
رۆژه‌كان ده‌نێژم … سمكۆ محه‌مه‌د
هه‌موو سه‌ركێشییه‌ك له شه‌ودا ده‌كرێ
ته‌نانه‌ت یاری تاروت ی میسریش كه به‌ده‌ستی پیس ده‌كرا
سزای كۆیله‌كان بوو
من له كۆنه‌وه ئه‌وه‌م بیستووه كه سزا ئه‌وه نییه له‌تۆڵه‌ی تاوانێك كه‌سێك بكوژی
ئه‌وه‌یه له ژیان و عیشق دوور بخرێیته‌وه
ئه‌مه جیاوازی نێوان گێڵێك و زانایه‌كه
ده‌ستبه‌رداربوونی هه‌ستانه‌وه له‌كه‌وتندا
وه‌كو جێهێشتنی مه‌سیحه به‌سه‌ر خاچه‌وه
ئه‌و خاچه‌ی له قینی بێگانه‌یی خۆمان بۆ خۆمان
منداڵێكی دیكه‌ی جوانی به‌رهه‌مهێنا
به‌ڵام نه‌یتوانی لێره له‌لای ئێمه بمێنێته‌وه
وه‌كو پیاوێكی شتكستخواردووه به‌ده‌ستی ژنه‌كه‌ی
ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه لاشه‌ی پان و پۆڕی
ده‌دا به‌رده‌گا كڵۆمدراوه‌كه‌ی ماڵه‌وه
ئه‌مه ئه‌و ترسه‌یه كه له روخساری هه‌موومان ده‌بینرێت و دانی پێدانانێین
وه‌كو ئه‌وه‌یه له‌داخان سێبه‌ری خۆت جێبهێڵی
وه‌كو ئه‌وه‌یه له دڵی تاریكی‌دا فاڵ بگرییه‌وه
وه‌كو ئه‌وه وایه گه‌وهه‌رێك به یاری شه‌تڕه‌نج بدۆڕێنی
یان هاوشێوه‌ی براكه‌ت له‌دووره‌وه وه‌كو شه‌یتان كه نزیك ده‌بێته‌وه له عه‌ده‌ن
ته‌ماشای باخچه‌كه‌ی ماڵی پاشا ده‌كا
هه‌ستم به‌وه كردووه هه‌موو شتێك عاجباتی بووه
ته‌نهایی له نوقمی شه‌ودا خۆشتره
وه‌كو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بترسی
رۆژیش له ئاوه‌دانیدا له خۆبایی بی
سه‌ركه‌وتن له بڕینی رێگای دوور و گه‌یشتن به لوتكه‌ی چیا خۆشتره
وه‌ختَێك تێكه‌ڵی خه‌ڵك ده‌بی
ده‌زانی كه بۆچی باڵا بۆشه‌كان چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵات ده‌نووسنه‌وه
چونكه مرۆڤ له به‌رپرسیارێتی زه‌میندا درۆزنه
ئه‌وان زانیویانه یه‌ك كۆڵان بۆ سه‌گی به‌ڕڵا هه‌یه
ئه‌وه‌شیان زانیوه یه‌ك دۆزه‌خ هه‌یه
هه‌ر ئه‌مه‌یه تاقمێك له ریزی سوپا و تاقمێكی دیكه‌ش جوامێری ده‌فرۆشنه‌وه
لێره‌وه‌یه خه‌ونی بردنه‌وه به‌بێ برسێتی نییه
مرۆڤیش له شه‌ودا به‌دوای ئه‌فسانه‌ی خۆیه‌تی
باوه‌ڕیشی به یه‌ك كه‌سه بۆ هه‌تا هه‌تایه
ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه وه‌كو چه‌رمی پاساری بێ بڕسته
ترپه ترپی دڵی زیندانه‌كان سه‌لماندوویانه
ئه‌وان ده‌زانن هه‌میشه كارێكته‌ری شانۆن
كه‌چی غافڵگیرن له‌وه‌ی له‌دوای ئازاد بوونیشیان زیندانێكی گه‌وره‌تر
له‌بری ئێسك گۆشتت ده‌خوا
باوكم ده‌یگوت هه‌موو ئینسانێك خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ئاشتیه
كه‌چی هه‌میشه سه‌رقاڵی پاڵه‌وانێتی و بردنه‌وه‌ی جه‌نگه
ئه‌وان وه‌ك دێوانه ره‌نگیان په‌ڕیوه
كه‌چی روخساریشیان ماكیاژ ده‌كه‌ن و به‌یه‌كتر ده‌ڵێن ده‌مناسییه‌وه ؟
ئه‌وان هه‌ڵپه‌یانه له‌م مه‌فته‌نه‌وه بچن بۆ نێو به‌فر
كه‌چی شه‌ڕیانه له‌سه‌ر كونجی شارێك یان گه‌ڕه‌كێك یان كۆڵانێكی گه‌رم له‌سه‌ر وێنه‌ی پاشا
به‌دیار ژیله‌مۆشه‌وه نوزه‌یات بێ
ژیان قورسه ناخوێنرێته‌وه كه تیشكی هه‌تاو ده‌یگرێته‌وه
گێلێتی مرۆڤ به‌م فه‌لسه‌فه‌ی شه‌وانه‌وه خوی گرتووه
خۆشه‌ویستیش له شه‌ودا سه‌ختتره
كچان له‌شه‌ودا ده‌بن به قه‌ره‌ج و ترسیان له جنێوی دایكیان نامێنێ
كوڕانیش له‌شه‌ودا بێباكترن و ترسیان له ئێسكی قورسی باوكیان نییه
شه‌وگه‌ڕه‌كان له خۆڕا نییه له‌شه‌ودا شیعر ده‌نووسن و گۆرانی ده‌ڵێن
ته‌نانه‌ت دزه‌كانیش له‌شه‌ودا جوامێرترن
شه‌و بێباكی و جوابی لوتبه‌رزی رۆژه
من بڕوام به‌وه‌یه كه ژیان به ترسه‌وه خۆشه
بڕم به قسه‌ی ئه‌وانه ناشكێ كه چاویان ناتروكێ
وام له‌خۆم كردووه هه‌موو رۆژه‌كانم وه‌كو یه‌كبن و شه‌ویش قه‌ره‌جێكی ئازاد
له‌و رقه‌وه‌یه .. یه‌ك یه‌ك ده‌یاننێژم
به‌قه‌د ژیانی گێلێك چێژ له‌هیچ ده‌بینم و شه‌وه‌كان ده‌نووسمه‌وه
ئه‌گه‌ر موسافیرێك بومایه، بیرم له ژنی دونیا ده‌كرده‌وه
شه‌ش رۆژ جارێكیش ده‌چوومه مه‌جلیسی ئه‌و پیاوانه‌ی له جه‌نگ ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ئه‌زموونی ته‌نهاییم فێری كردم كه ژیان بریتییه له ترس
له‌وانه‌ی خۆشت ده‌وێن
بڕواناكه‌م له‌هیچ گه‌ڕه‌كێكه‌وه گوزه‌رم كردبێ و عاشقم نه‌بینیبێ
كه‌چی هێنده سارد و ترسانك بوونه وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌هۆڵاویان پێداكرابێ
بڕواناكه‌م هه‌موو كه‌س ئه‌م هه‌سته‌ی هه‌بێ
شتێك هه‌یه له‌سه‌ر كاغه‌ز نانوسرێته‌وه
وه‌كو چاكه‌ی فه‌یله‌سوف و په‌یامبه‌ره‌كان
وه‌كو ناوی ئه‌و موسافیره‌ی كه‌شتییه‌كه جێیهێشت
شكۆی هیچ پادشایه‌ك نییه وه‌كو ئازابوونی ئاو بنوسرێته‌وه
ئه‌وان بۆیان ده‌نووسنه‌وه و روبار ده‌ڕوا
ئه‌وان له شكۆی پاڵه‌وانه‌كانی شه‌وه‌وه دزی له ژیان ده‌كه‌ن
ترسنۆكه‌كانیش له‌سه‌ر سفره‌ی خوان گۆرانی ده‌ڵێت
ژنیش وه‌كو شه‌یتان ده‌بینن
ده‌ماری شه‌وو رۆژ لێره‌وه ده‌بینرێ
لۆركا به‌مه‌ی زانیبوو بۆیه خه‌می كچه قه‌ره‌جه‌كانی بوو
وه‌كو پاولۆش ده‌ڵێ ئه‌نارشیسته‌كان له شه‌ودا گه‌نجینه ده‌دزن و
له‌سه‌ر جامخانه‌ی شاره‌كان ده‌نووسن پێویستمان به مێشكه
مه‌ولانا له خۆڕا نییه به‌سه‌ما ئه‌ندازه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كێشێ
رۆژه‌كانم به‌م فه‌لسه‌فانه‌وه ده‌نێژم
بڕیارم داوه به بێده‌نگی هه‌موو شتێك ره‌ت بكه‌مه‌وه