![ئایا نیل ئارمسترونگ تاكه كه‌سه چۆته سه‌رمانگ ؟! … هه‌رێم عمر كاكل ئایا نیل ئارمسترونگ تاكه كه‌سه چۆته سه‌رمانگ ؟! … هه‌رێم عمر كاكل](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2020/07/ccsds-878x300.jpg)
ئایا نیل ئارمسترونگ تاكه كه‌سه چۆته سه‌رمانگ ؟! … هه‌رێم عمر كاكل
Closed
ره‌نگه به هۆی جه‌نجاڵی خۆمانه‌وه بێت یاخود هه‌ندی جار به هۆی كه‌مته‌رخه‌می بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مانه‌وێت شاره‌زابین و شاره‌زایمان هه‌بیت كه زۆریك له ئێمه له‌م كۆمه‌لگایه‌ی كوردیه بێمان وابێت كه تاكه كه‌س تا ئێستاكه جوبێته سه‌رمانگ كه‌شتیوانی ئه‌مریكی ( نیل ئارمسترۆنگ) بێت و ته‌واو . به‌ڵام ئایا هه‌وڵتداوه ئه‌وه بزانیت كه دوانزه كه‌شتیوانی بۆشاییگه‌ری به 6 كه‌شتی بۆشاییگه‌ری بۆ مانگ چوون و چوونه‌ته سه‌ر رووی مانگ . لێره‌وه ئه‌م زانیاریه راسته‌قینه‌یه و به‌ڵام ئێمه ئاشنا نه‌بووین و شاره‌زایمان نه‌بووه له‌سه‌ری . له سالانی 1969 تا ساڵی 1972 زنجیره كه‌شتی ( ئه‌بۆلۆ ) له‌لایه‌ن ده‌زگای ناسا ی ئه‌مریكیه‌كانه‌وه به‌ره‌و مانگ هه‌ڵدرا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت مرۆف بگات به‌سه‌ر رووی مانگ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه :
- ئه‌بۆلۆ 11 له16یۆلیو 1969 / دوو كه‌شتیوان له‌سه‌ر رووی خاكی مانگ دابه‌زین . نیل ئارمسترۆنگ و باز ئاڵدرین .
- ئه‌بۆلۆ 12 له14 نوفمبر 1969 / هه‌ردوو كه‌شتیوانی بۆشاییگه‌ری بیتی كۆنراد و ئالان بین له‌سه‌ر مانگ دابه‌زین .
- ئه‌بۆلۆ 14 له11 ئه‌پریل 1971 / كه‌شتیوانان ئالان شیبارد و ئیدجار میتشیل .
- ئه‌بۆلۆ 15 له31 ینایر 1971 / كه‌شتیوانانی بۆشاییگه‌ری دافید سكوت و جیمیس ئاروین .
- ئه‌بۆلۆ 16 له26 یولیو 1972 / هه‌ردوو كه‌شتیوان جون یانج و تشارلز دوك بوون .
- ئه‌بۆلۆ 17 له16 ئه‌بریل 1972 / كه‌شتیوانان یوجین سیرنان و هاریسۆن شمیت .
هه‌رچی كه‌شتی ئه‌بۆلۆ 13 یه له7 دیسمبری 1970 هه‌ڵدرا بۆ مانگ و هه‌رسی كه‌شتیوانی بۆشاییگه‌ری ( جیم لوفل و فرید هایس و جاك سویجارت ) دووری 250 هه‌زار كم له رووی زه‌وی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای ئۆكسجینی كه‌شتیه‌كه نه‌توانرا كاره‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی بۆ رووی مانگ ئه‌نجام بده‌ن و ناجار به‌ده‌وری مانگ سورانه‌وه و گه‌رانه‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی .
ڕه‌نگه لیره‌وه ئاشنایه‌تیمان به‌یدا كردبێت له‌سه‌ر جونی مرۆف بۆ سه‌ر مانگ . به‌ڵام له‌وه كاره‌ساتبار تر ئه‌وه‌یه دوای ئه‌و هه‌موو كه‌شته بۆشاییگه‌ریانه و جونه سه‌ر مانگ و ماندوو بوونی مرۆف بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه مرۆفایه‌تیه‌ی زانیاریه ، كه‌جی زۆر به‌داخه‌وه تا ئیستا ( مرۆفانێك هه‌ن برَوایان به جوونه سه‌ر مانگ نیه و به سینارۆیۆی ده‌زانن ) ئیتر لێره‌وه عه‌قلی مرۆفه‌كان داده‌خرێت و فراوان بوونیان نیه بۆ وه‌رگرتنی زانیاریه‌كان له بێشكه‌وتنی زانست له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه !!!!!؟
هه‌رێم عمر كاكل