Skip to Content

هاوڕێیەتی.. نەوزاد بەندی

هاوڕێیەتی.. نەوزاد بەندی

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 25, 2021 General

شتێک نییە بە ناوی هاوڕێیەتی ، بە داخەوە ، بەرژەوەندی و پێداویستییەکان وا لە مرۆڤ ئەکەن هاوڕێیەتی بۆ خۆی دروست بکات ..
ئەم ڕاستییە جوانتر ئەسەلمێنرێ کە کاتێ هاوڕێکان لە ماڵ و سامان و دەسەڵات نزیک ئەکەونەوە .
ئەوانەی تاجە گوڵینە دێنن بۆ سەر گۆڕی هاوڕێکانیان ، بە جۆرێ لە جۆرەکان بەشدار بوون لە نەمانی هاوڕێکانیاندا .
دوو نمونەی جیاواز دێنینەوە بۆ ئەم بابەتە ، جۆزێف ستالین سەرجەم بنەماکانی کۆمۆنیستی تێکدایەوە کە لینین ی هاوڕێی بنیاتی نابوو ، هەروەها زۆربەی وەزیر و دار و دەستەکەی لینین ی کوشت ..ئەوەیش هەنگاوی یەکەم بوو بۆ هەرەسهێنانی فەرمانڕەوایی کۆمۆنیست .
هەروەها دەسەڵاتدارانی ئومەوی و عەباسی و عوسمانی کەوتنە دژایەتی یەکتری و لەناو بردنی یەکتری ، لە کاتێکدا هەموویشیان برا و ئامۆزا و خاڵۆزای یەکتر بوون ، ئەوەیش بووە هۆی هەرەسهێنانی دەسەڵاتی ئیسلام .
تەنانەت پێغەمبەران ، هەندێکیان کوژراون و ژەهرخوارد کراون …
مێژوو ئەیسەلمێنێ کە هاوڕێیەتی مرۆڤ بەرژەوەندیی دروستی ئەکات نەک شتێکی تر .

ــنەوزاد بەندی

Previous
Next
Kurdish