گووتار و فیكری رۆشنبیر و كاریگه‌ری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵ -2-…. د. شه‌ونم یه‌حیا /
(2-2)………
ئاسته‌نگه‌یه‌كانی به‌رده‌م رۆشنبیر ………..
رۆشنبیران له كۆمه‌ڵگه رووبه‌رووی دوو جۆره به‌ربه‌ست ده‌بنه‌وه ، له‌وانه به‌ربه‌ستێكی ئۆبژێكتیڤ “بابه‌تی” و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان سوبژێكتیڤ” خودی” ، به‌ربه‌ستی ئۆبژێكتیڤ له‌وانه هۆكاره سیاسیه‌كانیان لای رۆشنبیران بۆ دیارده‌ی به حیزبیبوونی رۆشنبیرانی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر ئایدیۆلۆژییای جیاجیاكان ده‌گه‌رێته‌وه ، چونكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی رۆشنبیران خۆیان بوونه‌ته یارمه‌تیده‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژییای حزبی ، ئه‌م دیارده‌یه له هه‌رێمی كوردستان وای كردووه كه نوخبه‌ی رۆشنبیران نه‌توانن نوخبه‌ی سیاسی به‌لای تێڕوانین و بۆچوون و ئاراسته و هه‌ڵوێسته‌كانیان رابكێشن .
ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه رۆشنبیران له كۆمه‌ڵگه داببڕێت و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك دروست بێ هه‌ست به نائومیدی بكات له به‌رامبه‌ر رۆڵیان له هه‌نگاونانیان به‌ره‌و ریفۆرمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا ، به‌شێك له‌و رۆشنبیرانه‌ی كه سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌مان بوون پێان وایه ” حزبه سیاسیه‌كان به هه‌موو ئایدیۆلۆژییایه‌كی چه‌پ و راست و ئیسلامی رۆشنبیریان به‌كارهێناوه بۆ به هێزكردنی پارت و رێكخراوه‌كانیان و پاوانكردنی سیاسی له كۆمه‌ڵگه” .
پێمان وایه ئه‌وانه له‌بازنه‌ی رۆشنبیر نین به‌ڵكو زیاتر ئه‌كته‌ری رۆشنبیرین ، چونكه رۆشنبیری هه‌قیقی هه‌رگیز ناكه‌وێته ژێر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات تا ده‌سه‌ڵات وه‌ك پروپاگه‌نده‌كارێك بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆی به‌كاریان بهێنێ.
كاركردنی رۆشنبیران له نێو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ل به‌گشتی و ده‌زگا حزبیه‌كان به تایبه‌تی دوو ئه‌ركی جیاوازیان هه‌یه ، یه‌كێكیان ئه‌ركی كۆ ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ئه‌ركی رۆشنبیره ، چونكه حزب به كۆ ئیش ده‌كات نه‌ك به تاك ، حزب یه‌ك دوو كه‌س نیه به‌ڵكو زیاتره ، حزب ده‌بێته وسیله‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ”كۆدا ” له دۆخی كۆشدا رێژه له جیاتی به‌كارهێنانی معریفه‌یه ، جیاوازی ئاستی معریفی له ناو كۆدا.
هه‌روه‌ها ئه‌ركی رۆشنبیر ده‌نگی نوخبه‌یه له ناو كۆدا ، رۆشنبیران له دۆخی كۆدا باڵابوونی خۆیان له رووی ئه‌كادیمیه‌وه له ده‌ست ده‌ده‌ن له حاڵه‌تی وادا ووتاری رۆشنبیران له ناو كۆدا داده‌به‌زێت ، كاتێك رۆشنبیر ره‌خنه له پارته سیاسیه‌كه‌ی ده‌گرێت ، له‌لایه‌ن كۆوه گومان ده‌خه‌رێته سه‌ر لایه‌نی دڵسۆزیه‌وه‌ی ، ململانی كردنی له‌لایه‌ن كۆوه.
یه‌كێك تر له هۆكاره‌كان عه‌قڵی ڕه‌خنه‌یی له مێژووی رۆشنبیری كوردیدا كه‌له ئاستێكی نزمدایه چونكه عه‌قڵی ستایشكه‌ركردن له عه‌قڵی ڕه‌خنه‌ی بابه‌تی ڕه‌واجی زیاتری هه‌بوو . هه‌روه‌ها به‌لای رۆشنبیران “رۆشنبیری كورد نه‌بۆته نوخبه‌یه‌كی خاوه‌ن شوناسی رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ده‌نگ و جیهانبینی له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژی و سیسته‌می حزبه‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان وایان له رۆشنبیر كردووه ، چ ئه‌وانه‌ی سه‌ر به حزبه‌كانن چ ئه‌وانه‌ی پاشكۆی حزبه‌كانن هه‌ندێ جار نه‌ك ده‌بنه پاشكۆی حزبه‌كان به‌ڵكو ده‌بنه پاشكۆی كه‌سه دیاره‌كانی ناو حزبه سیاسیه‌كان”
له بارێكی وه‌هادا ناتوانرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له رۆشنبیرانی كورد بكرێت كه رۆڵی كاریگه‌ری ئه‌و تۆی هه‌بێت ، جگه له‌وه له‌شه‌ڕی ناوخۆدا رۆشنبیرانی ناو حزبه‌كان دووباره بوون به به‌شێك له دۆخی سیاسی و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر حزبه‌كان ، به‌شێكی زۆر له رۆشنبیران نه‌یانتوانی به‌ڵانسی پابه‌ندی سیاسیان و پابه‌ندی مۆرالی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵ بپارێزن ، ئه‌مه‌ش ده‌رچوونه له بازنه‌ی رۆشنبیر ، چونكه له‌و دۆخه‌دا سه‌نگی رۆشنبیری كوردی كه‌م كرده‌وه ، رۆشنبیرانی ناو حزبه‌كانیش وه‌كو ئامرازێك له‌شه‌ڕ به‌كار ده‌هێنران .
به‌ربه‌ستێكی دیكه‌ی سیاسی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی دامه‌زراوه‌ی ودابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و میزاجی تایبه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی وعه‌شیره‌تگه‌ری ، ده‌سه‌ڵات و حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی خێزانی گه‌ره‌ویه له‌ناویدا چه‌ندان لق و پۆپی دیكه‌ی خێزانی لێ ده‌بێته‌وه ، جا ئه‌م كلتوره دابه‌شی سه‌ر یه‌كه یه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵ بووه كه هیج بوارێكیان بۆ “كالیفیكاسیۆن ” واتا لێهاتووی و شاره‌زایی و داهێنان نه‌هێشتۆته‌وه . ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م رۆشنبیر ، گرنگه رۆشنبیر رۆڵی له تیكشاندنی ئه‌م دۆخانه‌دا هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به به‌ربه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رۆشنبیران پێان وایه “له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تقلیدیدا رۆشنبیران ناتوانن ببنه نوێنه‌ری خه‌ڵك و ده‌نگی ئه‌وان بگه‌یه‌ننه حكومه‌ت ، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا رۆشنبیران ده‌توانن ببنه نوێنه‌ری خه‌ڵك و بۆشایی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت له‌یه‌ك نزیك بكه‌نه‌وه ، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش چونكه هێشتا له قۆناغی ڕاگواستنه به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت ، دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و زاڵبوونی بونیادی خێڵه‌كی و عه‌شائیری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه له رووی پراكتیزه‌كردنی ترادیسیۆن و ئاین و عورف ئه‌وه‌نده به هێزه هه‌ندێ جار رۆشنبیرانیش ناتوانن پابه‌ندی نه‌بن ، چونكه نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌وه‌نده به هێزه زۆر به ده‌گمه‌ن رۆشنبیر ده‌توانێ خۆی لێ رزگار بكات ، چه‌ندین به‌ها و عورفی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه رۆشنبیرانیش ده‌سته و ستان ده‌بن و ناتوانن له‌و به‌هایانه تێبپه‌رێنن و له ناویان به‌رن و گۆران دروست بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك له رۆشنبیران به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر شته حه‌رامه‌كان و هێله سوره‌كان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا روو به‌رووی ویژدانی جمعی كۆمه‌لگه ده‌بیته‌وه .”
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كیه و داوكه‌وتووه هه‌میشه ده‌نگی ئاغا‌و و به‌گ و شێخ به‌هێزتر بووه له ده‌نگی رۆشنبیران .
خالێكی تر بوونی ئیزدواجیه‌ت له كه‌سایه‌تی رۆشنبیر به‌وه‌ی هه‌ندێ له رۆشنبیران له ده‌ره‌وه باس له ئازادی و یه‌كسانی ئافره‌ت ده‌كات و باس له شكاندنی نه‌ریته دواكه‌وتووه‌كانی كۆمه‌ڵگه و گۆرانیان ده‌كات كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه له نێو خودی خێزانه‌كه‌ی په‌یڕه‌وی ناكات واتا لێره‌دا رۆشنبیران له كۆمه‌ڵگه دا ناتوانن له نه‌ریت و پرنسیپه گشتیه‌كانی نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی لابدات بۆیه‌ش چاوه‌ڕوانی گۆرانیان لێ ناكرێت .
هۆكاره ئابوورییه‌كان به‌شێكی زۆر له‌و رۆشنبیرانه‌ی كه وه‌كو سامپڵ وه‌رمانگرتبوون لاوازی رۆشنبیریان بۆ بارودۆخی ئابووری و خراپی باری ئابووری رۆشنبیران گه‌رانده‌وه و سه‌رقاڵبوونی رۆشنبیران به دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان وه‌كو هاوڵاتیه‌ك و ناسه‌قامگیری بارودۆخی ئابووری رۆشنبیران كاریگه‌ریه‌كی نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر به‌رهه‌می رۆشنبیران كردووه و ناسه‌قامگیری باری گوزه‌رانی رۆشنبیران له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی كه وای كردووه رۆشنبیران كۆچ بكه نبۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ( له‌گه‌ڵ بوونی هۆكاری تری سیاسی ) و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌كۆمه‌ڵگه له پێناو فه‌راهه‌مكردنی گوزه‌رانێكی باشتر بۆ خێزانه‌كانیان .
هۆكارێكی تر له رووی ئابوورییه ئه‌ویش بۆ به‌رهه‌می رۆشنبیرانیان گه‌رانده‌وه له هه‌رێمی كوردستان ، چونكه تا ئیستا به‌رهه‌می رۆشنبیران نه‌بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری بۆ رۆشنبیران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌نیا له رێگای كاری فیكری و به‌رهه‌مه‌كانیان ژیان و گوزه‌رانیان دابن بكه‌ن .
زۆر زحمه‌ته رووناكبیرێك له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا بتوانێت له‌سه‌ر به‌رهه‌می خۆی بژیت ،چونكه یه‌كێك له‌و پێوه‌رانه‌ی كه ده‌كرێت بۆ رۆشنبیر ئه‌ویه كه به‌رهه‌مه‌كانی تاچه‌ند ده‌فرۆشریت ، بۆ نموونه (ئۆرهان پامۆك ) به‌رهه‌مه‌كانی به ئینگلیزی چاپ ده‌كرێت ویه‌ك میلۆن دانه‌یه و له‌سه‌د وڵات لێ ده‌فرۆشریت و بۆ چه‌ندین زمان وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا باشترین رۆماننوس ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه‌ی بشفرۆشرێت هه‌ر (2-3) هه‌زاری لێ ده‌فرۆشرێت له كۆی (5) ملیۆن كه‌س بۆیه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه له‌وه‌ی كه رۆشنبیران نه‌توانن رۆڵی خۆیان ببینن ، چونكه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه پێشوازی لێ كرا ئه‌وا بیگومان هه‌م له رووی دارییه‌وه بۆ رۆشنبیران سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی ده‌بێت هه‌م له رووی فكرییه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن وه‌كو پێویست ژیانی رۆشنبیرانی دابین نه‌كردووه .
به‌ربه‌سته‌ی “سوبژێكتیڤ” یان خودیه‌كانی به‌رده‌م رۆشنبیران بریتین له ” قه‌یرانی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و لایه‌نگیری بوونی رۆشنبیران ئه‌مه‌ش بۆ دوالیتی سروشتی رۆشنبیر ده‌گه‌رێته‌وه كه ناتوانێت بێ لایه‌نی خۆی بپارێزێت ، خالێكی دیكه لاوازی “سیبلاژ ” واتا قه‌یرانی پێكاندنی ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كان ، به‌و مانایه رۆشنبیر زۆر جار له به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له دۆخێكی دیاریكراودا دوور ده‌كه‌وێته‌وه خه‌ریكی بابه‌تیكی دیكه ده‌بێت ، بۆ نموونه له كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له جیاتی چاوخستنه سه‌ر چه‌قی دۆخی شه‌ڕ ، ئه‌و دێت قسه له‌سه‌ر بابه‌تیكی دیكه ده‌كات كه زه‌روور نیه له‌و دۆخانه‌دا باسبكرێت واتا دووركه‌وتنه‌وه له دۆخی ئێستا.
جگه له‌مه دووره په‌رێزی یان په‌ناگیری رۆشنبیران یه‌كێك له ئیشكالیه‌ته‌كانی رۆشنبیر ، هه‌روه‌ها تابۆی فیكری رۆشنبیر ، علی حه‌ره‌ب له كتێبی ره‌خنه‌ی رۆشنبیران یان وه‌همی نوخبه “ل163″ ده‌ڵی ” گرفته‌كانی به‌رده‌م رۆشنبیر په‌یوه‌ندی نه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان ئاینیه‌وه هه‌یه ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به بیركردنه‌وه‌ی رۆشنبیره‌وه هه‌یه ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌زموونی رووناكبیران و فه‌یله‌سوفان پێشووتر هه‌ر له ئه‌فلاتۆنه‌وه تاوه‌كو حافیزی شیرازی، له دیكارته‌وه تاوكو میشیڵ فۆكو . گرفتی گه‌وره لای ئه‌فلاتۆن و فه‌یله‌سوفانی یۆنان بوونی ئه‌و شتانه‌یان لێكده‌دایه‌وه كه بونیان هه‌یه ، لای فارابی به‌هه‌مهێنانی یه‌ك و هه‌موو و كه‌م و زۆر له دنیادا ، سه‌باره‌ت به شیرازی تێگه‌یشتن له دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندنی نێوان مافی باڵا “ریالیزم ” و خولقاندنی خه‌یاڵ ، لای دیكارت دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی دروسته بۆ گه‌یشتنی عه‌قڵ به مه‌عریفه‌یه‌كی ئه‌رگیومێنتی ، لای كانت دۆزینه‌وه‌ی كۆنسیپتی معریفه‌ی ئه‌زموونگه‌رایی . هه‌رجی ئه‌و ململانێ و پێكدانانه‌ی كه له نێوان ئه‌هلی فیكر‌و ده‌سه‌ڵات و رژێمه‌كانن ئه‌وانه به‌ربه‌ستی ده‌ره‌كین له روانگه‌ی بیرمه‌ندانه‌وه له‌وانه ئازادی ڕاده‌ربڕین له سوقراته‌وه تا سیپینۆزا ، یان له ئین رشد تا نه‌سیر حامد ئه‌بو زید ، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ئه‌م ئیشكالیه‌ته گرفتێكی شۆرشگێرییه و په‌یوه‌ندنی به ئازایه‌تی فیكریه‌وه هه‌یه.
له ئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی رۆڵ نه‌بینینی رۆشنبیران له كۆمه‌ڵگه وه‌كو پێویست بۆ چه‌ندین هۆكاری بابه‌تی “ئۆبژێكتیڤ ” و خودی ” سوبژێكتیڤ” ده‌گه‌رێته‌وه ، رۆشنبیری كورد له بری ئه‌وه‌ی رۆشنبیرێكی ئۆرگانی یان رۆشنبیرێكی خاوه‌ن دید و ره‌هه‌ندی جۆراوجۆر بێت رۆشنبیرێكی تاك دید و تاك ره‌هه‌نده بینین بووه ، زیاتر رۆشنبیری حیزبی یان ئایدیۆلۆجی بووه ، دابه‌شبووه به‌سه‌ر راست و چه‌پ و جگه له ململانێ له نێوان ئه‌و دوو ئاراسته‌یه هیچی تری نه‌بینیوه ، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌میشه وه‌كو پاشكۆی ئه‌و دوو ئاراسته ئایدیۆلۆجیه ده‌ربكه‌وێت و نوسین و به‌رهه‌م و هه‌ڵویسته‌كانی له نێوان ئه‌و دوو ئاراسته‌یه‌دا دابه‌ش ببێت .
له هه‌رێمی كوردستاندا رۆشنبیران وه‌كو پێویست نه‌یانتوانیوه ببنه نوێنه‌ری چین و توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ و رۆڵ ببینن ، به هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه و نه ده‌سه‌ڵاتیش توانیویه‌تی به‌پێ پێویست سود له بیروبۆچوون و به‌رهه‌می فیكری رۆشنبیران وه‌ربگرێ ، بۆیه له هه‌رێمی كوردستاندا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و میكانیزمانه كار بكرێت تا رۆشنبیران بتوانن په‌یام و پرۆژه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات تاوتۆ بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌موو هه‌ولێك بۆ رۆشنبیران بڕه‌خسێنێ تا بتوانن نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن ، دیاره ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات رێكخستنی كۆمه‌ڵگه یه و ئه‌ركی رۆشنبیرانیش به‌شداریكردنه له دروستكردنی بارودۆخێكی نوێ، ژیان و گوزه‌رانێكی باشتر له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌وه بۆ هاوڵاتیان به‌گشتی ، لێره‌دا هیچیان بێ ئه‌وه‌ی تر ناتوانێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو به‌رهه‌مبهێنن و مه‌ده‌نیه‌ت بونیاد بنێن كه جێگه‌ی بڕوابوونی هه‌موو هاوڵاتیان بێت ، بۆیه‌ش رۆشنبیران نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست له هه‌رێمی كوردستان رۆڵ ببینن ، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵات له قه‌یراندایه و پێویستی به ڕێكخستنه‌وه هه‌یه ئه‌ویش به هاوكاریكردنی یه‌كتر ، چونكه هه‌م رۆشنبیر و هه‌م ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌و دوو فاكته‌ره گرنگه‌ن كه پێویسته له پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ریته‌كانی بن نه‌ك ئه‌وانیش ببنه كوێله‌ی سیسته‌می خێڵه‌كی و عه‌شائیری ، به رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م رۆشنبیران ده‌توانن بنه كاراكته‌ری به هێز بۆ گۆرانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .
دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی = سۆربۆن پاریسی 1