 
	به‌سه‌رچوو … شاڵاو رێتا
Closed							
	
						
						
					به بولبول بڵێن:
با ئیدی نه‌خوێنێ
ئاوازی ئه‌م قه‌سیده‌یه
بوو به فۆسڵ.
به هه‌ڵۆ بلێن :
با هێرش نه‌با
ئه‌م چڕنوکه بوو به ئه‌نفال
بوو به (17)ی شوبات ،
بوو به کاوه گه‌رمیانی و بوو به ڕانیه.
به مه‌لا بلێن:
با له وه‌عز گه‌رێ
ئه‌م کوبرای قه‌بره که‌وته سه‌ما
به ئومێد بلێن:
با له‌ده‌رگا نه‌دا
له ده‌رگادان به‌سه‌رچوو.


 
			 
			 
			