
هێرشه سه‌ربازیه‌كانی هه‌ردوو ووڵاتی توركیا و ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان، بەتوندی سەرکۆنە دەکەین … ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق
هێزه زه‌مینیه‌كانی توركیا به هاوكاری هێزی هه‌وایی، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، ١٧-٦-٢٠٢٠، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هاتنه ناو خاكی كوردستانەوە به‌بیانوی هێرش بۆسەر بنكه‌كانی (پەكەكە)، پارتی كرێكارانی كوردستان. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێشیش فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانێكی توندی ناوچه‌كانی قه‌ندیل و شه‌نگال و مه‌خموریان كردبوو وه‌ك پێشه‌كیه‌ك بۆ ئه‌م په‌لاماره. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه سه‌ربازیه‌ی توركیا، هێزه سه‌ربازیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەستیان کرد بە تۆپبارانی ناوچه سەرسنوریە‌كانی (حاجی ئۆمه‌ران) سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به بیانوی لێدانی بنكه‌كانی به‌شێك له حزبه ئۆپۆزۆسیۆنه كوردیه‌كان، كه به‌قسه‌ی ئەو ڕژێمە بێت له‌و ناوچانە جێگیرن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه ده‌وڵه‌تی شۆڤێنستی توركیا و كۆماری ئیسلامی تاوانکار په‌لاماری دێ و دێهات و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ده‌ن كه ده‌بێته مایه‌ی زه‌ره و زیانێكی ماڵی و گیانی زۆری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانە و ترس و تۆقاندنیان و ناچار بە چۆڵكردنی ناوچه‌كانیان دەکرێن له‌ترسی ئه‌و په‌لامارانه.
ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته بۆرژوا-ئیسلامیه سه‌ركوتگه‌ره له توركیا و ئێران، وه‌ك دوو زلهێزی ناوچه‌یی ملهوڕ، بە بەردەوامی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان، به‌تایبه‌ت عێڕاقیان كردۆته مه‌یدانی شه‌ڕ و په‌لاماردانی خوێناوی سه‌ربازی و كرده‌ی تیرۆریستی و شه‌ڕە به‌وه‌كاله‌تەکانیان. بۆ چه‌ندین ده‌یەیە بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیان و ئاسایشی سه‌دان ملێون له دانیشتوانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەڕێگەی بردنه پێشه‌وه و هێنانەدی به‌رژه‌وه‌ندە ناوچه‌یی و ستراتیژە سەرمایەداریە فراوانخوازەکانیانەوە. بیانوه‌كانیان هه‌رچی بێت بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تاوانکارانەی ئێستایان له كوردستان، ئه‌مە به‌شێكه له ملهوڕی قه‌ومی و هه‌ژمونی ناوچه‌یی سه‌رتاپا كۆنه‌په‌رستانەیان کە بە کۆیلەکردنی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی وڵاته‌كەی خۆیان دەکاتە ئامانج به‌ر لە کرێکار و زەحمەتکێشی وڵاتانی تر.
ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی خۆشكردوه بۆ ئه‌م هێرشه سه‌ربازیه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بۆسەر هەرێمی کوردستان، چاوپۆشی ڕژێمی ئیسلامی قه‌ومی عێڕاق و حزبه‌قه‌ومیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانیانه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو دەوڵەتە به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان. ئه‌م تاوانانه له كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێن كه جه‌ماوه‌ر لە كوردستاندا لەناو بارودۆخێكی کارەساتباری بڵاوبونەوەی په‌تای كۆرۆنا و گوزەرانێکی سەختی ئابوریدان کە حکومەتی هه‌رێم چه‌ند مانگێكە موچه‌ی كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران نادات.
حکومەتی ناوەندی له به‌غدا و حکومەتی هه‌رێم، بێ ئەوەی هیچ په‌رچه‌كردارێكی لێبڕاوانەیان هەبێ، بێده‌نگی و دیبلۆماسیه‌تی شه‌رمنانه‌یان هه‌ڵبژاردوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه دوژمنكاریه بێشه‌رمەدا، ئەم دوو حکومەتە به‌رپرساریه‌تی ته‌واویان له‌ئه‌ستۆدایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیه.
ئێمه له‌كاتێكدا به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كرده سه‌ربازیه تاونكاریانه ده‌كه‌ین، پاڵپشتی ته‌واوی خۆشمان ڕادەگەێنین هەم بۆ خانەوادەی قوربانیەکانی ئه‌م كرده دوژمنكاریه، و هەم بۆ ئەو خانەوادانەش کە زه‌ره‌روزیانیان لێکەوتووە. به‌رپرسیاریه‌تی قه‌ره‌بوی ئه‌و زه‌ره‌روزیانه گیانی و ماڵیانە لە ئه‌ستۆی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانەدایە. ئەمە و داوا له چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی ته‌واوی عێڕاق ده‌كه‌ین كه شانبەشانی یەکتری و یه‌كڕیز ڕاوەستن دژی ئه‌م دوژمنكاریه و دژی سیاسه‌تی چاوپۆشی و هاوكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی فەرمانڕەوا لە عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته. وە بانگه‌وازی چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشانی توركیا و ئێران و هه‌موو ئازادیخوازانی جیهانیش ده‌كه‌ین كه به‌ڕوی ئه‌م تاوانه بوه‌ستنه‌وه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كردە سه‌ربازیانه بكه‌ن و داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی بكه‌ن.
ڕێكخراوی به‌دیلی كۆمۆنیستی له عێڕاق
١٧-٦-٢٠٢٠