‌حاڵه، وه‌ک نووسه‌ر و سیاسیی و رۆژنامه‌نووس و فه‌یله‌سووفانی باشوور و رۆژهه‌ڵات پێیان وایه، وه‌ک ئه‌زموونه سیاسییه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی باشوور، پایدۆزی له خه‌بات بکه‌ن و ده‌سته‌وه‌ستاو دانیشن تا قه‌ده‌ر و قودره‌تی ئه‌مه‌ریکا یان هێزێکی تری ده‌ره‌کیی به‌هانایانه‌وه بێت. نه‌خێر، ده‌بێ تێبگه‌ین، ئۆردۆغان هه‌رچی هێزی رق و کینه‌ی مێژووی تورکیای هه‌یه که له به‌رانبه‌ر به کورد کۆی کردوونه‌ته‌وه، ناتوانێ نه پایه و هێزی یه‌په‌گه له ئێستا و داهاتووی سوریا په‌راویز بخا و نه ده‌شتوانێ به‌و عول عولیی و گه‌لحۆییه‌ی خۆیه‌وه، ئاشتبه‌تاڵ به په‌که‌که بکا، چونکه ئه‌وانه خاوه‌ن ئیراده‌ی عه‌قڵیی مرۆڤیی و نه‌ریت رووخێنن.
به کورتی بزاڤی سیاسیی باکوور و رۆژئاڤا، ده‌ستپێکی مێژوویه‌کی نوێن؛ مێژوویه‌ک ئه‌زموونی رابردووی کوردیی، که له‌سه‌ر هێزی ده‌ره‌کیی ده‌ژیا، به‌جێهێشتووه و خه‌ریکی تۆمارکردنی ئه‌زموونێکی نوێیه. ئه‌مه راستییه‌که، له جیاتی ئه‌وه‌ی به عه‌قلی نه‌ریتیی و خه‌ڵێکییه‌وه سه‌یری بکه‌ین، گه‌ره‌که ئه‌گه‌ر سوودیشی لێوه‌رنه‌گرین، به‌ڵام تێیبگه‌ین.
دەنگەکان: بەڕای ئێوە فاکتەری سەرەکی چوونی ئەردۆغان بۆ ڕوسیا‌و دانیشتنەکانی لەگەڵ ئێراندابە تەنها بۆ وەستانەوەیە لە بەرانبەر پێشڕەوییەکانی یەپەگەو یەپەژەن لە کوردستانی ڕۆژ ئاوا؟ ئەی پێتان وانییە ئەمە وەرەقەیەکی فشار بێت بۆ سەر ئەمریکا و ئەوروپا کە کەمتر گوێگری سیاسەتەکانی تورکیا بوون سەبارەت بە بار‌و دۆخی سوریا؟
هەندرێن: راسته ئۆردۆغان دواجار ئه‌و خواسته‌ی که هه‌یبوو له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وڕوپاوه پشتگیری لێ نه‌کرا، که بریتی بوو له‌وه‌ی په‌یه‌ده وه‌ک تێرۆریست بناسێنن و پشتگیریی له دروستکردنی زونێک به‌ناوی ئۆردوگا بۆ په‌نابه‌رانی سوریا بکه‌ن، که ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاش ده‌یانزانی بۆ دژایه‌تی سه‌رکه‌وتنه‌کانی کورد له رۆژئاڤا و هه‌روا یارمه‌تیدانی داعشه بۆ هێرشکردنه سه‌ر کورد.
خۆت ده‌زانی، تورکیا ده‌مێکه ده‌زانێت که ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وڕوپا وه‌ڵامی خواسته‌کانی ناده‌نه‌وه، به‌ڵام تورکیا ده‌یویست به رێگه‌ی فشاری په‌نابه‌رانی سوریا و یارمه‌تیدانی داعش به دژی کورد، مه‌ترسی کورد له خۆی دووربخاته‌وه.
به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر، ئۆردۆغان دوای ئه‌و کوده‌تا و زیادبوونی هێرشه‌کانی په‌که‌که بۆ سه‌ر سوپای تورکیا له لایه‌ک و له لایه‌کی تریشه‌وه، گرتنی منبه‌ج و پلانی یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا بۆ گرنته‌وه‌ی ره‌قه و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه سه‌ربازیی و پشتیوانییه به‌رچاوانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وڕوپا بۆ یه‌په‌گه، که ئه‌مانه‌ش به‌یه‌که‌وه گرێدانی کانتۆنی عفرین و جه‌زیره و کۆنترۆڵکردنی سنووری نێوان تورکیا و سوریای نزیکرده‌وه، ئۆردۆغانی تووشی هێستریا، چاو تاریکبوون کرد، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بتوانێ وه‌همی به‌هێزیی و خه‌لافه‌تیی رژێمه‌که‌ی نیشانبدات، که دوای کوده‌تا و په‌راوێزبوونی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وڕوپاوه تێکشکان، ناچار بوو رووبکاته‌وه رووسیا و ئێران و سووریا، چونکه ئه‌و وا تێده‌گا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران و ئه‌سه‌د ئاشت بێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێت به پشتیوانی ئه‌وانه‌وه هه‌م هێزی یه‌په‌گه تێک‌بشکێنێ و هه‌میش ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وڕوپاش ناچار بکات چیتر پشتیگری کورد نه‌که‌ن و پشتیگیری ئه‌و بکه‌ن.
به‌ڵێ، ئۆردۆغان، وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک له مێژووی ده‌وڵه‌تی تورکیا و بوونی له ناتۆدا، بواری هه‌ڵبژاردنی مانۆڕی سیاسیی و سه‌ربازی زۆر له به‌رده‌مدایه، بۆیه ده‌یه‌وێ ئه‌و وه‌همی خه‌لافه‌تیی و به‌هێزی ده‌وڵه‌تی تورکییه به‌ده‌ست بێنێته‌وه، که خه‌ریکبوو ته‌واو لاواز ده‌بێت. وێڕای ئه‌مه‌ش، 27/8 یه‌لدرم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توررکیا له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ جۆن بایدندا به ئاشکرا گوتی تورکیا له سوریادا حه‌ساسییه‌تی به دوو بابه‌ت له سوریا هه‌یه ئه‌وانیش، یه‌ک پارچه‌یی خاکی سوریا و بوونی سه‌ربه‌خۆیی هیچ ئێتنیکێک، که مه‌به‌ستی کورده. چونکه سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ر ده‌ستکه‌وتێک که کورد هه‌یبێت، مه‌ترسییه بۆ ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی تورکیا.
که‌واته له بنه‌ڕه‌تدا تێکچوونی په‌یوه‌ندی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وڕوپادا، هۆکاری کوردی رۆژئاڤا بووه، بۆیه ئاشتبوونه‌وه‌ی ئۆردۆغان له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران و سووریا، له پێناو رێگه‌گرتنه له‌و مه‌ترسییه‌ی که ئه‌و هه‌ستی پێده‌کا، ئه‌ویش به‌هێزبوونی پایه‌ی کورده له سووریا، که ده‌زانێت ئه‌و به‌هێزبوونه‌ی کورد له رۆژئاڤادا، کوردستانی باکووری به ته‌واوی له ده‌ست ده‌چێت. له‌وه‌ش بترازێ، تورکیا ده‌یویست به رێگه‌ی داعشه‌وه کورد له رۆژئاڤادا بشکێنێ، به‌ڵام زانی ئه‌و خه‌ونه‌شی نه‌هاته‌دی، ئیتر ناچاربوو له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ئاشت بیته‌وه.
دەنگەکان: ئەمرۆ تورکیا بەڕاشکاوی و مەیدانی دەستی بە هێرشەکانی خۆی کوردووە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە و یەپەژە، بەڕای ئێوە ئەم هێرشانە تاکوێ بڕ دەکات و ئایا خەڵکی ڕۆژ ئاوای کورستان بە هەمان هەناسەی شەری داعشەوە شەڕی تورکیا دەکەن؟ ئەی بەرەی ئازادیخواز لە ئەوروپا و ئەمریکا هەڵوێستیان چی دەبێت؟ قسەیەکیش هەیە دەڵێن لایەنی کوردیش هەیە بەشدارە لە هێرشەکانی تورکیادا، ئەی بۆ ئەمە دەڵێن چی؟
هەندرێن: پێشتر گوتمان ئامانجی سه‌ره‌کی له‌و که‌ین و به‌ینانه‌ی که له‌گه‌ڵ روووسیا و ئێران و ئه‌سه‌د و ئه‌مه‌ریکاش، هێرشکردنه بۆ سه‌ر کورد له رۆژئاڤادا، چونکه، ئه‌گه‌رچی ئۆدرۆغان ده‌یه‌وێ وا نیشانبدات که هێرشی بۆ جه‌رابلوس به دژی داعشه، به‌ڵام ئه‌وه راستییه‌که نییه، راستییه‌که ئه‌وه‌یه داعش به‌شێکه له سه‌ربازی ئاکاپه، بۆیه هێرشی تورکیا به رێگه‌ی ئه‌و هێزه داعش ئاسایه‌ی که ئۆردۆغان به‌ناوی سوپای ئازاد سازی کردوون، بۆ سه‌ر جه‌رابلوس، رێگه‌گرتنه له‌و پرۆژه‌ی یه‌په‌گه، که به‌ستانه‌وه‌ی کانتۆنه‌کان و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی داعشه له‌گه‌ل تورکیادا. تورکیا که بینی یه‌په‌گه سه‌رکه‌وتنه‌کانی یه‌په‌گه خه‌ریکه ئامانج ده‌پێکێ، بۆیه تورکیا به گرتنی جه‌رابلوس، که گرتنێکی کۆمیدیی بوو، چونکه داعش بۆی چۆلکرد. راستییه‌که‌ش ئه‌وه‌یه داعش بوو به به‌شێک له‌و سوپای ئازاد و ئاکه‌په‌یه، تا به یه‌که‌وه دژی یه‌په‌گه بوه‌ستنه‌وه
من وه‌ک گوتم، یه‌په‌گه و خه‌ڵکی رۆژئاڤا وه‌ک چۆن به رووی داعش بوونه‌ته‌وه، به گوڕتر و بوێرانه‌تر به به رووی سوپای تورکیا به‌ناو سوپای ئازاد ده‌بنه‌وه. وه‌ک بینیمان، خه‌ڵکی کۆبانێ چۆن به منداڵ و پیره‌وه هاتنه پێش سوپای تورکیا. بۆیه، به رای من، تورکیا گوایه هاتووه ئه‌و مێردهزمهیه، واته سه‌ربه‌خۆیی رۆژئاڤا و یه‌په‌گه تێک‌بشکێنێ، به‌ڵام له دواجاردا تووشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌بێته‌وه که به ئاسانی لێیده‌رباز نابێت، یان کورد واته‌نی، بۆ ریش چووه، سمێڵیشی له‌سه‌ر داده‌نێت، چونکه له لایه‌ک یه‌په‌گه خاوه‌ن هێزێکی گه‌وره‌ی ئه‌زموونداری شه‌ڕه و دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ش، خاوه‌ن چه‌کی قوڕس و پێشکه‌وتووه، هه‌روه‌ک خاوه‌ن هێزێکی جه‌ماوه‌رییشه. راسته به هۆی ناهاوسه‌نگی سه‌ربازیی له نێوان یه‌په‌گه و سوپای تورکیادا، ره‌نگه یه‌په‌گه و خه‌ڵک زیانی به‌ربکه‌وێت، به‌ڵام تورکیا ناتوانێ له میرده‌زمه‌ی یه‌په‌گه رزگاری بێت. من وای ده‌بینم، سوپای تورکیا له‌ناو تورکیا و له رۆژئاڤادا تووشی هێرشی سه‌ختی یه‌په‌گه و هه‌په‌گه ببێته‌وه، له ئه‌وڕوپاشدا ناڕه‌زایی و خۆنیشاندانی کورد رێکبخرێن. له لایه‌کی تریشه‌وه کاتێکو و رووسیا زانییان ئه‌و هێرشه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر داعش نییه، به‌ڵکه به دژی کورده، ناتوانن بێده‌نگ بن. هه‌ر ئه‌مڕۆ، 30.8، ئه‌مه‌ریکا و ناوه‌نده سیاسییه‌کانی وه‌ک فه‌ڕه‌نسا، راسته‌وخۆ تورکیایان له‌وه ئاگادار کرده‌وه، که ئه‌وان به‌وه رازی نین تورکیا هێرش بکاته سه‌ر کورد. به‌ره‌ی ئازادیخواز و ناوه‌نده سیاسییه‌کانی ئه‌وڕوپا و ئه‌مه‌ریکاش ده‌زانن که ئه‌وه‌ی به راستی شه‌ڕی داعش ده‌کا، یه‌په‌گه‌یه و ده‌مێکیشه ده‌زانن تورکیا ده‌ستی له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه، بۆیه بڕوا ناکه‌م پشتگیری تورکیا بۆ لێدانی یه‌په‌گه بکه‌ن. هه‌ر ئه‌مڕۆ بینیم، ئه‌و ئه‌مه‌ریکییانه‌ی که هاتبوونه ریزه‌کانی یه‌په‌گه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریکا و خۆنیشاندانیان ساز کردبوو دژی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له پشتگیریکردنی تورکیادا. دواجار به‌و کاره تورکیا ده‌که‌وێته دۆخێک که خۆزگه به نه‌هاتنی بخوازێت.
به‌ڵام گه‌ره‌که یه‌په‌گه کارتی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و رووسیا به‌کار بهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا و رووسیا به ئاشکرا دژی تورکیا نه‌وه‌ستنه‌وه، له گرتنی ره‌قه‌دا به‌شداری نه‌که‌ن، چونکه، ئه‌گه‌ر تورکیا وه‌ک جه‌رابلوس له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ داعش رێکنه‌که‌وێت، واته داعش تورکیای چۆڵ نه‌کا ، ئه‌مه‌ریکا به بێ یه‌په‌گه ناتوانێ داعش له ره‌قه ده‌ربکات.
سه‌باره‌ت به لایه‌نی کوردی له به‌شداریکردنی له‌گه‌ڵ سوپای تورکیادا، ئه‌وه راسته، دیاره که ئه‌و هێزه کوردییانه‌ی که به قه‌د تورک و داعش دژی یه‌په‌گه‌ن، ئاماده‌ن ببن به کۆیله و غولامی خه‌لیفه ئۆدۆغان و سیخوڕ و به‌کرێگیراوی به‌ناو سوپای ئازادی سوریا، ئه‌و لایه‌نه کوردییانه به‌شێکیان له بنه‌ڕه‌تدا به‌کرێگیراوی ئۆردۆغانن و به‌شێکیشیان سه‌ر به ئه‌نه‌که‌سه‌ن.
هه‌رچه‌ند ئۆردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ی هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشکردنه سه‌ر جه‌رابلوس و رۆژئاڤادا به ئاشکرا رایگه‌یاندووه، که دژی فیدرالیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردن له سوریا و عێراقیش، که‌چی ئه‌نه‌که‌سه و لایه‌نه‌کانی تری کورده مورته‌زه‌قه‌کان ئاماده‌ن ئه‌و که‌واسوورییه بۆ ئۆردۆغان بکه‌ن.
خۆتان ده‌زانن، یه‌لدرم زۆر به ئاشکرایی باسی هۆکاری بانگهێشتکردنه‌که‌ی کاک مه‌سعوود بارزانی کرد، که به کورتی گوتی ئه‌و هاوکاریمان ده‌کا له گرتنی سنووری نێوان باشوور و رۆژئاڤا و لێدانی یه‌په‌گه‌دا. ئه‌و قسانه‌ی یه‌لدرمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له کۆنگره رۆژنامه‌وانه‌ییه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌و دیداره‌یان له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعوددا، بابه‌تێک نییه لێکدانه‌وه‌ی زۆری بوێت، روون و ئاشکرا مه‌به‌ستی لێدانی یه‌په‌گه بوو.
راستییه‌که‌ی خه‌ونی ئۆردۆغان ئه‌وه‌یه، به لای که‌مییه‌وه کۆبانێ و ئه‌و شوێنه سنوورییانه بگرێت و بۆ فریودانی رای گشتی جیهان و ناوچه‌که‌ش، ئه‌و مورته‌زه‌قه کوردانه له‌وێ دابنێ، به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێ ئه‌و نیشانبدات که تورکیا دژی کورد نییه، به‌ڵکه دژی یه‌په‌گه‌یه که تێرۆریستن و سه‌ر به په‌که‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و کوردانه‌ی که تورکیا وه‌ک کۆیله بۆ دژی یه‌په‌گه به‌کاریان ده‌هێنێت، بێجگه له کۆیلایه‌تی هیچ ده‌ستکه‌وتێکی دیکه له ئۆردۆغان نابینن.
Aug 28,2016