كورد بڕیاری داوه تێنه‌گات! … د. زاهیر سۆران
کورد وتەنی: لەکانی درەنگیان پێچووە ، لە ڕێگە ڕادەکەن!
سەعید گەوھەر خوای لێ‌خۆش بێت، دەیوت:
کورد گوێناگرێت و تەنیا بۆ دوو شت بەکاری دەھێنێت ، گوارەو عەینەک !
وەک ده‌ڵێن ٣ جۆر مرۆڤ هه‌یه:
١-مرۆڤێک بڕیاری داوه تێ نه‌گات. (ئه‌م جۆره كه‌سانه بڕیاریان داوه له هیچ تێ نه‌گه‌ن).
٢-مرۆڤێکی دیی بڕیاری داوه كه‌م (به ئاسته‌م) تێ بگات. (ئه‌مانه به رێژه‌یه‌كی به‌رز ناتوانن تێبگه‌ن و دوو دڵن).
٣-مرۆڤی سێیەمیان بڕیاری داوه تێ بگات. ئه‌م جۆره مرۆڤانە به‌ماندوو بوون و شه‌ونخونی كێشان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌لو‌مه‌رجه‌كان بقۆزنه‌وه و تێ بگه‌ن!
قوربانتان نه‌بم! به‌بێ زوویر بوون و ناوناتۆره داهێنان (كورد چیكلدانه‌ی بچووكه‌و داهێنه‌ری تێكشكاندنی یه‌كدییه) له یه‌كتری ئێمه (حه‌ج و به‌گی هی خۆمانه) هه‌روه‌ك رووداو ده‌ڵێ یه‌كه‌می بێ ڕكه‌به‌رین ، واته جۆری یه‌كه‌مین! ئێمه نه‌خۆشییه‌كه‌مان نه‌بووه به‌ڵكو بۆمانیان هێنا یان ئه‌وه‌ته بۆمان ده‌هێنن كه پێی ده‌ڵێن نه‌خۆشی هاورده ، نه‌گبه‌تییه‌كه له‌وه‌دایه ئێمه‌ی كورد به‌رده‌وام به هه‌موو شتێك گاڵته‌مان پێ دێت و ده‌ڵێین : فشه‌یه.
توخواكه‌تان چه‌ند كه‌س هه‌وڵی داوه له‌مێژووی پڕخه‌بات و قوربانی و ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆڕه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی دی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه وانه‌یه‌ك وه‌رگرێت و لێی تێبگات (به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت).
پاش ڕاپه‌ڕین ده‌سته‌ڵاتدارانی كورد كامیان هه‌وڵیاندا له ئازادی و دیموكراتی و په‌ڕله‌مان و ئه‌ركی سه‌رشان و هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌و مافی مرۆڤ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و بێده‌ره‌تانی ئه‌م میلله‌ته به‌سه‌ر بكاته‌وه یان شه‌ڕی ده‌روونی و نائارامی قه‌یرانه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان كه به‌رۆكی كوردی ده‌گرت بڕه‌وێنێته‌وه به‌ده‌گمه‌ن كه‌سانی گونجاو بۆ شوێنی گونجاویان داناوه تاد… یان شه‌وو رۆژیان خسته سه‌ریه‌ك و هه‌وڵیاندا بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تۆكه‌یه‌ك ؟ میلله‌ت ده‌ڵێت : هه‌وڵیان دا بۆ خۆیان .
پاش رێفراندۆم كام سه‌ركرده بوێرانه‌و (غاندی) ئاسا به‌رده‌وام هه‌وڵیاندا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه دێرینه‌ی كورد (ده‌وڵه‌تی كوردی) كه له‌م ١٠٠ ساڵه‌ی رابردوودا زێده‌ترله نیو ملیۆن كوردی نه‌گبه‌تی له‌بیرچووی كرده سووته‌مه‌نی و وه‌ك تڕی بن گۆم له‌ده‌ستمان چوون .
با ئیمڕۆشی له‌سه‌ر بێت كه یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشی به‌رۆكی پێگرتووین به‌ڵام ئێمه هه‌ر وه‌ك جاران چۆن شه‌ڕی خۆتڕێنمان كردووه (پێشمه‌رگه‌ی باش بووین) ئێستاش به كه‌للە ره‌قییه‌كه‌ی جاران و به‌رده‌وام خه‌ریكی هاوار هاوارو سه‌رچۆپی و هه‌لهه‌له‌ی عاره‌بین واده‌زانین به‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌ی خۆمان كه وه‌ك (وەژارەیەک) وه‌همێك بۆ خۆمانمان دروستكردووه‌و كه وای تێ گه‌یشتووین (هه‌موو دونیا هه‌ڵه‌یه و ترسنۆكه) هه‌رخۆمان به‌ڕاست ده‌زانین وخۆمان كردۆته سوور‌ی به‌رله‌شكری كاره‌سات و نه‌گبه‌تی و له‌ناو بردنی خۆمان به ده‌ستی خۆمان و فیتی بێگانه خۆمانی پێ فریو ده‌ده‌ین.
ئا له‌م سات و كاته‌دا زۆربه‌ی زۆرمان ڤایرۆسی كۆرۆناو دینی ئیسلامی پیرۆزی وه‌ك چێشتی مجێو‌ر تێكه‌ڵی كردووه، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی باش نییه و باشیش نابێت له‌وانه‌یه فره خراپ به‌سه‌رماندا بشكێته‌وه ئه‌و كاته گه‌ر بتوانین خۆمان له‌سه‌ر پێ بگرین ئه‌وسا ده‌بێت كاڵه‌ك به ئه‌نۆ بشكێنین له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك دیین تێكه‌ڵ به زانست و حوكم كرا كاره‌ساتی دڵته‌زێن و نه‌گبه‌تی به‌دواوه‌یه و له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت حكومه‌ت به جورئه‌ت بێت و بڕیارده‌ر بێت نه‌ك ئه‌م و ئه‌وكاریگه‌ری بكه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵگا وهه‌رزه‌كاره‌كان فریو بده‌ن و به هه‌ڵه‌دا بیابه‌ن ، گه‌رم و گووڕترین نمونه‌و به‌ڵگه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه له كوریای باشوور .
ئه‌م وڵاته یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته نمونه‌ییه پێشكه‌وتووه پیشه‌سازییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی دونیا . كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته‌وڵاته‌كه كۆمه‌ڵێكی سنوورداری دیندار بوونه هۆی تووشبوونی نزیكه‌ی ٤٠٠٠ كه‌س، كاتێك حكومه‌ت پێیزانی كارله‌كار ترازا بوو هه‌رچه‌نده دواتر سه‌ركرده ئایینیه‌كه به به‌رچاوی كامێراكانه‌وه داوای لێبوردنی له میلله‌ته‌كه‌ی كرد به‌ڵام دره‌نگ بوو له‌به‌رئه‌وه داواكاری گشتیی وڵاته‌كه سه‌ركرده‌كه‌ی تۆمه‌تباركرد به فریودان و رێگرتن له ئه‌نجامدانی كاری كارمه‌ندانی خۆپاراستن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی و بڕیاره بیده‌نه دادگا.
هاوڵاتیانی به‌رێز، ئه‌م ڤایرۆسه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هیچ دیینێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و بیروباوه‌ڕێكه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت بە ئایینی ئیسلامی پیرۆزه‌وه مزگه‌وت داخستن و نه‌مانی پرسه‌و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه تەندروستییەکان، ته‌نیا بۆ رێگرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه (له‌وشوێنانه‌دا خه‌ڵكی له پاڵ یه‌كدان، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كه‌یه) به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به چۆنییه‌تی په‌تازانی ڤایرۆسه‌كه، خۆپاراستن له ڕێگاكانی بڵاوبوونه‌وه‌و نێزیك نه‌بوونه‌وه له كه‌سانی گومان‌لێكراو یان تووشبووه‌وه . هه‌موو ئاینه‌كان جوانن به مه‌رجێك ئایین بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی یان شه‌خسی به‌كار نه‌هێنرێت ، نموونه و به‌ڵگه‌ش كۆریا بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه له ئارادایه چونكه لای خۆمان له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌یداین و ده‌بێت ئه‌و راستییه تێبگه‌ین و بزانین كه هه‌رێم ده‌وڵه‌تی چین، ئێران، ئیتالیا، كۆریاو ئیمارات نییه كه شه‌وو رۆژ به هه‌موو توانای زانستی و بودجه‌كانیانه‌وه ناتوانن رێگه له تووشبوونی هاووڵاتیانیان بگرن.
تكا ده‌كه‌م بۆ دواجار له كه‌لی شه‌یتان وه‌رنه خواره‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ن تێبگه‌ن دوژمنێكی نه‌ناسراوی نه‌بینراو له نێوماندایه خۆتان له یه‌كتری به دوور بگرن، با هه‌ركه‌س له‌شوێنی خۆیه‌وه خودا په‌رستی خۆی بكات خودا هه‌موومان ده‌بینێت پێویستی به خۆ ریزكردن، خۆ ده‌رخستن ، هاوار هاوار ، وێنه‌وگرتن و سێلڤی نییه به‌ڵكو پێویسته دڵ و ده‌روون و ویژدانی خۆتان پاك رابگرن به‌بێئه‌وه‌ی زیان به‌كه‌سانی دیی بگه‌یه‌نێت واته تووشی ڤایرۆسه‌كه‌یان بكات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه هیچ توانایه‌كی دارایی ، پسپۆری خۆپاراستن ، سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان (پرۆژه‌یه‌كه زێده‌تر له ٩ ساڵه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی كوردستان فڕێ دراوه) و ته‌نانه‌ت وكه‌لوپه‌لی پزیشكی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه (ئه‌وان خه‌ریكی شتێكی ترن) تا تووش نه‌بووین با سه‌رمان بپارێزن با خۆمان خه‌ریكی خۆپاراستنی خۆمان بین بۆئه‌وه‌ی دوایی وه‌ك (چین و ئێران) مان لێ نه‌یه‌ت خۆشه‌ویسته‌كانمان بكه‌ونه سه‌رشه‌قامه‌كان و ته‌نانه‌ت نه‌توانین لاشه‌كانیان كۆ بكه‌ینه‌وه !
د. زاهیر سۆران
پسپۆری نەخۆشییە درمییەکان و گشتییەکان – سلێمانی
٧ی مارس ٢٠٢٠