ڤـــالانـــتـــایـــن … مــحـەمــەد بـــەرزی
گـیـانـی شــیـریــن
ئــەی فـریـشــتـە شــاجــوانــەکــەی
لــە نـاو پــەڕەی دڵـمـا ئــەژیـن
ســــەرلـــەبـــەیـــانـــی
ئــەم ڕۆژە خــۆشــە
مـن زووتـر هـەسـتــام
گـۆنــای گـوڵـی تــۆ
وەک لالـە و شــەوبــۆ
ئــەوەنــدە ئـاڵـبــوو
گــڕی بـەردایـە نــاخــی هـەنـاوم
زۆر بـــە تـــاســــەوە
ویـستـم مــاچـی کــەم
بــەڵام ئــەتـرســام
تــۆی خــۆشــەویـسـتـم
لــەو شــیـریـن خــەوە
زۆر خــۆشــە بـکـەم
هــەر بــۆیــە گـیـانــە
وەکــو شـەیـدایــە
لــە دەوری قــژی
پــەخـش و بـڵاوی
ســەر گـۆنــا و گــەردن
بــۆنــی هــەنــاســەی
نــاخـی تــۆم مــژی
ئــەو بــۆنــە خــۆشــە
وا مــەســتـی کــردم
زۆر بە ئەسپایی
قــژم لابـردی
هـەتـاکـو تـوانـیـم
مـاچـێـکـی گـەرم و گـوڕی وامـکـردی
وەکــو فــریـشـتــە
چــاوت کــردەوە
ســەرلـەنــوێ نــووســای
بــە ســەر دڵـمـەوە
١٤ / ٢ / ٢٠١٩