چه‌وسانه‌وه‌ی زه‌كیه له ژێر سایه‌ی (زۆَڵبوون، شێتبوون، مێبوون) … یاسین برایم
له ڕۆمانی (له به‌رزایی شوراكانه‌وه)
بۆ چوونه نێو باسه‌كه، هه‌ر له‌خودی ناونیشانه‌كه، ژماره‌یه‌ك لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كردنی ده‌وێت ئه‌گه‌ر له دیدی كۆمه‌ڵناسی و ده‌رووناسی سه‌یر بكه‌ین. چه‌ندین تیۆری جیاواز دێنه به‌رده‌مان، قسه‌كردن له هه‌ر لایه‌نێك، پرسیار و وڵامی جیاواز ده‌ستمان ده‌كه‌وێت. بۆیه ئه‌م چه‌مكانه له چه‌ند په‌یڤێكی كورت ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ین. زۆَڵبوون به‌رهه‌می كاری هه‌ڵه و ناشه‌رعی مرۆڤه ئاقڵه‌كان. تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له دیدی یاسا و داب و نه‌ریت و ئاین و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، خه‌رمانێك خوێندنه‌ومان بۆ كۆده‌بێته‌وه، هه‌مدیسان ده‌بینین، ته‌ژی له نه‌فره‌ت و ڕق و بێرێزی كۆمه‌ڵگه‌یه و خالیه له ویژدانی مرۆڤایه‌تی. كۆرپه‌ڵه‌یه‌كی بێتاوانی فڕێدراوی سه‌ر شه‌قام و به‌رده‌رگای پیرۆزی مزگه‌وت و كه‌نیسه، پیرۆزیی و گه‌وره‌یی مرۆڤ له‌كه‌دارده‌كات. ئه‌و وه‌ك مرۆڤ بێناسنامه و شوناس و په‌روه‌رده‌یه‌كی پاك، ده‌یخه‌نه خانه‌ی ڕق و رێسوایی و هه‌رچی به‌های مرۆڤ بوونی هه‌یه بۆ ژێر سفر دایده‌به‌زێنن وتا مردن باجی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌كاران ده‌دات، كۆمه‌ڵگه‌ش به هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر، هێلی سوور به سه‌رگشت به‌هاكان داده‌نێت. مۆری نه‌فره‌تبوونی له نێوچاوانی ده‌دات و له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی ته‌مه‌نیش، مۆری تاوان و ڕق و ریسوایی و بێرێزی كه هه‌یه گه‌وره‌تر ده‌بێت. ئه‌ی تێَڕوانینی كۆمه‌ڵگه چه‌ند بێت به‌رامبه‌ر به كه‌سێك، (زۆڵ )بێت، له هه‌مان كاتیش (شێت) بێت !!. به جارێك ناسنامه‌ی مرۆڤبوونی لێده‌سێندرێته‌وه، بگره وه‌ك سه‌گی گڵاو سه‌یرده‌كه‌ن و هه‌رچی سوكایه‌تیی و بێرێزی و گاڵته‌ی دونیا هه‌یه ئاراسته‌ی ده‌كرێت و ڕۆژانه ڕۆح و ده‌روون وجه‌سته‌ی وه‌ك شووشه شكاو، زیاتر شكاوتری ده‌كه‌ن! زۆڵی به‌رهه‌می كاری كۆمه‌ڵگه و داب ونه‌ریت و لاده‌ر له یاسا و ڕێساكانی خێزان و كاری سێكسیی ناشه‌رعییه.
شێتیش به‌رهه‌می ناته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤه له ڕووی عه‌قڵی و ده‌روونیه‌وه. ئه‌م دوو وشه‌یه وه‌ك دووانه‌یه‌ك، ده‌بنه ناسنامه‌ی كیژۆڵه‌یه‌ك. لێره‌شدا (مێبوون)یش، له دیده و تێڕوانینی هه‌ندێك كه‌س و كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه و ئاین و هۆز و خێزان، به چاوێكی نزمتر له پیاو یان لاوازتر و بێده‌سه‌ڵاتر و بێنرختر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، وه‌كو كالایه‌كی بێ به‌ها، ده‌بێته قوربانی حه‌زو ئاره‌زووه برسییه‌كانی پیاوسالاری و كۆیله‌ی ده‌ستی داب ونه‌ریت و یاسا و كۆت و به‌ندی كۆمه‌ڵگه.
له ڕۆمانی (له به‌رزایی شوراكانه‌وه)(1) كه‌سایه‌تیی زوڵملیكراوی وه‌ك (زه‌كیه) ده‌بێته تۆپی یاریپێكردنی مرۆڤه ئاقڵه‌كان به هه‌موو هێز و ته‌مه‌نه‌وه شوتی تێهه‌ڵده‌ده‌ن. ( زۆڵبوون، شێتبوون، مێبوون) وه‌ك سێگۆشه‌یه‌كی ئاگراوی ژیانی ئه‌م كیژۆڵه‌یه ده‌خه‌نه دۆزه‌خ. ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆزه‌خه‌كه‌ی گه‌رمتر ده‌كه‌ن.
ئاگری حه‌ز و ئاره‌زووی پیاوه به ئاقڵه‌كانیش كه له ده‌وری ده‌سورێنه‌وه و چه‌ندین زۆڵی تر به‌رهه‌مده‌هێنن. فڕه‌دانی منداڵ مێژووی دوور و درێژی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێ. ئێستاش ئه‌م دیارده‌یه ڕه‌گه‌زی كوڕیشی لێ به‌ری نییه. له قورئانی پیرۆز نمونه‌ی وه‌كو (یوسف) مان هه‌یه، كه خاوه‌نی دایك و باوكی بوو، له لایه‌ن براكانییه‌وه فڕێی ده‌ده‌نه ناو بیرێك، دواتر رزگار ده‌بێت و له ئاینده‌ش ده‌بێته پێغه‌مبه‌ر!
زه‌كیه به منداڵی فڕه ده‌درێت، كه ده‌زانن له ڕووی زمان و ئه‌قڵ وجه‌سته‌یه‌وه ته‌واو نییه، تا (میم خونچه‌ی مامان) له ڕووی به‌زه‌ییه‌وه له‌خۆی ده‌گرێت و به‌خێوی ده‌كات تا ده‌بێته هه‌رزه‌كار.
به‌ڵام شێتی ئه‌م كیژۆڵه‌یه ده‌بێته به‌ڵایه‌ك هه‌م بۆ ئه‌و و مامانه‌كه و بگره بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش كه ئه‌وی له خۆ گرتووه. بێبه‌شبوون له سۆزی خێزان و یاریكردن و خوێندن، به‌سووك سه‌یركردن و گاڵته پێكردن و ده‌ستدرێژكردنه سه‌ری چه‌ند جارێك و دووگیانكردن و له دوماهیدا ده‌ستیان چووه جه‌سته‌یان و به چه‌قۆ ده‌یكوژن.
جا تاوانه‌كان له ڕووی كوشتن و سێكس و ئازاردان و گاڵته‌پیكردن وله هه‌مان كاتیش پێشه‌ڵكردنی مافه‌كانی ئه‌و هه‌ر له منداڵییه‌وه دووگیان ده‌كرێت. ده‌بینین زۆڵێك هه‌موو كه‌س نه‌فره‌تی لێده‌كات و هه‌رئه‌وانه‌ش ده‌بنه گورگی برسی و ده‌كه‌ونه جه‌سته‌ی ئه‌م زۆڵه، هه‌ر زوو ئه‌و منداڵه به پێدانی پسكویت و مژمژۆكه و جوكلێت و شیرینی ده‌سته‌مۆیی ده‌كه‌ن، وه‌ك بڵێی تاقیكردنه‌وه‌ی (بافلۆف و سه‌گه‌كه‌ی) له سه‌ر جێبه‌جێده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یش وه‌ك به‌رخۆله‌یه‌ك به‌دوایان ده‌كه‌وێت. بۆیه ده‌بێته سفره‌یه‌كی چه‌ورو به‌له‌ززه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ی حه‌زی نێرینه‌یان هه‌یه! ئه‌و هیچ ناسنامه‌یه‌كی نییه و كه‌س خۆی ناكاته خاوه‌ن، له هه‌مان كاتدا، هه‌موو كه‌س بۆ جه‌سته‌ی ئه‌و خۆی به خاوه‌نی ڕه‌سه‌ن ده‌زانێت. (منداڵ، هه‌رزه‌كار، گه‌وره، پیر، بێ ژن و به‌ژن) ده‌بن به خاوه‌ن جه‌سته‌ی شێتێك!
” ئه‌و پیاوانه به نوقڵ و چوكلێت ئه‌ویان به كێش ده‌كرد، خودی كچه‌كه‌ش ببووه جۆره مژمژۆكه‌یه‌كی ئه‌و پیاوانه . بێ ده‌سه‌ڵات، زه‌لیل و نازه‌لیلی ده‌ستی شاڵاوی چركه‌یه‌كی بێ ئارامی له‌شیان بوو، ژندار و بێ ژن زه‌كیه‌یان به موڵكی خۆیان داده‌نا…. ل46″
هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆگری زه‌كیه بوون، عه‌شق و خۆشه‌ویستی نه‌بوو، به‌ڵكو عه‌شقی جه‌سته‌ی نه‌رم و گه‌رمی ئه‌وبوون. خه‌یاڵ و هزر و گه‌یشتن بوو به جه‌سته‌ی خۆرایی ئه‌و، كه به ئاسانی هه‌مووان به ماندووبوونێكی كه‌م ده‌ستیان ده‌گه‌یشتێ.”كه‌سمان نه‌بوو زه‌كیه وه‌ها ته‌ماشا نه‌كات كه هه‌رچی هێزی باڵایه له نێولینگیدایه, ل76″
زه‌كیه هه‌ر له منداڵییه‌وه، له لایه‌ن منداڵانه‌وه گاڵته و سوكایه‌تیی پێده‌كرێت و به شێت بانگی ده‌كه‌ن و جنێو‌و و قسه‌ی ناشیرینی پێده‌ده‌ن و له جیهانی پاكی منداڵی بێبه‌ش ده‌كه‌ن، واته ((شێت ) = به گاڵته پێكردن، جنێو‌و پێدان، به‌رتێگرتن، ده‌ستڵدان، سواربوون ….هتد.). بۆیه زه‌كیه ببووه چه‌رخ و فه‌له‌كی یاریكردن به ئه‌قڵ و جه‌سته‌ی ئه‌وه‌وه.”زه‌كیه ئه‌و ماڵه‌یه كه هه‌موو كه‌س بۆی هه‌بوو سه‌ری پێدا بكات، به نه‌عنایه‌ك جاری واش هه‌بوو به له‌ته پسكیتێك ئه‌وه‌ی ده‌یان ویست پێیان ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌وجا سواریشی ده‌بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی هێشتا له‌شیان نه‌هاتبووه سه‌ر ئاو خۆیان به زه‌كیه ده‌سووی…. ل60″
جه‌سته‌ی زه‌كیه بووه تاقیگه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان تاقی ده‌كرده‌وه، تا له‌دروست و باشی و به‌هێزی ئه‌ندامی نێرینه‌ی خۆیان دڵنیا ببنه‌وه. ده‌بێته پرۆڤه‌ش بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژن بهێنن، منداڵ بنێنه‌وه. بۆیه هه‌ر زوو زه‌كیه‌ی مێرمنداڵ دووگیان ده‌كرێت، بێئه‌وه‌ی بزانێ دووگیانبوون چییه ! ده‌بووه خاوه‌ن منداڵا. ئه‌و هیچ له جووت بوون چێژ وه‌ر ناگرێت، كه‌چی ئه‌وانه‌ی چێژ له ئه‌و وه‌رده‌گرن هه‌موو ئاقڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن، كه بۆ چێژ وه‌رگرتن ده‌بنه كۆیله‌ی هه‌موو شتێك بۆیه هه‌ر ده‌ست گه‌یشته به جه‌سته‌ی ئه‌و، هه‌رزوو ده‌یكه‌ن به دایك !. “زه‌كیه به چارده ساڵیی سكی به‌رزبۆوه. كه‌سیشمان نه‌مان ده‌زانی ئاوی ئه‌قڵی كێ به هێلكه‌ی شێتی زه‌كیه تێكه‌ڵ بووه! ل75”
هه‌رزه‌كاران، زووتر ده‌رفه‌تیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌وت و جیاواز له خاوه‌ن ژنه‌كان و گه‌وره‌كان، چونكه ئه‌وان كاتیان زۆر بوو، كه‌چی ئه‌وانی تر ترس له ماڵا و منداڵا و خێزانه‌كه‌ی خۆیان هه‌بوو، ئاشكرابن. به‌ڵام به‌شی زۆریشیان دانیان به‌وه ده‌نا كه جه‌سته‌ی زه‌كیه بۆ ئه‌وان له جه‌سته‌ی خێزانه‌كانیان باشتره. ئه‌و ده‌بێته كانیاوی خێرات و به ئاسانی ده‌میان پێده‌گات و تێنویه‌تی خۆیان پێده‌شكێنن. ته‌نانه‌ت منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نیان زیاتر ئاشنا و شاره‌زایی نه‌خشه‌ی جه‌سته‌ی ده‌بوون، وه‌ك شوێنه‌وارناسێك جه‌سته‌یان ده‌پشكنی .” كه‌بوینه هه‌رزه‌كاریش ده‌رپێكه‌یمان داده‌گرت، به سێ و چوارمانه‌وه هه‌رچی جوانیی له‌شی بوو ده‌مان پشكنی و خۆمان پێی تێر ده‌كرد و كه‌سمان له زه‌كیه تێر نه‌ده‌بووین. ل157″
ئه‌گه‌ر چی زه‌كیه شێت بوو له لایه‌ن پێره‌ژنێكی ده‌ستكورت و خه‌مخۆرو میهربان په‌روه‌رده‌ده‌كرا، ئاگای لێ ده‌بوو . به‌ڵام زه‌كیه وه‌كو جوجه‌ڵه‌یه‌ك وابوو چه‌ندین پشیله به‌ده‌وریدا زمانیان ده‌لێسیه‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دوای زه‌كیه‌وه بوون كه‌سانی چین و توێژی جیاواز بوون. نه‌ك كه‌سانی هه‌ژارو نه‌خوێنده‌وار، بگره خوێنده‌وارانیش ئه‌سپی خۆیان تاوده‌دا. دوكاندار، دارتاش، سه‌رتاش، شاگرد، قوتابی، به‌رده‌ست، بگره مامۆستایه‌كی وه‌كو (ئه‌وس مالح )كه مامۆستای هونه‌ر بوو، چه‌ند جارێك له رێگه‌ی پێدانی (ته‌باشیر) له نێو پۆلی قوتابخانه ده‌ستدرێژی ده‌كرده سه‌ری. به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی زه‌كیه‌یان ده‌ناسی (ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ)گومانیان لێ ده‌كرا، ئه‌وانیش به‌شداربن له ده‌ستدرێژه هه‌میشه‌یه‌كانی زه‌كیه.”بازنه‌ی گومانی ئه‌و خه‌لًكه هێنده سه‌یر ته‌شه‌نه‌ی كردبوو هه‌ركه‌سه گومانی له كه‌سی دی ده‌كرد…. سكپڕبوونه بێژماره‌كانی زه‌كیه و بێچووه هه‌تیوه‌كانی ساڵ له دوای ساڵ رێگای نه‌ده‌دا كه‌س له لیستی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ری به‌ده‌ر بێ…. ل 145″
ئه‌گه‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی شێتیی بڕوانیین مێژووی دوور و درێژی مرۆڤایه‌تی چه‌ندین زانا و فه‌یله‌سووفی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و ڕاو بۆچوون و تیۆری جیاواز هاتونه‌ته ئاراوه ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ناودار و بلیمه‌تیش بوون به‌و قۆناغه تێپه‌رین و شێت بوون *و ته‌مه‌نی ژیانیان له شێتخانه وخانه‌ی به‌ساڵاچووان و نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی به‌سه‌ر بردووه. بۆ شێتبوونیش هۆكاری جیاواز هه‌یه و ده‌ستنیشانكردن و دۆزینه‌وه‌یان، پزیشك و كه‌سانی شاره‌زای ئه‌و بواره‌ی پێویسته.
له ڕۆمانی (شه‌ماعیه)(2)دا باس له‌و شێتانه ده‌كات له شوێنێك كۆكراونه‌ته‌وه، زیاتر له به‌ندیخانه ده‌چێت. تێدا هه‌رچی بۆنی شێتی لێ هات بێت له‌وێ كۆیان كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌سانی وای تیدایه به ئاقڵه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، كه‌چی بویته ئه‌ندامی ئه‌م شێتخانه‌یه! هه‌ندێكیان به هۆی سه‌رخۆشی و مرۆڤكوشتن و ده‌ستوه‌شاندن و جنێودان، هه‌ندێكیشیان له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان شێتیان كردوون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆنی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تیان لێ هات بێت و نان و دانوویان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات نه‌كوڵیبێت. له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه و بینینی ڕووداوی سه‌یر و خه‌مهێنه‌ر و دڵته‌زێن. ته‌زووی ترس ده‌خاته دڵی خوێنه‌ر. هه‌ستده‌كه‌ین خۆمان وه‌ك شێت دێته به‌رچاو و ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین هه‌ر له‌و دۆزه‌خه و شێتخانه‌یه ده‌چێت.
زه‌كیه وه‌ك شێت ئازاد و پاك، بێخه‌م و ترس ده‌ژێت، كه‌چی ئاقڵه‌كان هه‌میشه خه‌م و ترسیان له ئه‌و هه‌یه و ئازاد و پاك نین و خاوه‌ن دڵ و ده‌روونێكی ناته‌ندروست و بۆگه‌نن. ئه‌و بێ باكه له شێت بوون كه‌چی هه‌موو ئاقڵه‌كان بۆ ئه‌و شێت ده‌بن، ڕۆلی وه‌ك زۆڵێك، چه‌ندین زۆڵی تر ده‌سپێرێت به كۆمه‌ڵگه و خاوه‌ن ئاقڵه‌كان. جه‌سته‌ی ئه‌و كێڵگه‌یه‌گی به پیته ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئێره‌یی پێ ببه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌یانزانی زه‌كیه شێته هه‌میشه دووگیانه و مه‌مكه‌كانی پڕ شیره. به‌م شێوه‌یه‌ش ژنه‌كانیش ده‌ستیان له‌و ده‌ستدرێژو گوناهانه هه‌بوو ئه‌وانه‌ی شیریان له مه‌مكی كه‌م بوو ئه‌وا خۆیان ده‌گه‌یانده زه‌كیه و مه‌مكه‌كانی ئه‌ویان ده‌دۆشی بۆ منداڵه‌كانیان. بێجگه له‌و گومانانه‌ی ئه‌وان له مێرده‌كانیان هه‌بوو كه ده‌ستیان گه‌یشتۆته زه‌كیه.”له‌و پیاوانه‌ش بێ ڕه‌حمتر ئه‌و ژنانه بوون كه مه‌مكی خۆیان وشكی كرد بوو ئیدی پاش ئه‌وه‌ی زه‌كیه منداڵی ده‌بوو شیری مه‌مكیان بۆ كۆرپه‌كانیان ده‌دۆشی، به‌و شێوه‌یه زه‌كیه دایكی هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ش بوو كه شیری ئه‌ویان خواردبۆوه…. ل60_61″
منداڵا و هه‌رزه‌كار و پیاو و ژن هه‌موویان شێتن بۆ گه‌یشت به جه‌سته‌ی شێتێك، ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی تاڵی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شێت و زۆڵ له هه‌مووی تاوان گه‌وره‌تر وخه‌مناكتر، كوشتنی زه‌كیه‌یه. به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌ی شێتی زه‌كیه بوون، ته‌نانه‌ت پرسه و ناشتنیشی له په‌نجه‌ی ده‌ست تێناپه‌رێت. له لێكۆڵینه‌وه‌ی حكومه‌تیشدا، وه‌ك بڵێی مرۆڤ نییه به چاوێكی سووك سه‌یری ئه‌م كوشتنه ده‌كرێت و لێپرسراوی پۆلیس هه‌ر به‌گاڵته و گوێ پێنه‌دان دۆسیه‌ی تاوانه‌كه‌ی بۆ پڕده‌كاته‌وه ” كه‌سێ ناوی نه‌بێ، خاوه‌نی نه‌بێ، شێت بێ چۆن كه‌سی له‌سه‌ر بگرن…. ل102″
له‌م ڕۆمانه سێكس بابه‌تیكی گرنگی پێدراوه، له لایه‌ن بكه‌ره جیاوازه‌كانه‌وه كه ئه‌وانه‌ی له پێناوی حه‌زو ئاره‌زووه‌وه ده‌ست له هیچ مێینه‌یه‌ك ناپارێزن. ئه‌گه‌رچی قوربانی ده‌ر (زه‌كیه) به ئاره‌زووی خۆی نییه و هه‌میشه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر. كه چی له ڕۆمانی (به‌سه‌رهاتی خه‌زنه مملووك) (4) هه‌مان ڕۆماننووس ئه‌مجاره پیاوێكه ناوی (هه‌زینه ) و ناوی دووه‌می (خه‌زنه مه‌ملووك)ه ده‌بێته قوربانی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی پیاو و ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر وه‌ك كۆیله، لێره‌شدا لایه‌نیكی ناشیرینی مێژووی كویله‌بوونی مرۆڤمان بۆده‌خاته ڕوو.
دواتر خۆی به‌م كۆیله‌یه ده‌چیته لای چه‌ندین ئافره‌ت و كۆیله‌ی تر، سێكسیان له‌گه‌ڵ ده‌كات به بێ حه‌ز و خواست و ئاره‌زووی خۆی. چونكه له لایه‌ن ژنی ئاغاكه‌ی خۆی ره‌وانه‌ی لای ئه‌و كچ و ژن و كۆیله‌كان ده‌كرێت وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه له مێرده‌كه‌ی، ته‌نها جارێك به ڕه‌زامه‌ندی خۆی كه كچێك كه ناوی تاووس بووه ده‌چێته لای. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت (له گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌دا ئه‌وه‌نده له‌زه‌تم لێبینی و خۆشم رابوارد كه جێیه‌كی تری له له جوانیی له ژیانمدا كرده‌وه…”(5)
له‌م خوێندنه‌وه‌دا ، ئه‌و بابه‌ته وه‌ك قوربانی و چه‌وساندنه‌وه وده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. واته لایه‌نێك بوه‌ته هۆكار بۆدامركاندنه‌وه‌ی حه‌ز و شه‌هوه‌تی خۆی ولایه‌نێكی تریش قوربانی ده‌ر و ڕیسوایی و ئه‌تكردن. له‌م ڕۆمانه دیوێكی ناشیرینی كۆمه‌ڵگه خراوه‌ته ڕوو، ئالووده‌بوون و ڕوچوون له دونیای شه‌هوه‌ت و خیانه‌ت و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر رێز و شكۆ و گه‌وره‌یی مرۆڤ، له‌كه‌داركردنی سه‌رجه‌م جوانییه‌كان.
هه‌مدیسان ده‌ستی باڵا و درێژ‌و چه‌ور، ده‌ستده‌كه‌ن به چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤی بێ‌تاوان و بێده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌ر له گۆشه‌نیگای فیمینزمی بڕوانیه فاكته‌ر وكێشه و ڕووداو و كاره قیزوه‌نه‌كان كه شێتێك قوربانیده‌ره، سته‌مێكی نێرسالاری زاڵه و چاو ده‌برێته جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دا‌و و ته‌ڵه‌ی زیره‌كانه دروستده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نێچره‌كانیان. پیاو له‌م كرداره‌دا بكه‌ری سه‌ره‌كی چه‌وساندنه‌وه و ناشیرینكردنی به‌هاو جوانیه‌كانی ڕه‌وشت و شكۆی خێزان.
له لایه‌كی تره‌وه خودی پیاویش هه‌وێن و به‌رهه‌می خێزانن و ئه‌وانیش به چه‌وساندنه‌وه فرچكیان گرتووه، ئێستاش دیلی ده‌ستی كۆمه‌ڵگه و داب و نه‌ریت وخێزان و بیره كۆنه‌خوازه‌كان و ژه‌نگرتووه‌كانن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به سه‌ر ژیان وهه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ هه‌یه. بۆیه‌ش هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز وه‌ك پێكهاته‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگه هه‌م بكه‌ر و هه‌م سته‌ملێكراو ماف خوراوی كولتوور وداب ونه‌ریته‌كانن. ناشكرێت هه‌ر له دیوه ناشیرینه‌كه كۆمه‌ڵگه بخه‌ینه به‌ر گومان و پرسیار. كه هه‌موویان به دوای زه‌كیه له بازنه‌یه‌كی خراپ و سته‌مكراو ده‌سورێنه‌وه، كه به‌دوای شتێكه‌وه وێڵن، كه له كۆمه‌ڵگه خۆی لێ بێبه‌شكراون. كه‌سانی تریش له ڕوانگه‌ی دڵسۆزی و مرۆڤدۆستی و پاكییه‌وه ده‌ڕوانه ژیان و مرۆڤبوونی زه‌كیه . له‌م پێناوه‌ش قوربانی ده‌دات و ده‌یه‌وێت سوراخی ڕاستییه‌كان بزانێت و دیوی ده‌مامكداری مرۆڤه‌كان هه‌ڵبماڵێت و نیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی بدات. وه‌ك پێشینان وته‌نی (گورگن له پێستی مه‌ڕدا).
ئه‌وه‌تا له‌م باره‌وه رۆڵی (مامۆستا وردی ) وه‌ك دادوه‌رێكی پاك و حه‌قبێژ و ڕاستگۆ دێته مه‌یدان و به دوای ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوه‌كان و ئه‌و زوڵم و تاوان و ده‌ستدرێژیانه‌ی به‌رامبه‌ر به زه‌كیه كراون. له به‌رگی فرۆشیاری شێتی خۆی نمایش ده‌كات. ئیدی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا، خۆیان ده‌مامكداوه، ڕاستی ڕووه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات كه چۆن تاوان و كرده‌وه ناشیرینه‌كانیان پێ ئه‌نجامداوه. بۆیه ئه‌وانه‌ی له ده‌وری زه‌كیه ده‌سورێنه‌وه هه‌موو ئه‌و ده‌مامكدارانه‌ن، كه ژیانی ئاسایی به‌سه‌رده‌به‌ن و كۆمه‌ڵگه‌شیان پڕكردووه له چاندنی تۆی تاوان و چه‌وساندنه‌وه.
یاسین برایم
سه‌رچاوه و په‌راوێز:
- ڕۆمانی (له به‌رزایی شوراكانه‌وه )، به‌یان سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌رێتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، چاپخانه‌ی له‌ریا، سلێمانی، 2013 .
- بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه كتێبی(له نێوان (بلیمه‌تی) و (شێتی)دا، هاشم ساڵح ، و : نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، سلیمانی، 2002.
- ڕۆمانی (شه‌ماعیه)، عه‌بدولستار ناسر، وه‌رگێڕانی : سه‌باح ئیسماعیل، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر، 2010.
- ڕۆمانی ( به‌سه‌رهاتی خه‌زنه مملووك)، به‌یان سه‌لمان، چاپخانه‌ی یاد،2012 .
- سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل94.
- له گۆڤاری(ڕامان)، ژماره(273)، له 5 / 2 / 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه.