ڕه‌گه‌زی تورك له سه‌ره‌تا و ئێستادا … شوان ئه‌حمه‌د باپیر
بنه‌چه‌ی ڕه‌گه‌زی تورك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵه خێڵێكی شه‌ڕانی و ده‌ست وه‌شێن، كه به‌لێشاو له بیابانه‌كانی ئاسیایی ناوه‌ڕاسته‌وه ڕوویان له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه. هێرشی مه‌غۆله‌كان كۆمه‌كی زۆری به توركه‌كان كردووه، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی خێڵه تورك زمانه‌كان له كۆتایی سه‌ده‌ی ده‌یه‌م و سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی یازده‌یه‌مه‌وه له هه‌ر یه‌كه له‌وڵاتانی ئاسیایی ناوه‌ڕاست و قهفقاسیاو چین و ڕووسیا و ئێرانی لێكهوتهوه.
توركه سه‌لجوقییه‌كان له 1000ساڵ پێش، به‌ره‌و ئێران داكشان، له‌دوای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی خوێناوی له‌گه‌ڵ كورده‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه باشتر وایه له‌گه‌ڵیاندا ڕێكبكه‌وین، له‌به‌ر ئه‌وه له كوردستان تێپه‌ڕین و به‌ره‌و خۆرئاوا كه ڕۆمێی پێده‌گووترا هه‌نگاویان نا، له‌و كاته‌دا مه‌روانییه كورده‌كان، كه پایته‌خته‌كه‌یان دیاربه‌كر بوو له‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدابوون و له‌گه‌ڵ توركه‌كان بوونه هاوپه‌یمان، دوای پێنج سه‌ده، سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی 1512 -1520 به یارمه‌تی ئیدریسی به‌تلیسی میرنشینه كوردییه‌كان، كه له‌ترسی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی 1501- 1524 له مه‌ترسیدابوو به‌ره‌و لای خۆیان ڕاكێشاو به ڕووكه‌ش له‌گه‌ڵیاندا بوونه هاوپه‌یمان. پێنج سه‌ده دواتریش مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك 1881 – 1936 ئه‌م تشته‌ی دووباره كرده‌وه‌و كورده‌كان به‌فێڵ خواردوویی له ئه‌ساره‌تی توركه‌كان مانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریته‌كه‌ی ئه‌ودا، كه بزاڤی ناسیۆنالیزمی كه‌مالیست هه‌وڵه‌كانیان خسته گه‌ر بۆ به‌تورك كردنی هه‌موو كایه‌كانی ژیاری ناوچه‌كه، له‌وانه‌ش تێزی مێژوویی تورك: كه ده‌ڵێت بنچینه‌ی توركی ئه‌م ناوچه‌یه سه‌ره‌تا بۆ چه‌ندین هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ تورك بوونی شارستانێتییه‌كانی چین، ئه‌نادۆڵ، ومیزۆپۆتامیا(هیت، سۆمه‌ر…).
كۆمه‌ڵناسی تورك ئیسماعیل بێشكچی به‌ر په‌رچی تێزه نازانستییهكهی مێژووی تورك ده‌داته‌وه‌و من به كورتی دوو خاڵ ده‌خه‌مه ڕوو، كه دبێژێت(( یه‌كه‌م: ڕێی تێناچێت، كه تورك پێشكه‌وتنیان بۆ چین و هیندستان بردبێت، جیا له‌وه‌ش له‌چین و هیندستان 3000ساڵی به‌رله زاین ژیاری پێشكه‌وتوو و كه‌لتورو پیتی نووسین هه‌بووه.
دووه‌م: توركیش له ته‌ك مۆنگۆڵ و تونگوس هه‌مان ڕه‌گه‌زیان هه‌یه. به‌هیچ جۆرێك ڕه‌گه‌زی تورك په‌یوه‌ندی به هیندۆ ئه‌وروپی و گه‌لانی ئارییه‌وه نییه. زمانی توركیش سه‌ربه زمانه‌كانی ئۆڕاڵ ئهڵتایه، كه ئه‌مانه‌یش هیندۆ ئه‌وروپی نین). هه‌روه‌ها له نێوان ساڵانی 1931 بۆ 1932 ئه‌نیستووتی تورك بۆ مێژوو و ئه نیستووتی تورك بۆ زمان هاتنه دامه‌زراندن. به ئامانجی به‌تورك كردنی هه‌موو مێژووی ئه‌نادۆڵ .
قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌م سیاسه‌ته ناسۆنالیستییه كورده‌كان بوون، كه هه‌موو مافێكییان لێ زه‌وتكرا ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی بده‌ینه‌وه ده‌بینین له چه‌ندین ماوه‌و سه‌رده‌می جیاوازدا چه‌ند فه‌رمانڕه‌واو میرنشینێكی كوردی ده‌هاتنه به‌رچاو، كه خۆیان فهرمانڕِهوایی ناوچه‌كه‌ی خۆیان ده‌كرد، گه‌رچی سنور‌و ماوه‌ی فهرمانڕهواییهكهیان سنور دار بوو به‌ڵام هێشتاش به به‌راورد به‌سه‌ر ده‌می دوای خه‌لافه‌ت، كه‌مالییه‌كان ده‌كرێت بڵێن له چه‌ند ڕوێكه‌وه باشتر بوو، سه‌یر بكه هه‌ر له‌گه‌ڵ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن مسته‌فا كه‌مال، كه له كۆنگره‌ی ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، له ته‌موزو ئابی 1919دا سودی له ساده‌یی و نه‌فامی سه‌رۆك خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كانی كورد وه‌رگرت، كه ده‌یگوت كورد و تورك یه‌كسان و به‌رابه‌ر ده‌بن له دوای سه‌ركه‌وتن، كه‌چی سه‌یری خیانه‌ته‌كه‌ی بكه له نۆڤێمبه‌ری 1922 ڕایگه‌یاند(( ئه‌و وڵاته‌ی كه ئێستا دامان مه‌زراندووه وڵاتی توركه).
بهدیوێكیتریشهوه هه‌ر شۆڕشێك سه‌ری هه‌ڵدابێت له ماوه‌یه‌كی كه‌م و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه سه‌ركوت كراوه: له‌وانه‌ش شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران ساڵی 1925 و شۆڕشی ئاگری دا‌غ (ئارارات)، ساڵی 1927 دوو نموونه‌ی حشا هه‌ڵنه‌گرن.
كوردناسی هۆڵه‌ندی(( مارتین ڤان بڕوننهێسن)) ده‌ڵێ ” كوده‌تا نیزامییه‌كانی ساڵانی 1960، 1971 و 1980″ هه‌وڵی زیندوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی خالیسی كه‌مالیستی بوون و به‌رووبوومیان هه‌وڵ و كۆششی تازه‌بوو بۆ به زۆره‌ملێ تواندنه‌وه‌ی كورد”.
هه‌روه‌ها ده‌گوترێت، كه توركه‌كان 3جاره‌و 500ساڵ ئه‌م نه‌ریته مێژووییه‌ی خۆیان دووباره‌كرده‌وه‌و سودیان له مێژوو وه‌رگرت، من ده‌ڵێم جاری سێیه‌مین له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆگانیش له سه‌ره‌تادا پێی خۆی له‌سه‌ر جۆرێك له ئاشته‌وایی داگرت به‌ڵام دواتر قینی ڕه‌گه‌زی توركایه‌تی خۆی به‌سه‌ر كورده‌كان هه‌ڵڕشت دیارترین نموونه‌ش هێرشه‌كانی بۆسه‌ر شاری عه‌فرین و به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی كوردستانی باشور، كه له یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزی 2719ی كوردیدا، گوندێكی قه‌زای زاخۆی بۆردومانكرد، جهندرمهكانیشی له 4گوندی ده‌ڤه‌ری برادۆست ڕێگه‌ینه‌دا ئاگری نه‌ورۆز بكرێته‌وه.
له‌ناوه‌خۆشدا ده‌ستگیركردنی ده‌یان سه‌ركرده‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئازادیخواز له نێویشیاندا ڕێبه‌ری پارتی گه‌لانی (Hdp) ه سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش. هه‌روه‌ها ئێستا ده‌ڵێت شوێنێك نییه به ناوی كوردستان، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بڕۆن له باكوری عێراقدا كوردستان هه‌یه.
به‌ڵام پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌كه لێره‌دا دووباره خۆی نمایشده‌كاته‌وه بۆچی كورده‌كان هیچ سودێك و وانه‌یه‌ك له مێژوو وه‌رناگرن. باشترین وه‌ڵام ئه‌وه‌یه، كه نایانه‌وێت و گوێ به شكست و ناسۆرییه‌كانی خۆیان ناده‌ن چ له كاتی ئێستا‌و چ له داهاتووشدا تاوه‌كو ئه‌م جۆره له فۆرمی بیركردنه‌وه له ژیانی تاكی كورد ئاماده‌گی هه‌بێت، پێم وایه ئه‌مه حاڵمانه.
——————————————
ژێده‌ره‌كان:
1- ئیسماعیل بێشكچی، تێزی مێژوویی تورك و دۆزی كورد، وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د. چ1، چاپخانه‌ی یاد، سلێمانی ، 2013.
2- حه‌مید بۆز ئه‌رسلان، مێژووی توركیای هاوچه‌رخ، وه‌رگێرانی له فه‌ڕه‌نسییه‌وه، نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا، چ1، هه‌ولێر، 2009.
3- د. ڕه‌فیق سابیر، ئیمپراتۆریای لم، چاپ،3، ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس، سلێمانی، 2014.
4- عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان و مه‌سه‌له‌ی كورد له خۆرهه‌ڵاتی ناوین، د. عه‌بدولڵای ئاوریشمی، وه‌رگێڕانی، سیدۆ داود عه‌لی، خانه‌ی چاپ و په‌خشی ڕێنما، سلێمانی، 2015.
5- د. ئیبراهیم خلیل ئه‌حمه‌د و د. خه‌لیل عه‌لی مراد، مێژووی ئێران و توركیا، وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه، به‌هادین جه‌لال مسته‌فا، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2011.