ڕه‌گه‌زی متمانه له‌كاری ڕۆژنامه‌نووسی دا.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
متمانه وه‌ك پره‌نسیپێكی به‌هره‌گیری و ڕاستبێژی و ڕاستیزانی و پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌ر ، ئه‌گه‌ر له بواره‌كانی تری ژیاندا پێویست بێ ، دروستكردنی له بواری رۆژنامه‌نووسیدا ، فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌یبه‌ت پێدان و خوێنه‌ر په‌یداكردن و ئارشیڤێكی باوه‌ڕ پێكراوه كه مێژووی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێ.. لێره‌دا چه‌ندی ڕه‌گه‌زی خێرایی له كاری رۆژنامه‌نووسیدا گرنگ بێ ، ئه‌وه‌نده‌ش ئاشكراگۆیی و دیزه به‌ده‌رخونه نه‌كردنی ڕاستی له هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژانه‌ی ڕۆژنامه‌نووس بڵاویان ده‌كاته‌وه گرینگه ..
هۆیێكیشه كه به ڕابردنی ڕۆژگار ده‌بێته بناغه‌یه‌كی پته‌وی هه‌ڵنانی متمانه له نێوان خوێنه‌ر و بینه‌ر و گوێگر و ڕۆژنامه‌نووس..
له‌وه‌ته‌ی میدیای كوردستان ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی به‌خۆوه دیوه (دوایراپهڕین) به‌تایبه‌تیش له ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه ، زۆرجار له هه‌واڵی وا هه‌ڵنگوتین كه سه‌رله‌به‌ری دروستكراو بووه!! یا بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك ، ڕپۆرتاژێكی دیاریكراو به‌نیازێكی تایبه‌تی دوور له مه‌به‌ستی ڕۆژنامه‌نووسیانه‌ی ڕووت ، كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌چێته‌وه خانه‌ی ڕیكلامێكی حه‌ق نه‌دراو ، له‌لایه‌كه‌ی تریش هۆیه‌ك بۆ له‌ق بوونی متمانه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ران .
كزبوونی متمانه جگه له‌وه‌ی به‌تێپه‌ڕبوونی كات خه‌ڵكی پێ له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌سه‌نگرێته‌وه ، له ئاكامیشدا وای لێ دێ بڕوا به‌ڕاستیه‌كانیش نه‌كا..
نه‌مانی متمانه‌یش هه‌میشه كولتوورێكی دواكه‌وتووی وای لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه هه‌رگیز توانای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پێشهاته‌كانی نامێنێ ، ئه‌وده‌م له ڕووی ناچاریه‌وه هۆیه‌كانی میدیا هه‌ر به‌دوایی ئه‌ركی ڕووناهیكاریان له بیرده‌چێته‌وه و وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی تر پابه‌ندی بازاڕ ده‌بن ، له هه‌مان كاتدا هه‌موو ئیمكانیاته ئابووریه‌كانیش هه‌ڵده‌لووشێ.. تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه تۆتالیتارییه‌كان به‌رچاوترین نموونه‌ن ، نزیكترینیشیان ڕژێمی به‌عس بوو .. وای لێهاتبوو نه‌كه‌س توانای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كانی مابوو ، نه‌كه‌س تاقه‌تی ته‌ماشكردنی ته‌له‌فزیۆن كه به درێژایی ماوه‌ی په‌خش له ٠٩٪ی په‌یوه‌نددار بوو به هه‌واڵ و سه‌ردانه‌كانی دیكتاتۆر.
به‌و ڕه‌نگه ئه‌وسا شتێك نه‌بوو به‌ناوی متمانه له نێوان ئه‌و ده‌زگایانه و خه‌ڵكدا.. ئینیتمای نیشتمانیش كه ئێستا باسی لێ ده‌كرێ كاردانه‌وه‌یه‌كی سرووشتی بوونی ئه‌و متمانه‌یه‌یه..
دیاره له‌ق بوونی متمانه‌یش به ته‌نیا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و دروستكراو و ته‌شریفاتیه‌وه ناوه‌ستێ ، به‌ڵكو زۆر جار په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ڕۆژنامه‌نووسیانه‌ی بابه‌تێكی دیاری كراویشدا ده‌بێ ، له‌وه‌ی جۆرێك له چه‌واشه‌كردنی خوێنه‌ری تێدایه ، به نموونه زۆر له‌و وتار و بابه‌تانه‌ی كه بووه به باو له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانمان بڵاو ده‌كرێنه‌وه (به كوردی) سه‌یر ده‌كه‌ی نووسه‌ره‌كه‌ی كوردی نازانێ ، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه به‌خۆیشی له وتاره‌كه‌ی خۆی نه‌گا ، كه له ئه‌سڵدا به عه‌ره‌بی یا زمانێكی دیكه‌ی نووسیووه! له حاڵه‌تی زمانه‌كانی تریشدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه.. به‌ڕاستی تائێستا تێناگه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێكی عه‌ره‌بی به كوردی به‌بێ ئاماژه‌پێدانی ئه‌وه‌ی كه وه‌رگێڕدراوه چ په‌ند و حیكمه‌تێكی تێدایه؟! بێگومان ئه‌م كولتووره سه‌قه‌ته هۆیه‌كی دیكه‌ی له ده‌ستدانی متمانه‌یه.
دوا جار هه‌قه ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و ڕۆژنامه‌نووسی كورد كه ئێستا پێگه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك جێگیر بووه ، هه‌وڵ بده‌ن دوور بن له‌و لێگۆڕان و یاساشكێنییه كه سه‌ره‌ڕای به‌تاڵ بوونی وه‌همی ئه‌وه‌ی ته‌ماشا ده‌كرێ و گوێی بۆ ڕادهدێردرێ و ده‌خوێندرێته‌وه ، هه‌موو كهلارێكی متمانه‌یش به‌سه‌ریه‌كدا دهڕۆخێنێ..
به‌م جۆره له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سك بترازێ نه‌گوێی لێ ده‌گیرێ و نه‌ته‌ماشا ده‌كرێ و نه‌ده‌خوێندرێته‌وه.