ڕۆڵی باشووری كوردستان لە ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریدا-6- …ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
به‌شی شه‌شه‌م
له‌شكركێشی و ڕاپه‌ڕین به‌ره‌و هه‌رێمی ئازربایجان
به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌ی دانرابوو، ده‌بوو له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا هێزی هه‌ره گه‌وره و چه‌پۆك هاوێژ به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولقادر و هه‌مزاغا، سابڵاخ و دوایی ته‌ورێز داگیر بكات، هێزی دووه‌م به سه‌رۆكایه‌تی موحه‌مه‌د سدیقی دووه‌م كوڕی شێخ ورمێ بگرێت.هه‌رچی هێزی سێیه‌مه به‌سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه موحه‌مه‌د سه‌ید بوو، ده‌بوو ئه‌و ناوچانه بگرێت كه‌وتبوونه ڕۆژئاوای گۆماوی ورمێ، له‌وانه‌ش شاری سه‌ڵماس و خۆی، شێخ عوبه‌یدوڵڵا خۆی سه‌ركرده‌ی گشتی ئه‌م دوو هێزه‌ی دوایی بوو. سه‌رانی جوڵانه‌وه‌كه پێیان وابوو كردنی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران بهئاگردانی شۆڕش ده‌رفه‌تێكی چاك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕش پێك دێنێ، ئه‌وان ده‌یانوویست پێشه‌كی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران ڕزگار بكه‌ن و پاشان باده‌نه‌وه سه‌ر توركیا و كوردستانی لێ بسه‌ننه‌وه.
لاوازی و كه‌م ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو ئیمپڕاتۆری عوسمانی و قاجاری، هه‌لێكی له‌باری بۆ هه‌ڵگیرساندنی جوڵانه‌وه‌یه‌كی ڕزگایخوازی به‌ربڵاو به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ عوبه‌یدوڵڵای شه‌مزینی پێك هێنا، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شۆڕشدا ته‌نیا ناوچه‌ی شه‌مزینان له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی شۆڕشدا بوو، به‌ڵام هێنده‌ی پێنه چوو گڕی شۆڕش زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی توركیا و ئێرانی گرته‌وه. له پاشكۆی نامه‌یه‌كی ئیرل گرانڤێل بۆ مسته‌ر گۆشن هاتووه،”ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ئێستا 4.000 هه‌زار تقهنگی مارتینی هه‌یه كه 200 دانه‌یان ئێرانیه‌وه ئه‌وه‌ی ماوه توركیه”
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سابڵاخ به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی هه‌مزاغا كه‌وته ئازاردان و چاوترساندنی خه‌ڵكه‌كه، ئه‌وسا هه‌مزاغا بانگی ڕاست بوونه‌وه‌ی عه‌شره‌ته‌كه‌ی خۆی دا‌و داوای پشتگیری و یارمه‌تی له شێخ كرد، له مانگی ئاب دا شێخ عوبه‌یدوڵڵا هه‌زار چه‌كداری به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولقادری كوڕی نارد بۆ یارمه‌تیدانی مه‌نگوڕ، عه‌شره‌تی دڵسۆزی شێخ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا له‌سنووری ئێران په‌ڕیه‌وه، هه‌تا ده‌هات عه‌شره‌تی تر لایان ده‌دایه لای ڕاپه‌ڕینه‌كه.
شێخ عوبەیدوڵڵا پێنج هەزار كوردی سەربەقەڵەمڕەوی ڕۆم و دانیشتووی ئەو سنوورانەی بە شێخ عەبدولقادری كوڕی بچووكی خۆی و هەمزاغا و محەمەد ئاغا و عەبدوڵڵاخانی زەرزاشی لەگەڵ خستن و فەرمانی كۆكردنەوەی لەشكری كوردستان و داگیركردنی هەرێمی ئازەربایجانی پێكردن. له (20- 9- 1880) جوڵاندنی هێزه‌كانی كورد له قۆڵی یه‌كه‌م، به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ عه‌بدولقادر و هه‌مزاغای مه‌نگوڕ به‌ره‌و شنۆ و موكریان ده‌ستی پێكرد. دواتر له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هێزه‌كه گه‌شه‌ی كرد، بۆ ئه‌مه‌ش شێخ بڕیاری دا له‌كاتی شه‌ڕدا ده‌بێ گیان و ماڵی دانیشتوان پارێزراوبێ، ئابۆت كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له ته‌ورێز له 22ی كانوونی یه‌كه‌می 1880 ده‌نووسێت: ده‌ركه‌وتوه له‌شكره‌كه‌ی شێخ 30,000 كه‌سن، به‌شێكی زۆریان تفه‌نگی مارتینیان پێیه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی كه‌وتونه‌ته ڕێی پێشڕهوییهكهیان ده‌ست لێنه‌دراون و ته‌نگیان پێههڵنهچنراوه، هه‌موو ئه‌و زه‌خیره و كه‌لوپه‌له‌ی پێویستیش بووبێ شێخ به‌پاره كڕیونی.
هێزه‌كه‌ی هه‌مزاغا و شێخ عه‌بدولقادر بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر سنووری ئێرانه‌وه به‌رهه‌ڵستی بكرێت، گه‌یشته مه‌رگه‌وه‌ڕ، له‌وێش سه‌رۆكه كورده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه چوونه ڕێزی هێزه‌كه‌وه، ڕاپه‌ڕیوه‌كان ڕوویان كرده ناوچه‌ی شنۆ. هه‌مزاغای مه‌نگوڕ بووه (سوپاسالاری) ئه‌م هێزه و له (25- 27- 9- 1880ز) شاره‌كانی لاجان و شنۆ و سندوس ئازادكران.
شێخ عەبدولقادر لەڕۆژی (7)ی مانگی شەوال دا (1297ك) (13- 9- 1880ز- 22- 6- 1259 هەتاوی) هۆردوی لە شنۆ خست و حاجی وەهاب خان و عەبدوڵڵاخان و ئیبراهیم خان و ئەمیر خان سەرلەبەری سوارە و پیادەیان، خۆیان گەیاندێ و دوای دوو ڕۆژ لەوێ جوڵان و لە دوو قۆناغەڕێی مەحاڵی شڵدوز قۆناغیان گرت.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شێخ نامه‌ی بۆ كاربه‌ده‌ستانی ئێران و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپی و بێگانه‌كان نارد، ئه‌و نامه‌یه‌ی شێخ له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی ڕاپه‌ڕینه‌كه بۆ كاربه‌ده‌ستانی ئێران و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته بێگانه‌كانی نارد، سروشتی ڕاپه‌ڕینه‌كه، هۆیه‌كانی، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وری شێخ عوبه‌یدوڵڵا له‌و ڕاپه‌ڕینه ڕوون ده‌كاته‌وه و مانایه‌كی گرنگی هه‌یه. شێخ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سدا نامه‌یه‌كی بۆ حه‌مزه میرزا حیشمه‌ت وه‌لیعه‌هدی ته‌ختی ئێران نارد، به‌ڵام ئه‌و هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ی گرتن و له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌دا بۆ شای ئێران، ناسره‌دین شای قاجار (1832- 1896ز)ی ڕه‌وانه كردن بۆ تاران.
ئه‌و دوو نامه‌یه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا بۆ (كۆهرانی)ی میسینێری ئه‌مه‌ریكایی نارد له‌ورمێ، به‌ڕاستی مایه‌ی سه‌رنج لێ دانن، شێخ له‌و دوو نامه‌یه‌دا داوا له كۆهران ده‌كات كۆنسۆڵی به‌ریتانیا له ورمێ له‌و هۆیانه ئاگادار بكات، كه كورده‌كانی به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین هاندا.
شێخ عوبه‌یدوڵڵا په‌یوه‌ندیه‌كی دیبلۆماسی فراوانی ده‌ست پێكرد له‌گه‌ڵ كۆنسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و ئه‌وروپاییه‌كان، بۆ تێگه‌یاندنیان له‌مه‌به‌ستی ڕاپه‌ڕینه‌كه، گفتوگۆی نێوان شێخ و بیانیه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ئاسان ده‌كات له‌نزیكه‌وه سه‌رنج له هونه‌ر و توانای دیبلۆماسیه‌تی شێخ بده‌ین و شوناسی له‌گه‌ڵدا په‌یدا بكه‌ین.
زۆری نه‌برد ڕاپه‌ڕینه‌كه هه‌موو ناوچه‌كانی كوردی ته‌نیه‌وه، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلولدا، كورده‌كان ده‌وروبه‌ری لاجان و سه‌رده‌شتیان گرت، هێزی ڕاپه‌ڕیوه‌كان كه به‌چه‌كداری دانیشتووه‌كانی ته‌واو پڕ ببوو، بووه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی پڕ مه‌ترسی، به‌لای كه‌مه‌وه هه‌موو عه‌شره‌ته كورده‌كانی ئێران لایان دایه لای شێخ عوبه‌یدوڵڵا، له‌وانه: مه‌نگوڕ، مامه‌ش، زه‌رزا، موكری، دێبۆكری، گه‌ورك، شكاك، جاف، پیران، ئاهو(ئاگو) (له‌وانه‌یه ئاكۆ بێت)، زوودی و هی تر. له‌ماوه‌ی چه‌ند ؤرژدا هێزێكی زۆری سواره و پیاده كۆبوونه‌وه.
هه‌مزاغا هه‌وڵی دا هه‌موو سه‌رۆك هۆزه‌كان و هۆزه‌كانیان له‌ژێر ئاڵای شێخ دا كۆبكاته‌وه، هه‌وڵی زۆری له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئاغای مه‌زنی مامه‌ش و بیوك خانی گه‌وره‌ی قه‌ره پهپاخ دا ئه‌وانیش به‌شداری ڕاپه‌ڕینه‌كه ببن، محه‌مه‌د ئاغا له سابڵاخ هه‌وڵێكی زۆری دا كاربه‌ده‌ستانی عه‌جه‌م له مه‌ترسی و گه‌وره‌یی بزوتنه‌وه‌كه هوشیار بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێ له ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن، دوای ئه‌وه‌ی له‌وان نا‌ئومێد بوو، ڕاپه‌ڕینه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند، ئه‌وسا ئه‌ویش به‌ناچاری تێكه‌ڵاوبوو.
هێز و ده‌سه‌ڵاتی شێخ عوبه‌یدوڵڵا له ئێران به‌جۆرێك په‌ره‌ی سه‌ند، وای له (ئابۆت)ی كۆنسۆلی ئینگلیز كرد له ته‌ورێز، له (15)ی حوزه‌یرانی ساڵی (1880)دا به‌ترسه‌وه (تۆمسۆن) ئاگادار بكات كه: “شێخ توانی به‌شێكی گه‌وره‌ی عه‌شره‌تی شكاك به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت، ئه‌و عه‌شره‌ته‌ی جاران دۆست و جێی بڕوای شا بوو” (ئابۆت) سه‌ر كونسولی ئینگلستان له ته‌ورێز داوای لهكاربهدهستانی ئێران كرد خێرا لیوا كوبوخان له ته‌ورێزه‌وه ڕه‌وانه‌ی سهرسنووربكهن، به‌و نیازه‌ی چاوی به نوێنه‌ری عوسمانی بكه‌وێت، بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخی سه‌رسنوور له‌گه‌ڵیدا بكه‌وێته گفتوگۆ، ئابۆت ده‌نووسێت: ” له‌وه‌ش زیاتر قه‌ت حه‌ز به‌وه ناكرێت ڕێگای پێ بدرێت (واته به شێخ) هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ناو سنووره‌كانی ئێران‌دا بڵاو بكاته‌وه، ئه‌م ڕایه‌شم به كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی ده‌گه‌یه‌نم”.
به‌درێژایی مانگی ئابی ساڵی (1880) ڕووداوی وه‌ها له كوردستانی ئێران سه‌ریان ده‌رهێنا، بوونه هۆ و هانده‌ری نوێ بۆ هه‌ڵچوونی كورده‌كان، هه‌مزاغای سه‌رۆكی مه‌نگوڕی ناسراوی كورد، پاش كۆبوونه‌وه‌ی شه‌مدینان، چالاكانه كه‌وته خۆ ئاماده‌كردن، هه‌مزاغا گه‌لێك له سه‌رۆك خێڵه‌كانی تری ڕام كرد بوو لابده‌نه لای ڕاپه‌ڕینه‌كه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له شه‌مدینان بۆ پێكهێنانی ڕاپه‌ڕینه‌كه دانرا، له‌لایه‌ن گه‌لێك دانیشتووه كورده‌كانی ئێرانه‌وه په‌سند كرا‌و پێشوازی لێ كرا، كۆنسۆڵی ڕووسیا له‌وان ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند، گوایه كورده‌كان” له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه زۆریان لێ ده‌كرێت و دهڕووتێنرێنهوه سه‌ریان به‌رزكردۆته‌وه و قین دایگرتوون، ئه‌وان (كورده‌كانی ئێران) به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه پێشوازی شێخ ده‌كه‌ن و به‌ڕزگار كه‌ری داده‌نێن، هه‌موویان بگره كه‌س نه‌ماوه لانهداته لای”.
ئابۆت كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له ته‌ورێز ده‌ڵێت: كاربه‌ده‌سته ئێرانیه‌كان ناڕه‌زایی ئه‌وه ده‌رده‌بڕن چه‌ند خێڵێك لهتهڕهفی توركیادا ئه‌م كێشانه‌یان دروست كردبێ، به‌واتایه‌كی تر كۆچڕهوهكان كه دڵسۆزن بۆ شا و تاڕاده‌یه‌كیش سونین هاومهزهبهكانیان له‌وڵاتی عوسمانی‌دا كاریگه‌ریان له‌سه‌ریان هه‌یه، به‌هه‌یبه‌ت و ترسه‌وه ده‌ڕواننه شێخ عوبه‌یدوڵڵای سه‌رۆكه ڕوحیهكهیان له‌هه‌ردوو دیوی سنووره‌كه‌دا. ڕۆژنامه‌ی (وه‌قت)ی توركی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی كوردی ئێران وه‌ها ڕوون كرده‌وه كه ” كورده‌كان زوڵم و زۆرێكی زۆریان لێ ده‌كرێت و باج و سهرانیهكی زۆریان لێ ده‌سه‌نرێت”
ڕاپه‌ڕیوه‌كان بێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستیه‌كی ئه‌وتۆ بێته ڕێیان به‌ره‌و سابڵاخی شاری سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی كوردستانی ئێران كه‌وتنه‌ڕێ، موته‌سه‌ڕیفی شاره‌كه كه دیی دانیشتوانی شاره‌كه پشتگیری ڕاپه‌ڕینه‌كه ده‌كه‌ن بڕیاری دا له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕیوه‌كان بكه‌وێته گفتوگۆ، له‌ئه‌نجامدا موته‌سه‌ڕیف بڕیاری دا به‌خۆی و ده‌ست و پێوهندهكانیهوه شار به‌جێ بێڵێ و ماڵ و مڵك و چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بات، پاش ئه‌مه كورده‌كان بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ته‌قه‌ش بكه‌ن شاری سابڵاخیان گرت. ئینجا عه‌بدولقادر ناردی به‌دوای ئێلهكانی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵات تا ده‌گاته بانه و سه‌قز، داوای لێ كردن خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن، ئه‌وانیش گوێڕایه‌ڵی داواكه‌ی بوون، پاشان حكومه‌تێكی هه‌رێمی ڕێكخست، به‌دانانی حاكم بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ڕاده‌ست بوون، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوخۆی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان شێخ ده‌زگای تایبه‌تی پێكه‌وه‌نا. و موته‌سه‌ریفی بۆ شاری سابڵاخ دیاری كرد. دوای ئه‌وه له‌سابڵاخ پێشڕه‌وه‌ی كرد بۆ ڕووباری تاتاو.
پاشنیوه‌ڕۆی 2ی تشرینی یه‌كه‌می 1880 له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدولقادر و هه‌مزاغا له‌گه‌ڵ 10،000 كه‌س په‌لاماری دواب ی دابوو هێرشه‌كه سێ سه‌عات پێش ڕۆژئاوابوون كرابوو. چوار سه‌عاتی خایاندبوو، سه‌لیم خان، چهار ده‌وڵه‌ت، عه‌لی خان حاكمی مه‌راغه له‌گه‌ڵ محسن خانی به‌ختیاری دوای شه‌ڕێكی به‌رگریكارانه ناچاربوون هه‌ڵبێن.
به‌هه‌موو حیسابێك واپێده‌چێ ئێلهكوردهكان به‌فه‌رمانده‌یی شێخ عوبه‌یدوڵڵا به‌رده‌وام بن له‌چوونه پێشه‌وه‌یاندا بۆ ناوخاكی ئێران، خێڵه ئێرانیه‌كان ده‌چوون و ده‌یاندایه پاڵ هێزه‌كانی شێخ و حكومه‌تی ئێرانیش له‌شكری ده‌نارد، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بوون بتوانن به‌رامبه‌ر كورده‌كان بوه‌ستن، باڕۆن جۆمین له‌و باوهڕهدانهبوو له‌م كاته‌دا ئێرانیه‌كان بتوانن به‌ره‌نگاری كورده‌كان ببنه‌وه، ئه‌وا پێویست ناكا هێزه‌كانی ڕووسیا له‌سنوور بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌كان تێك بشكێن ئه‌وا بارودۆكه مه‌ترسیدار ده‌بێت.
زۆری نه‌برد هێزه‌كانی كورد گه‌یشتنه ته‌ورێز، ئه‌م گورج و گۆڵی و چالاكیه‌ی كورد نواندی و ئه‌و نزیك بوونه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه له ته‌ورێز، شاره‌كه‌ی تۆقاند، خه‌ڵكی شاره‌كه كه‌وتنه خۆیان و ده‌ستیان كرد به قایمكاری كردن، كونسوڵخانه بێگانه‌كان خێرا كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفه‌كانیان، به‌و نیازه‌ی ده‌ربازیان بكه‌ن، هه‌ر ئه‌و ترس و په‌ژاره بوونه په‌كی چالاكی و گۆسته و هه‌واڵ گه‌یاندنی خست.
به‌وته‌ی په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی (تایمس) سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كورد له‌به‌ر ئه‌وه بوو، دانیشتووه كورده‌كانی وڵاته‌كه به‌چاوی ڕزگاركه‌ر سه‌یری شێخ عوبه‌یدوڵڵایان ده‌كرد، له‌ڕۆژانی بهیهكاچووندا له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانیه‌كانی سه‌ر سنووردا، نه‌جارێك و نه دوو ڕووی دا سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی سوپای ئێران هه‌ڵ ده‌هاتن و ده‌چوونه ڕیزی ڕاپهڕیوهكانهوه.
له‌و ڕۆژانه‌ی هێزه‌كانی كورد به‌ره‌و ناوچه‌كانی كورد و ئێران كشان، شێخ عه‌بدولقادر هه‌میشه ئه‌وه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه نابێ هێزه‌كانی كورد ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ژیان و ماڵ و موڵكی خه‌ڵكه‌كه، هاونیشتمانه ڕووسه‌كان ئه‌وانه‌ی له ئێران ده‌ژیان سوودیان له‌م بانگه‌وازه‌ی شێخ عه‌بدولقادر دی، (شولژێڤسكی) مووچه‌خۆری ڕووس له‌ته‌ورێز، لهبیرهوهریهكهیدا له (20)ی تشرینی دووه‌می ساڵی (1880)دا نووسیویه‌تی ده‌ڵێت: “ئهریتۆن نه‌زار به‌گ (هاونیشتمانێكی ڕووس) به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه له سابڵاخ بووه، چه‌ند جار شێخ عه‌بدولقادری دیوه، شێخ چه‌ند كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا نارد بۆ ئه‌وه‌ی عه‌مباره‌كانی هاونیشتمانه ڕووسه‌كان له‌شار له ده‌ستدرێژی بپارێزن، داواشی لێ كرد ئه‌گه‌ر هاتوو هێزه‌كان پێویستیان به‌گه‌نم و جۆ بوو ئه‌وه پێیان بفرۆشێت و پسوله‌یان لێوه‌رگرێت”.
ماویه‌تی …….