 
	…كۆرۆنا بووه پشوویه‌ك بۆ مڕۆڤایه‌تی و ژینگه ئه‌حمه‌د كامه‌ران
كۆرۆنا كۆرۆنا كۆرۆنا , ئه‌و پرسه گه‌رمه‌ی كه  له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020  وه هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه , میدیاكان و ڕۆژنامه‌كان  سه‌رجه‌میان  گه‌رمه‌ی هه‌واڵه‌كانیان ده‌رباره‌ی  ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوان و مردوان و چاكبوان  بڵاوده‌كه‌نه‌وه, له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و ڕووداوه‌كانی تری جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فه‌رامۆش كراوه ته‌نها و قسه‌و باسی گه‌رم له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا یان كۆڤید19 ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی چین بوو به‌ڵام توانی سنورێكی به‌رفراوان بشكێنێت و خۆی به‌چه‌ندین وڵات دا بگه‌یه‌نێت و ده‌ست به بینه‌قاقای به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه‌ی بنێت و كۆتایی به‌ژیانیان بهێنێت,ئه‌مه‌ش وای كرد كه تاكه ڕێگا بۆ  خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه كووشنده‌یه  بریتیه  له داخستنی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و چالاكییه‌كانی ژیانی  ڕۆژانه‌ی مڕۆڤایه‌تی, واته لێره‌وه مڕۆڤ بۆ كاتێكی نادیار پشوویه‌ك  ده‌دات له ماڵه‌كانی خۆیان و چیتر ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ركارو چالاكیه‌كانی ,  كه ئه‌م پشووه‌ش پێ ده‌گوترێت پشووی مڕۆڤایه‌تی له‌سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادا . ئه‌گه‌رچی ئه‌م پشووه له‌لایه‌كی دیكه‌وه  زیان ده‌گه‌یه‌نێت به كه‌سانی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت چوونكه كه‌سانێك هه‌ن له‌م سیسته‌مه سه‌رمایه‌داره‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌گه‌ر بۆ ڕۆژێك كارنه‌كه‌ن ئه‌وه برسیه‌تی و چه‌ندین ڕووداوی نه‌خوازراو ڕوویان تێده‌كات, وه له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا زیانی ئابووری به‌هێز به وڵاتان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی داخستنی سه‌رجه‌م كارگه‌گان و كۆمپانیاكان و وه‌ستانی جوڵه‌ی  سه‌رجه‌م جوڵكانی بازاڕ. به‌ڵام تاكه كه‌س كه له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌بێته قوربانی ئه‌وه چینی هه‌ژاره‌كه‌یه كه له‌لایه‌ك قه‌یرانی ئابووری ڕووی تێ ده‌كات و كه له‌پێشتر هه‌ژار بووه له‌ئێستادا هه‌ژارتر ده‌بێت وه له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕێی مه‌رگی خۆی بكات به ڤایرۆسی كۆرۆنا, به‌ڵام سه‌رمایه‌داران و بازرگانان زیانێكی گه‌وره و گاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ژیانیان درووست ناكات به‌هۆی زۆری سامانه‌كه‌یانه‌وه, به‌ڵام لێره‌دا تاكه ترسی ئه‌وانیش ته‌نیا ڤایرۆسی كۆرۆنایه چوونكه ئه‌م ڤایرۆسه له‌مانای وشه‌ی چینایه‌تی تێناگات و هه‌ركه‌سێكی بیه‌وێت له‌ناوی ده‌بات .
له‌دیوێكی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ین ده‌بینین  كه ژینگه‌ش  پشوویه‌كی كاتی وه‌رگرتوه  به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه , چوونكه ژینگه له كۆتایه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه به‌ولاوه گه‌وره‌ترین  هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره  كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه زۆره‌ی كه له‌لایه‌ن  مڕۆڤه‌كانه‌وه  ڕۆژانه ئه‌نجام ده‌رێت وه دیارترینیان بوونی زۆرترین ئۆتۆمبیل و چه‌ندین گارگه‌ی جۆراو جۆری گه‌وره یه كه سه‌ره‌نجام هه‌مووی ده‌بێته دووكه‌ڵێك و  ڕوبه‌ڕووی ژینگه و  ته‌ندرووستی ژیانی مڕۆڤایه‌تی  ده‌بێته‌وه.
هیوادارم به‌زووترین كات ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیداره كۆتایی بێت كه له ئه‌مڕۆدا ڕوبه‌ڕووی مڕۆڤایه‌تی بۆته‌وه به‌تایبه‌تیش بۆ چینی هه‌ژار و كرێكار .


 
			 
			 
			