Skip to Content

ئاو لە هەموو شوێنێکدا.. هۆنراوەی : مارف عومەر گوڵ

ئاو لە هەموو شوێنێکدا.. هۆنراوەی : مارف عومەر گوڵ

Closed
by كانونی دووه‌م 3, 2021 General, Poems


ئاو لە دۆستیدا !
لە مەنگیدا ، لە خوڕیدا ،
لە شەپۆلاندا ، لە نیشتنەوەیدا
لە باراندا ، لە باوەشی کانیدا ،
یارای جوانیە لە ژیاندا .
ئاو لە ناحەزی دا !
لە خنکاندا ، لە لافاودا
لە قەیرانی نێوان ئەم و ئەودا
لە وێرانکردنی سروشتدا ،
دیمەنە دڵکێشەکان دەباو دەڕوا
هاودەمی ناخۆشیە لە گریاندا .
ئاو لە بیاباندا !
دۆستی باڵندەو ، باوەشی دار و دەوەنە
ئاو لە چیاکاندا ،
خوڕەمی قەڵبەزەو ،
دایکی کانیلە و شەیدای جۆگەلەیە
بەگژ قۆرت و قەدەغەدا دەچێتەوە .

                          سلێمانی / بەرەبەیانی
                          20/5/2020

Previous
Next
Kurdish