هه‌ڵبژاردن و داسه‌پاندن ! … عه‌بدوڵا ساڵح
سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵی درێژه‌دان ومانه‌وه‌ی خۆیه‌تی وه‌ك دوا سیستمی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی. له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا په‌نای بردۆته به‌ر دڕندانه‌ترین شێوازی به‌رده‌وام بوون كه خۆی له ( نیولیبرالیزم ) دا ده‌بینێته‌وه . ئه‌م جۆره له‌سیستم شتێك به‌ناوی كه‌رتی گشتیه‌وه ناهێلێ و هه‌موی ده‌كاته كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌لێنی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار فراوان و فراوانتر ده‌كا، په‌لامارێكی دڕندانه‌تره نه‌ك ته‌نیا بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش به‌پله‌ی یه‌كه‌م ، بگره توێژاڵه مامناوه‌ندیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه تا وورده وورده سه‌رمایه و داهات له‌ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كی كه‌مدا كۆ ده‌كاته‌وه باجه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵ، له‌ئه‌نجامدا و له‌درێژه‌ی ئه‌م مودێله له حوكمڕانی، به‌ناچاری پێكدادان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه دێته‌كایه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كانی فه‌ره‌نسا كه له‌بنه‌ره‌تدا دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه ، نمونه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌م پێكدادانه‌یه .
له نیولیبرالیزمدا ده‌وڵه‌ت جگه له چاودێریكردنی ئه‌م پێكدادانه‌و ئه‌م په‌لاماره و دواتر ڕاگرتنی ئه‌و سیستمه ئابوریه به‌قازانجی سه‌رمایه‌داره زه‌به‌لاحه‌كان وه له كاتی پێویستدا به‌كارهێنانی هێزبۆ ئه‌ومه‌به‌سته، ده‌ورێكی دیكه‌ی نیه، وورده وورده شانخاڵی ده‌كاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو به‌رپرسیاره‌تیه‌ك له‌ئاست كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی له سێكته‌ره خزمه‌تگوزاریه‌كانداو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه .
ئه‌م ژێر خانه ئابوریه‌ی كۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی به دواكه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرێن ( جیهانی سێیه‌م )، جۆرێك سه‌رخان و جۆرێك له سیستمی حوكمڕانی ده‌خوازێ كه داسه‌پاو ویه‌كده‌ست بێت، به‌ڵام نه‌ك له‌ڕێگای كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیه‌وه كه دواترحوكمێكی دیكتاتۆری تاكه كه‌سی بسه‌پێنێ وه‌ك له چه‌رخی بیسته‌مدا له‌زۆرێك له‌و وڵاتانه ڕویاندا، به‌ڵكو بۆ گه‌یشتن به هه‌مان مه‌به‌ست ده‌بێ په‌نا ببرێته به‌ر هه‌ڵبژاردن و دروست كردنی به‌ناو(ده‌وڵه‌تی موئه‌سه‌سات)! واته یه‌ك ده‌ست بوون و هێنانه‌كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری داسه‌پاو به‌ڵام له‌ڕێگای ده‌نگدانی گشتی وهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه، ووڵاتی میسر وه‌ك نموونه.
كوردستانی ئێمه‌ش به‌ده‌ر نیه له‌م هاوكێشه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌جۆرێك حوكمڕانی تێدا ده‌كرێ كه نمونه‌كه‌ی زۆر ده‌گمه‌نه . حوكمڕانیه‌ك كه په‌رله‌مان و( ده‌وڵه‌ته موئه‌سه‌ساته‌كه‌ی ) ده‌بێ له‌دوولاوه شه‌رعیه‌تیان پێبدرێ ، یه‌كه‌م به ده‌نگدانی گشتی خه‌ڵك و دووه‌میش ، كه ئه‌ویان چاره‌نوس سازه، شه‌رعیه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وده‌سته‌و تاقمانه كه له بناغه‌وه داسه‌پاون شه‌رعیه‌تیان له ڕێگای لوله‌ی تفه‌نگی شاخه‌وه وه‌رگرتوه حه‌قیان داوه به‌خۆیان كه به‌ڕاست و چه‌پ لێده‌ن !! ئه‌وه‌تا بۆ چوار مانگ ده‌چێ هه‌ڵبژاردنێك كراوه ، به‌هه‌موو ته‌زویراتێكه‌وه، په‌رله‌مانێك هه‌ڵبژێردراوه كه گوایه ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بێ، به‌ڵام له‌ولاوه هه‌ندێك ده‌زگای هه‌ڵنه‌بژێردراو و داسه‌پاو كایه‌كه‌یان گرتۆته ده‌ست و ئه‌وان ده‌بێ ( ڕوح ) بكه‌ن به‌به‌رئه‌و په‌رله‌مانه‌ی فڕی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه نیه وله بنه‌ڕه‌تدا دارده‌ستی هێزه داسه‌پێنراوه‌كانه بۆیه چاوه‌ڕێی ئه‌وانه ئاوی زیندوكه‌ره‌وه‌ی بده‌نێ !
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كوردستان نه‌ك ته‌نیا ده‌گمه‌نه به‌ڵكو زۆر به‌ئاشكرا پێمان ده‌ڵێ چاره‌نوسی هه‌موو كۆمه‌ڵگا به‌نده به گفت‌و گۆی نێوان كه‌سانێكه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌زگا داسه‌پاوانه ده‌كه‌ن ، كه‌سانێك كه‌فڕیان به‌سه‌ر دواكه‌وتوترین سیستمی حوكمڕانیشه‌وه نیه !
هێزه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری ئه‌م خه‌رمانه، ئه‌وانه‌ی پێشتر ناوی ئۆپۆزسیۆنیان له خۆیان نابوو ، چاوه‌ڕێ ( ڕه‌حمه‌تی ) خاوه‌ن خه‌رمانن چنگێكیان بۆ فڕێ‌دا .
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تریش له هه‌موو ئه‌م شانۆگه‌ریه، ئه‌وه‌یه كه نه‌ك ڕۆژانه بگره هه‌موو سه‌عاتێك به‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌وه نمایشده‌كرێ، خۆخزاندنه ژێر په‌رده‌ی ( كوردایه‌تی وبه‌رژه‌وه‌ندی كورد ) ه ! وبۆشیان ده‌چێته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له سیاسه‌ته چاره‌نوس سازه‌كانیشدا هه‌ندێك له‌و هێزانه‌ی كه‌خۆیان به‌چه‌پ ده‌زانن له دوا فارغۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌واندا خۆیان هه‌ڵده‌واسن ! ڕیفراندۆمه‌كه شكستخواردوه‌كه‌ی ئه‌م دواییه وه‌ك نموونه .
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌م كایه گاڵته‌جاریه‌دا، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانن، كه گوایه كارتی ده‌نگی جه‌ماوه‌ریان پێ یه ونوێنه‌ری ئه‌وانن و شه‌رعیه‌تیان له‌وان وه‌رگرتوه!! به‌ڵام ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ و بێئیراده چاوه‌ڕێن تا شه‌رعیه‌تی دووه‌م ده‌رگای په‌رله‌مانیان بۆ ده‌كاته‌وه‌و له‌ژێر سایه‌ی (لوتف و مه‌رحه‌مه‌تی) ئه‌واندا بچنه سه‌ركورسیه‌كانیان !
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئێكسپایه‌ر بووه به خۆی و هه‌موو دام و ده‌زگاكانیه‌وه ، دوور و نزیك ، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌وه نیه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌م ڕاستیه باشتر خۆی ئاشكرا ده‌كا، هه‌ربۆیه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه پێویستی به سیستمێكه كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی تیادا پیاده‌بكرێ دام و ده‌زگاكانی هه‌ڵبژێردراوی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر بن ، كه‌ره‌سته‌ی به‌دیهێنانی ئه‌م سیستمه هه‌ر ئێستا بوونی هه‌یه به‌ڵام چاوه‌ڕێ ماتۆڕی به‌گه‌ڕ خستنیه‌تی.
عه‌بدوڵا ساڵح
18 / 2 / 2019