حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد و مه‌سعوود محه‌مه‌د … عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
كاتی خۆی له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوو، شاعیر و ڕۆناكبیری گه‌وره‌ی كورد حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد ڕۆڵێكی گه‌وره و گرنگی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی له كوردستاندا بینی، پیره‌مێرد نه‌ك هه‌ر ڕۆشنبیر و شاعیرێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می خۆی بوو، به‌ڵكوو له سه‌ده‌ی بیستدا یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌نووسی كورد بووه دوای میقدادی به‌درخان كه به كاره گه‌وره‌كانی بواری ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی، خه‌بات و تێكۆشانێكی زۆری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری و هۆشیاری و ڕۆشنبیریی، بۆ ساڵانێكی زۆر پێشكه‌ش كرد، جگه له‌وه له بواره‌كانی وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بی و فۆلكلۆر و په‌ندی پێشینان و مێژووش گه‌لێك كاری مه‌زنی كردووه و به‌مه‌ش بووه‌ته ناوێكی گه‌وره و گرانی نێو دونیای ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی كوردیمان كه تا دونیا دونیایه ناوی به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه. ساڵانی دوای مه‌رگی پیره‌مێردی نه‌مر زۆر له نووسه‌ری كوردپه‌رست و شارچی و سۆزدار بۆ هه‌ستی پاكی كوردایه‌تی و سۆزی هاووڵاتیبوون، ناوی پیره‌مێردی نه‌مریان به فه‌یله‌سووف له به‌رهه‌م و كتێب و نووسینه‌كانیاندا نێوزه‌د كرد، كه هه‌موومان ده‌زانین پیره‌مێردی نه‌مر هیچ پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی به بواره قووڵه‌كانی فه‌لسه‌فه نه‌بووه، ته‌نانه‌ت كتێبێكی فه‌لسه‌فییشی نه‌بووه، بریا وابوواو بریا ئێمه‌ش ئهرستۆیهك، شۆپنهاوهرێك، هیگلێك، دیكارتێك، كانتێك، بیكۆنێك، ماركسێك، ئهنگڵسێكمان ده‌بوو. ئێستاش له‌م ساڵانه‌ی دوایی كه ده‌كاته نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی پاشتر، زۆر له نووسه‌ر و ڕووناكبیرانمان، ناوی مامۆستای نه‌مر مه‌سعوود محه‌مه‌د به فه‌یله‌سووف دێنن.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی، زانكۆی كۆیه به هه‌ستێكی كۆییانهوه یادی ئه‌م كه‌ڵه نووسه‌ره‌ی كوردیان وه‌ك فه‌یله‌سووف كرده‌وه. وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌م زانكۆیه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانرێ كه مه‌سعوود محه‌مه‌د ڕۆناكبیر و ئه‌دیب و زمانزانێكی یه‌كجار گه‌وره بوو، له بواره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كلاسیك و ناساندنی نالی و حاجی قادر و كه‌یفی و هیی تر و لێتۆژینه‌وه له زمانی كوردی و زاراوه‌سازی و ڕێزمانی كوردی و سیاسه‌ت و شیكردنه‌وه زانستییه‌كانی بواری زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و زۆر بواری مه‌عریفیی تر خزمه‌تێكی زۆری كردووه و ئه‌ویش وه‌ك پیره‌مێرد تا دونیا ماوه خۆی و شاكاره‌كانی هه‌ر به نه‌مری ده‌مێننه‌وه. به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه كه بڵێین مه‌سعوود محه‌مه‌دی نه‌مر فه‌یله‌سووف نه‌بووه. ههقوا نییه ئێمه به سۆزی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌گه‌ری و شارچێتی كار بكه‌ین، به‌تایبه‌ت كاری زانستی، چجای زانكۆیه‌ك بیكات، چ ڕه‌وای هه‌قه وا له مه‌نتیق و ڕاستی و ئه‌كادیمیه‌ت دوور بین و له سۆز و هه‌ستبزوێنیی نائه‌كادیمی نزیك؟ ئێوه‌ش خوێنه‌رانی ئازیز هه‌قی خۆتانه قسه‌یه‌كی له‌باره‌وه بكه‌ن. كێ ده‌ڵی من ناهه‌ق نه‌دواوم؟
—————– عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی ——————-