Skip to Content

ئێران دەبێتە گۆڕەپانی هێرشێکی مەزنی دژە ئیسلامی خەڵک.. وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

ئێران دەبێتە گۆڕەپانی هێرشێکی مەزنی دژە ئیسلامی خەڵک.. وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

Closed
by تشرینی دووه‌م 9, 2022 General, Opinion

چاوپێکەوتنی ڕادیۆی هەمبەستەگی لەگەڵ مەنسور حکمەت
وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر
٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢
سەبارەت بە ئیسلامی سیاسی و پێویستی توندکردنەوەی خەبات لە دژی ڕەوت و بزووتنەوە ئیسلامییەکان
ڕادیۆی هەمبەستەگی: پێش هەموو شتێک پێمان بڵێ کە پێویستی پەسەندکردنی بڕیارێک لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی حزبی کرێکارییەوە سەبارەت بە چڕبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوت و بزووتنەوە ئیسلامییەکان[*] لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ چونکە هەمووان حیزبی کۆمۆنیستی وەک ڕەوتێکی دژە ئایینی دەناسن و شەڕی دژ بە ڕەوتی ئیسلامی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بووە لەم چەند ساڵەدا. ئایا ئەمە بەس نییە؟

مەنسوور حیکمەت: لێرەدا باس لە پرسێکی جیاواز دەکەین. دژایەتی کۆمۆنیستەکان بۆ ئایین و لەقاودانی ئایین و هەوڵدانیان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی نائاینی، بە بڕوای ئێوە پرسێکی شوناسی کۆنە بۆ کۆمۆنیستەکان. دەرئەنجامی دیاردەیەکی تر کە لەماوەی ٢٠-٢٥ ساڵی ڕابردوودا شاهیدی بووین، سەرهەڵدان و گەشەسەندنی بەرچاوی بزووتنەوە سیاسییەکانە کە لەژێر ئاڵای ئیسلامدا خۆیان ڕێکخستووە. زنجیرەیەک بزووتنەوەی ئەوپەڕی ڕاستڕەو و دژە مرۆڤایەتی و توندوتیژی و دژی ئینسان لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمڕۆش لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەناو ئاینی فەرمییان ئیسلامە، یان کەمینەی گەورەی موسڵمانیان هەیە، بەڕێوەدەچێت . پێش هەموو شتێک کارکردی ئەوان دژی ئازادی ژنانە، مافە مەدەنییەکانی ژنان، ئازادی ڕادەربڕینی مرۆڤەکانە لە بوارە کولتووری و کەسییەکان، جێبەجێکردنی یاسا و نەریتی بەربەری دژ بە مرۆڤەکان، تەنانەت کوشتن، سەربڕین، کۆمەڵکوژکردنی مرۆڤەکان لە منداڵی بچووکەوە تا پیرە لە جەزائیر شەو و ڕۆژ نییە هەندێک کەس نەکوژن. لە ئێران پێموانییە هیچ کام لە گوێگرەکانت پێویستیان بەوە بێت کە چییان بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا هێناوە. تاڵیبان لە ئەفغانستان دەبینین. توندوتیژی بەشێکە لە پێناسەی ئەمانە و بێبایەخکردنی کەرامەتی مرۆڤ، دوژمنایەتییان لەگەڵ بەختەوەری مرۆڤ، دژایەتییان لەگەڵ هەر کۆمەڵگایەکی ئاسوودە و هەر کارلێکی ئازادانەی مرۆڤەکان شتێکە کە تەواو دیارە.

ئەمە بزووتنەوەیەکی وەک فاشیزمە بۆ نموونە. ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستی مەیلی کۆنترن. بەڵام کاتێک فاشیزم لەسەر بنەمای ئەمانە سەرهەڵدەدات، پێویستە هەندێک کەس بەیاننامە بڵاوبکەنەوە و بڵێن ئەم بزووتنەوە نوێیە فاشیستییەی کە سەرهەڵدەدات بەم شێوەیە کۆتایی دێت و دەبێتە هۆی ئەم تاوانانە و پێویستە ڕابگیرێت. ئێستا ئێمەش بە هەمان شێوە ڕووبەڕووی ئیسلام دەبینەوە. هەڵوێستە دژە ئایینییەکانمان هەر لە شوێنی خۆیاندا پارێزراوە. زۆر کەس لە دونیادا ئاتەئیستن و کاریگەری ئەفیونی ئایین و ڕۆڵی ستەمکارانەی دین دەزانن. به ڵام له به رده م ئه م بزووتنه وه یه که به ئاشکرا ڕاستڕه و
هه ڵسوڕاو و مرۆڤکوژ و جینۆساید کەرە له ژێر ئاڵای ئیسلام له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست و ئێراندا سەقاڵی چالاکیه و ئێستا که م تا زۆر ڕه هه ندێکی نێوده وڵه تیی به ده ست هێناوه ، پێویسته خه ڵکی ئه م جیهانه هه ستن و بەرنگاری ببنەوە . ئەمەش بەدبەختییەکە کە کەوتۆتە سەر بەشێکی زۆری دانیشتوانی جیهان و خەڵکێکی زۆر بەهۆیەوە خەریکە بەدبەخت دەبن. بەم مانایە ئێمە بڕیارنامەیەکمان پەسەند کرد. جگە لەو سیاسەتە ئاشکرا و زانیارییانەی کە بەرامبەر ئایین بەگشتی هەمانە، ئێستا بەرامبەر ئیسلام وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی، بزووتنەوەیەکی سەدەی بیستەم و بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرستانەی ئەمڕۆی کە دژە کۆمۆنیست، دژە سۆسیالیزم، دژە ئازادی، دژە ژنە و دژە مۆدێرنیزم.و تەنانەت دژە بەختەوەری و لەڕادەبەدەر ڕەگەزپەرستە، پێویستمان بە هەڵوێستێکی سیاسی و پراکتیکی تایبەتە. ئەم بڕیارنامەیە پێویستی بە بڕیارنامەی خۆی هەیە. ئەم بزووتنەوە سیاسییە کۆنەپەرستانەیە پێویستی بە ڕەفتارێکی سیاسی هەیە.
ڕادیۆی هەمبەستەگی: لە ئەدەبیاتی حیزبدا گوێمان لە بەناو ئیسلامی سیاسی دەبێت. مەبەست لە ئیسلامی سیاسی چییە؟ ئایا هەمان بناژۆخوازییە؟ ئەگەر نا جیاوازی چییە؟

مەنسور حیکمەت: مەرج نییە ئیسلامی سیاسی بناژۆخوازی بێت. بێگومان ڕەنگە نووسەرانی جیاواز ئەم دەستەواژەیە بە مانای تاڕادەیەک جیاواز بەکاربهێنن. بەڵام ئێمە ئاماژە بەو شتانە دەکەین کە وتم، واتە ئەم بزووتنەوە سیاسیانەی کە هەوڵی دروستکردنی جۆرێک لە کۆمەڵگەی ئیسلامی دەدەن لە ژێر ئاڵای ئیسلامدا. لە شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانەوە، دژە شۆڕشی ئیسلامی کە شۆڕشی سەرکوت کرد و کۆماری ئیسلامیی دامەزراند، یەکێک لە یەکەم دەرکەوتەکانی ئەم بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسییە لە سەردەمی نوێی خۆیدا بوو. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، کاتێک خەڵکی کۆلۆنیەکان ئاگاداری دۆخی کەم هەژموون و نالەباری خۆیان بوون و چرپەی دژە کۆلۆنیالیزم وروژێندرا، پان ئیسلامیزم و بیری ئیسلامیش وەک بنەمای حکومەت و جۆرێک لەبنەمای حکومەت لە ڕۆژهەڵاتی پێشودا، جگە لە بزووتنەوە مۆدێرنیستەکان و پەرلەمانتاریزم و لیبرالیزم لەو سەردەمەدا لەم قسانە بەهێزتر بوون. ناسیۆنالیزم بەهێزتر بوو و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەرێگەی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان نەڕۆشتن. ئەو بزووتنەوەی ئیسلامییە دیاردەیەکی سەربەخۆ بوو و سەر بە سەردەمێکی تر بوو. سەردەمی کەتنە ژێر پرسیاری فیودالیزم و دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزم لەو کۆمەڵگایانەدا. بەڵام ئیسلامی سیاسی سەردەمی ئێمە وەک دیاردەیەکی نوێی سەردەمی شەڕی ساردی دروست بوو. هێزێکی ڕاستڕەو، دژە چەپ، دژە کۆمۆنیست و تا ڕادەیەک دژە ڕۆژئاوایی. ئەمە ڕەوتێکە کە لە کێبڕکێی ڕۆژئاوادا دەرکەوتووە بۆ ئەو سامان و دەسەڵاتەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادایە. ئەو حکومەتەکەی دەوێت. ئایدۆلۆژیایەکی ترە بۆ حوکمڕانی و پشکی بەشێک لە بۆرژوازی ئەو وڵاتانە. وە ئەمە دیاردەیەکی نوێیە بەو مانایەی کە لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی بیستەمدا حیزبە سیاسییە ڕاستڕەوە نوێیەکان سەریان هەڵداوە و ئامانجیان جۆرێکە لە کۆمەڵگەی ئیسلامی. بە شێوەیەکی نەریتی ئیسلام هەمیشە ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ دەوڵەتدا نەبووە، چ لە سوننە یان شیعەدا. قەڵەمڕەوی حکومەت بەزۆری بە قەڵەمڕەوێک ناسراوە کە لەلایەن ئایینەوە پاڵپشتی دەکرێت، کە لە هەمان کاتدا خزمەتگوزاری پێشکەش بە ئایین دەکات. خەلیفە و ئیمام لە لایەک و سوڵتان و شا لە لایەکی ترەوە بوون و ئەم سوڵتان و شایانە ڕەزامەندی خۆیان لە دەسەڵاتە ئایینیەکان وەرگرت، ژینگەیان بۆ کۆکردنەوەی خومس و زەکات و جێبەجێکردنی فیقهی ئیسلامی فەراهەم کرد و خۆیان شمشێری ئیسلام بوون. بەڵام ڕەنگە فەرمانڕەوا خۆی موسڵمانێکی دڵسۆز نەبێت و بەزۆری لە پلەبەندی ئایینیدا پێگەیەکی نەبووبێت. حکومەت، سوپا، هێزی زۆرەملێ دەستی ئەو سوڵتانانە بوون کە لەگەڵ پلەبەندی ئایینیدا گەیشتبووە سازان. ئەو ئیسلامیە سیاسیەی کە ئێمە باسی دەکەین، جۆرێکی جیاواز لە ئایدۆلۆژیا پێشنیار دەکات و حکومەت دەتوانێت بە هەمان مانا ئیسلام بێت کە بۆ نموونە لە ئێراندا جێبەجێ کرا. حکومەتێکی ئیسلامی لە سعودیە نییە، ئیسلام حاکمە، بەڵام حکومەت لە دەستی عەشیرەتێکی دیاریکراودایە کە شمشێری خۆی خستۆتە خزمەتی ئیسلام و پێکەوە دەخۆن. ئەم ئیسلامە سیاسییە، بەم مانایە، جیاوازە لە ئیسلام بە مانا ئاساییەکەی، کە لە هەموو لایەنەکانی ژیانی خەڵکدا ڕوونە و وابکە و وامەکە دەکات. چونکە بە ڕوونی دەیەوێت کایەی حوکمڕانی لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ڕێکبخات و ئەم دیاردەیە بەم مانایە نوێیە. نامەوێت بڵێم لە مێژووی سەدەی بیستەمدا بەتەواوی تازەیە، بەڵام ئێمە شاهیدی سەردەمە نوێیەکەی بووین و ڕوونە کە ئەم دیاردەیە لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا هەمان ڕۆڵی نییە وەک ئەوەی هەیبوو لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا. بە توندی دژە کۆمۆنیستە، دژە کرێکارییە. بزووتنەوەیەک لە چوارچێوەی کێبڕکێی بۆرژوازی لە ناوچەکە و لەسەر ئاستی جیهانی. ئاڵایەکە هەڵکراوە بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ئەو چین و توێژانەی کۆمەڵگا کە پشت بەو میراتە ئایینییە چەپەڵە دەبەستن،. وەک وتم ئیمە لایەنی بەرانبەر ئەمانەین، چی جای ئەوەی کە لەگەڵ ئیسلام بەشێوەی گشتی و ئایین بەشتوەی گشتدا لایەنی بەرنبەرین. ئێمە وەک کۆمەڵێک مرۆڤی ئازادبیرکەرەوە و لایەنگرانی بیرکردنەوە و هەڵبژاردنی ئازادانەی خەڵک، لەگەڵ ئەم بزوتنەوانەدا وەک ڕەوتی ڕاستڕەو و توندوتیژ و دژە مرۆڤ لە بەرانبەر ئەو ڕەوتانەداین و ئیسلامی سیاسیش بەو مانایەی کە باسی دەکەین ئاماژەیە بۆ ئەمانە بزووتنەوەکان بە ئامانجی بەدەستهێنانی دەسەڵات.

ڕادیۆی هەمبەستەگی: بەهەر حاڵ، ئایا ئەم پلانە تایبەتە بۆ چڕکردنەوەی چالاکییەکانی دژە ئیسلامیشە یان تایبەتە بەم ڕەوتانە؟

مەنسور حیکمەت: ناتوانیت بەرامبەر ئەو بزووتنەوە سیاسییە ئیسلامیانە بوەستیتەوە کە باسی دەکەین و بەربەستێکی بەهێزتر دروست بکەیت بەبێ ئەوەی گرنگی زیاتر بە بیرکردنەوەکانیان بدەیت. بەڵام دیارە ئێمە وەک حزبێکی کۆمۆنیستی وەک بیرۆکەیەک و سیستەمێکی بیرکردنەوە و شێوازێکی ژیان دژی ئیسلامین. ئەوەی دڵنیایە، کاتێک بەر بزاڤگەلێک دەکەوێت کە هەڕەشە لە مرۆڤە ئازادەکان دەکەن بە مەرگ، تەسلیمە نەسرین بە نمونە، پێویستە جارێکی تر پێی قورئان ڕابکێشیت ناو مەیدانەکە و بڵێیت ئەم کۆنەپەرستیە بە کانیاوێک خواردنەوەو خۆراک وەردەگرێت، کە خۆی ڕێک ڕەمزی ئەم هەموو دواکەوتووییەیە. قورئان دەکرێت وەک کتێبە مێژووییەکانی تر کتێبێکی مێژوویی بێت، خەڵک دەتوانێ سەیری بکات و زۆر هەستیار نەبێت بەرامبەری، بەڵام کاتێک بزووتنەوەیەک دەیکاتە ئاڵای خەباتێکی سیاسی ئەمڕۆ، ئەوکات خەڵک ناچار دەبێت ئەو ئاڵایە لێ وەربگرێت ، پێداچوونەوەی بۆ بکە، سەیری بکە و فڕێی بدە ئەگینا گریمان کتێبێکی وەک شاهنامەی فێردۆسی بوو کە لەو گۆشەیەدا هەڵیانگرتبوو و ڕەنگە زۆر ئاماژەیان پێ نەکردبێت. ئەگەر بچیت و لە هەر کتێبێکی کۆندا بگەڕێیت، بە دڵنیاییەوە ئیلهامێکی زۆرت دەستدەکەوێت. بەڵام کاتێک لێرەدا کابرا پێی وایە لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا بەم قورئانەوە بێتە شەڕی حیزبە سۆسیالیستەکان و سەندیکاکانی کرێکاران و ڕێکخراوەکانی ژناندا ، ئەوا بەڕای من ژنان و کرێکاران و سۆسیالیستەکان ئەو کاتە ئەرکیانە کەئەم ئاڵایە لە دەستی لایەنی بەرانبەر وەربگرن و ئابڕوی بەرن.
ڕادیۆی هەمبەستەگی: بنەچەی ئەم ئیسلامە سیاسییە چییە کە باست کرد؟ ئایا دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی بووە بنەچەی ئیسلامی سیاسی یان پێش کۆماری ئیسلامیش هەبوو؟

مەنسور حیکمەت: بە بڕوای من وەستانەوە لە دژی ڕۆژئاوا دیاردەیەکی کۆنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەو وڵاتانەی کە ئێمە پێیان دەڵێین ئیسلامی. چونکە ڕۆژئاوا لە چوارچێوەیەکی کۆلۆنیالیزمدا هاتە ناو ئەم وڵاتانەوە. هاتنی ڕۆژئاوا توندوتیژی و ئیستغلالێکی زۆری لەگەڵدا بوو. وا نەبوو شارستانیەتی ڕۆژئاوا یان بۆ نموونە پەرلەمان یان هونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیری ڕۆژئاوایی لە پەیوەندی و لێشاوی ڕەوتێکی ئازاددا بگاتە ڕۆژهەڵات. بەڵکو بە چەک و توندوتیژی و ڕفاندن و زیندانیکردن و کوشتن هات و لە ئەنجامدا ڕوونە کە بەرەنگار بوونەوە لە دژی هەیە و ناسیۆنالیزمی ناوخۆیی و شەڕی کۆلۆنیالیزم دەست ئیمکاناتێک دەبەن کە لە و شوێنەدا لەبەردەستدایە. بەم مانایە ئەم ئیسلامە جۆرێک ئاڵای بەرگری بوو لە دژی ڕۆژئاوا، هەروەک چۆن ناسیۆنالیزمی ئەو وڵاتانەش لە قۆناغێکداجۆرێک بوو لە ئاڵای بەرگری لە دژی ڕۆژئاوا. بەڵام ئەم بزووتنەوەی ئیسلامی هاوچەرخە لە سەردەمێکی ترەوە سەرچاوەی گرتووە و سەر بە سەردەمێکی ترە. سەر بەو قۆناغەیە کە جیهان بەڕاستی یەکگرتووە، ڕەوتی ئابووری جیهان وابەستەی یەکترە. ئەم ئاڵایە جۆرێکە لە خواستی چینی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتانە. بۆ نموونە لە خودی ئێراندا زۆر کەس کە پێیانوابوو وڵاتی ئێران سەرێکی لە نێو سەرانیدا هەبێت، لە ڕێگەی ڕژێمی شاوە نەگەیشتن بە جێگەیەک، بەڵام لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیدا گەیشتنە ئەوێ. دڵخۆشن بەوەی کە بەشێکن لە چینی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە. ئەوە کۆماری ئیسلامی بوو کارێکی کرد کە بۆ نمونە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوەندە هەستیار بێت بەرامبەر بە ئێران و “فەرمودەکانی” ڕێبەری ئایینی ئێران. ئەوە کۆماری ئیسلامی بوو کە وایکرد وڵات ئەوەندە لە ناوچەکەدا دەستی هەبێت و لەم چوارچێوەیەدا فراوانخوازی و گەورەیی ئێرانی بڵاوبکاتەوە. زیانەکانی بۆ بۆرژوازی ئێران بەجێی خۆی. بەڵام دەمەوێت بڵێم ئەم ئیسلامە بۆتە ئاڵایەک بۆ جۆرێک لە پشک خوازی و کێبڕکێ بۆ دەسەڵات لە ناوچەکەدا، لەنێوان چینە دەسەڵاتدارەکان و بۆرژوازی و ئیمپریالیزم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. زۆر کەس وەک ئامرازێکی سیاسی سەیری ئەم بزووتنەوەی ئیسلامیە دەکەن. گریمان لە شەڕی عەرەب و ئیسرائیلدا ئاڵای ئیسلام یەکێکە لە بەناو چەکەکانی ئۆردوگای جیهانی عەرەب دژ بە ئیسرائیل. وە پێم وایە ئامرازێکی کارامەیە و هەرکاتێک پێویستیان پێی بوو بەکاری دەهێنن. ئەم ئیسلامە بۆ لێدان لە چەپیش سودەکانی خۆی هەیە، بۆ نموونە ڕژیمی شا لە ئێرانی خۆیدا هەرگیز نەیتوانی ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجام بدات کە ئەوان کۆماری ئیسلامی بەرامبەر کرێکاران و کۆمۆنیستەکان کردیان. هەرگیز نەدەکرا بەبێ ئەم ئامرازە بچیتە شەڕی ڕزگاریخوازی ژنان. تەنها ئەم ئامرازە دەتوانێت ژن بە زنجیرەوە بهێڵێتەوە. بزووتنەوەی ئیسلامی بەکارهێنانی خۆی وەک ئامرازێکی سیاسی دۆزیوەتەوە، بەکارهێنانی لە دژی چەپ، دژی مەدەنیەت. دژی کولتووری بیرکردنەوەی ئازادە. دژی بەختەوەری مرۆڤە. تەواو کۆنەپەرستانەیە، لەسەدا سەد کۆنەپەرستانەیە. بوونی خۆی ڕاست لە خاڵی پێچەوانەی ئازادیخوازی و سۆسیالیزمدا دۆزیوەتەوە. بەم مانایە، پێموایە پێویستە وەک ئایدۆلۆژیا و دامەزراوەیەکی سیاسی سەدەی بیستەمی کۆنەپەرستانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە دەتوانین ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا هەر وەک فاشیزم پێناسە بکرێت.

گوێگرێک: پرسیارێکم بۆ مەنسور حیکمەت هەبوو. ئەگەر لە ئایندەدا حکومەتێکی کرێکاری دامەزرا و لە ڕاستیدا ئەمە خواستی هەموو مرۆڤێکە بۆ یەکسانی و هیوادارم بەم زووانە ئەم خواستە بەدی بێ، چالاکی گروپەکانی وەک حیزبوڵڵا لە لوبنان یان فیداییەکانی ئیسلامی لە ئێران یان گروپە ئیسلامیەکان لە جەزائیر، کە ئێوە باستان کرد، بە بۆچوونی ئێوە قەدەغە دەبێت، وە ئەگەر چالاکی ئەم ڕەوتە ئیسلامیانە بوەستێنرێت، ئەوا ئەم کردارە ناکۆکی نییە لەگەڵ ئازادییە سیاسییە بێ مەرجەکاندا؟
مەنسوور حیکمەت: دەتوانم بۆچوونی شەخسی خۆم بڵێم. ئەو سیستەمە سیاسییەی ئێمە پێشنیاری دەکەین سیستمێکی شوراییە، کە یاسا و ڕێساکانی لەلایەن نوێنەرانی خەڵکەوە لەسەر ئاستێکی بەرفراوان لە وڵاتدا دادەنرێت و هەرکەسێک بە پشتبەستن بە ڕەگەزنامە یان نیشتەجێبوونی لەو وڵاتە، ئێستا لەگەڵ هەر پاشخانێکی میللی و نەتەوەییدا دەڕوات ئەو دەبێتە ئەندامی شورای ناوخۆیی خۆی و بەو شێوەیە بەشداری لە پلەبەندی سیاسی وڵاتدا دەکات و بە شێوەیەکی سروشتی یاسا تایبەتەکانی ئەم شتانە دەبێ لەو حکومەتە، لەو کەسانە بخرێنەڕوو کە لەو سەردەمەدا دەژین. بەڵام وەک یەکێک لەو کەسانە بۆچوونی خۆم دەڵێم.

بەڕای من خودی خۆڕێکخستنی فیداییە ئیسلامیەکان تاوان نییە. بەڕای من ویستی ژیان لە جیهانێکی ئیسلامیدا تاوان نییە. پێویستە پێناسەی تاوان بکەین و دواتر قەدەغەی بکەین. ئەگەر کەسێک بێت و بڵێت من کۆمەڵگایەکی ئیسلامیم دەوێت کە تێیدا خەڵک بەدبەخت بن و ژنانیش زنجیر بن، و ئەویش ئەمانە بە خەڵک بڵێت و خەڵکی بەچاوی ئەبڵەقەوە سەیری دەکەن، تا ئەم ساتەوەختە تاوانێکی نەکردووە. بەڵام ئەگەر لەسەر بنەمای کوشتنی کەسێک، ترساندنی کەسێک، زیندانیکردنی کەسێک، زەوتکردنی مافەکانی منداڵ، دەستدرێژیکردنە سەر ژیان و بوون و ئازادی کەسێک بێت، ئەوە ئەو کاتەیە کە لەسەر بنەمای ئەو تاوانانە ئەبێت بە دوایدا بچیت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بە بڕوای من بوونی حزبە ئیسلامییەکان تەنانەت لە سیستەمی ئێمەشدا تاوان نابێت. تاوان نابێت بزووتنەوەیەک دروست بکەین کە بڵێ هەموو جیهان موسڵمان ببن، چونکە دەربڕینی شێتانەترین و گەمژانەترین بیروڕایش مافی مرۆڤە، دەتوانن بۆچوونی خۆیان دەرببڕن. ئامانجی ئێمە دروستکردنی کۆمەڵگایەکە کە کەس نەتوانێت مەبەستی سیاسی خۆی لە پشت شتیکی واوە بشارێتەوە ، کۆمەڵگایەک کە بۆ خەڵک ڕوون بێت کە فەرمانگە و یاریدەدەرەکانی هەر جەریانێک لە کوێیە و چی دەکەن . لەکۆمەڵگەیەکی ئازاددا کە هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە قسە بکات، و هەرکەسێک مافی ئەوەی هەیە شانۆگەرییەک بنووسێت یان شیعرێک بنووسێت، یان لە شەقام هاوار بکات یان لە قوتابخانەدا بڕوات و هەر ناڕەزایەتییەکی بەرامبەر بە پرۆگرامی خوێندن هەیە دەریببڕێت، یان لە ڕادیۆ و… کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان کە کاتەکەیان لە ناو هاوڵاتیاندا دابەشبووە پێویستە خەڵک قسەی خۆی بکات و ڕای خۆی دەرببڕێت، ئەگەر یەکێک لە دە هەزار کەس هەستێتە سەرپێ و قسەی فاشیستی یان قسەی ڕەگەزپەرستی و ئیسلامی بڵێت ئەوە دیاردەیەکی جێگەی بەرگەگرتنە و تەنانەت پێکەنیناویش دەبێت بۆ ئەو کۆمەڵگایە، و زۆر بە جددی وەریناگرن. بەڵام ئەگەر ڕێکخراوێکی فیدایی ئیسلامی دروست بکەیت و دواتر بچیت خەریکی بۆمب کڕین بیت، چەک کۆبکەیتەوە، بەشێوەیەکی نایاسایی لیستی ناونیشانی ماڵی خەڵک ئامادەبکەیت و دواتر بچیت بۆ تیرۆرکردنیان، یان بچیتە وڵاتێکی تر بۆ چاندنی بۆمب، ئەوا حکومەتی پەیوەندیدار ڕێگە بەم پرۆسەیە نادات، نەک لەبەر ئەوەی کە ئیسلامییە، بەڵکو بەهۆی ئەو شتانەی کە وتم، دەگرێت و دەڵێت تۆ مافی ئەوەت نییە ژیانی کەسێک بخەیتە مەترسییەوە، مافی ئەوەت نییە کەمینەیەک بترسێنیت، هەڕەشەی کوشتن لە کەسێک بکەیت، ژیانی ئارامی کەسێک نا ئارام بکەیت. لە ئەنجامدا پێموایە ئازادی ڕادەربڕینیان دەبێت. بەداخەوە هێشتا هەندێک کەس ئەم بیرکردنەوانەیان هەیە. بەڵام پێم وایە لەم جۆرە بارودۆخانەدا کەمتر و کەمتر دەبنەوە. پێم وایە ئازادی باشترین چارەسەرە بۆ نەزانی و گەمژەیی. ئەگەر کۆمەڵگایەک ئازاد بێت و هەموو کەسێک بتوانێت قسە بکات، بە تێپەڕبوونی کات وشەکان زیاتر حیسابی تر و قووڵتر و مرۆڤانەتر دەبن.

ڕێک دیکتاتۆریەتەکە ئەم زبڵ و خاشاکە لە خۆیدا دەداتە دەرەوە. پێم وایە ئەگەر کۆمەڵگا ئەوەندە دڵنیا بێت لە خۆی و بەتایبەت ئەگەر دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی خەڵکدا بڵاوبێتەوە بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت بە پیلانێک دەسەڵاتی سیاسی لە خەڵک وەربگرێت یان ئەگەر کەسێک بتوانێت کاریگەری لەسەر ڕۆتینی سیاسی ئەوکۆمەڵگا بە کودەتایەک یان بۆردومانێک یان توندوتیژی و تیرۆر، پاشان باسکردنیان جگە لە هۆشیاری بۆ کۆمەڵگا هیچی تر ناهێنێت. چونکە دەکرێت نیشانی منداڵانی قوتابخانە بدرێت و پێی بڵێن کە بە پێچەوانەی ئەم قسە ژیرانە، هەندێک کەس هەن وا بیردەکەنەوە و پێموایە ئەمانە دەبنە بزوتنەوانە ی گۆشەگیر و گاڵتەجاڕانە. ئێستاش وەک بۆچوونێک، وەک بیرکردنەوەیەک، ئەمانە گۆشەگیرن. لەلایەک دەسەڵاتی خۆیان لەسەر پارە و لەلایەکی تر لەسەر تۆقاندن و تیرۆر و کوشتن پاراستووە. لە لایەکی دیکەوە زۆر بەی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەناڵە ڕاستەقینەکانی خۆدەربڕین بەڕوویاندا داخراون. ئەگەر حیزبی مارکسی و سۆسیالیستی، سەندیکای کرێکاری و ڕێکخراوی ژنانتان لە ئێران، سعودیە، میسر، سوریا و عێراق هەبوایە، کەس نەدەچووە ناو ڕێکخراوێکی ئیسلامییەوە بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆی لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێستا نیشان بدات. جاران مرۆڤەکان دەبوونە ئەندامی ئەو ڕێکخراوانەی کە شکۆ و کەسایەتیان بەرز دەکردەوە. پێم وایە ئازادی وەڵامەکەیە. من لەگەڵ سەرکوتکردن نیم، بەڵام لەگەڵ ئەوەدام هەرکەسێک بیەوێت ئاسوودەیی و ئاسایش و تەندروستی دەروونی و جەستەیی کەسێک بخاتە مەترسییەوە، دەستگیر بکرێت و دادگایی بکرێت و بێگومان ئیسلامییەکانیش لەم بوارەدان. نازانم ڕێکخراوێکی ئیسلامی دروست دەکەن و یەکسەر دەست بە ترساندنی منداڵەکانیان ناکەن. پێویستە دامودەزگایەک هەبن کە بەرگری لە مافی هاووڵاتیان بکەن بەرامبەریان و ڕێگری لە ئەنجامدانی کردەوەی نایاسایی بکەن. ئەگەر بیانەوێت لە چوارچێوەی یاسای وڵاتێکدا قسە بکەن، پێموایە دەبێ ئازاد بن. لەگەڵ هەموو ئەو تاوانانەی کە کەسانی پێش خۆیان ئەنجامیان داوە، دواجار دەبێ ئازاد بن لە قسەی خۆیان. ئەمە مافی لەدایکبوونیانە. هەرکەسێک دێتە دونیا مافی خۆیەتی ڕای خۆی دەرببڕێت و بەڕای من هیچ حکومەتێک ناتوانێت کەس لەو مافە بێبەش بکات.
ڕادیۆی هەمبەستەگی: ئێران کۆمەڵگایەکی جەمسەرگیرە سەبارەت بە ئیسلام. واتە ئیسلامی و دژە ئیسلامی هەردووکیان چالاکن. دژایەتی ئەم دوو ڕەوتە چۆن دەبینن؟ پێت وایە ڕێنێسانسێک لە ئێراندا دەگوزەرێت؟

مەنسور حیکمەت: پێموایە ئەوەی دەگوزەرێت ڕقێکی گەورەی کۆمەڵایەتییە لە ئیسلام، کە بەسەر زۆرینەی کۆمەڵگادا سەپێنراوە، و فشارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن و ئەمەش بەم زووانە بەربەستەکان دەشکێنێت و زنجیرەکان دەپسێنێت و ئێرانێک کە بیست ساڵە تەختی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی ئیسلامی بووە خەریکە دەگۆڕێت بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی خەبات دژی بزووتنەوەی کۆنەپەرستانەی ئیسلام لە ناوچەکەدا. من لەوە دڵنیام. پێم وایە ئەو بزووتنەوەیەی کە بە درێژایی مێژوو لە ئێران لە ڕووی تێکۆشانی فیکری، مەعنەوی و فەلسەفیەوە نەکراوە، ڕەنگە ئەمجارە بە هۆی هەلومەرجی سیاسییەوە، بە کرداری سیاسی خەڵک ئەنجام بدرێت. واتە هێرشی دژەئیسلامی خەڵک بەهۆی ئەزموونی بیست ساڵ حوکمڕانی کۆنەپەرستانەی ئیسلام لەم وڵاتە و ئەو تاوانانەی کە بەهەمان ناو و بەهۆی ئیسلامەوە ئەنجام دراون. ڕق و کینە لە ئیسلام لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بێ وێنەیە. چونکە سەردەمێک هەیە بە گوتەی ئەو برادەرە، گوێگرەکە مەلا قوئان خوێنە، کاسبکارێکە لە گۆشەیەک دادەنیشێت، دێت و پارە دەبات و بانگەشەی بۆ دەکات و دەڕوات. لە کۆمەڵگادا ڕۆڵی هەیە، بەڵام کاتێک دێتە پێشەوەی مەیدانەکە و کۆمەڵگا بەو شێوەیەی کە بیری لێدەکاتەوە لە قاڵب دەدات، و مەبەستی ناخی خۆی دەکاتە یاسای دەرەکی بۆ هەمووان، و لە هەموو شوێنێکدا پیسییەکەی دەبینین، ئەوا ناتوانرێت بە تەنیا جێبهێڵرێت، با ئەو بگەڕێتەوە بۆ شوێنە کۆنەکەی و لە کونە کۆنەکەیدا. کاتێک شەپۆلەکە دەستی پێکرد و بزووتنەوەی دژە ئیسلامی خەڵک دەستی پێکرد، ئەوکات ئیسلام ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پێگەی بیست ساڵ لەمەوبەر خۆی. با لە تەکیەو حەوزەو یان مزگەوتەکانیان دابنیشن. ئەگەری زۆری ئەوە هەیە کە خەڵک هەموو ئەمانەشیان لێ بسەننەوە، بەڵام ئایا دەتوانرێت ئەمە بە ڕێنێسانس ناوببرێت؟ بە بڕوای من لایەنێکی ڕەهەندو کێشەی بابەتەکە ئەوەیە کە ئەم ڕق و کینە سیاسی و دڵسۆزانە لە ئیسلام دەبێ لەگەڵ شەڕێکی فیکری قووڵدا بێت کە بناغەکانی ئەم ئایینە و بیرکردنەوەی ئایینی بە گشتی بشکێنێت و سیمای کۆنەپەرستانەی ئایین لەگەڵ هەموو ئەو لایەنە وردانەی کە بۆ نموونە لە ڕۆژهەڵاتدا، پیاوسالاری، و لە بێمافی منداڵدا یان لە ڕۆحی نەتەوەیی ڕەش پۆشی و مردنپەرستی و دوژمنایەتی لەگەڵ خۆشی و هیوا لەم وڵاتانەدا خۆی نیشان دەدات. ئەم ڕەخنەیە پێویستە خۆئاگا و نووسراو بێت و لە هەر سەردەمێکدا لە لایەن ئایدۆلۆژیستەکانی کۆمەڵگاوە بەرەو پێشەوە بچێت. ئێمە شاهیدی ئەمە نین. لە ئەنجامدا ئەو بزووتنەوەیەی کە دژی ئیسلام دەبێت، بە پلەی یەکەم بزووتنەوەیەکی جەماوەریی خەڵکە دژی دەربڕینی بوونی کۆمەڵایەتی-سیاسی ئیسلامە. به ڵام ئه وەی کە تا چه ند ئه مه ڕه خنه یه کی قووڵی فیکریی له گه ڵدا ده بێت که ده بێته سه ڕمایه بۆ نه وه کانی داهاتوو و کۆمه ڵگاش له م سه ڕده می خورافه -ئاینییه تێده په ڕێت. دەبێت بزانین بە کردەوە چی ڕوودەدات. ڕوونە کە بە بزووتنەوەیەکی شەپۆلی هەڵگەڕانەوەی دژ بە ئیسلام، بە دڵنیاییەوە بیرمەندان بەرز دەبنەوە. بەڵام ئێمە ئێستا شاهیدی ئەمە نین. بەپێچەوانەی ئەوەی ئێستا شاهیدی دەبین، جگە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و هەندێک کەسی بە نیازپاکی، زۆرینەی ئەوانەی دەیانەوێت لە دەستی کۆماری ئیسلامی ڕزگاریان بێت، بە خەیاڵی خۆیان دەیانەوێت”زیرەکی” ەکەیان بەخەرج بدەن، بەڵام ئەم زیرەکییە زیرەکیەکی لادێییە دەڵێن ئەگەر هانی مەلایەکی باش بدەین لە دژی مەلایەکی خراپ ئەوە بە پێشکەوتن دادەنرێت. سبەی مەلایەکی تر دەخەینە بەردەم خاتەمی، پاشان سبەی ئاخوندێکی تر، تا ڕۆژێک دەتوانین بەم کۆتا ئاخوندە بڵێین، ئیترتۆ ناتوانی ئاخوند بیت. حاڵەتێکی بەناو سیاسەتکردن و فێڵکردنە لە مێژوودا، کە هەرگیز لە مێژوودا سەرکەوتوو نەبووە. وە جێگای داخە، چونکە زۆرێک لەو ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسەر و سیاسەتمەدارانەی کە مرۆڤ دەیبینێت بەشدارن لەم گەمە گاڵتەجاڕییە سیاسییەدا و بەڕای منیش بەربەستن لە بەردەم شەفافیەتی خەباتی داهاتوو. پێم وایە هەموو ئەمانە گۆشەگیر دەبن.
هەرکەسێک ئەمڕۆ لەگەڵ هەر گۆشەیەکی ئیسلام یان هەر گۆشەیەکی کۆماری ئیسلامی دەستبازی کردبێت، سبەی بە قەرەباڵغییەکی زۆرەوە ناچار دەبێت وەڵامی پرسیاری خەڵک بداتەوە: تۆ کە باشتر دەزانی، بۆچی قسەی خۆتت نەکرد لە کاتێکدا کەس تفەنگێکی دانەنا لەسەر ملت؟ بۆ نەهاتی بە خەڵک بڵێی ئەم ئاینە پیسە؟ ئایا ئایین بە گشتی پیسە؟ کە ئەمانە کۆمەڵێک بکوژن، کە هەر ئەم کاک خاتەمیەی کە دوێنێ بە ستایشی ڕێبەرەکەی قسەی کرد، بیست ساڵە یەکێکە لە بەردەکانی بناغەی حکومەتی ئیسلامی لەم وڵاتەدا. ئەو کاتەی لەو وڵاتەدا پلە و پێگەی هەبوو، لە زیندانەکاندا خەریکی کوشتنی ئازیزانی ئێمەی بوون. ئێستاش کە سەرۆکە، ژن بۆی نییە بێتە دەرەوە و بیڵێت من چیم دەمەوێت ، ناتوانێت ئەو جلوبەرگانە لەبەر بکات کە خۆی دەیەوێت یان ئەو کارە بکات کە خۆی دەیەوێت. لەو وڵاتەدا ژنان هیچ مافێکیان نییە و ئەم دەسەڵاتە هی کاک خاتەمییە. بێگومان بە بۆچوونی من ڕۆشنبیران لە ئێراندا ئاماژە بە کۆمەڵێک کەس دەکەن کە لە پێش قەراوڵی کۆمەڵگان. بیرمەندترین و ئازادترین مرۆڤەکان دەبێ لە نەوەی ململانێدا بگیرێن، کە دەچێت ئەنتێنەی مانگی دەستکرد لەسەربانی ماڵەکەی دادەنێت و مەترسییەکە قبوڵ دەکات کە لەوانەیە بێن و بیبەن و هەوڵدەدات بزانێت جیهان چی دەڵێت . ئەو ڕۆشنبیری ڕاستەقینەی ئەو وڵاتەیە. ئەمانە ئەو چەقۆکێشانەن کە دوکانێکی فیکری بۆ خۆیان دروست دەکەن و زۆر بەداخەوە. چونکە ئەمڕۆ جێگای ئەوانەی بانگەوازی تەواوی ڕەگ و ڕیشەی ئیسلام دەکەن بۆ شەڕکردن، بەڕاستی خاڵییە بۆ کەسێک کە دێت بە تۆنێکی سادقی هیدایەت وعەلی دەشتی ئابڕوی ئەوانە بەرێت. ئەگەر کەسێک ئەمە بکات، بەڕای من، ڕووخساری لە هەموو کەسایەتییەک لە مێژووی فیکریی ئەم وڵاتەدا بۆ سەدان ساڵی داهاتوو گەشاوەتر تۆمار دەکرێت. کەسێک کە ببێتە ئاڵا هەڵگری خەباتی ڕۆحی و فیکریی خەڵکی ئێران لەدژی ئیسلام و ئیسلامیزم. ئەم شوێنە چۆڵە. لە ئەنجامدا ئەمڕۆ ئەمە تەنها ململانێیەکی سیاسییە. جێگای پرسیارە کە هەڵگەڕانەوەی سیاسی تا چەند دەتوانێت دەستکەوتەکانی خەڵک لە دژی ئیسلامی جێگیر بکات. من پێی ناڵێم ڕێنێسانس، بەڵام پێموایە ئیسلام لەو وڵاتەدا تووشی شکستێکی بنەڕەتی دەبێت.
ئەم چاوپێکەوتنە لە ١٣ی حوزەیرانی ١٩٩٩ لە لایەن ڕادیۆ هەمبەستەگی لە شاری مالمۆی سوید پەخش کرا.
بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەوتنە لە هەمبەستەگی ژمارە ٨٧دا بڵاوکراوەتەوە.
لە فایلی pdf دالە ماڵپەڕی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێرانەوە تایپ کراوە
ئەو بڕیارنامەی ئاماژەی پێکراوە بریتییە لە:
بڕیارنامەی پەسەندکراوی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران سەبارەت بە…
زەرورەتی چڕکردنەوەی خەبات دژی ڕەوت و بزووتنەوە ئیسلامییەکان
پەسەندکراوی پلینۆمی نۆیەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزب – نۆڤەمبەری ١٩٩٨
بیست ساڵ لەمەوبەر هاتنەسەرکاری ڕژیمی ئیسلامی لە ئێران سەرەتای سەرهەڵدانەوە و هێرشی بێ سنووری حکومەت و بزووتنەوە ئیسلامییەکان بوو بۆ سەر خەڵک نەک تەنیا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیدا. لە ماوەی ئەم دوو دەیەیەدا، حکومەت و ڕەوتە نەگریسە ئیسلامیەکان، لە زیندانەکانی ئێرانەوە، تا شەقامەکانی جەزائیر، لە سعودیە و ئەفغانستانەوە تا دڵی ئەوروپا، سەدان هەزار کەسیان لەخوێن هەڵکێساوە و زنجیریان کردوون و سەرکوتیان کردوون. قوربانیانی ئەم ئەهریمەنە لە سێدارەدان و تیرۆر و سەرکوتی ئیسلامیەکان لە هەموو شوێنێک کۆمۆنیست و ئازادیخوازن، ژنن، خێرخوازن، پارێزەری مافە مەدەنییەکان و بزووتنەوەی ژنان و خەباتکاری نەهێشتنی جیاکارین، گەنج و منداڵن. ئایین، هەر ئایینێک، هەمیشەو لەهەر دۆخێکدا کۆنەپەرست و دژە ئنسانیە. بەڵام بزووتنەوەی ئیسلامی هەسار بچڕاو لەم دوو دەیەی ڕابردوودا، جگە لەوەش، ئەهریمەنێکی سیاسی و هێزێکی هار و لە ڕادەبەدەر مەترسیدارە لە بواری سیاسەت و ململانێی دەسەڵاتدا، و دەبێت تێکبشکێنرێت و لە مەیدان دەربکرێت.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران، حیزبێکی دژە ئایینی و دژە ئیسلامییە. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری جارێکی دیکە جەخت لەسەر چڕکردنەوەی خەبات لەدژی حکومەتەکان و بزوتنەوەکان و تەواوی بزووتنەوەی کۆنەپەرستانەی ئیسلامی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەکاتەوە. خەباتی ئێمە بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی ئیسلامی لە ئێران، بەشێک لەم هەوڵە جیهانییە. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری درێغی ناکات لە هیچ هەوڵێک بۆ لەقاودان و گۆشەگیرکردن و پاڵنانی کۆنەپەرستی ئیسلامی لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران و بە هەموو هێزی خۆیەوە پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان و بزووتنەوەی بەرفراوانی دژە ئیسلامی و عەلمانی خەڵک دەکات، لە هەموو شوێنێک. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بە توندی بەرەنگاریی هەر جۆرە پشتیوانییەکی حکومەتە لە وڵاتانی جیاجیا بۆ ئیسلام و بزووتنەوە ئیسلامییەکان و هەر جۆرە شەرعیەتدان و قانونیەت بەخشینێک بە سەپاندنی نەریتی ئیسلامی، وەک حیجابی ئیسلامی، پەروەردەی ئیسلامی، یارمەتیی مزگەوتەکان و گروپ و دەستەوتاقمی ئیسلامی.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بانگەوازی هەموو ئینسان دۆستان و داکۆکیکارانی ئازادی و یەکسانی دەکات کە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دژایەتی کۆنەپەرستی ئیسلامی بکەن.

نۆڤەمبەری ١٩٩٨
hekmat.public-archive.net #1840fa.html

Previous
Next
Kurdish