 
	ئایەتەکانی سروشت … مەحمود عەبدوڵڵا
 ئایەتەکانی  سروشت شتێکن کە ئێمە دەتوانین بە بێ ئاینیش بیانبینین و بیانخوێنینەوە  ۰ هیچ معجیزەیەک گەورەترنییە لەسروشت ،  بەڵام ئەو معجیزانەی سروشت کاتێک تەرجەمەی ناو دەقەکان دەکرێن هانی بیرکردنەوە نادەن  ۰ دەبن بە وشە و دەنگ وشک وبێتام و تێکەڵ بە مەرگ دۆستی دەکرێن   ۰
 سروشت تاکە پێغەمبەری مرۆڤە  کە دەشێت خودا لە ڕێگەیەوە پەیوەندی بەمرۆڤەوە بکات   ۰ سروشت تاکە کتێبی خودا و تاکە نامەی پەروەرێنە  بۆگشت مەخلوقی سەرزەوی   ۰   ساکارترین ئاینی سەرجەم مرۆڤایەتییە  ۰  خودا تەنیا بەزمانی سروشت لەگەڵ مرۆڤ دەدوێت   ۰  زمانی خودا نە عیبرییە ،  نە عەرەبی نەهیندی و نەیۆنانی ۰ تاکە ئامرازێکە کە چەواشەکارنییە و ڕێ لە پێش تەفسیری درۆزنانە ناکاتەوە   ۰  بەڵێ زمانی ئاینەکان زمانی قەومەکانە   ،  بەڵام زمانی خودا زمانی سروشتە  ۰  تاکە زمانێکە کە سەر جەم مرۆڤایەتی لێی تێدەگات ۰ دەبێت بۆ پەیوەندی کردن بەخالقەوە لە ڕێگەی نامرۆڤەوە پەیوەندی پێوە بکەین  ،  خودا لەسروشدایە بەڵگەی ئاشکرای خودا تەنیا سروشتە ئەگەر ئێمە لەسروشتدا خودا نە دۆزینەوە لەهیچ کوێ نایدۆزینەوە  ۰  لەجیاتی کەنیسە و مزگەو ت بڕۆ بۆناو سروشت   ،  ئەمە هەم بۆ ئیمان و هەم بۆ تەندروستیش باشترە  ۰ خودا لەناو سروشتا لە ئێمە نزیکترە تا مزگەوت  ۰
  لەوەتای مرۆڤ ڕێگای چون بەرەو خودای گۆڕیوە بۆمزگەوت خودای لێونبووە  ۰  لەبەر ئەوە خودا مێشکی لەسەری هەمومانداناوە تا هەمومان ئایەتەکانی سروشت لەبەر بکەین و بخوێنینەوە  ۰ئایەتەکانی خودا بەوشە نانوسرێنەوە  ۰ زمانی خودا لەسەروی زمانی مرۆڤەوە  ۰  سیفە تەکانی سیفەتی سروشتن نەک مرۆڤ ۰ ئایەتەکانی سروشت تەفسیری جیاواز هەڵناگرن ناچنە بەرژەوەندی هیچ کەسێک  ۰  بەڵێ ئازیم هەرگیز خودا ئامرازێک بۆمرۆڤ نانێرێت کە بۆ دوو مەبەستی دژ بەیەک بەکاربێت  ۰  بۆئاشتی و جەنگ بۆچاکە و خراپە و لە کۆتایشدا زیاتر بۆخراپە بەکاربێت و لەدستی خۆی دەربچێت  ۰
 دواجار ئەو هەستە پڕلەژیانەی سروشت دە مانداتێ ئاینەکان ناماندەنێ  ۰  ئێمە ناچارین بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بچینەوە لای سروشت  ، دوای نوێژکردن و دەرچون لەمزگەوت و کەنیسە  !  چونکە لەناو سروشت لەخودا نزیکترین  ۰ نابێت مرۆڤ لەسروشت دوربێت خودا مرۆڤی بۆناو سروشت خوڵقاندووە نەک بۆناو مزگەوت وکەنیسە   ۰
 دەبێت بگەڕێینەوە بۆناوسروشت  ۰  پێغەمبەرایەتی هیچ نیە جگە لەتەرجەمە کردنی سروشت بۆ کەسانێک کە بیرناکەنەوە  ۰  لەهەموو سەردەمێکدا مرۆڤانێک هەن کە تەنها شتەکان دەبینن هەستیان پێناکەن ۰  بە ڵێ سروشت پڕە لەنیشانەکانی خودا  ۰  لەسروشتدا تە نها جێدەستی خودا دەبینین هیچ داوایەکیان لێمان نییە  ،  جگە لە بەبەرهەمی و جوانی  و چڕین و عەشق  ۰ بەڵێ خودا تەنها داوای بە بەرهەمی و جوانیمان لێدەکات  ۰ داوامان لێدەکات لاسایی سروشت بکەینەوە و کۆدەکانی بکەینەوە۰ سروشت ڕازێکە هەتا دونیا هەبێت لەخوێندنەوە و کێشانەوەی تێرنابین ۰ بەهەشت هیچ نییە جگە لە کێشانەوە ی وێنەکانی سروشت ۰ 
 مەحمود عەبدوڵڵا


 
			 
			 
			