
له ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
هاوشێوه‌ی هه‌موو گه‌لانی جیهان,گه‌لی كوردیش سه‌ڕه‌رای ئه‌و داگیركاری و چه‌وساندنه‌وانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌درا, به‌ڵام توانی ببێته خاوه‌ن ده‌نگێكی ئازاد له رێگای دامه‌زراندنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیه‌وه , كه بۆیه‌كه‌م جار له22ی نیسانی ساڵی 1898 له‌شاری قاهیره , له‌لایه‌ن میدحه‌ت به‌درخان و جه‌لاله‌دین به‌درخانه‌وه یه‌كه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (كوردستان) چاپ كرا, كه به دامه‌زراندنی ئه‌و رۆژنامه‌یه بووه ده‌رگایه‌ك بۆ فراوانبوونی كاری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له كوردستان, ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركه‌ران بوو له‌و كاته‌دا به‌ڵام توانی ببێته ده‌نگێكی گه‌وره بۆ گه‌لی كورد و ئازاره‌كانی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا.
هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و پێشكه‌وتنی رۆژنامه‌ی كوردی له ئه‌مڕۆدا , به‌ڵام رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر و ده‌ستگیركردان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانه‌وه, ئه‌گه‌ر چی له‌باشووری كوردستان ساڵانێكی زۆره خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی خۆیه له‌به‌ڕێوبه‌ردنی كاروباره‌كانی دا , به‌ڵام نه‌توانراوه هه‌تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نووسان فه‌راهه‌م بكرێت, كه ئه‌مه‌ش رۆژ به‌دوای رۆژ كاری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كه‌وێته ژێر هێلی مه‌ترسیه‌وه , به‌تایبه‌تی بۆ رۆژنامه‌نووسانی ئازادی خواز ,كه وا ده‌كات ئه‌و ئازادی خوازانه ده‌نگیان كپ بكرێته‌وه و, چیتر ده‌نگیان به ئازادی به‌رز نه‌كه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ناداپه‌روه‌ریه‌ك كه ده‌یبینن.