ناخۆشی له‌پاش ناخۆشی… ئه‌ی كه‌ی خۆشی دێت؟ … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
هه‌ركاتێك ناوی مڕۆڤ و مڕۆڤایه‌تی ده‌هێنرێت, راسته‌وخۆ له‌پاڵی دا دوو ده‌سته‌واژه‌ی گرنگیش دێته ئاراوه كه ژیانی مڕۆڤه‌كانی تێدا به‌ند كراوه, ئه‌ویش خۆشیه‌كان و ناخۆشیه‌كانه, واته مڕۆڤ به درێژایی ته‌مه‌نی كه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا ژیان به‌ڕی ده‌كات, به‌رده‌وام له‌ده‌وری دووبازنه‌دا ده‌خولێته‌وه , كه ئه‌ویش بازنه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ریه, له‌گه‌ڵ بازنه‌ی ناخۆشی و نائارامیه, كه‌چی زۆر جار هه‌یه مڕۆڤانێك به‌درێژایی ته‌مه‌نیان ته‌نیا له بازنه‌ی خۆشی دا ده‌ژین هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ماڵئاوایی ده‌كه‌ن, ره‌نگه جار به‌جارێك بكه‌ونه ناو بازنه‌یه‌كی بچووكی ناخۆشیه‌وه به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و بازنه‌یه دێنه ده‌ره‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بازنكه‌ی خۆیان كه ئه‌ویش خۆشی و ئارامیه‌كه‌یانه, له پاڵ ئه‌وه‌دا مڕۆڤانێكی زۆر هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا به‌رده‌وام هه‌موو چرك ه‌ساتێكیان له ناخۆشی و نائارامی دایه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین دڵه‌ڕاوكێ دا, ئه‌گه‌رچی ئه‌و مڕۆڤانه به‌درێژایی ته‌مه‌نیان ته‌نیا له فرسه‌تێكدا ده‌كه‌نه بازنه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ریه‌وه , به‌ڵام ئه‌و خۆشیه‌یان بۆ هه‌تا هه‌تایه نابێت و دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بازنه ناخۆشه‌كه‌ی ژیانی خۆیان , كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێك نه‌هێشتنی دادپه‌روه‌ری له‌نێوان مڕۆڤه‌كان دا.
سه‌باره‌ت به‌بازنه‌ی خۆشی و ناخۆشی دا ئه‌گه‌ر بێت و گه‌لێك به‌نموونه بهێنینه‌وه كه ئه‌ویش گه‌لی كورده, كه به‌رده‌وام ئه‌م گه‌له له‌هه‌موو روویه‌كی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی دا به درێژایی مێژووی خۆیدا, كه‌چی به‌رده‌وام خۆیان له‌نێو بازنه‌ی ناخۆشی ونا ئارامی دا بینیوه‌ته‌وه, هه‌رچه‌نده له‌كۆتایه‌كانی ساڵی 2019 گه‌لی كورد ئاواتی ئه‌وه‌ی خواست كه ئیتر كۆتایی به‌سه‌رجه‌م ئه‌و ناخۆشیانه بهێنرێت كه له‌ساڵانی رابردوودا به‌سه‌ریان داهات كه تێیدا مووچه‌كانیان پاشكه‌وت كرا و له‌لایه‌كی تره جه‌نگ رووی دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین فشاری ده‌روونی دیكه‌دا… , به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌موویان وتیان له‌پاش هه‌موو ناخۆشیه‌ك خۆشیه‌كی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه, به‌ڵام ئیتر په‌نده بۆ ئێستا باوی نه‌ماوه , چوونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی 2020 وه خه‌ڵكی ترسیان له‌هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێك هه‌بوو له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران دا به‌هۆی سه‌ختی گرژیه‌كانیان دا, كه‌چی جه‌نگه رووی نه‌دا, به‌ڵام له‌پاش ئه‌وه‌دا , جیهان كه‌وته ژێر ڤایرۆسێكی كووشنده‌وه كه به‌ناوی كۆڤید 19 وه(كۆرۆنا) كه به‌هه‌زاران خه‌ڵكی كووشت , هه‌ڵبه‌ته هه‌رێمی كوردستانیش بێ به‌ش نه‌بووه له‌م ڤایرۆسه كووشنده‌یه به‌ڵان ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشیه كه نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوببێته‌وه به‌ناو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دا, به‌ڵام ئه‌مه‌ش بووه گه‌وره‌ترین ناخۆشی بۆ جیهان و به‌تایبه‌تیش بۆ گه‌لی كورد كه له چاوه‌ڕوانی ساڵێكی خۆشی و ئارامی دابوون به‌ڵأم پێچه‌وانه‌كه‌ی بوو, جیاوازتر له له‌م ڤایرۆسه دابه‌زینی نه‌وتیش بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كورستان دووباره مه‌ترسیدارترین ناخۆشیه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته دواكه‌وتن و بێ چاره‌نووس كردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دا, له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن حكومه‌تێكی چاكساز و دادپه‌روه‌ر نیه هه‌تاوه‌كو ئێستا كه بێت و به‌ڵێنی نه‌فه‌وتانی مووچه بدات به‌هاوڵاتیه‌كانی خۆی له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا, ئیتر ئه‌مانه چه‌ندین ناخۆشی دیكه …به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا جێگای تێبینیه ئه‌وه‌یه كه دووباره گه‌لی كورد ئاوات ده‌خوازێت كه ساڵی 2021 بۆی ساڵێكی پڕ له‌خۆشی و ئارامی دا بێت و چیتر نه‌كه‌ونه ناو بازنه‌ی ناخۆشیه‌كان دا , بۆیه ده‌بێت له ئێستاوه چاوه‌ڕێی ساڵێكی تردا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه جارێكی تر ده‌كه‌وینه ناو بازنه‌یه‌كی قولتری ناخۆشی , یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌كه‌وینه نێو بانه‌یه‌كی پڕاو پڕ له خۆشی و ئارامی دا كه هه‌رگیز له‌و بازنه‌یه ده‌رناچین.