
حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان خراپترین نمونه‌ی حكومڕانی كردنه … جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌درێژی هه‌موو قۆناغه‌كانی مێژووی سیاسیی له باشوری كوردستان خراپترین نمونه‌ی حكومڕانی پێشكه‌ش كردووه.
پێویسته خه‌ڵكی له‌وه تێبگات ته‌نها ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌یه‌كی شكستخواردوو نیه به‌ڵكو كابینه‌كانی پێشوتریش به‌پێی هه‌موو پێوره‌كان خراپترین جۆری فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان پێشكه‌شكردووه.
سیاسه‌ته كانی ئه‌م كابینه‌یه درێژكراوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی كابینه‌كانی تره و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه ئه‌مرۆ هه‌ن و گوزه‌رانی هاوڵاتیانیان تێك داوه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌ن كه له كابینه‌كانی تر ئه‌نجامدراون.
هه‌ندێك له‌م قه‌یرانانه به به‌رنامه دروست كراون بۆ ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتیان سه‌رقاڵ بن به‌و قه‌یرانانه‌و دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كانی به‌ر پرسانیان بیر بچێته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌رێمه له بری ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی دروست بكه‌ن به ئاراسته‌ی خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م هه‌رێمه به به‌رده‌وامی له ململانێدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن زۆر ترین داهات به ده‌ست بیه نن له داهاتی گشتی كه موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستانه.
پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌وه تێبگات نابێت چاوه‌ڕێی باش بوونی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م هه‌رێمه مانه‌وه‌ی به نده به دروست كردی قه‌یران بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن درێژه به فه‌رمانڕه‌وای خۆیان بده‌ن.
ئه‌وان به دروست كردنی قه‌یرانه‌كان خه‌ڵكی ناچار ده‌كه‌ن كه‌به‌به‌رده‌وامی سه‌رقاڵ بن و نه‌یان په‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بیر بكانه‌وه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی و ئه‌و ناعه‌دالیه‌تیانه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دروستی كردووه چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و ده‌یكات بڕواناكه‌م له هیچ شوێنێكی ئه‌م جیهانه بوونی هه‌بێت.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵانه‌ی هه‌رێم به‌به‌رده‌وامی سوكایه‌تی به كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی مرڤی كورد ده‌كه‌ن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شكۆمان بشكێنن ئه‌مه له كاتێكدایه كه فه‌رمانڕه‌وای دروست كار بۆ به‌ر ز كردنه‌وه‌ی شكۆی هاونیشتیمانیه‌كانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی جیهان تاكه‌كانی ڕێزی لێبگیرێت.
ناكرێت و نابێت چاوه‌ڕێی باش بوونی باردۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌م پیاوه سیاسیه بچوكانه بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م پیاوه سیاسیانه بوون شه‌ڕی برا كوژیان به خه‌ڵكی كرد‌و به هه‌زاران گه‌نجیان كرده قوربانی و دواتر له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ، ووڵاته زلهێزه‌كان كۆیان كردنه‌وه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مێژوویه‌كی خراپی هه‌یه له سوكایه‌تی كردن و به‌تاكه‌كانی خۆی بۆیه ئاینده‌یه‌كی باش هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ناكات.
هه‌میشه هیوا خواز بووین كه ده‌ستاو ده‌ست كردنی كردنی ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌ی كه تیایدا ده‌ژین به شێوه‌یه‌كی ئاشتی خوازانه‌و دیموكراسانه بێت و دور بێت له هه‌موو كارێكی توند‌و تیژی و نامرۆڤانه به‌ڵام بوونی هێزی چه‌كدار له لایه‌ن پارته سیاسیه‌كانه‌وه ئه‌وه مان پێده‌ڵێت كه چاره‌نوسی ئه‌م هه‌رێمه له سوریا و لیبیا باشتر نابێت .
ئه‌م پیاوه سیاسیه بچوكانه‌ی كه ئێمه هه‌مانه وا باوشیان به كورسیه‌كانیاندا كردووه كه به ئاسانی ده‌ست به‌رداری نابن و له ومێژووه خوێناویه‌ی كه هه‌یانه تێده‌گه‌ین كه ئه‌مان به‌لایانه‌وه ئاساییه لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان بكه‌نه هاوڵاتیانی خۆیان و شاره‌كانمان خڵتانی خوێن بكه‌ن.
ئه‌م شێوازی دروست كردنه‌ی قه‌یرانه كه سه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم پیاده‌ی ده‌كه‌ن بریتیه له پیاده‌كردنی سیاسه‌ت به شێوه‌یه‌كی نائه‌خلاقی و نا به‌رپرسانه وه پێویسته به زووترین كات بوه ستێنرێن .
له‌كۆتایدا پێم وایه باشترین ڕێگه بۆ وه‌ستانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره گه‌نده‌ڵه مرۆڤ كوژه ئه‌وه یه كه كورده‌كانی ئه‌وروپا ده‌ست بكه‌ن به درست كردنی گروپی فشاری گه‌وره گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی ووڵاته زلهێزه‌كان سنورێك بۆ ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه دابنێن وله‌وه زیاتر سووكایه‌تی به شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی مرۆڤی كورد نه‌كرێت و كاره چه‌وته‌كانیان سنوردار بكرێن.