Skip to Content

لە غیابی تۆدا …  یەڵدا حسێن

لە غیابی تۆدا … یەڵدا حسێن

Closed
by شوبات 8, 2020 General, Poems


وەره لەگەڵ باران، لەگەڵ دڵۆپەکان
لەگەڵ هاژە هاژی هەورەکاندا
خۆت بکێشە بەدیواری ڕۆحم دا..و
مەچۆرەوە، ئەممما گەر بارانیش
سەری خۆی هەڵگرت ..و
نەهاتەوە تۆ هەر مەچۆرەوە
تۆ لای من بە، لەنێو پەڕەمووچی تەنیایم دا
بمێنەوە و مەچۆرەوە
داڵدەیەک شک نابەم، هێندەی گەڵایەکی
سەرما بردووی ئەم پایزەش ڕووتو قووت بێ،
خۆ من ئیدی لەکچی ناو تابلۆکانیش ناچم،
لەکچی هەورەتریشقەیەک ئەچم،
لەگوێ سەبانەی ماڵە هەژاریکدا بدەم لەزەوی
من لەکچی ناوتابلۆکان ناچم…
بەڕەشەبایەکی حەرام دڵم ئەشکێ
بە دڕینی پێڵاوەکانم یەک سەدە
گریانەکانم ئەنوسمەوە،
من وام.لەو ژنانە ناچم
لەپشتی میردەکانیانەوە،
خەون بەباوەشی پیاوێکی ترەوە ئەبینن،
من ڕۆحم لەگەڵ با “یەکدا دەڕوات و
لەبەر پێی توتەڵەیەک دا دەدا لەزەوی.
گەر ئێوارەیەک بەبرسێتی بچمە جێگاکەم،
دەیان وشەی نەوتراو لەخۆم دەگەوزێنم..
سوراو ئەدەم لەلێوی هەموو پیاوەکانی باشور..و
خۆشم قاقاپێ ئەکەنم!
هاوار لەو عەنکەبوتەی ئێواره یەک
دڵی خوداوەندێکی ژن ئەشکێنی …و
ئاوڕیشی لێ ناداتەوە
چەند تەسکە ئەم کۆڵانانەی چۆلەیەک پیایدا تێپەڕ ناکات!
چەن فراوانە ئەو ئاسمانەی
باڵێک شک نابەم تیایدا بۆفڕین
هەر خولەکەکانم خستە دواوە..
تا گلەیی درەنگ هاتنت لێ نەکەم
بەڵام گلەیی بێ لە غیابی تۆدا
ئەم شەو ڕقم لەبارانیش بۆیەوە
ڕقم لە کاتژمێری ژوورەکەو
چرکەکانیش هەستا واهەستەکەم دەنگی
قاچەکانی ئیزرائیلەو بۆ گیان کێشانم دێ
ئاهــــ ، کەبێزارم لەم دڵتەنکیە خەریکە ناوەوەم هەپڕون دەکات،،،ونابمەوە بە بنیادەمەکەی جاران !

ــــــــــــ

یەڵدا حسێن

18\2/2018 ،،

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish