
رۆژانی زیندانی سلێمانی … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
وانه‌كانی ژیان
له به‌رخودانی پاراستنی ئامانجه ره‌واكانی گه‌ل و نیشتمان و تێكۆشان بۆ دوارۆژێكی پر له كامه‌رانی وخۆشی و پرشنگدار بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمهڵگاو وهه‌موو گه‌لانی ژێرده‌سته‌و مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتوخواز كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك په‌یوه‌ست بوون به بیروباوه‌ری چه‌پگه‌راو شیوعییه‌ت و درێژه‌یان به خه‌بات و تێكۆشاندا له پێناو نێشتمانێكی ئازاد‌و وگه‌لێكی بهختیارو خۆیان به‌خت كرد.
له 7/8/ 1965 لە لایەن ده‌زگای هه‌واڵگیری ( ئیستخبارات) کەتیبەی (٣٢) ی سوپای عێراق بە ھاوکاری بەریوبەرایەتی ئاسایشی دەربەندیخان و ئاماده‌بوونی موختار، لە ماڵی کەسایەتی نیشتمانی ناسراوو شیوعی به‌ناوبانگ تێکۆشەر { حسەێن حاجی کەریمی زۆراب} لە دەربەندیخان گیرام و، هۆی گرتنه‌كه‌م نامه‌یه‌ك* بوو ھاورێی كۆچكردو تێکۆشەر عەبدوڵلای مەلا فەرەج قەرەداغی { مەلا عەلی} كه به‌رپرسی رێكخراوی جوتیاران بوو ناردبووی و، مه‌ڵا عه‌لی له دێهاتی گوڵان و دێوانه‌و دۆڵی قه‌ره‌داغ به نهێنی رۆژانی تێكۆشانی به‌رێوه ئه‌برد.
له ده‌ربه‌ندیخان گیرام و له پاش تێهه‌ڵدان و هه‌ڵواسین وئازاردانێكی زۆر به له‌شی خوێناوی وجلی دراو له كه‌تێبه ره‌وانه‌ی پۆلیسخانه كرام و به گه‌یشتنم به هاورێ { عه‌ول* } م وت كاغه‌زو قه‌ڵه‌مێكم بۆ بێنه‌و وتی تۆ خۆت بینیوه چۆنی؟ منیش وتم تو ئه‌وانه‌م بۆ بێنه و، له پاش ماوه‌یه‌ك هاته‌وه له‌ته كاغه‌زێكی خۆڵاوی و كۆلكه قه‌ڵه‌مێكی هێناو نامه‌م نووسی و كردمه پسوڵهیك و وتم : ئه‌م پسوڵه‌یه بده به حسه‌ێنی حه‌مه‌ره‌ش* و بینێرێت بۆ مه‌لا عه‌لی و كه‌س نه‌ترسێت ، له پاش ماوه‌یه‌ك ناردمیان بۆ جه‌له‌ولا ( السكنه الججریه) و ، پاشان بۆ باقوبه ( سه‌ربازگه‌ی سه‌عه‌د) و بۆ به‌غداو كه‌ركوك و سلێمانی ( ته‌وقیفخانه) و، هه‌ر كه چوومه ژووره‌وه یه‌كسه‌ر كۆمه‌ڵێك زێندانی هاتنه‌لام و پرسیاریانكرد له سه‌ر چی گیراویت و، منیش كه‌سیان ناناسم بۆیه بێده‌نگ بووم و ته‌نها وتم ئێمه سێ كه‌سین به‌م شێوه‌یه لێكۆلینه‌وه‌یان (تحقیق) له گه‌لماندا كراوه و به‌م شێوه‌یه تاوانیانداوهته پاڵمان: من ئهحمهدرهجهبم ــ شیوعی و، ئه‌م مامه‌یه حسه‌ینی وسه‌ینی حسه‌ین ــ جه‌لالییه و ئه‌مه‌ش حاجی محه‌مه‌دی كه‌ریمی زۆراب ـ پارتتیه و، یه‌كێك وتی هاورێ به‌خیر بێت ومنی برده ژووره‌كه‌ی خۆێ و بووین به 8 كه‌س له‌و ژووره بچوكهداو له پاشان زانیم ناوی كه‌مال ئه‌مینه‌و قوتابییه وله پاشان بوو به مامۆستا وڵه كاتی ( موعامهلاتی سجنی سیاسی) هاوری كه‌مال له پاش 51 ساڵ یه‌كێك له شاهیده‌كانم بوو.
له رۆژی دووه‌مدا بردمیان بۆ ئاسایش( ئه‌منی) سلێمانی و یه‌كسه‌ر بۆ ژووری ئازاردان و له پاش دوو رۆژ گێرامیانه‌وه بۆ تهوقیفخانهكهو، بۆ ماوه‌ی سێ چوار مانگ هاتووچۆیان پێئهكردین له نێوان ئه‌منی سلێمانی و ئیستخباراتی عه‌سكه‌ری (سه‌ربازی) له كه‌ركوك و له كۆتاییدا له سلێمانی حجز كراین و، له‌و ماوه‌یه‌دا هاوری كه‌مال ئازادكرابوو، هاورێیه‌ك خوی ناساند‌و وتی من ئه‌حمه‌د غه‌فورم وه‌ره ژووره‌كه‌مان و روێشتم وله‌وی هاورێیه‌كی تر قوتابی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلیمانی به ناوی فاتح فه‌ره‌ج ـ هاورییه‌كی هه‌ورامی بوو و سێ قۆڵی دامان كوتا و له دوواییدا زانیم هاوری ئه‌حمه‌د غه‌فور به‌رپرسی حزبه له سلێمانی و، رۆژانه هاوری ئه‌حمه‌د ئامۆژگاری ئه‌كردین و له میانی قسه‌كردندا ئه‌یوت پێویسته شیوعی ئاماده بێت بۆ خۆ به‌ختكردن له پێناو ئامانجه پیرۆزه‌كانی گه‌ل و نیشتمان و هه‌موو كاتێك وره‌ی به‌رز بێت و بوێرانه له گه‌ڵ رژێمه سهركوتكهركان و دوژمنان ره‌فتار بكات و، زۆر حه‌زی له نوكته‌و قسه‌ی خۆش بوو له گه‌ڵ فاتح گاڵته‌و گه‌پیان گه‌رم ئه‌كردو منیش سه‌رفرازانه له گه‌لیاندا كاتمان به‌سه‌ر ئه‌بردو، شایانی ئاماژه‌یه فاتح فه‌رج له پاش 51 ساڵ له هه‌ورامانه‌و هاتیه سلێمانی و یه‌كێكی تر بوو له شاهیده‌كانم.
له پاش سێ مانگ هاوری ئه‌حمه‌د غه‌فور ئازاد كرا‌و من و فاتح ماینه‌وه. به‌ندیخانه‌ی سلێمانی پێنج شه‌ش شێتی لێ‌بوو، كاك نوری وه‌شتی له گه‌لیاندا گونجاو بوو، رۆژێكیان وتی من به‌رپرسی شێته‌كانم و ناهێڵم گاڵته‌یان پێبكرێت و، تاقمێكی هه‌رچی وپه‌رچی رۆژ تا ئێواره گاڵته‌یان به‌و داماوانه ئه‌كرد بۆ نموونه یه‌كێكیان ناوی فارس بوو ئهیانهێناو له سه‌ر لێواری دیوارێك دایان ئه‌ناو وبه شه‌ق لێیان ئه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌وته خواره‌وه هیچی ناوێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وت عانه‌یه‌كی بده‌نێ ( عانه چوار فلس بوو) و، فارس گه‌نجێكی جوان و مه‌رد بوو له گه‌ڵ له‌قه‌یان لێیئه‌دا كتوپر ئاواری ئهدایهوهو ئه‌یوت بێنه عانه و، به پێچه‌وانه‌ی فارس كۆمه‌ڵیك سه‌رسه‌ری له‌وی بوون له‌قه‌یان له گازه‌ره‌ی پشتی فارس ئه‌داو فارس وه‌ك پایه وابوو له شوێن خۆی جوڵه‌ی نه‌ئه‌كرد به‌ڵام به گه‌له كۆمه‌ك ئه‌یانخسته خواره‌وه، ئه‌و تاقمه شه‌وو رۆژ یاری كۆنكه‌نیان ئه‌كرد یان گاڵته به زیندانییه‌كانی تر.
رۆژێكیان یه‌كێك له سه‌رسه‌رییه‌كان رووی له من كرد‌و جنێوێكی پیسی به حزبی شیوعیداومنیش یه‌كسه‌ر به‌بی وه‌ستان بۆكسێكم كێشا به‌ناو دهمیداو ویستم زیاتری لێبده‌م و، ئه‌وه‌نده‌م زانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه شه‌ق وبۆكسم بۆ یێت و، له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك جوتیاری دێی چه‌رمه‌گا له گه‌ڵ فایه‌ق ئاغا له‌وی بوون و، گوێم له كاك فایه‌قی حاجی شه‌ریف بوو وتی كورینه هه‌ستن و، ئه‌وه‌ندم زانی ئێمه سه‌ركه‌وتین و له‌و كاته‌دا عه‌ریف عه‌لی و عه‌ریف كازم له گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك پۆلیس هاتنه حه‌وشه‌ی به‌ندیخانه‌كه ولهمنیان پرسی چییه و منیش وتم ئه‌مانه به كۆمه‌ڵ له منیانداوهو هه‌ردوو عهریفهكه منیان خۆش ئه‌ویست به‌دار به‌ربوونه گیانی سه‌رسه‌رییه‌كان و، منیان برد بۆ لای مفه‌وزی پۆلیس حهعفهرو كه چوومه ژووره‌وه ره‌فێق چالاك له‌وی دانشتبوو جه‌عفه‌ر وتی دانیشه‌و روویكرده ره‌فیق چالاك و به عه‌ره‌بی وتی كمل حدیثك واته ( قسه‌كه‌ت ته‌واوكه) و، چالاك وتی هیچم نییه‌و، رووی له من كردوتی چۆن ئه‌و شه‌ره روویداو منیش وتم : من له حه‌وشه‌ی سجن پیاسه‌م ئه‌كردو وعمر به‌هاو هاته نه‌نیشتم و جنێوی به حزبی شیوعیداو منیش یه‌كسه‌ر بۆكسێكم بوێ هاویشت و به‌ر ده‌مووچاوی كه‌وت و خوێناوی بوو ویستم زیاتری لێبده‌م ئه‌ونده‌م زانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه شه‌ق و بۆكسم بۆ یێت و ئه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ دانرابوو، ره‌فیق چالاك به مفه‌وه‌زی وت گوێت لێ‌بوو، منیش به جه‌عفه‌رم وت تۆ ئه‌زانی من له سه‌ر شیوعییه‌ت گیراوم و دراوم به المحكمه العسكریه الخاصه ( دادگای سه‌ربازی تایبه‌تی) و ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ی فیشه‌كێكی پێ‌گیرا بێت له سێداره‌ی ئه‌ده‌ن و، من كۆمه‌ڵێك تاوان دراوتهپاڵم: رومانه‌و دوربین وپێداویستی سه‌ربازی و كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌و شتی تر‌و له سێدارهكهم مسۆگه‌ر كردووه‌و ئیتر بۆ له‌م بۆده‌ڵانه بترسم ئه‌گه‌ر كاك فایه‌ق حاجی شه‌ریف و جوتیاره‌كان ناوژیان نه‌كردایه منیان ئه‌كوشت و جه‌عفه‌ر وتی بعد ( ئیتر) منیش وتم ئه‌وه ئیفاده ( قسه‌ی منه) بۆیه داواكارم به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلێس ئاگادار بكه‌ن و ره‌فیق چالاك وتی نا، با سوڵح بكه‌ێن و( ئاشتبینه‌وه) وتم به‌رێز جه‌عفه‌ر من سوڵحم ناوێت و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له‌و نه‌خشه گڵاوه به پله‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مانه‌ن : ره‌فیق چالاك ( دانه‌ری نه‌خشه)، عمر به‌هاو، غه‌ریبی ئه‌مینی بووك جه‌مالی داروغاو كۆمه‌ڵێكی تر ناوه‌كانیان نازانم و، ره‌فیق چالاك زۆر هه‌وڵیدا به‌ڵام بێسوود بوو جه‌عفه‌ر ئێمه‌ی نارد بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس وله‌وی منیان بانگكردو هه‌رچیم لای جه‌عفه‌ر وت راشكاوانه‌و له‌وه‌ش زیاترم باسكرد‌و ئه‌وانیش یه‌ك به یه‌ك بانگ‌كران و دیاره هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ناسراو بوون و ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس به زله‌و قامچی و دارحه‌یزه‌ران به‌ربووه گیانیان و تفی كرده ناوچاوانیان و، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌و ئیفادانه ( ئاخافتنی هه‌ردولا) ئه‌نێرین بۆ دادوه‌رو گه‌راینه‌وه بۆ به‌ندیخانه و جه‌عفه‌ر روویكرده سه‌رسه‌رییه‌كان و وتی: هه‌ر جوله‌یه‌ك بكه‌ن به‌شه‌ق و دار سه‌رتان خوێناوی ئه‌كه‌م. تامردن پیاوه‌تی و مه‌ردایه‌تی و جوامێریی فایه‌قی حاجی شه‌ریف و جوتیاره‌كان له بیرناكه‌م.
جارێكیان شه‌قاوه‌یه‌كی ( سه‌رسه‌ری) ئێسك قورسیان به‌ناوی عه‌لی مامه له به‌غداوه نارد بۆ سلێمانی و هاوكات چوار مێرمنداڵی جوان له به‌ندیخانه بوون و عه‌لی مامه ئه‌یویست لێیان نزێك بێته‌وه‌و كاری خراپه ئه‌نجام بدات و، من و فاتح بووین به ئێشكگر به نۆره چاودێریمان ئه‌كردو، عه‌لی مامه له ته‌وقیفخانه‌ی ( ته‌ویله‌كه‌ی) كه‌ركوك یه‌كمان گرته‌وه‌و له‌وی به شیوعی و پارتی و جه‌لالی لێمانداو نووسینێكی تایبه‌تی ئه‌وێت.
19/5/2020
په‌راوێزه‌كان :
*خێزانێكی ناسراوی ده‌ربه‌ندیخان و، له‌م خێزاندا لاوێكی خوێن گه‌رم و ئازا وقاره‌مان به ناوی { ره‌فیق حاجی حسهێنكهریمی زۆرات} شه‌هیدی حزبی شیوعییه.
**هاوری مه‌لا عه‌لی نامەیەکی بۆ ناردم لە گەڵ پسووڵەی گواستنەوەی محەمەد ناوێک ( رەیس عورەفا) لە کەتیبەی (٣٢) لە دەربەندیخان و، هه‌وڵ بده له گه‌ڵ هاورێیانی سه‌رباز رێكێانبخهێت، ره‌یس عوره‌فا ده‌ركه‌وت چڵكاوخۆری رژێمه و هه‌ڵه‌كه له‌لایه‌ن هاوری مه‌ڵا بوو.
***هاوری عه‌ول كرێكاری { فه‌راشی } پۆلیسخان و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه بوو، له خێزانێكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكیش وكاك حسه‌ینی بریپیچ له شیوعییه دێرینه‌كانه.
****خه‌ڵكێكی زۆر پیاوو مه‌ردی رۆژانی سه‌خت بوون و كه‌س باسیان ناكات و كاك خسهینی حه‌مه‌ره‌ش یه‌كێك لهومهردانهیهو ماڵیان له سلیم پیرك چه‌پ و نزیكی جاده‌ی تونیلهكهی سه‌ره‌وه‌و ده‌ربه‌ندیخان بوو، به‌ریدو رۆژنامه‌و به‌یانی ئه‌هاته ماڵیان و لێیان وهۆئهگیراو چی بۆ ده‌ره‌وه بوایه له لایه‌ن ئه‌و به‌رێ ئه‌كرا.
*****ته‌وقیفخانه ( سجن الموقف) له سه‌روی خه‌سته‌خانه‌ی سلیمانی بوو، ئێستا باغی دایكه، دێوارێكی به‌رزی هه‌بوو و برێتی بوو 7 ژوور‌و هۆڵ و حه‌وشه‌یه‌ك له چاو به‌ندیخانه‌كانی جه‌له‌ولاو به‌غداو تهویلهخانهكهی كه‌ركوك ته‌لاری شاهانه بوو.
.