شیعری كوردی و سته‌می سیاسی! … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
()
به‌درێژایی مێژوو، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌میشه له‌پاڵ داگیركاری سیاسی وجینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یی، ڕووبه‌ڕووی داگیركاری فه‌رهه‌نگی و كلتووریش بۆته‌وه.
له‌وسۆنگه‌یه‌شه‌وه‌هه‌میشه دوژمنانی ئێمه‌هه‌وڵی له‌نێوبردن، یاخود بێ بههاكردن، یانیش توانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی كوردی‌یان داوه له‌بۆته‌ی فه‌رهه‌نگی ناسیۆنالیزمییانه‌ی خۆیان. ناونانی كوردبهتوركه كێوییه‌كان، به‌ئاگرپه‌رست، ناساندن ونیشاندانی زمانی كوردی به‌زمانی فارسی وعه‌ره‌بی، وێناكردنی شیعری كلاسیكی كوردی بهلاساییكردنهوهو پاشماوه‌ی شیعری فارسی وعه‌ره‌بی، ته‌ماشاكردنی نوێخوازو داهێنه‌رێكی وه‌ك(گۆران)ی شاعیر بهلاساییكهرهوهی شاعیرانی وه‌كو شیلی وجۆن كیتس و سه‌دان نموونه‌ی تر، ئاستی شۆفێنیزمی ئه‌و نه‌ته‌وانه به‌رامبه‌ربه فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ی كورددهردهخات. چونكه بێگومان كاتێ نه‌ته‌وه ده‌كه‌وێته به‌رشاڵاوی داگیركاری، ئه‌وا پرۆسه‌ی له‌نێوبردنی كه‌سیه‌تی كورد‌و تێكشكاندنیشی پیاده ده‌كێت. ئهگهردوژمنانی كوردنهیانتوانیبێت كۆی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌نێوبه‌رن، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی دیكهههوڵی ڕووخاندنی مرۆڤی كورد‌و بهنامۆكردنیان داوه له‌ئاست سیما‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خۆی.به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه ڕه‌گی خۆبه‌كه‌مزانین له‌ئاست ئه‌وانی تردا، له‌ناخ و هزری مرۆڤی كورد بڕوێنن.به‌داخه‌وه دوژمنان له‌وه‌دا تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆرسهركهوتووبوونه. هه‌میشه سیما نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌شێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی گه‌لانن له‌یه‌كتری.
ئهوسیمایانه كه‌فه‌رهه‌نگ و زمان، كلتوور‌و داب ونه‌ریت، ئه‌ده‌بی سه‌رزاره‌كی و نووسراو پێكدێننن، به‌خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دائه‌نرێن. سنووری نێوان نه‌ته‌وه‌كانی دنیا چه‌ند كاڵبێته‌وه،گلۆبالیزم چه‌ند بهههژموونهوه گه‌لان بته‌نێته‌وه، هێشتا ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خۆ جیاكردنه‌وه له‌ئه‌وانی تر، جێی شانازی نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤه‌كانه. له یارییه‌كانی جامی جیهانیدا، كێ كرواتییهكی بینی حه‌زبكات وڵاته‌كه‌ی بدۆڕێت و فهرهنسابباتهوه؟ كه‌س هاووڵاتییه‌كی به‌ناسنامه به‌لجیكی بینی حه‌زبكات ئینگلترا له‌وان بباته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، سنووری نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئهوروپاچهندین ساڵه نهماوهومرۆڤ ده‌توانێت چه‌ندین وڵات ببڕێت به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه. به‌ڵام كهپرسهكه دێته سهرنهتهوهو نیشتمان، ماكه‌كانی نه‌ته‌وه، ئیدی ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵگری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كانی خۆیانن. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌سه‌دان ساڵه قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه، ئاڵا‌و خاك و زمان و فه‌رهه‌نگی خۆی هه‌یه،به‌وشێوه‌یه بڕوانێتهناسنامه، ده‌بێ بۆئێمه‌ی بێ گه‌ل و خاك چۆن بێت؟ ده‌بێ چه‌ند په‌یوه‌ست بین به‌زمانی كوردی، كه‌به‌درێژایی مێژووكوردی لهسڕینهوهونهمان پاراستووه. له‌ڕاستیدا كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب وكلتووری نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خۆیه‌تی. ئه‌ده‌بی كوردی و فه‌رهه‌نگی كوردی، هیچی له‌نه‌ته‌وه‌كانی دنیاكهمتر نییه.
جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وان ده‌وڵه‌تییان هه‌یه‌و ئێمه نا. شیعر‌و ژانره‌كانی دیكه‌ی كوردی له‌ڕووی مانا،چێژ، ناوهڕۆك و په‌یام،هیچی له‌نووسه‌رانی دیكه‌ی دنیا كه‌متر نییه. به‌ڵام كه‌نه‌توانراوه ئهوسهرمایه فه‌رهه‌نگییه ببینرێت وبهدنیا بناسرێت له‌به‌رئه‌وه‌یه ههمیشهژێردهستهی داگیركه‌ره‌كان بووینه. ئه‌وانیش وێرای هه‌وڵدان بۆ به‌كه‌م ناساندنی ئه‌وفه‌رهه‌نگه، هاوكات هه‌وڵی لهنێوبردنیشیان داوه.كه‌ئه‌ده‌بی كوردی یاخود شیعری كوردی به‌جیهانی نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه نییهكورد داهێنه‌ری نییه، شاعیری به‌توانای نییه،عه‌ره‌به‌كان یاخود توركه‌كان هه‌یانه،به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه‌ئه‌و شاعیرهبهناسنامه كورده. كوردیش ده‌وڵه‌تی نییه، كهواتهخاوهنی هیچ شتێك نییه.
كه محمود ده‌روێش له‌سه‌رئاستی جیهان ده‌بێته ناو، به‌بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك له‌به‌رئه‌وه نییه كه‌له شێركۆ بێكه‌س جواننووسترو به‌تواناتره. به‌پێچه‌وانه‌وه چونكه ئه‌میان فه‌له‌ستینییه، ئه‌میشییان كورد. جیهان هاوسۆزه له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین، به‌ڵام له‌ئاست توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ویژدانی مردووه.
ئهگهرناخوێنهردهتوانێ بۆڕاستی قسه‌كانی من، شیعری هه‌ردوو شاعیرلهئاستی بونیادی ده‌قی شیعری به‌راورد بكات.به‌جیهانیبوون به‌خه‌ڵاتی گه‌وره‌و به‌هادارنییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌مێژوو،به‌ڕابردوو هه‌یه. تائێستا فارسه‌كان خه‌ڵاتی نۆبَلیان نه‌بردۆته‌وه. تۆ بڵێی فارسه‌كان كهپێنچ هه‌زار ساڵهخاوهنی فه‌رهه‌نگن نوسه‌رێكی شایسته به‌و خه‌ڵاته‌یان نه‌بێت؟ به‌ڵام گیتارژهنێك ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرێت.یاخود نووسه‌رێكی نهناسراوو پهراوێزكراوی چینی ئه‌و خه‌ڵاته وه‌رگرێت.مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی به‌جیهانی بوو،ئیدی داهێنه‌ره.
ئه‌مه زۆرجارپهیوهسته به‌پرسی سیاسی و ململانێی سیاسییه‌وه. كهشاعیرانی كورد له‌سه‌رئاستی دنیادا به‌جیهانی نه‌بوونه، له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه نییه تێكستی جوان، داهێنه‌رانه‌و جیهانییانه‌یان نه‌بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ئهمهپهیوهندی بهوستهمهسیاسی ومێژووییه‌وه ههیهكهلهكوردكراوه.
كوردئهگهرژێردهستهی دوژمنان نه‌بووایه، خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت،ئاڵاونیشتمانی خۆی بووایه،دڵنیام ئێستانووسهرانی له ئاست نووسه‌رانی دنیادهبوون. ئه‌ده‌بی كوردی كهزهمینهی ئه‌وه‌ی لهبهردهمدانهبووهببێته ئه‌ده‌بێكی جیهانی، لهلایهكهوهبههۆكاری سیاسی و داگیركاری بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه هه‌بووه كهههوڵمانهداوه تێكستی نووسه‌رانی كورد له‌ڕێی وه‌رگێڕانه‌وه به‌دنیا بناسێنین.به‌تایبه‌تیش له‌قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕیندا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێنه‌ری كوردچونكه نه‌یتوانیوه به‌زمانی دایك به‌رهه‌می نووسه‌رانی دنیابخوێنێتهوه به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێنه‌ری كورد، ته‌نها زمانی كوردی ده‌زانن، ئیدی له‌ڕووبه‌رێكی كه‌مدا ئاشنای ئه‌ده‌بی جیهانی بووه. یاخود واهه‌ست ده‌كات كهشاعیرانی دنیا داهێنهرتربوونه له‌شاعیرانی كورد، بۆیه ئه‌وانه شوناسی جیهانیبوونیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام شاعیرێكی كورد ته‌نها له‌ئاست جوگرافیاكه‌ی خۆی ناسراوه.ئه‌وه‌شی كهوهرگێردراوه ڕه‌نگه به‌رهه‌می نووسه‌رانێكی دیاریكراوبێت بۆنموونه وه‌ك:( سوهراپ و فروخ) له ئه‌ده‌بی فارسی.
ئیدی ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌خوێنه‌ری كورد، له‌ڕووبه‌رێكی بچو‌وكدا ئاشنای شیعری جیهانی ببێت. له‌وماوانه‌ی ڕابردوودا، چه‌ندان كۆمه‌ڵه شیعری بیانیم به‌زمانی كوردی خوێندنه‌وه، كه‌له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه‌كانی ئێمه‌وه وه‌رگێردرابوون. ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعرانه بژارده‌ی شیعری جیهانی بوون له‌ئه‌ده‌بی فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وعه‌ره‌بی و ڕوسی وزۆر نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ش.
كاتێك ئه‌و شیعرانه‌م به‌زمانی كوردی خوێندنه‌وه، له‌به‌شێكی هه‌ره‌زۆریان گه‌یشتمه ئه‌وبڕوایه‌ی كه‌شیعری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دنیا له‌ڕووی فۆڕم، گوتاری شیعری و په‌یامی شیعریانه‌وه، له‌شیعری كوردی جوانتر‌و به‌چێژتر نین.
به‌گشتی شیعره‌كان ساده‌ن، له‌ڕووی ناوه‌رۆك و وێنه‌ی هونه‌رییه‌وه داهێنانێكی ئه‌وتۆیان تێدا نییه، هونهریترلهشیعری كوردی. به‌ڵام كه‌شیعری ئه‌وان به‌جیهانی بوونه‌و شیعری كوردیش ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت ماوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه‌كورد ده‌وڵه‌تی نه‌بووه. سته‌می سیاسی لێكراوه. سته‌مێك هه‌رته‌نها خاك و نیشتمانی نه‌گرتۆته‌وه، بهڵكوئهدهب و فه‌رهه‌نگیشی گرتۆته‌وه.چونكه سته‌می سیاسی له‌كورد ده‌كرێت، ئیدی سته‌می فه‌رهه‌نگیشی لێده‌كرێت.
كاتێك ئه‌زموونی شیعری ئه‌و شاعیرانه به‌راورد ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ شیعری كوردی، ڕه‌نگه جیاكارییه‌كی ئه‌و تۆ نه‌بینین.به پێچه‌وانه‌وه ئهگهرئهزموونی شاعیرانی كوردیش وه‌ربگێڕدرێته سه‌رزمانه ناسراوه‌كانی دنیا، ئیدی خوێنه‌رانیش د‌رك به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌كوردیش شیعری جوان و شاعیری به‌توانای هه‌یه.بۆ نموونه:(ژاك برێڤه‌ر) كه‌یه‌كێكه له ناسراوترین شاعیرانی دنیاله كۆپله شیعرێكدا ده‌ڵێت:_
قاوه‌كه‌ی كرده ناو فنجانهكهوه..
شیره‌كه‌ی كرده ناو قاوه‌كه‌وه..
شه‌كری كرده شیر‌و قاوه‌كه‌وه..
بهكهوچكێك تێكیدا..
ئهگهرخوێنهر به‌وردی ئهوكۆپڵه شیعریه بخوێنێته‌وه، به‌رهیچ ئستاتیكاو ناوه‌ڕۆكێكی جوان ده‌كه‌وێت؟ بونیادی زمان لهودهقهدا هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ بونیادی زمانی ئاسایی هه‌یه؟ كام وێنه‌ی شیعریانه‌ی جوان لهوكۆپڵهیهدا ههیهچێژ شیعری بهخوێنهربدات؟. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا نموونه‌یه‌كی كورت له‌شیعری (شێركۆ بێكه‌س) دێنینه‌وه. كاتێ له‌شیعرێكیدا ده‌ڵێت:_
ئه‌گه‌ر له‌ناو شیعره‌كانما گوڵ ده‌راوێژنه ده‌ره‌وه..
لهچواروهرزوهرزێكم ئه‌مرێ..
گه‌ر یار بێننه ده‌ره‌وه..دووانم ئه‌مرن..
گه‌ر نان بێننه ده‌ره‌وه… سێیانم ئه‌مرن..
گهرئازادی بێننه‌ده‌ره‌وه..ساڵم ئه‌مرێ و خۆشم ده‌مرم…
ههردوودهقهكه له‌ئاستی زمان و فۆڕمدا ساده‌ن. وشه‌كان ئاسان و ناسراون. به‌ڵام له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه خوێنهردهتوانێ سه‌رنج بدات كه شێركۆ چ وێنه‌یه‌كی شیعرییانه‌ی پڕمانای له‌ڕێگه‌ی ئهوزمانه ساده‌ییه‌وه به‌رجه‌سته كردووه.
شاعیرچ به‌هایه‌كی به‌چه‌مكی ئازادی داوه. بێگومان ئێمه ده‌زانین ده‌قێك به‌ته‌نها نابێته پێوه‌ر بۆبهراورد كردنی ئه‌زموونی شیعری شاعیرێكی جیهانی به‌شاعیرێكی كورد( له‌داهاتوودا زۆرتركارلهسهرئهوبهراوردكارییانه ده‌كه‌ین). به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی شیعرییانه‌ی ورد بكرێت، ئه‌وكات ڕه‌نگه له‌ڕووی بونیادی شیعرییه‌وه خوێنه‌ر د‌رك به جیاوازی زۆرتر بكات.كه ده‌رفه‌تی ئه‌و به‌راوردكارییه له نێوان ئه‌زموونی شیعری كوردی و شیعری جیهانی نه‌ڕه‌خساوه، وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان پێكردلهبهر ئه‌وه بووه‌كه خوێنه‌ری كورد نه‌یتوانیوه به‌زمانی كوردی ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی دنیا بخوێنێته‌وه. به‌هه‌مان شێوه شیعری كوردیش وه‌ك پێویست وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته سه‌رزمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دنیا.بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری بیانیش بزانێت له‌ئه‌ده‌بی كوردی و شیعری كوردی شاعیری داهێنه‌رو بهتواناههن، كه‌هیچیان له‌شاعیرانی دنیا كه‌متر نییه. وه‌لێ به‌داخه‌وه ئێمه باجی بێ ده‌وڵه‌تی، سته‌می سیاسی و مێژوویی ده‌ده‌ین..
تێبینی:_
*خوێنه‌رده‌توانێت بۆئاشنابوون به‌شیعری جیهانی كتێبی(هه‌موو شه‌وێك وهرهلام) بخوێنێته‌وه، كهبژاردهیهكه له‌شیعری جیهانی وئازاد به‌رزنجی له‌و ماوانه‌ی ڕابردوودا وه‌ریگێڕاوه..
*له ڕۆژنامه‌ی(هه‌واڵ) ژماره(762)ی ڕۆژی 8-9-2018بڵاوكراوه‌ته‌وه…