
ڕایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له شیعری “ورووژان” ی “سلام محه‌مه‌د”دا عه‌لی شیخ عومه‌ر
“ورووژان” 1 ناوی یه‌كێكه له هۆنراوه دیاره‌كانی (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر، ئه‌م هۆنراوه‌یه بێ له ناوبڕه، به‌یه‌ك نه‌فس نووسراوه، چیرۆك ئامێزه، دووسهدوچوارده دێڕه، ئه‌م شیعره، له ساڵی (1988) دا نووسراوه، بێ گومانی ساغبوونه‌وه‌ی به‌هره‌و توانا‌و سه‌لیقه‌ی شاعیر په‌یوه‌سته به دۆڵه‌مه‌ندی ئه‌زموونی شیعری و به به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی زیندوو، به‌م كرده‌وه‌یه‌ش ڕاساندنی ناسنامه‌یه‌ك ئاشكراده‌كات، داكۆكی له مانه‌وه ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت به نووسینه‌وه‌ی فه‌زای مێژووییه‌ك، په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه داده‌مه‌زرێنێت له گوزارشتكردنی خه‌یاڵ، هه‌سته‌كانی نامۆبوون، دوانه‌ی جه‌مسه‌ره‌كانی ئێستا‌و ئاینده، ڕایه‌ڵه‌كانی خه‌ون و ئومێد، دیارده‌كانی شكستی، خه‌مه‌كانی هه‌ندران، قۆناغ و ترسی ئه‌و پلیكانه‌ی چۆن پێیدا سه‌رده‌كه‌وێت، چۆنیش پێیدا دێته خوارێ، گه‌شتێكه ده‌رچوون تێیدا و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌مان پلیكان و قۆناغ، یه‌كێكه له‌و ته‌نگژه ئهنتۆلۆژییانهی شاعیر هه‌وڵی بێووچانی له‌ته‌كدا ده‌دات، تابتوانێ هاوكێشه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه، خۆی تێدا به‌رجه‌سته‌بكات، قۆناغی جه‌مسه‌ره‌كانی ونبوون و دۆزینه‌وه، له‌سه‌ر چه‌ند ئاستی جیاوازدا كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ونبوون له‌ته‌ك خۆیدا یان گه‌ڕانه‌وه بۆ پلیكانه سهراتاییهكانی قۆناغی ژیانی هه‌رزه‌كاری، یه‌كه‌م به‌ركه‌وته‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زیی مێینه، به‌ركه‌وتن له‌ته‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی دڵداری، ژیانی تاراووگه و بازدان و پێكوتان، گه‌مه‌كردن له نێو دوو جیهاندا، له نێو دوو چه‌مكدا، چه‌مكی نۆستۆلۆژیاو چه‌مكی نامۆبوون، ده‌رهاویشته‌كانی پێكهاته‌ی زمانی ده‌قی شیعری، به‌ركه‌وتنێك له ئاست په‌یوه‌ندی نیوان ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌دا ئاشكراده‌كات، هه‌ڵبه‌ت شاعیر پێداگره له پێدراوه‌كانی ده‌قی به‌رده‌ستدا و په‌خشكردنی وێنه‌یه‌كی گه‌وهه‌ری، له دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جومگه‌كانی گوتاری شیعریدا، پێشگره له به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێك كه پابه‌نده به هه‌موو ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی كه پێكهاته‌ی وێنه سه‌ره‌كییه‌كه له‌پاڵ پێشهاته‌كانی تردا به‌راوورد ده‌كات، به‌مه‌ش كرده‌ی ڕووماڵكردنێك ئه‌نجامده‌دات, ئاوێته‌كردن و ئاخهنین و گێڕانه‌وه، قه‌باره‌ی جیاواز وه‌رده‌گرێت، ئه‌م تێكه‌ڵكردنه هه‌وێنی چه‌مكی دووباره بوونه‌وه‌ی شوێنكاتی پوكێنهر فه‌راهه‌مده‌كات، لێره‌شه‌وه دهستهمۆنهكردنی چركهساتێ دێت، بكه‌ر ڕووداوی تێدا بهرجهستهناكات، ته‌نیا له خولگه‌كانی خواست و خه‌ون دا ده‌خولێته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌شتێكدا به نێو دههالیزهكانی ده‌رووندا، به‌ركه‌وتنێك ئه‌نجامده‌دات، حیرسێك، لێكهوتنێك، خورپه‌یه‌ك، هه‌ڵچونێك، خه‌مێك ده‌كولێنێته‌وه، خه‌یاڵێك ڕه‌نگ ڕێژدهكات، جێكه‌وتی هه‌ر ڕه‌نگ وبهركهوتنێك، سێبه‌ری ژانوژۆی ورووژانێكی لێده‌كه‌وێته‌وه، دهمكرانهوهی ڕه‌هه‌نده‌كانی ورووژان، شاعیر به ده‌روویه‌ك، كلیلێك گووتاری هۆنراوه‌كه‌ی پێده‌كاته‌وه، له ئاستی نهوتراوهكاندا پردێكی دامه‌زراندووه، ناوه‌وه‌ی ده‌ق ده‌گه‌یه‌نێت به ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق، له هه‌مان كاتدا، خودی به‌ركاری لكاندووه به ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ر، له ئاستێكی دیكه‌دا، خود وه‌ك بهركارێك، توانیویه‌تی ئه‌و جیاوازییانه ده‌رخات، دوو جیهان، دوو چه‌مك، دوو كه‌ڵچه‌ر به‌راوورد بكات، ورووژان كرده‌ی ناسنامه‌یه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌ی له‌ته‌ك ئه‌و دهركهوتانهی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا هه‌یه، واتا به گوێره‌ی ده‌ره‌وه، یان ئه‌وی به‌رامبه‌ردا، خودی به‌ركار چه‌ند بیه‌وێت خۆی بگێڕێته‌وه، ئه‌وه‌نده زیاتر له ده‌ستده‌چێت، چه‌ند به‌ركار بكرێته‌وه به ڕووی بهكهری ده‌ره‌وه‌دا، پتر دێته‌وه یه‌ك، ماكی تامه‌زرۆبوون، ئامبازهكانی به‌یه‌كگه‌یشتن پته‌وترده‌كات، به دیوێكی تردا، ورووژان ده‌لاله‌ته له‌سه‌ر كردارێك، هه‌وڵێكه له تانوپۆی دابڕان‌دا بۆشاییه‌ك قووتده‌كاته‌وه، كرده‌ی پركردنه‌وه ده‌خوازێت، ترسێكه ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزی دڵنه‌وایی، خودی ورووژان ئاشكرابوونی حه‌زو خه‌ونێكی قووڵه له دنیاییه‌ك، شوێنی تیكه‌ڵبوون تێدا به هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه، ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ئه‌نتۆلۆژییه، مانه‌وه تێدا له‌رزۆكه، سیحری ژووان و به‌یه‌كگه‌یشتن، وه‌ڵامده‌روه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌یه، ته‌نیایی له ته‌كیدا سه‌ره‌تاتكێ ده‌كات، (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر له گێژنه‌ی هاوكێشهیهكدایه، ده‌یه‌وێت وه‌ك مروڤ خۆی تێدا بدۆزێته‌وه، هه‌ڵهاتن نیه له تۆراندن، له قه‌یرانی ده‌روونی، به‌ڵكو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماهییه‌تی چه‌قی بازنه‌یه‌كه، به هیچ شێوازێك ده‌رچوون قه‌بووڵناكات، ده‌كرێ له دونیای شاعیردا، ڕۆچوون به‌نێو دونیای نووسینی ده‌قی شیعری ، ئاشنابوونێك له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌ند و ده‌رهاویشته‌كانی ورووژاندا فه‌راهه‌مبكات، له‌گه‌ڵ بارگاوی بوونی خه‌یاڵ دا، هاوشانییهك به‌رجه‌سته بكات، ئه‌مه‌ش له چه‌ند جۆره په‌یوه‌ندی و به‌ركه‌وتنی دهماودهمدا له ناوكۆی ده‌قدا ده‌رده‌كه‌وێت، له مونتاژكردنی چه‌ند گرته‌یه‌كی فره ڕه‌هه‌ند دا خۆی نمایش ده‌كات.
1 ــ په‌یوه‌ندی بنه‌ره‌تی یاخود ڕه‌سه‌ن
ویستگه‌ی یه‌كه‌می ورووژاندن
ِ” ئه‌وه‌ی له شوێنێك ده‌كه‌وێ له شوێنێكی دیكه هه‌ڵده‌سێته‌وه ئه‌مه‌ش قانونی ژیانه” 2
هۆنراوه‌كه
چیت بۆ بنووسم ..
ده‌ریایی ئارام هه‌دادانی پێكه‌وتووه
بوومه‌ته جۆگه‌له‌یه‌كی باریك
سه‌رتاسه‌ری كه‌ناره‌كانی ئازاری سوور و سپین
باڵایان له باڵای دار چنار درێژتره
نه ڕۆژ نه شه‌و له یادم ده‌رناچێت
سۆراغت ده‌كه‌م و لێت ده‌پرسم
به‌ڵام چیت بۆ بنووسم
ئه‌گه‌ر باسی زه‌رده‌په‌ڕ و گزنگت بۆ بكه‌م
تۆ خۆت فریشته‌ی ههتاونشینی
ئاوی نه‌رمه پڕووشهت ..
به‌سه‌ر ئاگری هه‌ناسه‌مدا ده‌بارێت
ده‌زانم جوانی تۆ
له چوارچێوه‌ی وشه‌دا ده‌سته‌مۆ نابیت
به‌ڵام چی بكه‌م
له ده‌سپێكه‌وه خه‌سڵه‌تی داگهرانمان له دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئێمه‌وه‌یه به‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق، له چیی كۆمانده‌كاته‌وه، له كۆییه‌وه، له چ خاڵێك بهیهكدهگهین، بپرسین: تا چ ئاستێ زمانی ده‌ق ده‌توانێ وێنه‌ی شیعری بجوڵێنێ، پڕ به پێستی مانا هه‌ڵگرێ، مه‌به‌ست بپێكێ تا بتوانێ فاكته‌ره‌كانی حه‌ز و یه‌قدانه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی نامۆبوون برێك له ڕه‌نگه‌كانی گرژی و ڕایه‌ڵه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ بخاته سه‌ر بونیادی شیعره‌كه‌ی، حاتم صگر گووته‌نی “شیعر له كۆی مه‌راسیم و خه‌ونه‌كاندا، پێكهاتووه له هه‌ڵقورتاندنی حه‌ز و گرژی، له یه‌كه‌مدا، كرداری گه‌یاندنی هێمایه، گێڕه‌ره‌وه‌ی گشت كرده‌وه مرۆییه‌كانه، به‌ڵام خه‌ون ململانی حه‌زو واقیعه”3 شیعری ورووژان وه‌ك ده‌قێكی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر پێدراوه‌كانی حه‌زو واقیع دامه‌زراوه، به ئاراسته‌یه‌ك خود له ناوه‌وه كارده‌كات، ڕیگای به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شت ده‌كات پۆلینكردنیان بار قورسییه‌كی فڕه ئاراسته‌یه، دژواره له ناجێگری و له ئۆقرگرتن، ئه‌مه‌ش گرێدراوه به گه‌لێك فاكته‌ر و جووڵه‌وه، هه‌ڵده‌كشێت و داده‌كشێت، گرژ ده‌بێت و خاوده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك نازانێت له كوێیه‌وه ده‌ستپێبكات، چیی بنووسێت، ئه‌وه‌ی بۆی ده‌نوسێت، چ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌لا دروست ده‌بێت، قه‌یرانێكه، خه‌مێكی ئه‌به‌دییه، خۆشنووده به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، هه‌مان خه‌م و حه‌زو گرژی به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه، له هۆنراوه‌كه‌دا ده‌سپێكی “چیت بۆ بنووسم” لوتكه‌ی تراژیدایهكه، گرێبه‌ستی خه‌ون واقیع، مه‌راسیمه‌كانی لێكترازان واژوو ده‌كه‌ن، گوێزانه‌وه له داخوازییهوه بۆ سكاڵا، له خه‌یاڵ و خه‌ونه‌وه بۆ پێدراوه‌كانی واقیع ترسێك له ئێستایی ئاماده‌دا ده‌خاته‌وه، له منی قسه‌كه‌ری شاعیردا، ده‌نگێ بۆ كه‌سێك به‌رزده‌كاته‌وه، لاسه‌نگییه‌ك پیاده ده‌كات، له چه‌ندین گۆشه‌نیگاوه، جیاوازییه‌كان زه‌قده‌كاته‌وه، نه‌گه‌یشتنی ده‌نگی ڕاسته‌وه‌خۆ بۆ كه‌سی نائاماده، ڕێگا خۆشكه‌رێكه بۆ ده‌ربڕین و وێناكردنی حه‌زێك، خه‌مێك، به زمانی مۆنۆلۆژ گوزارشتی لێده‌كات، زۆر خاكییانه سروشت ئامێز ئاوێزانی خه‌یاڵی ده‌كات، به به‌ستن و تۆكمه‌كردنی جومگه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به كرده‌ی به‌راوورد كرانهوهیك به چه‌مكی هاودژه‌كان ده‌بخشێت، مانا دروست ده‌كات، پرسیار ده‌ورژێنێ، گه‌ر له په‌یوه‌ندی ئه‌ویندارییدا، چاوه‌ڕوانی و خه‌می به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن، به مه‌به‌ستی خواستراو، قه‌واره‌یه‌كی له خۆیی گه‌وره‌تری وه‌رگرتبێ، له ئه‌گه‌ركانی شاردنه‌وه و نهدركاندن له كۆنه‌ستی شاعیردا، به ده‌ریایه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كرابێ ئه‌وا له ئیستای نووسینی ده‌قدا، پێلێنان مهدلوولێكه بۆ بچوككردنه‌وه‌ی داواكانی نه‌ست، به‌دیهێنانی مافه سه‌ره‌تایه‌كانی تاكه، له گوزارشتكردندا جۆگه‌له‌یه‌كی باریكه، بارامتهی زرم و هۆڕی ده‌ریایه‌كی پان و به‌رینه، واتا له پشت ئه‌و پێلێنانه به‌كرده‌یی له نێوان دوالیزمه‌ی ده‌رخستن و شارانه‌وه‌دا، قه‌یرانی بێدهسهڵاتییهك ئاشكراده‌كات، زاڵبوونی ده‌نگی ناوه‌وه‌ی خه‌یاڵ به‌رانبه‌ر به پووكانه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌ره‌ره‌وه، ده‌نگی بیستراو له پاژێك زیاتر نییه، به جۆگه‌له ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له چاو ده‌نگ و زرمه‌ی ناوه‌خن، كه ده‌ریا ئاسا به شاراوه‌ی خودی مۆنۆپۆل كردووه، چی له‌وه دژوارترو قورستره، ده‌ریایه‌ك خه‌م و خه‌یاڵی عه‌شقێك هه‌ڵگرێ، جۆگه‌له‌یه‌ك جێگره‌وه‌ی بێت و پارادۆكسی فه‌راهه‌مبكات، نه‌توانێ ده‌نگ و توره‌بوونی ناوه‌وه بگه‌یه‌نێ به ده‌ره‌وه، گه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وینداری نه‌بێ، به چ ڕێسایه‌ك جۆگه‌له‌یه‌كی باریك، ده‌توانێ قه‌ربووی ده‌ریایه‌كی پان و به‌رین بكات، گه‌ر تێزی نامۆبوون نه‌بێت، چۆن له نێوان نامۆبوون و ئازادییدا، ئه‌و په‌یوه‌ندی پێچه‌وانه‌یه مه‌ودای ئه‌و جیاوازییه دهرسكێنێ، ئه‌ی ئه‌وه جیاوازییه‌كان نییه، فاكته‌ره‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌پارێزن، له هه‌مان كاتدا له ڕێگای كلێنهكانهوه ده‌قی شیعری به زیندووی ده‌هێڵنه‌وه، دكتۆر كه‌مال ئه‌بوو دیب ده‌رباره‌ی تیۆری كلێنهوه ده‌ڵێت ” تیوری كه‌لێن یاخود مه‌ودای په‌شێوی، یان گرژی شیعرییه‌ت داده‌هێنێ هه‌ر چه‌نده راده و توندوتیژی پشێوی و گرژیشی زیاد بكات، ئه‌وا كاریگه‌رییه شیعرییه‌كه‌ی پتر ده‌بێت و گه‌شه‌ی زیاتربه خۆیه‌وه ده‌بینێ”4 ، گه‌ر كه‌لێن و گرژییه‌كان ده‌قی شیعری له ئاست نه‌گووتراودا، فاكته‌رێك بن بۆ ده‌رخستنی میكانیزمی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، ئه‌وا شاعیر به ناچاری ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ڕاده‌ستده‌كات، تێدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه به هیچ كلوجێ ناتوانێ رزگاری بێت، ده‌ربازبوون تێدا مه‌حاڵه، هه‌ر جوڵه‌یه‌كی ده‌ركی به ئاراسته‌ی ئه‌وی به‌رانبه‌ر، گه‌ر وه‌ك جۆگهلهیهكش بچووك بێت، له كۆتادا هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ناره‌كانی ناوه‌وه بۆ ده‌ریا، له ناوه‌خندا له خه‌یاڵدا شاعیر، لێكچواندنێكی فه‌راهه‌م كردوه ئه‌وی به‌رامبه‌ری به ده‌ریایه‌ك هه‌ژمار كردوه، خود تێدا نغرۆ بووه، هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئازادییه‌كان، یان به ئازاره‌كانی دڵشكاندن و خوین به‌ربوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆتایی دێت، ده‌مرێت، یان به ئازاره‌كانی ڕاده‌ستبوون و خۆ سڕینه‌وه ده‌بڕێته‌وه، دیوی یه‌كه‌م ده‌نگ و زه‌نای شۆرشێكه، دژ به ناوه‌وه‌ی خودی له ده‌ستچووه، ده‌نگی ناره‌زای تێدا به‌رز بووه‌ته‌وه، توورهبوونێكه هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی خودی له‌ده‌ستچوو ده‌دات، كه ئارامی له‌ده‌ستداوه و تێكیداوه به‌ڕه‌نگی سوور ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به‌دیوی دووهه‌مدا ده‌رئه‌نجامێكه، ده‌مكوتكردن و خنكاندنی ئه‌و ده‌نگه دهرگیرهی ناو خوده، گه‌ڕانه‌وه‌ی هێوربوونێكه، ڕاده‌ستبوون به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، كه له ڕه‌نگی سپی‌دا یهقیداوهتهوه، له پووچگه‌رایدا تراژیدیایه‌ك پێاده ده‌كات، خه‌سڵه‌تی هه‌ڵاتن ره‌تده‌كاته‌وه، چۆن هه‌ڵبێت و جیابێته‌وه، ئه‌م به پێدراوه‌كانی خه‌یاڵ، داكه‌وته ڕه‌قه‌كانی ته‌نیای خۆی نه‌رم ده‌كات، خه‌ونه‌كانی پێ ئاوده‌دات، خه‌یاڵ به پێوه‌رێك بووه به ئامرازی ئاشتبوونه‌وه، چه‌ند له زه‌مینه‌ی ناخیدا به قووڵی ڕه‌گی داكوتیوه، به هه‌مان ڕاده درێژی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له ده‌ره‌وه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، درێژییه‌كه ته‌نیا كاییهك نییه، وێنه‌ی دار چنارێك نییه، دیده‌ی پڕكاته‌وه، به‌ڵكو بووه به په‌یامێكی یاده‌وه‌ری، له نائامادهییشدا ڕۆڵی ئاماده‌بوون ده‌گێڕێت، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو نییه به‌قه‌د ئه‌وه له یادوهرییدایه، به‌مه‌ش ڕۆنانی شوێنكاتێك دیسپلین ده‌كات، ئه‌و تهقڵڕێژانه ره‌تده‌كاته‌وه كه شه‌و ده‌دات به‌ده‌م ڕۆژه‌وه، به په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی فیزیكی ده‌سڕێته‌وه، یان جیاوازیان ناهێڵێت، له یادكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیدا، شوێنكاتی فه‌لسه‌فی ده‌كاته لابه‌ری شوێنكاتی فیزیكی، له گێژنه‌ی كاڵبوونه‌وه و هه‌ستكردن به نه‌ماندا، یان نزیكبوونه‌وه‌ی مه‌ودای پێوه‌ركانی شوێنكات له نه‌بوونی گۆڕان و هه‌بوونی ڕووداودا، چاوێك به‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌گێڕێته‌وه، سه‌ر له داڕشتنه‌وه و دیاریكردنی پێگه‌ی خۆی ده‌رناكات، له‌م لووتكه‌ی كهناركهوتنهدا خه‌مبارترین پرسیاری بێ وه‌ڵام به‌رزده‌كاته‌وه، پرسیاری دوو دنیا، پرسیاره‌كه له‌وه‌دا كورت نابێته‌وه، لێی بپرسێت و سۆراغی بكات، به‌ڵكو له دۆزینه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه‌كانی گومانێكه، سێبه‌رێكه، پاشكۆیه‌كه لكاوه به ئه‌وی لوغزهوه، به سیحری ئه‌و هێزه نه‌زانراوه‌ی كه ئاوه‌ز سێبه‌ر ئاسا پرسیاری لێده‌كات، دڵیش بێ وه‌ڵام بۆشاییه‌كی تراژیدی به‌دوای خۆیدا به‌كێش ده‌كات، وه‌ك پاشكۆیه‌ك له كۆییه‌وه ده‌ستپێبكات، چی بنوسێت، هه‌رگیز پاشكۆ نابێته ده‌ستپێك، په‌یوه‌ندییه‌كه كراوه‌یه ڕه‌هایه، سه‌ر دێڕ دیار نییه تا بگات به كۆتا دێڕ، (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر، له ڕێگای چه‌مكی هاودژهكانهوه، زیره‌كانه له وێنه‌یه‌كی پانۆرامیدا هه‌ندێ ده‌رگای داگهرانمان بۆ واڵا ده‌كات، تا ڕۆبچینه نێو دیوه شاراوه‌كانی ده‌قی كراوه‌ی به‌رهه‌مهاتوو، ” له ده‌قی كراوه‌دا پیت ده‌مانبات بۆ وشه، وشه بۆ ڕسته، ڕسته بۆ ناوكۆیی، له‌وێه‌وه بۆ ده‌ق، دواجار بۆ ده‌قێكی تردهمانبات ” 5، لێره‌وه شاعیر، له ڕێگای په‌رده لادان له شوناسێ، خۆی باس له ناسنامه‌ی ئه‌وی به‌رامبه‌ر ده‌كات، وێنه‌یه‌كی ناسكی سروشت ده‌كاته خوازه‌یه‌ك، ئه‌وی به‌رامبه‌رمان پێده‌ناسێنێت، ناسنامه‌ی خۆیشی ئاشكراده‌كات، باس جیاوازییه‌كانی خۆی و ئه‌وی به‌رامبه‌ر ده‌كات، له ئاستێكی فراوانتردا، باسی جیاوازییه‌كانی دوو دونیا‌و دوو كه‌لتوریی جیاوازمان بۆ ده‌كات، شاعیر به دواندنی ئه‌وی به‌رامبه‌ر، به شێوه‌یه‌كی رۆمانسیانه، ڕاسته‌وخۆ له شاردنه‌وه‌ی رقێكی پیرۆز، رقی ئه‌وینێكی تووره‌بوو، پهردهپۆشییهك فه‌راهه‌مده‌كات، كرده‌ی ئه‌وین خۆی له خۆیدا شاردنه‌وه‌ی رقه، دیوه ئه‌رێنییه‌كه‌ی رقه، ئه‌وه بایه‌خ و به دواچوونه، دوانه‌ی ئه‌وین و ره‌ق به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات و یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، هه‌ر به پێلێنانی شاعیر خۆی، پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد، چۆن سه‌رجه‌م كه‌ناره‌كانی ئازار بۆ گێڕانه‌وه‌ی خودی له‌ده‌ستچوو، ده‌نگی ناره‌زایی به‌رزده‌كاته‌وه، به ڕه‌نگی سوور ئاراوی بۆ ده‌گرێته‌وه، ڕه‌نگی سپیش ده‌كاته خنكاندنی ئه‌و ده‌نگه دهرگیرهی ناو خود، به ڕاده‌ستبوونی ده‌سپێرێ، ئه‌وا لێره‌شدا، هه‌مان وێنه، ئاودیو ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی فاكته‌كانی خودی له‌ده‌ستچوو، گرته‌یه‌كی سروشت ده‌كاته پاڵپشت، پاكانه بۆ خۆی ده‌كات له‌ناو خود دوانه‌ی سوور و سپی، یاخیبوون و ڕاده‌ستبوون یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، له ده‌ره‌وه، له سروشت، دوانه‌ی زهردهپهڕو گزنگ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به ئه‌وروپا و به زیدی شاعیر له ڕۆژهه‌ڵاتدا، ئه‌وێ و ئێره، رق و ئه‌وین، خه‌یاڵ و واقیع، میكانیزمی په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌خه‌نه گه‌ڕ، ناسنامه‌كان یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، جگه له خه‌یاڵ له پێدراوه‌كانی واقیع، سه‌نته‌رێك نییه دوو دنیای جیاواز كۆبكاته‌وه، سه‌ره‌تاو كۆتا به‌یه‌ك بگه‌یه‌نێ، گزنگ و زه‌رده‌په‌ر دوو دیوی هاودژ، داده‌ڕێژن (سه‌لام محه‌مه‌د) چه‌ند بیه‌وێت له ئه‌وی بێگانه نزیك بێته‌وه، له خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، چه‌ند له ژێر فشاره‌كانی ئه‌وینی سۆفیدا، بۆی دابه‌زێ، خۆی وه‌ك گوناهبارێك سه‌یربكات، ئه‌وی به‌رامبه‌ر به‌رز ده‌بێته‌وه، تا له بێگهردییدا ده‌یگه‌یه‌نێته ئاستی فریشته، چه‌ند مه‌حاڵه مرۆڤ بگا به فریشته، به‌هه‌مان شێوه مه‌حاڵه ئه‌مێك تا سه‌ر ئێسك بهستراوبێ به توخوب و داب‌و نه‌رێتی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، به سووتان و گزنگی ئه‌وینێكی ڕۆحییه‌وه بگات به ئه‌وی ڕۆژئاوایی، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و پێناسه‌یه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه، كه ده‌ڵێت ” هیچ ئه‌وینێك بوونی نییه جگه له ئه‌وینی مه‌حاڵ ” هه‌ڵبه‌ت مه‌حاڵ هه‌میشه ئه‌گه‌ره‌كانی گومان به دوای خۆیدا ده‌هێنێ، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل ڕۆحی هونه‌ری شاعیران‌دا یه‌كدێته‌وه، نادڵنیایی لێده‌كه‌وێته‌وه، نادڵنیایی نه‌بی شیعر نابێ، هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و گومانانه، به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت ” پاكبوونه‌وه له‌و گومانانه پاكبوونه‌وه‌یه له ڕیشه‌كانی هونه‌ر، خۆی هونه‌ر نائارامییه‌كی هه‌میشه‌یی و نائارامییه‌كی به‌رده‌وامه”6 شاعیر له شوێنكی تردا، ئاماژه بۆ دڵداره‌كه‌ی ده‌كات، ده‌ڵێت “تۆ خۆت فریشته‌ی ههتاونیشینی” لێره‌دا بۆ گێرانه‌وه و هێوربوونه‌وه‌ی ڕۆحی هه‌ڵچوو، خه‌سڵه‌ت ده‌خاته پێش ئاماژه‌وه، وه‌ك رزگاركه‌رێك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، خه‌سڵه‌تی میهره‌بانی ده‌بێته ده‌رچه‌یه‌ك، ئه‌وه متمانه‌ی كویرانه‌ی ئه‌وینه، تام و كام و له‌زه‌ت و سیحری ژووانه، كۆتا چاوه‌ڕوانییه بۆشاییه‌كانی نێوان مردن و ژیان، ڕۆح و جه‌سته، ئاو و ئاگر، له‌یه‌كتر نزیكدهكهنهوه به‌یه‌كیان ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌یشتن له خه‌یاڵه‌وه بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی واقع، هه‌میشه پارادۆكس ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌مه‌شه، ناتوانرێ له سنووری وشه‌دا جێگیر بكرێت، ئه‌م چه‌ند گه‌رم و گوور بێت، ئه‌و سارد‌و سڕ ده‌بێت، چه‌ند له خه‌یاڵ نزیك بێت، ئه‌و له واقیع دوور ده‌كه‌وێته‌وه، چه‌ند له ڕامكردنی مانا نزیك بێته‌وه، له وشه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ناتوانێت دهستهمۆیبكات، به‌م پێیه له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكی جیاواز دا، كاری خۆیان ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م درككردن به‌و جیاوازییه‌ی كه له‌نێوانیاندا هه‌یه، نه‌ك له ئاست ته‌واوكاری دوو خودی ئازاد دا، به‌ڵكو هه‌ستكردن به كه‌می لایه‌ك به‌رانبه‌ر به باڵاده‌ستی لایه‌كه‌ی تر، هه‌م وه‌ك ڕه‌گه‌زی مێینه هه‌م وه‌ك پیاده‌كردنی مافه‌كانی مه‌دنی له كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتووی وه‌ك ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ ئه‌می ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌ك نایه‌نه‌وه، ئه‌وێك به گویره‌ی ئه‌م، وه‌ك فریشته سه‌یر بكرێ، پاككرابێتهوه له گرێ و تهنهگهژه ده‌روونییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، سه‌رسامبوونی به‌ده‌ستهێنابێ، له چوارچێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییدا ڕاده‌ستبوون ره‌تده‌كاته‌وه، قایل نییه، كه‌سێ به ته‌نیا به‌رپرسیارێتی سه‌ركه‌وتن یان كهناركهوتنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئینسانیه له ئه‌ستۆ بگرێ كه كوڕ به كچه‌وه، گزنگ به زه‌رده‌په‌ڕه‌وه ده‌به‌ستێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ك پیاده‌ی ده‌كات، له لایه‌كه‌وه سه‌رسامی خۆشه‌ویستی ده‌نوێنێ، له لایه‌كی دیكه‌وه دیارده‌ی ڕاده‌ستبوون پهیرهودهكات، وه‌ك ناوه‌خن ئه‌وی به‌رامبه‌ر ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌رپرسیارێتی، هه‌موو گوناهه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی، ئه‌ویش به فریشته نیشان ده‌دات، خۆی ئازارده‌دات، ئه‌و ده‌فڕێنێ خۆی ده‌نیشێته‌وه، یان لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له گێژنه‌ی ئه‌م دژه‌وابوونه‌دا، ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه‌دا، ئه‌وی به‌رامبه‌ریش تێوه ده‌گلێنێ، به‌م كرده‌یه‌ش به‌جۆرێك له جۆره‌كان له مازۆخیه‌ت نزیك ده‌بێته‌وه، له نێو زه‌قبوونه‌وه‌ی ئه‌م پارادۆكسه‌ی نێوان فریشته‌و مرۆڤ، سه‌رسامبوون و ڕاده‌ستبوون، جێی خۆیه‌تی بپرسێت به‌ڵام چیبكه‌م له‌م عه‌شقه، هه‌م زامه و هه‌م چه‌قۆیه، هه‌م چزووه هه‌م هه‌نگوینه، هه‌م نیشتیمانه، هه‌م نامۆبوونه.
ویستگه‌ی دووهه‌می ورووژان
ئێره فڕۆكه‌خانه‌ی (تیگل)ه
ئای كه شۆخێكی نازداربووی
سه‌روو په‌رداخێك (ڤاین)ی سوورمان نۆش كرد
ویستم شیعرێكی بۆبڵێم
تۆ باڵت گرت و فریت له چاو ونبووی پارامه‌وه نه‌ڕۆی
گریام نه‌ڕۆی
وتت: كه‌ی وه‌رزه‌كانی خه‌یاڵ
یه‌كیان گرت دێمه‌وه بۆ لات
پێشهاته‌كانی سه‌قامگیری و جێگیربوون، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی ئاشنایی به شوێنه‌وه هه‌یه، ده‌كرێ به هه‌مان ڕاده په‌یوه‌ندی ئاشنای به كه‌سێكی تایبه‌ته‌وه هه‌بێ، دوور نییه جێكردنه‌وه‌ی شوێنێ له ئامێزی دولبه‌ردا، ببێت به ئه‌لته‌رناتیڤێ، خه‌سڵه‌تی شوێن له ده‌ره‌وه‌دا وه‌ربگرێت، یان به پێچه‌وانه‌وه، به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتن و ناجێگیربوون له ناویدا ده‌بێت به هانده‌رێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماناكانی شوێن، (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر له ڕێگای كێشانی وێنه‌یه‌كی شیعرییه‌وه، به زیره‌كانه ده‌منخاته به‌ر دیده‌ی دوانه‌ی شوێنێك ڕه‌هه‌ندی زه‌مینه‌یه‌ك، ده‌كرێ چه‌ند ئه‌گه‌ركانی په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه گرێبده‌دات، به هه‌مان راده ده‌توانێ له یه‌كیان دابڕێت، چه‌ند له ورووژاندا خۆشییه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن چاودهكاتهوه، ئه‌وه‌نده‌ش له ساته‌كانی جیابوونه‌وه‌دا چاو ده‌نوقێنێ، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه با ناوی (تیگل) یش بێ ناو ته‌نیا دیاریكردنی شوێنێكه جێی خه‌سڵه‌ت ناگرێته‌وه، گه‌ر له هه‌ندرانیش بێت، هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵه‌تن، شوێنی هاتوچۆن، پنتی له‌یه‌كدابڕان و به یهگهیشتنن، له ڕێساكانی جێگیربووندا شوێنیان نییه، به ناشوێن هه‌ژمارده‌كرێن، ئه‌مه‌ش یه‌كدێته‌وه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه نهسهقامگیرهی، ئه‌می شاعیر گرێده‌دات به‌وه‌ی دولبه‌ر، شوێنێك له ئێستای ئاماده‌دا هه‌وێنی جیابوونه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، له ئێستای به‌یه‌كگه‌یشتندا، دولبه‌ر وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی (تیگل) نه‌بووه‌ته ئه‌و ئاوێنه‌یه، ئه‌می شاعیر جێگیربوونی خۆی تێدا ببینێ، لێكترازاندنی وێنه‌ی ڕابردوو له ئێستادا، به هه‌مان هێزو گوورهوه شاعیر پاڵپێوه‌ده‌نێ، به یادی جوانییه‌كانی ڕابردووه‌وه به كرده‌ی گێڕانه‌وه، به فلاش باك ئاماژه به‌وه بكات كه (شۆخێكی نازدار بووه)، كه‌واته ئه‌وه‌ی له ئێستادا، له خه‌یاڵیدا ده‌بزوێت، گێڕانه‌وه‌ی یادوهرییهكه، چه‌مكی جیاوازییه‌كه له‌سه‌ر مێزێك له‌گه‌ڵ شۆخێكی نازداردا كۆیانده‌كاته‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان ئامانجه جیاوازه‌كانه، گه‌مه‌ی ویسته جیاوازه‌كانه، مه‌ستبوونی په‌یوه‌ندی ئه‌وینداریی لێده‌كه‌وێته‌وه، فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی پۆست مۆدرن الیوتار ده‌نووسێت ” چۆن سیاسه‌ت به جه‌وهه‌ر جیاوازگهره و بریتییه له دۆخی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك جیاوازی له پال یه‌كدا ” 7 به هه‌مان شێوه ده‌توانین بڵێین خۆشه‌ویستی به جه‌وهه‌ر جیاوازگهره، كۆمه‌ڵێك جیاوازی له پاڵ یه‌كدا كۆده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكی دینامیكی به‌و په‌یوه‌ندییه ده‌دات، دوو پێكی جیاواز، دوو مه‌ستبوونی جیاواز، مێزگرێكی ئه‌وین له پاڵ یه‌كدا كۆیانده‌كاته‌وه، پێكی زامێكی لێوانلێوی ئاڵ پارادۆكسێ ئاماده ده‌كات، ئه‌و به ههیمنهی ناز ته‌ژییه به مه‌ستبوون، ئه‌می شاعیریش له لایه‌كه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ودا سه‌رمه‌سته به نووسینی یان ووتنی شیعرێك، له لایه‌كی تره‌وه سه‌رقاڵی ڕامكردنی خاڵه جیاوازییه‌كانی نێوانیانه، تا ببنه باڵادهستێك، له ئاسمانی ده‌ق دووری نه‌خه‌نه‌وه، له مێزگرهكهی خه‌یاڵدا به‌شی ئه‌گه‌ره‌كانی دیكه‌ی جیاوازی نه‌كوژێت، هه‌میشه ئومێدێك، بۆشاییه‌ك بۆ گریان و ئاشتبوونه‌وه، بۆ نائارامییه‌ك بمێنێته‌وه، كه هونه‌ری شیعر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، گریانی ئه‌می شاعیر ئه‌وه‌نده په‌یوه‌سته به شیعره‌وه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نییه به ئه‌وی به‌رامبه‌ره‌وه، داواكردنی شاعیر له نه‌رۆیشتنی، زیاتر پابه‌نده به پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه له نێو ده‌قدا ئه‌نجامده‌درێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی له ناشوێنێكی وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌دا ڕووده‌دات، لێره‌دا پێشوه‌خت بریاری جیابوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر دراوه، مه‌رجی مه‌حاڵی له‌سه‌ر بونیاد نراوه، داواكارییه‌كانی ئه‌وی به‌رامبه‌ر، ره‌تكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانه، یه‌كگرتنی وه‌رزه‌كانی ساڵه، لادانه له ڕێساكانی سروشت، كوشتن و متكردنی شوێنكاته، مردنه، ئه‌مه‌ش یهكنایتهوه له گه‌ڵ یاسا و ڕێساكانی په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری كه نه‌مری ده‌خوازێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له ته‌ك نووسینی ده‌قی زیندووشدا یه‌كدێته‌وه، به دیوێكی تریشدا، ته‌بایه له پیاده‌كردنی ئه‌وینێك، ئه‌وی به‌رامبه‌ر پیاده‌ی ده‌كات، حه‌زی لێده‌كات، ئه‌ویش سیحر و له‌زه‌تی ئه‌وینی مه‌حاڵه، ده‌شێ هه‌ردووكیان به شێوه‌یه‌كی شاراوه كۆك بن له‌سه‌ر پیاده كردنی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه، ئه‌می شاعیر ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه تا به‌رده‌وامی بدات به شیعر نووسین، له‌و گێژاوه‌دا بسوورێته‌وه، له ورووژانددا داهێنانی ئه‌ده‌بی هه‌ڵكڕێنێ، له ئه‌گه‌ره‌كانی مازۆخییهتدا ئه‌وی كردووه به فریشته و خۆی به گوناهكار، جیابوونه‌وه‌ی فریشته‌وه و گوناهكار، خه‌یاڵ و شیعر له دونیایی تاراوگه و نیشتیمان‌دا ڕۆنانێكه ڕوحی شاعیر به نێویدا ده‌گڕێت، نه‌مری و مانای شاعیربوونی خۆی تێدا به‌رجه‌سته‌ده‌كات.
له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ڕێسای گهمكانی ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌ی گرته شیعرییه‌كان، گوزارشت له فره ده‌نگی ده‌كات، بۆیه له‌یه‌ك زه‌مینه‌دا جێگای ناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بوار خۆش ده‌كات تا پانۆرامای ده‌ق پارچه پارچه بێت، ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان به دوای یه‌كدا نه‌یه‌ن، تكنیكی گێڕانه‌وه، پێكهاتووه له پچڕان و له كولاجكردنێكی به‌رده‌وام، ده‌ق تێههڵكێشێكه، وێنه پهرتبووهكانی خه‌یاڵ، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شوێنكاتدا ده‌نه‌خشێنێ، ته‌وه‌ری زمان و دیالۆگ، پێده‌چی زیاتر پابه‌ند بێ به كرداری ڕابردووه‌وه، باسكردنی ڕابردوو ده‌كرێ وه‌ك كرده‌ی قه‌ربووی نه‌هامه‌تیه‌كان ته‌ماشا بكرێ، بونیادی درامی، یه‌ك ده‌نگیان له نێواندا نییه، منی بكهرو ئه‌وی به‌ركار، ئاماده‌بوونی منی قسه‌كه‌ر، نائاماده‌بوونی ئه‌وی به‌ركار، له‌سه‌ر ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان، ئه‌گه‌ره‌كانی گووتاری شیعریی فراوان ده‌كات، بازدان له گرته‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌ویتر، ئاماژه‌ی ڕه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فی ئه‌و بارودۆخه‌یه كه پێدا تێده‌په‌رێ، باكراوندی بیرۆكه‌یه‌كه، به مونتاج كردن له‌جه‌سته‌ی هۆنراوه‌كه‌دا ده‌توانێ هه‌ست بارگاوی بكات، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایش ده‌كرێ له ده‌لاقه‌یه‌كی تره‌و په‌رده له‌سه‌ر ویستگه‌ی وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی شیعره‌كه لابده‌ین
3 ـ ویستگه‌ی سێهه‌می ورووژان
ئیره فڕۆكه‌خانه‌ی (تیگل)ه
پاڕامه‌وه نه‌ڕۆی …. گریام نه‌ڕۆی
بێداربوومه‌وه
من له كوێ پیتراخان له كوێ
به‌رده‌وام ده‌بێت و له شوێنیكی دیكه‌دا ته‌واوی ده‌كات و ده‌ڵێت:
ئه‌وتانێ پیترام ده‌ركه‌وت
هه‌ر كچۆڵه پڕه‌كه‌ی جارانه
كراسێكی ته‌نكی سوور‌و
پانتۆڵێكی كاوبۆی كاڵی له‌به‌ردایه
به دیار گۆمێكی شینه‌وه وه‌ستاوه
ڕووی كردووه‌ته په‌ڵه هه‌ورێكی سپی و پێی ده‌ڵی:
ئه‌گه‌ر بوویت باران و
ڕژایته سه‌ر چاوی كوڕه كوردێكی چۆغ له‌به‌ر
پێی بڵێ زۆر بیری ده‌كه‌م
كه‌ی وه‌رزه‌كان یه‌كیان گرت ده‌چمه سه‌ردانی
دیاره دووباره بوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی (تیگل) وه‌ك ناشوێنێك پێداگره له دیاریكردنی ڕِهوشێك، پێگه‌ی سنووره‌كانی پرسیارێك به‌رجه‌سته‌ده‌كات، مه‌حكومه به ووریا بوونه‌وه‌یه‌ك، به هه‌ڵته‌كانی خه‌ونێك، خه‌یاڵێك، ڕایه‌ڵه‌كانی ئه‌و دوورییه فراوان ده‌كات، كه ئه‌می شاعیر به‌وی دولبه‌ره‌وه ده‌به‌ستێت، كاریزمای ڕۆیشتن و جیابوونه‌وه ئه‌وه‌ندی جیاوازیی باكڕاوندی دوو كه‌ڵچه‌ر، دوو شارستانیه‌ت زه‌ق ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش نیشته‌مه‌نی دوو له‌تبوون له نێوان كه‌سه‌كاندا، له نێوان نێرومێدا ئه‌نجامده‌دات، په‌یبردن به هه‌بوونی درزێك، دوو وێنه‌ی جیاوازی تێدا ئاشكرا ده‌بێت، دوو تێگه‌یشتن خۆی تێدا نمایشده‌كات، دوو لێكه‌وتی لێده‌كه‌وێته‌وه، یه‌كه‌م (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ك له ناشوێنێكی وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی (تیگل) له ئهلمَانیا دا به لێكدانه‌وه‌و خه‌یاڵی خۆی، وه‌ك نامۆیه‌ك خه‌ون به دڵخوازهكهیهوه به (پیترا)خانه‌وه ده‌بینێ، دووه‌م ئایا (پیترا) خان وه‌ك ئه‌وروپییه‌ك زهمینیهكی جێگیری هه‌یه، تا ئه‌می شاعیر هه‌ستی نامۆبوونی ئاوێته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ك بكات، كه وه‌ك نیشتیمان ئه‌وینی تێدا به‌رجه‌سته‌بكات، یان وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی (تیگل)ه، ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه پابه‌ند بێت به شوێنێكه‌وه، یان به كه‌سێكه‌وه، ئه‌مه‌ش به مانای لێكچواندنێك دێت له نێوان فڕۆكخانه‌ی (تیگل) وه‌ك شوێن و له نێوان (پیترا)خان وه‌ك ویستگه‌یه‌ك له ژیانی ئه‌می شاعیردا، سێهه‌م (پیترا)خان له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌وینداریدا، متمانه به مانه‌وه‌و ئه‌مه‌گی (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر ده‌كات، یان گومانی جێهێشتنی لێده‌كات، ئایا به تێڕوانینی (پیترا)خان (سه‌لام محه‌مه‌د) له په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وینداری نامۆدایه، نیشتیمان ئاسا جێگیربوون ده‌خوازێت یاخود ڕێبواره له زه‌مینه‌یه‌كی ناشوێندا گیرساوه‌ته‌وه، جۆرج زیمیل ڕسته‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه ده‌ڵێت “ڕێبوار ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌مڕۆ دێت و به‌یانی ده‌ڕوات ” به پێچه‌وانه‌ی نامۆوه كه “ئه‌مڕۆ دێت و سبه‌ی ده‌مێنێته‌وه”8 مانه‌وه و ڕۆیشتن دوو وێنه‌و دوو دیده‌ی جیاوازیان هه‌یه له سه‌ر شوێن، له‌سه‌ر دیاریكردنی جۆری په‌یوه‌ندی، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وانه دێته‌وه له‌ته‌ك ڕهتووشكردنی وێنه‌كانی مانه‌وه و ڕۆیشتن، ورووژاندنی هه‌سته‌كانیان كه، ده‌رخه‌ی درزێكن له نێوان نامۆبوون و ڕابووردون، وێناكردنی نامۆبوون به ڕاگوزه‌ربوون، له ساته‌وه‌ختێكدا، كت و پڕ سه‌دای ڕاچهنینێك ئه‌نجامده‌دات، ناخی ئه‌می شاعیر دهوورژێنێ و ده‌ڵێت “من له كوێ (پیترا)خان له كوێ” ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ختی سه‌فر و كۆ ژانه‌كانی په‌ناهه‌نده، له ئاست ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌دا كه‌م نین، له چه‌ند ئاستێكدا، كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت، یه‌كه‌م كه‌سی په‌ناهه‌نده (غه‌ریب) بوێری ئه‌وه ناكات له‌پێشهاته‌كانی لێكدابڕان (پیترا)خان ووریا بكاته‌وه، هه‌ست به گوناهێك، به كه‌مییه‌ك ده‌كات، به‌وه‌ی نه‌یتوانی به په‌یوه‌ندی، په‌یامێكی ڕۆحی بگه‌یه‌نێته ده‌ست ئه‌وی به‌رامبه‌ر، پارێزگاری له‌و په‌یوه‌ندییه بكات،كه خه‌ونی پێوه ده‌بینێ، دووه‌م به گه‌ڕانه‌وه له ناو یاده‌وه‌ری خه‌وتوودا، ئه‌وه ئه‌مه‌گ نییه ئه‌و به‌ئاگا ده‌هێنێته‌وه تا له نههامهتیكان بیپه‌رێنێته‌وه، وه‌ك فریادهرسێك قه‌ربووی خۆی بكات، دڵی خۆی بداته‌وه، ئه‌وه پاشماوه‌ی تیڕاونینهكانی ڕۆژهه‌ڵاته كاتێ وه‌ك ڕۆح ده‌دۆڕێت، ته‌نیا جه‌سته له یاده‌وه‌رییدا ده‌مێنێ و شانازیی پێوه‌ده‌كات، هه‌ستی سێكسی تێدا ده‌جوڵێنێ، خۆی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت (پیترا) خان هه‌ر كچۆڵه پڕه‌كه‌ی جارانه، به كراسێ سووری ته‌نكه‌وه، ئاگری هه‌وه‌سه‌كان خۆشتردهكات، ئه‌مه‌ش یه‌ك نایه‌ته‌وه له گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی بزاڤی فێمێنیزم، ئافره‌ت پێش ئه‌وه‌ی جه‌سته بێت ڕۆحه، مرۆڤه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش گومانه‌كانی (پیترا)خان پشتڕاستدهكنهوه، له ململانی و له بهیكدادانی ڕایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری نێوان خۆی و(سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر، له نبوونی زمانی تێگه‌یشتن له نێوان ڕاگوزه‌رو نامۆبووندا، له نێوان دونیایی خۆرئاوا‌و دونیایی ڕۆژهه‌ڵاتدا، هه‌ر جوڵه‌ی ئه‌و جیاوازییه پاڵ به (پیترا)خانه‌وه ده‌نێت، له گرته‌یه‌كی هێما ئامێزدا، له ڕێگای ره‌خساندنی وێنه‌یه‌كی سروشته‌وه، ئاماژه به خه‌مێكی قه‌تیس بووه‌وه بكات، خه‌مێك وه‌ستاوه، توانای ڕێكردن و جوڵاندنه‌وه‌ی نییه، گۆمێكه به‌ری گیراوه، ناجوڵێت تا گۆرانكاری دروستبكات، ڕه‌نگی شین گوزارشت له زامێك، له گووشاری ئێشێك ده‌كات، ساڕ‌ێژ نابێت، وه‌ك برین نییه خوێنه‌كه‌ی له به‌ربووندا پاكژبێتهوه، گۆڕانكاری دروستبكات، چاك بێته‌وه، پۆلینكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه، له ئاست گوتاری شیعرییدا، ئه‌مانخاته به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی (پیترا)خان به كراسی سووری ته‌نكه‌وه، وه‌ك وێنه‌ی ئه‌و خوێنه وایه، له ده‌رچووندایه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گۆمه ڕه‌نگ شینیه، ئه‌و زامه قووڵه‌یه، ئه‌و خوێنه‌یه، په‌نگی خواردووه‌ته‌وه له ده‌روونی ئه‌وی به‌رامبه‌ردا، ئه‌وی ڕۆژهه‌ڵاتیدا، وه‌ك گۆمێك وایه شین داگه‌ڕاوه، له ته‌ك پاكی دا جیاوازیه‌ك دروست ده‌كات، له كاتێكدا (پیترا)خان جوڵاندنه‌وه‌ی هه‌سته سێكسیه‌كانی ئه‌و، له ده‌ره‌وه‌دا ئاشكرا ده‌كات، له ناوه‌خندا بۆنی گۆمێك ده‌كات، بۆنی مردنی په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌كات، ڕۆح له جه‌سته، خوێنی پاك له خوێنی شینداگه‌ڕاو، جیاده‌كاته‌وه، بژاركردنی ڕێسای گه‌مه‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه، پێگریك ئاشكرا ده‌كات، له پۆلینكردنی سنوورێك ده‌رناچێت، كه وه‌ك من ڕه‌فتار نه‌كات، ئه‌و له‌تبوونه ره‌تده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی بووه به پاژێك له من، یان بووه‌ته ڕووه شاراوه‌كه‌ی نامن، له نێوان من و نامن دا سیحریكی ئه‌فسانه‌ی هه‌یه، په‌یوه‌ست نییه به شوێنكاته‌وه، به‌راده‌ی دووركه‌وتنه‌وه له یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه، ناگه‌ین به‌یه‌ك، مه‌راقی به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن فێگهرێكه به‌رده‌وامی ده‌دات به‌و په‌یوه‌ندییه، هه‌رچه‌نده پشتكردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی (پیترا)خان، له ئێستادا ڕاده‌ستنه‌بوونه به پێدراوه‌كانی فاكت، له ناشوێنێكی وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی (تیگل) دا، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا ده‌بینین (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كانی و ستایشی ده‌كات، باس له ڕاده‌ستبوونی (پیترا)خان ده‌كات، به‌وه‌ی ڕووده‌كاته سروشتێ ناجێگیروه، به ناشوێنێكهوه، ده‌بینین به په‌ڵه‌هه‌ورێك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، په‌ڵه‌هه‌ور ناشوێنێكه، سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وینداری له ئامێز ده‌گرێ، پێچه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی (تیگل)ه، هاتن و ڕۆیشتنی دیار نییه، له ژێر ڕكێفی كه‌سیاندا نییه ڕامكردنی وه‌ك په‌یوه‌ندی ئه‌وینداریی مه‌حاڵه، چۆن په‌ڵه‌هه‌ور به باران پاكده‌بێته‌وه و ده‌روێته‌وه، ئاواش له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا داوا له (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر ده‌كات، له‌به‌ر بارانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، له ئێش و ئازاره په‌نگخواردووانه‌ی پاك بێته‌وه، كه به‌ر ئاسمانی لێگرتووه و شت وه‌ك خۆی نابینێ، ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جێاوازی بینینه هانی (پیترا)خان ده‌دات، گریمانه‌ی پاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئهویندارهیه بكات، كه ده‌بێته باران، مه‌رجی پێش وه‌خته‌ی بۆ داناوه، چۆن باران له هه‌ور، من له نامن داده‌بڕێت، به هه‌مان شێوه‌ش، (سه‌لام محه‌مه‌د) له ناوه‌كه‌ی ددادهبڕێت، كاڵبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له نێو چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌دا تۆخ ده‌كاته‌وه، چیتر وه‌ك كه‌سێكی دڵدار نایناسێت، گوێزانه‌وه‌ی نه‌هێنی ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌ق ده‌كات، لادانێك فه‌راهه‌مده‌كات، مه‌گه‌ر به پۆشاك و چۆغه‌كه‌ی بیناسینه‌وه، وه‌ده‌رنان و نائامهدهیی كه‌سێك، له ناوه‌خندا ڕێگای ئاماده بوون بۆ كه‌سێكی تر له ده‌ره‌وه‌دا خۆشده‌كات و ده‌یگرێته خۆی، لای ئاگامبن نائاسایی ” وهدهرنراویكی وه‌ده‌رنراو ” نییه به‌ڵكو “وهدهرنراوێكی له نێونراو ” واته دهركهر شتێك نییه ده‌ركراو له خۆی نه‌گرێت”9 كه‌واته تێزی گرتنه خۆی به‌و لایه‌دا ده‌شكێته‌وه كه وه‌ك نه‌ته‌وه براوه بێت، وه‌ك دڵداریش دۆڕاو بێت، به‌وه‌ی داهاتی پێدراوه‌كانی په‌یوه‌ندی دڵداری ڕاسته‌قینه، گه‌لێ فراوانتره له جیاوازییه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان دوو نه‌ته‌وه، یان دوو كه‌ڵچه‌ر، ئه‌مه‌ش له ته‌ك جیاوازییه‌كانی نامۆبوون ڕاگوزه‌ردا یه‌ك نایه‌ته‌وه، له ئاماده‌بوونی سیمای نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له نائاماده‌بوونی كه‌سێك، له توانه‌وه‌ی له نێو هاوكێشه‌ی ئهویندارییهك دا هیچ ناهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وی به‌رامبه‌ر، له‌وه زیاتر له نێو ئۆرگانی ده‌ركراوو وهدهرنراودا، (پیترا)خان به غیابی پێی بڵێت: بیری ده‌كه‌م، كه‌ی جیاوازی وه‌رزه‌كانی ساڵ نه‌ما سه‌ردانی ده‌كه‌م، به‌م كردیهش جارێِكی تر چه‌مكی مه‌حاڵ داده‌ڕێژێت .
2ـ په‌یوه‌ندی لاوه‌كی
ویستگه‌ی یه‌كه‌م
ئای بۆ ڕۆژانی برسێتیم ..
ته‌مه‌نم چوارده ساڵان بوو
حه‌زم له كچێكی لاوازی چاو قووڵ كرد
ئه‌وسا تۆ له ناخی سپیمدا نووستبووی
دوای ساڵێك دڵداری
دوای ساڵێك سروودی فرمێسك
وتی : ئه‌گه‌ر تامه‌زرۆی ههلمَژینی
لێوی ناسك و مه‌مكۆڵه‌ی پڕ به ده‌می
ده‌بێ خوێنی گیانمان تێكه‌ڵاو بێت
وتی: من له نه‌وه‌ی ( ڤینۆس)م
باوه‌رم به خۆشه‌ویستی خوێنه
لێوه‌كانیم گه‌زی . مهمكۆڵهیم ههلمَژی ..
ئه‌ویش لێوه‌كانی گه‌ستم
یكمان گرت و دوای چه‌ند مانگێك
ڕیمان كه‌وته شاری دڕكوداڵ
جیابووینه‌وه ئه‌و په‌یمانی خوێنی له گه‌ڵ لاوێكی
تردا به‌ست
منیش كچه قوتابییه‌ك ئاشنا و دراوسێ
هه‌راسانی كردبووم ..
تۆ هێشتا له ناخی سپیمدا نووستبووی
گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژانی ڕابردوو، بۆ ڕۆژانی به‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م، ئایا په‌یامی ڕزگاربوونی چاره‌نووسی گه‌نجێ هۆشیار هه‌ڵده‌گرێ! گه‌نجێ بتوانێ له نێو دوو ئاوێنه‌دا، هه‌وێنی به‌راووردێك بگرێته‌وه، خه‌مێك دایگرێت، خه‌ونێك بیگرێته‌وه، ڕۆچوون به‌نێو گه‌مه‌كانی دوو ئاوێنه‌دا، گیانێكی پاكی شاعیرانه‌ی ده‌وێت، گیانێك بتوانێ خۆی له دیارده‌كانی گه‌وجاندن لادا، گیانی له خۆشنوودی بیگه‌ردی دا ته‌ژی نه‌بێت، ناتوانێ خۆی له ئاوێنه‌یه‌كدا ببینێت كه ته‌نیا له‌گه‌ڵ حه‌زو جه‌سته‌دا مامڵهبكات، كرده‌ی حهزلێكردن پله‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ووروژانه، ناچێته ناخی پاكی شاعیرانه، ڕابردوویه‌كه ئاماژه به پچڕان و دابڕانی قۆناغێك ده‌كات، له ئێستای ده‌قدا تانوپۆی دووڕیانێك ده‌كات، جیاوازی نێوان ئه‌م دووڕیانه، ئه‌م دوو ئاوێنه‌یه بووه‌ته چیرۆكێ، ئه‌گه‌ری كوشتنی به‌سه‌رهاتێك یان شكاندنی ئاوێنه‌یه‌ك مهیسهردهكات، به‌ئاگابوونی تۆ له ئاوێنه‌ی ڕۆحی مندا، كوشتنی جه‌سته‌ی ئه‌وه له ئاوێنه‌ی حه‌زدا، گه‌ر تۆ له ناخمدا نهنووستیتایه، ئه‌و زه‌فری پێم نه‌ده‌برد، نه‌ی ده‌توانی له ئاوێنه‌ی مندا خۆی ببینێ، غافڵ بوونی من له تۆدا، یان بێ ئاگایی تۆ له ئاوێنه‌ی مندا تا دوای ساڵێكی دڵداریش، نه‌ی ده‌توانی ئه‌گه‌ری چیرۆكی باڵاده‌ستی تۆ له ئاوێنه‌ی مندا بشكێنێ، گریانی من، په‌یوه‌ندیی ئه‌وینداری له په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیری یه‌ك لا ده‌كاته‌وه، له ژێر سایه‌ی هاوسه‌رگیریدا، بێ ئاوێته‌بوونی دوو ڕۆح لكاندنی دوو جه‌سته ره‌تده‌كاته‌وه، گریانی من، تراژیدیای شكاندنی ئاوێنه‌ی تۆیه، ئه‌وه ده‌ست بژێری تۆیه، جه‌سته دابه‌شده‌كات، له‌زه‌ت ههراجدهكات، بنه‌ماكانی هاوسه‌رگیری له‌قده‌كات، پارچه‌پارچه‌ی ده‌كات، وێنه كامڵبووهكانی ئاوێنه‌ی خۆشه‌ویستی تێكده‌شكێنێ، له كاتێكدا یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستی، قایل نه‌بوونیه‌تی به‌دابه‌شبوون، نه وه‌ك ده‌ست بژێری جه‌سته، نه‌وه‌ك ڕۆح، نه موزایه‌ده‌كردن و بهلابهرێبردنه، نه به‌خشینی شه‌رعیه‌ته، به كۆكردنه‌وه‌ی پارچه شكاوه‌كانی ئاوێنه و تێكه‌ڵبوونی خوێن و توانه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی ڕۆحی منه له ئاوێنه شكاوه‌كانی جه‌سته‌ی تۆدا، نه خه‌یاڵه، واقیع پارچه‌پارچه ده‌كات، ئاوێنه‌ی دڵی شاعیر له‌ته‌ك كه‌سێ یه‌كانگیره، له ناخیدا فریشته ئاسایهك نووستبێ، ئیلهام و به‌هره‌ی بهئاگابهینێ، شیعری بۆ بنووسێت، نه‌ك ئه‌و، ئه‌م بنووسێت، ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر تێكه‌ڵییه‌كی جه‌سته‌یی به‌و جۆره، هه‌ر خلیسكانێك و پیاده‌كردنی داواكانی جه‌سته، ده‌كرێ وه‌ك ڕاگوزارێك ڕابوێرێت، وه‌لێ ناتوانێ وه‌ك نامۆبوونێك له‌سه‌ری بنجبه‌ست بێت، یهكنههاتنهوهی ڕاگوزه‌رو نامۆبوون، كرده‌یه‌كه جیابوونه‌وه فه‌راهه‌م ده‌كات، كورتكردنه‌وه‌ی شوێنكات له ساڵێكی دڵدارییه‌وه، بۆ دوای چه‌ند مانگێك، ئاماژه‌ی كزربوونهوهی په‌یوه‌ندییه‌كه، شوێنكاتی ئاشكرابوونی زامه‌كانی نامۆبوونه، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانی ڕاگوزه‌ره، جیابوونه‌وه‌یه، پشتكردنی تۆیه له‌و، ناچاركردنی ئه‌وه، هاوسه‌رگیری له ته‌ك كه‌سیكی تردا بكات، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مێنهیهكی ڕۆژهه‌ڵاتییه، له ئاست په‌ینه‌بردن به نامۆبوونی شاعیرێك، له ئاست خه‌وبینین به فریشته‌یه‌كی نووستووی ڕۆژئاواییدا، شاردنه‌وه‌ی هه‌ستێكه، بوێری ئه‌وه ناكات، هه‌ستێك برینداربكات، بڵێت: تۆ ته‌نیا جه‌سته‌یت، خاوه‌ن ئه‌و ڕۆحه نیت، فریشته‌ی نووستووی ناخم، له‌و خه‌وه خۆشه دڵنیایه هه‌ڵسێنیت، ببیت به جێگره‌وه‌ی ئه‌و، نه‌ك ئه‌وه، ته‌نانه‌ت به دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ، به هاتنه ناوه‌وه‌ی كچێ قوتابی دراوسێ، كچێ خوێنده‌وار، گلاندنی له هه‌مان كاتدا، به په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزدارییه‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه نه‌یتوانی، خانمی نووستووی كۆشكی شاهانه‌ی دڵی به ئاگابهێنێ، گه‌ر زیاده‌ڕۆیی نه‌بێ، ڕۆحی نووستووی دولبه‌ر، گه‌ر دینه‌مۆیه‌ك نه‌بێت بۆ زیندووبوونه‌وه‌ی ڕۆحی ئه‌می شاعیر، ئه‌وا ده‌بێت له نێو جه‌سته‌یه‌كدا بمرێ، هه‌رگیز ناتوانێ، له ئاوێنه‌ی داهێنانی شیعریدا، وێنه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، گه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری، به‌ربه‌ست نه‌بێ له دانانی سنوورێك كه پارێزگاری له كۆلكه‌كانی ئه‌مه‌گ بكات، له به‌خشینی مانا به ڕه‌وشتێ له‌ته‌ك وێنه‌ی ئه‌ودا، له ئاوێنه‌دا هاوشانی وروژانێ بێت، هاوپێچی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی بێت، دابه‌ش بوون قه‌بووڵ نه‌كات.
ویستگه‌ی دووهه‌م
كچه چاو قووڵه‌كه‌ی جاران ..
چوار منداڵی خورتی هه‌یه
چه‌ند تاڵێكی پرچه ڕه‌شه قهترانییكهی
سپی بوونه
تۆش له ناخی سپیمدا په‌روه‌رده‌بووی
ووتی : ده‌مناسیته‌وه؟
وتم: شێوه‌ت ده‌كه‌م و نازانم
وتی: چاكبوو دهبهنگێكی وه‌ك تۆ نه‌بووه مێردم
گوایه خۆشه‌ویستی خوێنت له بیرچووه؟
وتم: گه‌رده‌لوول فڕاندی و دایه ده‌م لافاوه‌وه
ڕۆڵی ڕێكه‌وت له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان دا، گرێدانی به شوێنكاته‌وه، چڕكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی گشتی ده‌ق، خۆی له ئامێزی وێنه‌كێشانی كه‌سایه‌تیه‌كاندا ساغده‌كاته‌وه، كاتێ ڕۆژگار به ڕێكه‌وت، له شوێنێكدا كۆیانده‌كاته‌وه، شوێنه‌كه، پێده‌چێ ڕۆژهه‌ڵات بێت، زێدێك بێت، پێشبینی ئه‌وه‌ی لێناكرێ، وێنه‌ی كه‌سێكی بریندار هه‌ڵگرێ، به تایبه‌ت گه‌ر قوربانی په‌یوه‌ندییه‌كی دڵداری بێت، به‌راده‌ی برینه‌كان كاردانهویان ده‌بێت، ته‌شه‌ر ده‌بێ به جێگره‌وه‌ی هه‌واڵ پرسین، چ كاره‌ساتێكه له دوای ته‌منێكی دابڕان، ئاره‌زوومه‌ندو ئاره‌زووشكێن، له دوای په‌یدابوونی چوار منداڵ، به ڕێكه‌وت به دیداری یهكدهگهن (سه‌لام محه‌مه‌د)ی شاعیر، هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی ڕه‌به‌ن و زوگورتییه، دۆسته دێرینه ئارهزووشكێنهكهشی، بووه به دایكی چوار منداڵ، به دیوێكدا، هه‌بوونی چوار منداڵی خۆر‌ت، چه‌ند ئاماژه‌یه به درێژی شوێنكاتی ڕۆتینه‌وه، گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌ن وڕادهستبوونی گه‌نجێنی به سپێتی چه‌ند تاڵه قژێك، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌رخه‌ی ئاماژه‌یه‌كه، كورتبوونه‌وه‌ی شوێنكاتێكه، ناچێته قه‌ره‌ی ژیانی ڕۆتینه‌وه، تایبه‌تمه‌ندی خۆشه‌ویستیی كه‌سێكی دیكه‌ی تێدا ڕه‌چاو ده‌كرێت، خۆشه‌ویستێك پابه‌نده به نه‌مریه‌وه، ده‌چێته قاڵبی سۆفیگه‌راییه‌وه (محه‌مه‌د ته‌ها حوسین) ده‌ڵێت ” نه‌توانینی دۆزینه‌وه‌ی فۆرمی هاوسه‌نگتر، ده‌چنه قاڵبی سۆفیگه‌رایی و جۆره‌كانی عیشق و هه‌ر بۆیه، ئه‌م جۆره له په‌یوه‌ندی چۆن له واقیعدا زۆر كه‌متر، به‌رجه‌سته ده‌بن، زه‌خیره‌یه‌كی گه‌وره‌یان له خه‌یاڵ و حیكایه‌ت و میتۆلۆژیا پێكهێناوه” 10 . كه‌واته بنه‌ماكانی ڕوونه‌دانی هاوسه‌رگیری، كچه لاوازه‌كه، یه‌كه‌م نه‌بوونی زهخیرهیهكه، نه‌یتوانیوه خه‌یاڵی دهستهمۆبكات، بیكاته حیكایه‌تێ، خۆی له بیربه‌رێته‌وه دووهه‌م لهقنهبوونی خۆشه‌ویستی یهكهمهینه، په‌یوه‌ندی ڕه‌سه‌نه (پیترا)خانه، تا ئێستا له ناخیدا به‌جۆرێك په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌بووه، شوێنكات و ساڵه‌كانی تێدا هه‌ژمارناكرێت، ساڵان دێت و ده‌روات هه‌ستی پێناكات، سێهه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی بهرتهمای خه‌یاڵ لای شاعیر فراونتره، ئه‌وه‌نده‌ی له هێزی خه‌یاڵدا ده‌ژی، پێ له واقیعی لاوازدا نانێت، نایناسێت، پێچه‌وانه‌ی كچه لاوازهكهیه، ئه‌وه‌ندی مامڵه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ته‌ك واقیعدا هه‌یه، به‌لای خه‌یاڵدا ناچێت، بۆیه كه لێیده‌پرسێت ده‌ڵێت: ده‌مناسیته‌وه، ئه‌می شاعیریش شێوه‌ی ده‌كات و نایناسێته‌وه، چۆن نه‌بوونی خه‌یاڵ، واقیع ده‌كوژێت، له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كدا سنوورداری ده‌كات، هاوكات ئه‌مه‌ش له‌ته‌ك به‌رهه‌مهێنانی خه‌یاڵی شیعرییدا یهكنایهتهوه، گه‌ر شیعر تێپه‌ڕاندنی واقیع بێت، واقیع ناتوانێت، شوێن پێی ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ڵگرێ كه له‌ته‌ك شیعردا لێكترازان فه‌راهه‌مده‌كات، لێكترازانی ئه‌می شاعیر له‌گه‌ڵ كچه لاوازهكهدا، لێكترازندنی خه‌یاڵ و واقیعه، جه‌سته و ڕۆحه، زاینده‌و ئه‌وینه، سیحری ورووژان و به‌تاڵكردنی دامركاندنهوهیه، ته‌شه‌ره‌ی خه‌نجه‌ری واقیعی ڕێپێدراوه له‌سه‌ر سینه‌ی ئاشقێك، نهێنی یه‌كه‌م ودوا ئه‌شقی هه‌ڵگرتووه، مانۆری جیاوازییه‌ك ده‌كات، له په‌یوه‌ندی یه‌كه‌مدا، ره‌فتار ده‌نوێنی، په‌روه‌رده ده‌چنێ، له په‌یوه‌ندی دووهه‌مدا، وه‌ك ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێك، ئه‌وی به‌رامبه‌ر بێ رهفتارییهك ده‌نوێنێ، ستایشی خۆی ده‌كات، به‌وه‌ی باشی كردوه هاوسه‌رگیری له‌ته‌ك دهبهنگێ نه‌كردووه، نه‌بووه به مێردی، هاوسه‌رگیری له‌بیر كردوه، گرێدانی په‌یوه‌ندی به‌م ڕه‌وشه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، گه‌رده‌لوولێكی وشك وبرینگه مه‌رامی شاعیر ناشكێنێ، له‌نێو گه‌ردو تۆزیی رۆتیندا ته‌نگه نهفهسیدهكات،خوێندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌م ئاقاره، یه‌قدانه‌وه‌ی بێزارییه‌ك ده‌كاته هانده‌رێك راپێچیدهكاته نێو لافاوی نامۆبوونێكی ده‌روونی، بیر له ده‌رچه‌ی ڕۆژئاوا (تاراوگه) بكاته‌وه، به‌جسته لێره‌یه، به‌ڕۆح خه‌ون به ڕۆژئاواوه ده‌بینێ، ئاكامه‌كانی كهناركهوتنی په‌یوه‌ندی لاوه‌كی، شاعیر ناچارده‌كات، خۆی له ئامێزی په‌یوه‌ندی ڕه‌سه‌ندا بدۆزێته‌وه، بیر له كۆچكردن بكاته‌وه، ڕۆژئاوا‌و تاراوگه بكاته جێگره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و زێد، په‌نا بۆ (پیترا)خان به‌رێ، ئێره ره‌تكاته‌وه، ئه‌وێ هه‌ڵبژێرێت، هه‌ڵبژاردن هیچ یه‌كێك له‌و ویستگانه پۆلین ناكات، تا هه‌موو نهێنییه‌كانی پێبلیت، گیانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه داماڵڕاوه له گوناه، ته‌نیا هه‌وڵدانێكه بۆ گه‌ڕانه‌وی به‌های بیره‌وه‌رییه‌ك، خه‌ونێكی مه‌حاڵی تێدا نوستووه.
ژیده‌ره‌كان
1 ـ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێرـ سه‌لام محه‌مه‌د ـ هۆنراوه‌ی ورووژان ـ ژماره 3190 ـ ساڵ 28 / 10 / 2019 ـ لاپه‌ره 18
2 ـ قادر عه‌بدولڵا ـ خه‌تی بزماری (ڕومان)ـ وه‌رگێرانی شه‌فیقی حاجی خدرـ چاپخانه‌ی ئه‌ندێشه ـ چاپی/ یه‌كه‌م ـ ساڵی چاپ 2017 ـ لاپه‌ره 427
3 ـ حاتم صكرـ ترویڤ النص ـ المگبعه الهیئه المصریه للكتاب ـ السنه 1998 ـ الصفحه 157
4 ـ ئه‌دیب نادر ـ ڕوخسار‌و ده‌مامك ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری هه‌ولێرـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ـ چاپی / یه‌كه‌م ـ ساڵ 2019 ـ لاپه‌ره 146
5 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ژماره‌ی 3 ـ لاپه‌ره 112
6 ـ به‌ختیار عه‌لی/ ئاوڕه‌كه‌ی ئۆرفیوس ـ چاپخانه‌ی ره‌جایی/تاران ـ چاپی / یه‌كه‌م ـ ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی و هونه‌ریی ئه‌ندێشه ـ ساڵی چاپ 2014 ـ لاپه‌ڕه 205
7 ـ مه‌ریوان وریا قانع ـ ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه و ئیسلام و ڕۆشنگه‌ری ـ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سیروان مه‌حمود ـ چاپی / سێیه‌م ـ ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی و هونه‌ریی ئه‌ندێشه ـ ساڵی چاپ 2017 ـ لاپه‌ره 454
8 ـ به‌ختیار عه‌لی ـ ناشوێن ـ چاپخانه‌ی كارۆـ ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕه‌هه‌ند دابه‌شی ده‌كات چاپی / یه‌كه‌م ـ ساڵ 2019 ـ لاپه‌ره 104
9 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ژماره‌ی 8 ـ لاپه‌ره 228
10 ـ محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن ـ سایكۆلۆژیای په‌یوه‌ندیكردن ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات ـ هه‌ولێر ـ ژماره‌ی چاپی/ دووه‌م ـ ساڵ 2015 ـ لاپه‌ره 183
زستانی 2019