
ژیژك راستڕه‌وێكی گاڵته‌جاڕه یان فه‌یله‌سوفێكی جیهانی؟!.. سەلام عەبدوڵڵا
ماوه‌یه‌كه ژیژك وه‌ك فه‌یله‌سوفێكی(چه‌پ، رادیكاڵ، ماركسی، شیوعی، لینینی)به وێنه‌یه‌كی ستالین له ژوور سه‌ریه‌وه ناوی كه‌وتۆنه ناوان، به‌ڵام نازانم بۆچی به‌و شێوه‌یه لێی تێنه‌گه‌یشتم. سوپاس بۆ هاوڕێم دلیر زه‌نگه‌نه وتارێكی(گابڕیل روكهێل- فه‌یله‌سوف و ره‌خنه‌گرێكی فه‌رنسی ئه‌مریكیه و مامۆستای فه‌لسه‌فه‌یه له زانكۆی فینوفا) بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕا و له سایتی(الحوار المتمدن، له 29.1.2023)بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م وتاره پشتی به 99 سه‌رچاوه به‌ستووه و له سایتی-Counterpunch.org-)بڵاوكراوه‌ته‌وه
له‌م وتاره دوور ودرێژه به‌شێوه‌ی زانستی حه‌قیقه‌تی كه‌سایه‌تی، په‌یام و ئامانجی ژیژك ده‌ركه‌وتووه كه مرۆڤ له‌به‌رده‌می سه‌رسام ده‌بێت كه چۆن ماركسییه‌كه و ئه‌م هه‌موو هه‌ڵویسته رقئامێزه‌ی هه‌یه دژ به ماركسیزم(له‌بیرتان نه‌چێت چۆن به‌ناو رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ، پۆپه‌ر و فه‌رنسیه بلیمه‌ته‌كانیان له خه‌ڵك كردبوو به بیرمه‌ندی گه‌ور و ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و راستیانه له‌باره‌ی ژیژك:
– ژیژك له گۆڤاری(فۆرین پۆلیسی)وه له ساڵی 2012 به یه‌كێك له باشترین 100 بیرمه‌ندی جیهانی هه‌ڵبژێردرا. دیك تشینی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، نه‌ته‌نیاهو، ئه‌ئیر داغان(به‌رپرسێكی مۆساد) هاوبه‌شی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ن.
- به‌شداری كردووه له دامه‌زراندنی حزبی لیبڕال دیموكرات (LDS)و یه‌كێك بووه له قسه‌كه‌ره‌كانی. یه‌كێك بووه له‌و 4 ئۆپۆزیتسیونه بۆ سه‌ركایه‌تی یه‌كه‌م كۆماری سلۆڤینیا جیابوو.
- ئاره‌زووی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی(دووباره داڕشتنی ئابووری لیبڕالی. داوای(خصخصه)ی كردووه و وه‌ك ئایدولۆچییه‌كی سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌یه‌كی لابه‌لاكه‌رانه داوای(سه‌رمایه‌داری زیاتر بۆ حاڵه‌ته‌كه‌مان كه مانای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتری هه‌یه)
- به گوێره‌ی بۆچوونی تۆمی مایرز(نووسه‌ری ژیاننامه‌كه‌ی)، ژیژك له وڵاته‌كه‌ی رقی له رۆشنبیری شیوعی هه‌بوو.
- یه‌كه‌م كتێبی له‌باره‌ی هایده‌گه‌ر كه نازییه‌ك بوو و له لێی په‌شیمان نه‌بوو. ئه‌م كتێبه بوو به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئۆپۆزیتسیونی سلۆڤینی دژ به شیوعییه‌ت.
- به‌شداربوو له دامه‌زراندنی لقی فه‌ره‌نسی ده‌زگای فێركاری(جان هوس) و سپۆنسه‌ره‌كانی بۆیتین بوون له كۆمپانیا و سه‌رچاوه‌ی حكومه‌تی رۆژئاوایی و لیستێك له پاڵپشتانی كارى تێكده‌رانه دژ به شیوعییه‌ت و له‌وانه ده‌زگای مارگریت تاتشه‌ر، صندوقی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه(سۆرۆس)، ده‌زگای قۆرد، سی ئای ئه‌ی، نید.
- دكتۆرای دووهه‌می له پاریس له 1985 گه‌ڕایه‌وه بۆ یوگسلاڤیا و سه‌رنجی رای گشتی وه‌رگرت وه‌ك ئۆپۆزیتسیونێك خاوه‌ن ئاراسته‌ی رۆژئاوایی سه‌ر به تیئۆری فه‌ره‌نسی دژ به شیوعییه‌ت و رایگه‌یاند(وه‌ك كه‌سێك به‌شداربووم له هه‌ڵوه‌شاندنی ده‌سه‌ڵاتی سۆسیالیستی له یوگسلاڤیا). نووسه‌ری ستونی سه‌ره‌كی حه‌فته‌نامه‌ی(ملادینا) كه به‌شێك بوو له لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی حكومه‌ت.
- له راپۆرتێكی دووروودرێژی حزبی شیوعی یوگسلاڤیا كه پشتیوانی له سی ئای ئه‌ی وه‌رگرتووه و له‌و راپۆرته تیشك خراوه‌ته سه‌ر سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی دژ شۆڕشی ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له مانه‌وه‌ی یوگسلاڤیای یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن.
- دوای ئه‌وه دانی ناوه به‌وه‌ی كه رێك ئه‌وه ئاراسته‌ی بووه وه‌ك ئۆپۆزیتسیونێك به‌شداری كردووه له روخاندنی شیوعییه‌ت.
- به‌شداره له پاراستنی مافی مرۆڤی 4 تاوانباره‌كه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنی سیسستێمی سۆسیالیستیان كردبوو و روخاندنی وڵاته سۆسیالیسته‌كان. ئه‌م ئاراسته‌یه هاوتای رێنمایه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكایه ژماره 133(NSDD) سه‌رۆك رۆناڵد ریگان كه له 1984 بانگه‌وازی كرد بۆ به‌رفراوانی هه‌وڵه‌كان بۆ”شۆڕشێكی هێمنانه” بۆ روخاندنی حكومه‌ت و حزبه شیوعییه‌كان له یوگسلاڤیا و وڵاته سۆسیالیستیه‌كان.
- بوو به سه‌فیی زانستی وڵاته‌كه‌ی پاش تێكدانی یوگسلاڤیا
- به دڵسۆزی مایه‌وه بۆ لیبڕالیزم و دژایه‌تی شیوعییه‌ت و وتی: كارێكم كردووه له‌پێناویدا نزیكه‌ی هه‌موو براده‌ره‌كانم دۆڕاند. هه‌رگیز چه‌پێكی بائیشی وا ناكات.
- به‌ته‌واوه‌تی پشتیوانیم كرد له حكومه‌تی سلۆڤاكیا. حزبی (LDS) وه‌ك حزبێكی سه‌رمایه هه‌وڵیدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی خۆماڵیكردن و جێبه‌جێكردنی(خصخصه). ئه‌مه له سیاقی پاڵنانی صندوقی دراو و بانقی جیهانی بوو بۆ ریفۆرمی ئابووری سه‌خت و كه‌رتی پیشه‌سازی وێران كرد و ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كرێی كاری حه‌قیقی هه‌ره‌سی هێنا. كرێكاران به شێوه‌یه‌كی ترسناك بێكاركران(614000 هه‌زار كرێكار له كۆی هێزی كاری پیشه‌سازی 2.7ملیون كرێكار له نێوان 1989-1990 له‌سه‌ر كار لابران.
- پشتیوانی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌ندامبوونی سلۆڤاكیا له یه‌كێتی ئۆروپا و ناتۆ.
- ئه‌م رۆشنبیره له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌ر به رۆژئاوابوو كاتێ وڵاته‌كه‌ی سۆسیالیستی بوو.
- له‌هه‌ڵمه‌تهی بۆ هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی حكومه بانگه‌وازی كرد بۆ پاكسازی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له سۆسیالیسته‌كان و وتی: له سفره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م بۆ ئیداره‌دانی كاروباری ناوخۆ و پۆلیسی سیاسی. ئه‌و بانگه‌شانه خه‌ونی سی ئای بوو.
- له ژیاننامه‌ی ئه‌م گاڵته‌جاڕه(لاكان)یه هاتووه: له(سلۆڤینیا) من وه‌ك كه‌سێكی بێهه‌ڵویستی تاریك، شووم، سیاسه‌تمه‌دارێكی پیلانگێڕ. من ئه‌م پیاهه‌ڵدانه‌م پێخۆشه و له‌لا‌مدا زۆر دڵگیره.
- له وڵامی بۆدمانكردنی یوگسلافیا به‌ڵێ یان نا، وه‌ك چه‌پێك ئه‌مه‌یه: هێشتا هه‌ر بۆمبارانكردن به‌س نیه كه‌رچی زۆر دواكه‌وتووه….من هه‌میشه ئه‌مویست رۆژئاوا ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن.
- گه‌رچی خۆی به توندڕه‌و پیشانده‌دا، به‌ڵام پاپه‌ندی درووشمه‌كه‌ی مارگریت تاتشه‌ره(ئه‌ڵته‌رناتیڤ نیه).
- سه‌رمایه‌داری له هه‌موو سیستێمه‌كان خراپتره، به‌م سیستێمێكی باشترمان نیه.
ئه‌م گاڵته‌جاڕه نیو‌لیبڕاله”ماركسیه” به‌ناوبانگه له دنیای سه‌رمایه‌داری… لاده‌رێكی هه‌ڵپه‌رسته بۆ دوا وشه‌كه‌ی مانیفێستی كۆمونیستی: ئه‌ی رۆشبیره به‌كاره‌كانی سه‌ر به رۆژئاوا یه‌كگرن و كتێبه داهاتووه‌كه‌م بكڕن یان فیلمه یان هه‌ر شتێكم، هه‌ر شتێك.
گاڵته‌جاڕی ژیژیك له راگه‌یاندنی كوردی وه‌ك رزگار و پیامبه‌ری ئازادی پیشانده‌درێ. ئه‌وه نیه له سایتی وشه، 17.4.2019) هاتووه: ( له‌باره‌ی ئازادییه‌وه‌ش ژیژك له‌و بڕوایه‌دایه، كه ئازادی له تۆڕی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه دروست ده‌بێ، كه سه‌ره‌تا له خانه‌واده و دواتر له بازاڕه دواتر دێته ژێر ده‌ستی حكوومه‌ت و سیسته‌مه جیا جیاكانی فه‌رمانڕه‌وایی، ئه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ شتێك ڕوون نابێ و حه‌قیقه‌ت نییه، ئه‌گه‌ر له پشته‌وه‌ی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می سیمبۆل و هێماكان بوونیان نه‌بێ، كه‌واته ئه‌و دوو شته‌ی پێناسی مرۆڤن، له هه‌مان كاتدا وه‌دیهێنه‌ری ڕووناكی و ئازادین بۆ ژیانی مرۆڤه‌كان.)
ئه‌مانه ئه‌ڵێی میمونن، به سه‌رسامیه‌وه بۆ ئه‌م جۆره گاڵته‌جاڕانه ده‌ڕوانن و لێیان بووه به په‌یامبه‌ر. هه‌ر راستیانه ئازادی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێت؟ تۆ بڵێ ئازادی له رزگاریمان له كاردا نه‌بێت؟!
سایتی(رۆژنیوز، 29.9.2022) به‌بێ ئه‌وه وردببنه‌وه، وته‌یه‌كی ژیژكیان وه‌رگرتووه و له پێشه‌وه وه‌ك فه‌یله‌سوف و ره‌خنه‌گری به‌ناوبانگ پێهه‌ڵده‌ڵێن: ئەو ڕاپەڕینەی بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لە دوای كوژرانی ژینا ئەمینی لە وڵاتی ئێران سەریهەڵداوە، جیاوازە لەگەڵ بزوتنەوە و فێمینیزمی وڵاتانی پێشكەوتوو و دژە پیاو نییە.)
ژیژیك له‌و وته‌یه‌ش: 1- راستی نه‌پاراستووه، چونكه تووشی گشگیركردن بووه(بزووتنه‌وه‌ی فێمینسته‌كان). 2- هه‌موو فێمنیسته‌كانی رۆژئاواش دژی پیاو نین. چه‌ندین ره‌وت و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و ناكرێ هه‌ڵویستی فێمێنستێكی سۆسیالیست و فێمنستێكی راستڕو و كۆنه‌پارێز و دیموكرات و ئه‌نارشی و لیبڕال به یه‌ك چاو ته‌ماشایان بكرێ. 3- مه‌عریفه‌تێكی نوێ نیه كه داخوازی ژنان و شێوه‌ی خه‌باتیان له ئێران یان هه‌ر وڵاتێكی تر جیاوازن. نه داخوازایان گشتگیر ده‌كرێ و نه ناوه‌ڕۆكی بزووتنه‌كانیان.
له نامیلكه‌یه‌كی ده‌زگای ئایدیا(100 كتێب) تایبه‌ت به كابرای قه‌شمه‌ر، له گفتوگۆی تاتس تسایتوونگ، به راشكاوی نه‌زانی خۆی درخستووه له هه‌ڵسه‌نگاندنی(به‌هاری عه‌ره‌بی): ئەوەی ئێمە لەم شۆڕشانەدا دەیبینین بریتییە لە، بزووتنەوەیەکی ئونیڤێرساڵ« جیهانی، کە خەبات بۆ ئازادیی و هاوکاری زیاتر دەکات«.
ئه‌م قه‌ره‌قوشه”چه‌په” له‌باره‌ی كۆمونیزم به‌م شێوه‌یه ده‌دوێ: (- لە ڕوانگەی منەوە، كۆمۆنیزمی سەدەی بیستەم، مەزنترین كارەساتی ئەخلاقی- سیاسییە لە مێژوودا، كارەساتێكی گەورەتریشە لە فاشیزم، بەڵام لە سەرەتای رۆژانی شۆڕشی ئۆكتۆبەر دا وێڕای بوونی چەمكی (دڕندەیی سور)، ئازادیی تایبەتی و تەقینەوەی ئەدەبی بەرلەوەی ببێتە كابوس(
ژیژك به خۆی گه‌مژه‌یی خۆی ده‌رده‌خات كاتێ دوو سیستێمی جیاواز به ناو و ناوه‌ڕۆك و ئامانج و پێكهات و فه‌لسه‌فه و بۆچوون به‌یه‌ك ده‌شوبهێنێ، به‌داخه‌وه‌یه سووپای سووری سۆڤێت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نازیزم به‌ده‌ستهێنا و ته‌نانه‌ت سوڤێت به خراپتر له رژێمی نازی هیتله‌ی ده‌زانێ:
“ئەگەر ئاستێکی دیاریکراوی ئازارەکان بپێویت، ستالینیزم لە نازیزم خراپتر بوو”، وادیارە بە داخەوە دەڵێت کە سوپای سووری ستالین شکستی بە ئامێری جەنگی نازی هێنا. [4] ئەو پێداگری دەکات کە ڕەیخی سێیەم لە توندوتیژییەکانیدا وەک کۆمۆنیزم “ڕادیکاڵ” نەبووە و “کێشەی هیتلەر ئەوە بوو کە ئەو بەس توندوتیژ نەبووە”. [5] ڕەنگە بتوانێت هەندێک ئامۆژگاری لە ما‌و تسیتۆنگ وەربگرێت کە بە گوێرەی ئەم تیۆریستە گەورەیە “بڕیاری بێبەزەییانە بۆ برسیکردنی دەیان ملیۆن کەس و مردنی” داوە. [6]
له‌ڕاستیدا هه‌ڵپه‌رستێكی لیبڕاڵ و گاڵته‌جاڕ له ده‌زگای رۆشنبیری ئیمپریالیسسته‌كانه و له‌به‌رچاوی رۆشنبیره كارتۆنییه‌كان بووه به فه‌یله‌سوف.
ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ڵده‌گرێت و هیوادارم هاوڕێ و براده‌ری تر خه‌می نووسینێكی تری هه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه.