
په‌راوێـزی پازده‌مینی تێـكست.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
وا دێته به‌رچاو ئه‌وه‌ی ناومان لێ ناوه (دواڕۆژ) ته‌نیا ڕووه‌ت بێ و ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر سوور و جیدی نه‌بین…
(گه‌شبینایه‌تی) به چه‌مكی شارستانی و به‌ڕووكاری لێڕوانێنێكی هه‌مه‌لایه‌نی ئه‌رێنی بۆ ئێستا و ئایینده و به نیازی گه‌یاندنه‌جێ؛ ده‌خوازێ له‌سه‌ر بناخه و پلان و كڵێشه‌یه‌ك بێ كار له ڕه‌فتاری تاك و كۆمه‌ڵ بكا و ئومێدیان بداتێ كه ژیان له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه ته‌واونه‌بووه‌كانیدا هه‌ر جێی سه‌رنج و شایانی به‌رده‌وامییه…
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا هه‌رگیز نابێ به‌و گه‌شدیتـنه كاڵ و چوویتییه‌ش دڵخۆش بین له بناوانی وشك وبرنگه‌وه دێن..
به‌ڵێ له‌گه‌ڵتام و لچكی لافیته‌ی (هه‌میشه گه‌شبینی)یشت له‌گه‌ڵ هه‌ڵده‌گرم..
به‌ڵام داخۆ تۆیش وای نابینی له جهانبینی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌دا زیاد ڕۆیشتبین؟
كورد ده‌ڵێ: »تاڵه له ماكه‌وه دیاره«… ئه‌وه‌تانێ وێنه و ئادگارمان كه تا دوێنێ لـه‌و مرۆڤه زوڵــملێكراو و له‌بیركراوه‌دا ده‌بینرا… ئه‌مڕۆ ئه‌و وێنه‌یه، به‌و ئه‌گه‌رانه‌ی هه‌موومان ده‌یـزانین و به ناچاری بێ یا هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دی لێی لاده‌ده‌ین یا خۆمانی لێ نه‌باین ده‌كه‌ین….
ده‌ڵێم به‌هۆی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌وه؛ ئه‌م وێنه‌یه خه‌ریكه ورده ورده كاڵ ده‌بێـته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان لا دروست بكا، یا به هه‌ندی بگرین ! وه‌ك بڵێی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌مان له پیاسه‌یه‌كی وه‌خت به‌سه‌ربردندا دۆزیبێـته‌وه!!
ئێمه به خوێن و كاره‌سات و ماڵوێرانی و پشتبه‌كۆڵی چه‌ندان نه‌وه سه‌ده‌یك زیاتره به‌وه‌نده گه‌یشتین به سووربوونێك له تاوی فڕین بچێ له ئایینده بڕوانین .. كه‌چی؟؟؟
مرۆڤ داماوه له‌وه‌ی چۆن ده‌ستمان ده‌گـرێ ماڵی خۆمان… بنـیاتی ده‌ستی خۆمان، به‌ده‌ستی خۆمان بڕووخێـنین؟!…