كتێبی پێشه‌كیه‌ك ده‌رباره‌ی شوێنه‌وارناسی… ئه‌حمه‌د كامه‌ران
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌م به نووسینی ئه‌م وتاره پێویسته پرسارێك له خۆم بكه‌م ,پرسیاره‌كه‌شم ئه‌وه‌یه كه ئایا منی خوێنه‌ر بۆچی كتێبێك به‌ناونیشانی پێشه‌كیه‌ك ده‌رباره‌ی شوێنهوارناسیم خوێندۆته‌وه؟
بێگومان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ی خۆم ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ 10ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2018 كه ئه‌وكات به‌یه‌ك ڕۆژی قوتابیهتیم بوو له زانكۆ له به‌شی شوێنه‌وار بێگومان ئه‌و به‌رواره بۆ من به وێستگه‌یه‌كی نوێ ژیانم داده‌نرێت , واته لێره‌وه من په‌یوه‌ندی خوێندنه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌م كتێبه درووست كرد وه یه‌كه‌م كتێبی شوێنه‌واری بوو كه خوێندمه‌وه كه له‌پێشتردا هیچ جۆره كتێبێك به‌ناونیشانی بابه‌تی شوێنه‌واری نه‌خوێندۆته‌وه به‌ڵكو ته‌نها گوێبیستی ناوی شوێنه‌وار بووم به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده‌و ساكار كه‌چی كاتێك چوومه نێو خوێندنی ئه‌م زانسته‌وه ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ له‌نێو ئه‌م زانسته‌دا شتی ئاڵۆز ونامۆ به‌رچاوم وبهرگوێم ده‌كه‌وت كه ئه‌مه‌ش بۆمن شتێكی سه‌رسوڕمان بوو چوونكه زانستێك وه‌كو شوێنه‌وار كه خاوه‌نی ئه‌م زانسته دۆڵهمهندهیه كه‌چی ئێمه له‌كاتی قوتابی بوونمان دا له قوتابخانه له هیچ قۆناغێك بابه‌تێكمان به‌رچاو نه‌كه‌وت به‌ناونیشانی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له پاڵ وانه‌كانی ترمان دا , ئیتر ئه‌مه‌ش وای كرد كه ناوی ئه‌م زانسته بۆ من كه‌مێك جێگای نامۆبێت, هه‌رچه‌نده من له‌پێشووتردا وتارێكم له‌ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره(5749) 14|5|2019 نووسیبوو به‌ناونیشانی( له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا بابه‌تی شوێنه‌واری فه‌رامۆش كراوه) كه له‌وتاره‌كه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی كورت ئاماژه‌م به‌نه‌بوونی وانه‌ی شوێنه‌واری كردبوو له‌پاڵ وانه‌كانی تری خوێندن دا, چوونكه پێم وایه به‌دانانی كتێبێكی كورت وپووخت له بواری شوێنه‌واری له‌نێو قوتابخانه‌دا ئاشنایه‌تیه‌كی سه‌ره‌تایی درووست ده‌كات بۆ قووتابی سه‌باره‌ت به ناسینی شوێنه‌وار به تایبه‌تیش بۆ قۆناغی سه‌ره‌تایی.
خوێندنه‌وی كتێبی پێشه‌كیه‌ك ده‌رباره‌ی شوێنه‌وارناسی كه له‌لایه‌ن ته‌قی ئه‌لده‌باغ نووسرابوو وه هاوكاتیش له‌لایه‌ن نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ به‌ڕێز سه‌باح پیرباڵه‌وه كرابوو به‌كوردی له ساڵی 2007 چاپ كرابوو له هه‌ولێر, كاتێك كه یه‌كه‌م ڕۆژی كۆلێژم به‌ڕێكرد پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه‌وه سه‌ردانی كتێبخانه‌ی كۆلێژه‌كه‌مان كرد وه كۆمه‌ڵێك فایل دانرابوو كه هی به‌شه جیاوازه‌كان بوو ئیتر منیش به‌شه‌كه‌ی خۆم دۆزیه‌وه ده‌ستم كرد به گه‌ڕان به‌دوای چه‌ند كتێبێكی شوێنه‌واری بۆئه‌وه‌ی تۆزێك تینویهتیهكهم بشكێت ده‌رباره‌ی ئه‌م زانسته‌دا پاش ئه‌وه‌ی له فایله‌كه‌دا گه‌ڕام چه‌ند كتێبێكم به‌رچاو كه‌وت منیش ناوی كتێبه‌كانم نووسی ڕۆیشتم به‌ره‌و لای كارمه‌ندانی كتێبخانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه پێم بده‌ن, هه‌رچه‌نده سێ كتێبم هێنا كه یه‌كێییان پێشه‌كیه‌ك ده‌رباره‌ی شوێنه‌وارناسی بوو ئیتر ئه‌م كتێبه سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا وای له من كرد كه ده‌ست بده‌م له‌لاپه‌ڕه‌كانی بۆ خوێندنه‌وی به‌ڵام كات زۆر دره‌نگ بوو , وه زۆریش ماندووبوم به‌ڵام بڕیارم دا كه وێنه‌یه‌كی كتێبه‌كه بگرم بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بڕۆم له بازار له كتێبخانه‌كان بیكڕم منیش وام ده‌زانی ئێستا ئه‌م كتێبه زۆر به ئاسانی ده‌ستم ده‌كه‌وێت له كتێبخانه‌كان كه‌چی هه‌موو كتێبخانه‌یه‌كم كرد گوتیان نه‌ماوه چوونكه كتێبه‌كه ساڵی چاپكردنی زۆر كۆن بوو, به‌ڵام منیش هه‌ر به‌رده‌وام بووم هه‌تاوه‌كو له كۆتایی دا له یه‌كێك له كۆشكه‌كانی به‌رامبه‌ر قه‌لات به ده‌ستم كه‌وت كه ته‌نیا یه‌ك دانه‌ی مابوو له‌ژێر ژێره‌وه كتێبه‌كان بۆمی ده‌رهێنا, كاتێك ده‌ری هێنا كتێبێكه به‌ڕاستی زۆر كۆن بوو به‌رگه‌كه‌ی هه‌مووی پیس ببو منیش تۆزێك نیگه‌ران بووم, به‌ڵام نه‌مهێشت ئه‌م كتێبه وا بمێنێته‌وه هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆم تیپێكی ئاویم كڕی و بردمه‌وه بۆ ماڵه‌وه زۆر به‌جوانی لێم دا‌و خاوێنم كردوه ئیتر ئه‌وكاته هه‌ستم به ئارامی كرد چوونكه نابێت كتێبێك به‌و شێوه‌یه به‌رگه‌كه‌ی كۆن دڕا‌و بێت وه منیش گرنگی پێ نه‌ده‌م خۆ له‌كۆتایی دا ئه‌وه كتێبه من فێری زانست و ڕۆشنبیریم ده‌كات .
كتێبه له 102 لاپه‌ڕه پێك هاتبوو كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی كورت و پووخت باسی زانستی شوێنه‌واری ده‌كرد یاخود ده‌توانم بڵێم وه‌كو ده‌رگایه‌كی سه‌ره‌كی بوو , بۆ ئاشنابوون به‌زانستی شوێنه‌وار كه زۆر به‌وردی په‌نجه‌ی خستبووه سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌م زانسته په‌راوێزخراوه , وهجیگای ده‌ست خۆشیه بۆ مامۆستا سه‌باح پیرباڵ كه هه‌ستابوو به خامه ڕه‌نگینه‌كانی ئه‌م كتێبه‌ی وهڕگێرابوو بۆ سه‌ر زمانی كوردی جگه له‌وه خۆیشی كتێبێكی تری هه‌یه كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نووسراوه‌ته‌وه به ناونیشانی (ئاركیۆلۆجیا له كوردستان) كه به‌هه‌مان شێوه تیشك ده‌خاته سه‌ر شوێنه‌وار و شوێنه‌وارناس چه‌ندین پرسی گرنگی شوێنه‌وار, جێگای ڕێزه مامۆستا سه‌باح پیرباڵ كه هه‌ستاوه به دانانی ئه‌م دووكتێبه شوێنه‌واریه به زمانی كوردی , كه هه‌رچه‌نده خۆی مامۆستایه له به‌شی مێژوو به‌ڵام به‌هۆی خه‌مخۆری به‌ڕێزیان بۆ بهشس شوێنه‌وار هه‌ستاوه به ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره جوانه, بێگومان هه‌میشه كاری جوان جێگای باسكردن و ڕێزه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی شوێنه‌وار له ڕووی كتێبی كوردیه‌وه زۆر هه‌ژاره بۆیه ده‌بێت خه‌مخۆری زیاتر هه‌بێت بۆ زانستی شوێنه‌وار , چوونكه شوێنه‌وار ناسنامه و شارستانیه‌تی هه‌موو گه‌لێكه , كه هاوكاتیش كورد له‌و شارستانیه‌ته به‌ده‌ر نیه كه خاوه‌نی شارستانیه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه, بۆیه ده‌بێت بیانپارێزین و هه‌تاوه‌كو له‌ناونه‌چن یاخود نه‌كه‌ونه ده‌ستی دووژمنان.