
كوردى (كه‌ڵه‌ك( دیارده‌یه‌ك.. بۆ لێكۆڵینه‌وه، توانایه‌ك بۆ سوود لێ بینین!! نووسیتی : دكتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن
مامۆستا مه‌لا عه‌لى، ئه‌مه بیست ساڵ زیاتره له‌نێو ماڵى خۆى و ئێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌ى (مستشفى الگب النبوى) له‌قه‌زاى خه‌بات (كه‌ڵه‌ك)ى سه‌ر به‌شارى هه‌ولێر، رۆژانه پێشوازى له‌هه‌موو جۆره نه‌خۆشێك!؟ ده‌كات، وه‌ك (خۆى ده‌لێت) و له‌لاپه‌ڕه‌كانى فه‌یسبووك و له‌نێو ( You Tube)دا زۆربه‌ى بڵاودهكاتهوهو نووسیویه‌تی، چاره‌سه‌رى هه‌موو نه‌خۆشه‌كان ده‌كات، هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه‌ك!! رۆژانه‌ش له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌ى به‌ئاشكراو به به‌رچاوى هه‌موو دنیاوه، هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى تازه بۆ نه‌خۆشیه‌كان راده‌گه‌یه‌نێ!! به‌شێكى به‌رچاویش ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه مامۆستا مه‌لا عه‌لى چاره‌سه‌رى تازه‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه، هێشتا زانستى پزیشكى جیهانى بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ته‌واوى ئه‌و نه‌خۆشیانه له‌تاقیكردنه‌وه دایه!! به‌ڵام مامۆستا وه‌ك خۆى ده‌ڵێ و له‌ڤیدیۆ تۆماركراوه‌كاندا بڵاوى كردوونه‌ته‌وه، بۆ نمونه: نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌و ئایدزو ئیبۆلا… ته‌واوى نه‌خۆشیه گه‌وره‌و گران و بێ چاره‌سه‌رى و كه‌م چاره‌سه‌ریه‌كان، چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌ر له‌لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكی تایبه‌تى خۆیدا نووسیویه‌تى: (داوا له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانى جیهان ده‌كه‌م باسهردانم بكه‌ن، چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌م دۆزیته‌وه، به‌ماوه‌ى پێنج مانگ نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌چێ، به‌ئیزنى خواى، چونكه زیاتر له 5700 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌م چاره‌سه‌ر كردووه به‌ئیزنى خوداى گه‌وره به‌داتاو ڤیدیۆ له‌لامه، به‌نده‌ى خواى عه‌لى مه‌حمود-ئه‌دیمن)، ئه‌م هه‌واڵه (گرنگ و ترسناكه؟!)و ئه‌و پێداگیریهى مامۆستا له‌سه‌ر به‌رده‌وامى كاركردنى له‌نێو ماڵ و نه‌خۆشخانه‌كه‌ى، سه‌ره‌ڕاى دژایه‌تیه‌كی زۆر‌و رێگریه‌كى به‌رده‌وامى (وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان) كه وه‌ك مامۆستا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، تائێستا (55)جار پۆلیس بۆ گرتن و داخستنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ى چووته نێو ماڵ و نه‌خۆشخانه‌كه‌ى، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى له راگه‌یاندنه‌كان و ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام خه‌ڵكانێك هه‌ن (جوێنى پێده‌ده‌ن و سوكایه‌تى پێده‌كه‌ن!!) كه‌چى وه‌ك له ڤیدیۆ‌و فه‌یسبووكه‌كانى مامۆستا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، رۆژ به‌رۆژ نه‌خۆشخانه‌كه‌ى قه‌ڵه‌باڵغتر ده‌بێ و هه‌موو جۆره نه‌خۆشێك و له‌هه‌موو جیهانه‌وه رووى تێده‌كه‌ن، وه‌ك (مامۆستا باسى ده‌كات) له‌ڤیدیۆو فه‌یسبووكه‌كانه‌وه دیاره، مامۆستا چاره‌سه‌ریان ده‌كات، ئه‌وه‌ى به‌چوار ده‌سته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه لاى مامۆستا، پاش چاره‌سه‌ركردنه‌كانى مامۆستا، نه‌خۆشه‌كان به‌پێى خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵى خۆیان.
ئایا ئه‌م دیارده گرنگه و ترسناكه هى ئه‌وه‌یه به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵیدا رووبه‌ڕوو ببینه‌وه كه‌تائێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه؟ یان بۆ ئه‌وانه‌ى لێ بگه‌ڕێین كه به‌رده‌وام جوێن به مامۆستا ده‌ده‌ن و سوكایه‌تى پێده‌كه‌ن؟! له‌ولاشه‌وه نه‌خۆشه‌كان له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و چین و ئایین و وڵاتێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانیان دێنه لاى مامۆستا، زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش وه‌ك (خۆیان ده‌ڵێن) له‌چاره‌سه‌رى پزیشك و نه‌خۆشخانه، رێگا چاره زانستیه به‌رده‌سته‌كان بێ هیوا بوون؟!
بیست ساڵ كاركردنى مامۆستا مه‌لا عه‌لى و ژماره‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى هاتوونه‌ته لاى مامۆستا‌و زۆرى و جۆرى نه‌خۆشیه‌كانى، به‌نه‌خۆشى جه‌سته‌یی و ده‌روونى و ده‌روونى ئایینى و نه‌خۆشییه كلتوورییه‌كان، هێنده زۆرن به‌ته‌نیاو به‌م ده‌موده‌سته به‌سه‌ر ناكرێنهوهو ناژمێردرێن، هه‌ر بۆیه وه‌ك نمونه من له‌ته‌ك چه‌ند نه‌خۆشێكى تایبه‌ت راده‌وه‌ستم و به‌دواى پێشینه‌ى مێژوویی و هاوشێوه‌یاندا ده‌گه‌ڕێم له‌نێو كلتوورى كۆن و نوێى مرۆگایهتیدا.
چاره‌سه‌رى ئایینى له‌مێژوودا
مامۆستا مه‌لا عه‌لى ئه‌گه‌رئه گه رچی ده‌رمانى جۆراو جۆریش به‌كارده‌هێنێ، به‌تایبه‌تى گیا ده‌رمانى شه‌عبى و كلتوورى، به‌ڵام هێزو شاده‌مارى كاره‌كه‌ى خۆى له‌هێزى (چاره‌سه‌رى ئایینى)دا ده‌بینێته‌وه، خۆى وه‌ك موسڵمانێك به (الگب النبوى) ناوده‌بات و به‌رده‌وامیش پشت به‌قورئان ده‌به‌ستێت، نمونه بۆ نه‌خۆشى (جنۆكه چوونه جه‌سته‌ى مرۆڤ) به‌خوێندنى قورئانى پیرۆز چاره‌سه‌ر ده‌كات.
نه‌خۆشى جنۆكه چوونه ناو جه‌سته، نه‌خۆشیه‌كى مێژوویی كلتوورى ئایینى واقعیه، له‌ڕووى مێژووه‌وه زۆر كۆنه‌و زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا، سۆمه‌رییه‌كان له‌ئاین و كلتوورى خۆیاندا باسیانكردووه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌وانیش بڕوایان به‌وه هه‌بووه كه جنۆكه هه‌یه‌و، ده‌چێته جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه هه‌ر بۆیه له‌ئاینى ئه‌واندا (كاهین)ێك واته پیاوێكى ئایینى هه‌بووه تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه، پێیان ده‌گوت (شه‌یتان تهرێن- گارد الشیگان- جنگیر) ئه‌و كاهینه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى چاكده‌كرده‌وه كه به‌پێى بڕواى ئه‌وان جن ده‌چووه جه‌سته‌یانه‌وه.
واته كاهینه ئایینیه‌كه لاى سۆمه‌رییه‌كان پێش پێنج هه‌زار ساڵ ئه‌و كاره‌ى كردووه كه ئێستا مامۆستا مه‌لا عه‌لی و زۆر شێخ و مه‌لاو پیاوانى ئایینى ئیسلام و زۆربه‌ى ئایینه‌كانى دیكه ده‌یكه‌ن، هه‌ر ئێستاش دكتۆر ئاڕ ئاڕ سوراێز (Doctor R.R. Soares) لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى فه‌یسبووكى خۆی هه‌یه‌و وه‌ك مه‌سیحیه‌ك له تایتڵهكهیداو له‌پێشه‌كى كاره‌كانیدا باسى ده‌كات، ماوه‌ى چل ساڵه چاره‌سه‌رى نه‌خۆش ده‌كات، وه‌ك نه‌خۆشى كوێرى و كه‌ڕى و گۆجى و گه‌ڕى… تاد
وه‌ك له پێشه‌كی ڤیدیۆ رێكلامهكهیدا هاتووه، دكتۆر سوارێز چل ساڵه به‌پشت به‌ستن به (رب- یسوع- ئینجیل) وه‌ك له‌كارو قسه‌كانیدا دیاره، به به‌رچاوى خه‌ڵك و له‌هۆڵێكى هه‌زار نه‌فه‌رى و به به‌رده‌می راگه‌یاندنه‌كانه‌وه، ئه‌ویش وه‌ك مامۆستا مه‌لا عه‌لى، له‌نێو ئایین و كلتوورى خۆى، نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دكتۆر سوراێز، له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كى دانراودا نووسیویه‌تى (المعجزه الكبرى) له‌ڤیدیۆیه‌كه‌دا باسى منداڵێك ده‌كات ناوى (یاسه‌مین)ه، كه نه‌خۆشى ئێسكه خواره‌ى هه‌بووه، پزیشكه‌كان سێ‌جار نه‌شته‌گه‌رییان بۆ كردووه، به‌ڵام چاك نه‌بۆته‌وه، دواجار هاتۆته لاى دكتۆر سوارێزله سه ر قسه ی دكتۆر سواریز، بهیامهرتى (رب- یسوع) چاك بۆته‌وه!!
له‌ڤیدیۆیه‌كه‌دا، یاسه‌مین چاك بۆته‌وه‌و ده‌ڕوات و را ده‌كات!! كه‌پێشتر وه‌ك دایكى باسى ده‌كات، یاسه‌مین هه‌رگیز نه‌یتوانیوه بڕوات، كه‌چى دكتۆر سوارێز له‌چاككردنه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كانیدا به موعجیزه‌ى (رب-و- یسوع)ی ده‌زانێ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى مامۆستا مه‌لا عه‌لى خۆشمان چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كانى خۆى، ئه‌ویش به موعجیزه‌ى (قورئان – خودا- پپیغهمبهر) ده‌زانێت.
ئه‌وه‌ى گرنگه، له‌ئێستادا مامۆستا مه‌لا عه‌لى كوردی له نه‌خۆشخانه‌ى (گب النبوى)دا وه‌ك موسڵمانێك به‌پشت به‌ستن به‌خوداو پێغه‌مبه‌رو قورئان و كلتوره ئاینییه‌كه‌ى (وه‌ك خۆى ده‌ڵێ) نه‌خۆشه‌كانى چاك ده‌كاته‌وه‌و بیست ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات!! هه‌روه‌ها دكتۆر سوارێز وه‌ك مه‌سیحیه‌ك به‌پشت به‌ستن به (رب-یسوع وئینجیل) و كلتوره ئاینییه‌كه‌ى (وه‌ك خۆى ده‌ڵێ) چل ساڵه نه‌خۆشه‌كانى خۆى چاك ده‌كاته‌وه!!
لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كانى پێمانده‌ڵێن: ئه‌وه هه‌ر ته‌نیا پیاوانى ئایینى مه‌سیحی و موسڵمان نین به‌هێزى پزیشكى ئایینى نه‌خۆشه‌كانیان چاك ده‌كه‌نه‌وه! به‌ڵكو ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه ئایینیه، هه‌تا ئاینزاكانیش ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ركردنه‌ى نه‌خۆشیان تێدا هه‌بووه‌و هه‌یه، وه‌ك كاهینه سۆمه‌رییه‌كه كه‌پێش پێنج هه‌زار ساڵ به‌پشت به‌ستن به‌هێزو كلتوورى ئایینیه‌كه‌ى خۆى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانى ده‌كرد!
ئه‌گه‌ر ئایینى موسڵمانان و ئایینى مه‌سیحیه‌كان دوو ئایینى ئاسمانین، به‌پێى خانهبهندى ئایینه‌كان، ئه‌وا ئاینی سۆمه‌رى، ئاینێكى مرۆڤكردوو زه‌مینی بوو!!
كه‌واته، ئایینه‌كان له‌پاڵ هه‌موو ئه‌ركه‌كانى خۆیاندا ئه‌ركى پزیشكى- پزیشكى ئایینى-یشیان بینیوه‌و چاره‌سه‌رى ئایینى تایبه‌ت نیه به‌ئاینێك و زه‌مه‌نێك و چه‌ند پیاوێكى ئایینى دیاریكراو، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌نێو كۆمه‌ڵگه ئایینیه‌كاندا هه‌ندێك له‌پیاوانى ئایینى ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه‌یان كه‌م و زۆر چااككردۆتهوه.
ئه‌وه‌ى مامۆستا مه‌لا عه‌لى كوردى، ده‌كات به‌دیارده‌یه‌كى تایبه‌ت وگرنگ و ترسناك!! ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لهنێوماندایهو كارده‌كات و دژایه‌تى ده‌كرێ؟! به‌ڵام دكتۆر ئاڕ ئاڕ سوارێز له‌وڵاتى خۆیدا، چل ساڵه كارده‌كات و رێزى لێده‌گیردرێت. رێزگیرانهكهى له‌وه‌دا ده‌بینم كه به‌ئازادى و به‌ئاشكراو له‌نێو هۆڵێكى گه‌وره‌و شایسته له‌به‌رده‌مى راگه‌یاندنه‌كان به‌دڵخۆشى و شانازیه‌وه كارده‌كات و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان ده‌كات!!
چاره‌سه‌رى ئایینى بۆ نه‌خۆشییه‌كان:
ئه‌گه ر باسى ئه‌و رووداوه چیرۆكه مێژووییانه نه‌كه‌ین كه پێغه‌مبه‌رو پیاو چاكان به‌درێژایی مێژوو له‌زۆر سه‌رده‌م و له‌زۆر وڵات و له‌په‌ناى زۆر ئایین… نه‌خۆشیان چاككردۆته‌وه، ئه‌وا زانستیش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه كه ئایین و پیاوى ئایینى رۆڵیان هه‌یه له‌چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشه باوه‌ڕداره ئایینییه‌كان، جا ئایینه‌كه هه‌ر ئایینێك بێت، زه‌مینى بێت یان ئاسمانى.
مرۆڤ- له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك و له‌هه‌ر وڵاتێك و له‌نێو هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئایینێك، كه له‌دایك ده‌بێت له‌نێو خێزانێكى باوه‌ڕدار بهئایینێك، له‌نێو كلتوور‌و سروتى رۆژانه‌ى ئه‌و ئایینه گه‌وره ده‌بێ و دواجار ئایین و كلتووره‌كه ده‌بن به باوه‌ڕو كردارى رۆژانه‌ى و خودا‌و پێغه‌مبه‌رو كتێب و سروت و پیاوه ئایینیه‌كانى خۆى لا پیرۆز ده‌بێت، پیرۆزێكى سه‌دا سه‌د، كه‌هیچ پیرۆزییه‌كى تر لاى ئه‌و ناگاته ئه‌و پیرۆزییه!
هه‌ر بۆیه ئه‌و تاكه باوه‌ڕداره كه نه‌خۆش ده‌كه‌وێ هه‌ندێ جار په‌نا بۆ ئایینه‌كه‌ى خۆى ده‌بات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پزیشك و نه‌خۆشخانه زانستیه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن له‌چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كه‌یدا، ئه‌وا له‌م كاتانه‌دا نه‌خۆش به‌ئیمانه‌وه هه‌موو هیوایه خۆى بهچارهسهریه ئایینه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و هه‌موو ده‌رووون و جه‌سته‌ى به‌باوه‌ڕى ئایینه‌وه ئاماده‌ى چاره‌سه‌ری ئایینى ده‌بێت. ئه‌گه‌ر پیاوه ئایینیه‌كه‌ش جێگاى باوه‌ڕ بوو، تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌بوو له‌م بواره‌دا، ئه‌وا ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه له‌زۆر حاڵه‌تدا سوود له چاره‌سه‌ریه‌كه ده‌بینن!!
به‌ڵام وه‌ك له فه‌یسبووك و ڤیدیۆكانى مامۆستا مه‌لا عه‌لى كوردی به‌رچاوه، مامۆستا سنوورى ئایینه‌كه‌ى خۆى به‌زاندووه، واته جگه له‌خه‌ڵكى موسڵمان، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش دێنه لاى كه له‌سه‌ر ئایینه‌كانى ترن، نمونه‌ى ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش له‌نێو ڤیدیۆكانى مامۆستادا زۆرن. ئه‌مه جارێكى تر مامۆستا ده‌كاته‌وه به (دیارده‌یه‌كى زۆر گرنگ و ترسناك؟!!) هه‌ر بۆیه نابێ له‌به‌رده‌م ئه‌و دیاردهگرنگ و ترسناكه ئاوا خه‌مساردانه دابنیشین و ئه‌و دیارده ناوازه‌یه نه‌خه‌ینه به‌ر تیشكى زانستیانه‌و راستى زانستى واقیعی مامۆستا عه‌لى خۆى و راستى پزیشكیه‌كه‌ى و راستى نه‌خۆشه‌كان و راستى چاره‌سه‌رییه‌كانى بۆ خۆمان و بۆ خه‌ڵك روون نه‌كه‌ینه‌وه.
مامۆستا مه‌لا عه‌لى ده‌ڵێ، رۆژانه له‌سه‌عات هه‌شتی به‌یانییه‌وه تا چوارى ئێواره پێشوازى له نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌م، ته‌نیا رۆژانى هه‌ینى و سێ شه‌ممه نه‌بێت وه‌ك له‌ڤیدیۆكانیش ده‌رده‌كه‌وێت، به‌رده‌وام نه‌خۆشخانه‌كه‌ى پڕه له‌نه‌خۆشى جۆراوجۆر، جگلهخهڵكى كوردستان و عێراق، له‌وڵاتانى ده‌وروبه‌ر (توركیا‌و ئێران و وڵاتانى رۆژئاواش) تاك تاكه نه‌خۆش هاتوونه‌ته لاى مامۆستا، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش هه‌ریه‌كه‌و چیرۆكى خۆى هه‌یه.
زۆربه‌شیان پاش ئه‌وه‌ى سوود له چاره‌سه‌رى دكتۆر‌و نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رناگرن به‌ناچارى روو له‌مامۆستا مه‌لا عه‌لى ده‌كه‌ن، له‌نێو نه‌خۆشه‌كانیش كه‌سانى دیار‌و به‌رپرس وخاوه‌ن بڕوانامه‌و پزیشكیشی تێدایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رده‌وامى كاركردن و بازاڕ گه‌رمیه‌ى مامۆستا مه‌لا عه‌لى و هه‌واڵى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كان و به‌رده‌وام مژده‌ى دۆزینه‌وه‌ى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى نوێش، هێشتا به‌ڕێز وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ:( ئه‌وه جادوگه‌رو ساحیره، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگاى پێ ناده‌ین و گوێى لێناگرین و لێناگه‌ڕێین كاربكات!!)، تائێستاش وه‌ك مامۆستا مه‌لا عه‌لى نووسیویه‌تى له‌لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌ى (55)جار پۆلیس به‌نیه‌تى داخستنى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ده‌رگایان لێگرتووه! قسه‌ى گرنگ لێره ئه‌وه‌یه، ئایا پاش بیست ساڵ كاركردن و ئه‌و (نێو بانگه جیهانی)یه‌ى مامۆستا عه‌لى كوردی هه‌یه‌تى چاره‌سه‌ركردنى (كێشه‌ى مامۆستا عه‌لى) به‌وه ده‌كرێت كه به‌پۆلیس دایبخه‌ن؟ ئایا. به‌مشێوه‌یه داده‌خرێ؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆچى پاش (55)جار هێشتا مامۆستا به‌رده‌وامه له‌كاركردن؟!
وه‌ك لهفهیسبووكهكانى مامۆستا مه‌لا عه‌لی دا هه‌یه‌و لهڤیدیۆیهكاندا بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه، مامۆستا به‌ته‌نیا كارى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گه‌وره‌و هه‌موو جۆره پسپۆریه‌كان ده‌كات!! چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى پێست و مووى سه‌ر ده‌كات تا ده‌گاته شێرپه‌نجه‌و ئایدز.
مامۆستا به‌رده‌وام هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ: (هه‌موو ئه‌م نه‌خۆشیانه‌م چاره‌سه‌ر كردووه‌و ئاماده‌م چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، له‌به‌رچاوتان. هه‌موو جیهان وه‌رن لێره فێربن، حكومه‌ت وه‌رن!! پزیشكه‌كان وه‌رن، پێویسته ئه‌و زانسته‌ى من لهكۆلیژهكان بخوێندرێ، ئاماده‌م ده‌یان و سه‌تان كه‌س و گه‌نج فێرى ئه‌و زانسته بكه‌م، من ده‌مرم، با ئه‌و زانسته به‌دنیادا بڵاو ببێته‌وه، خه‌ڵك سوودى لێ ببینن!!).
ئایا. ئه‌م هاواركردنه به‌رده‌وامه‌ى مامۆستا عه‌لى، شێتییه؟ جادوگهریه؟ یان زانستى و ئیمانه به‌خۆى و به‌كاره‌كه‌ى؟! ئێستا نه‌خۆشخانه‌كه‌ى مامۆستا عه‌لى بووه بهواقیعێك نه به‌حكومه‌ت و نه به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و نه به‌هیچ كه‌سێ داناخرێت!! چاره‌سه‌رى عاقلانه‌و زانستیانه ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى زانستى- زانستى هه‌مه‌لایه‌نه- به‌ڕێز لێگرتنه‌وه، مامۆستا مه‌لا عه‌لى بخرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ى به‌كرده‌وه، ئه‌م كاره‌ش كارێكى ئاسان نیه‌و ئه‌سته‌میش نیه!.
هه‌ندێك لهچارهسهركردنهكانى مامۆستا
لێره ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كار‌و چاره‌سه‌ریه‌كانى مامۆستا مه‌لا عه‌لى و سێ جۆر چاره‌سه‌رى به‌نمونه وه‌رده‌گرم:
یه‌كه‌میان: ده‌ركردنى جن له‌جه‌سته‌ى نه‌خۆش
دووه‌میان: به‌كارهێنانى (میزو شیرى وشتر) وه‌ك ده‌رمان بۆ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌و چاره‌سه‌ری.
سێیه‌میان: زمانگۆڕان، واته ئه‌وانه‌ى به‌هۆى شۆك و گرانه‌تاوه زمانیان ده‌گۆڕدرێت.
یه‌كه‌م: ده‌ركردنى جن له‌جه‌سته‌ى نه‌خۆش
سه‌ره‌تا ئایا جن هه‌یه؟ باسى جن باسێكى ئاڵۆز‌و مێژووییه، تائێستا سه‌دان كتێب له‌سه‌ر هه‌بوون و نه‌بوونى جن نووسراوه، كه‌س ناتوانێ بڵێ جن نیه، كه‌سیش ناتوانێ بڵێ جن ئه‌وه‌ته هه‌یه، واته جنێك بگرێ و بیخاته سه‌ر مێزى تاقیكردنه‌وه، به‌ڵام، ئه‌فسانه‌كان كه كۆنترین زانستى- مرۆڤن، باسی جن ده‌كه‌ن. ئایینه‌كان، هه‌موو ئایینه‌كان باسى جن ده‌كه‌ن! مێژوو باسى جن ده‌كات!! واقیع به‌رده‌وام باسی جن ده‌كات، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا هه‌ر له وڵاتێك و نێو میلله‌تێك و ته‌نیا ئایینێك!! وانیه!! به‌ڵكو باس و كێشه‌یه‌كى هه‌موو مرۆڤایه‌تیه. له‌هه‌موو زه‌مین و زه‌مانێكدا هه‌تا ئێستا سه‌دان و هه‌زاران چیرۆكى خه‌یاڵى و واقیعى هه‌یه، باس له‌په‌یوه‌ندیه-خراپ-و-چاك-ه‌كانى نێوان مرۆڤ و جنۆكه ده‌كات. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا تائێستا كه‌س نه‌یتوانیوه جنۆكه‌یه‌ك راو بكات و به‌زیندووى یان مردوویی بیهێنێ و پێمان بڵێ: ئه‌وه‌ته جن، ئه‌وه‌یه!؟
راستیه‌ك هه‌یه، ئه‌م ژیان و كه‌ونه پڕ له‌نهێنییه!! تائێستا زۆر كه‌ممان له‌و نهێنییه زانیوه‌و هێشتا زۆر ماوه مرۆڤایه‌تى بیانزانێ!! هه‌روه‌ها له‌نێو جه‌سته‌ى مرۆڤ خۆیدا به‌هێزه جه‌سته‌یی و عهقڵیهكهیهوه هێشتا پڕه له‌نهێنى نه‌دۆزراوه‌و هێزى په ی پی نه‌بردراو. جنیش یه‌كێكه له‌و نهێنییه‌و واقیعه‌ى كه ناوه‌كه‌مان زانیوه‌و كاریگهریهكهیمان به چاو خراپ- دیوه‌و به به‌رجه‌سته‌بوویی جه‌سته مادییهكهمان نه‌دیوه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا نه‌خۆشیه‌ك هه‌یه ئه‌و نه‌خۆشیه له‌نێو كلتووری ئایینى- ئایینى هه‌موو زه‌مه‌نه‌كان و هه‌موو وڵاتان- به‌نه‌خۆشى- جن چوونه جه‌سته- نادهبردرێ!! نه‌خۆشیه‌كه مرۆڤڤ تووشى ده‌بێت و وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشیه‌كى تر‌ى جه‌سته‌یی و ده‌روونى كار له‌نه‌خۆش ده‌كات، تائێستا تاكه چاره‌سه‌رى مسۆگهرو زوو بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه! چاره‌سه‌رى –جن ده‌ركردن-ى ئایینیه، كه نه‌خۆشه‌كان په‌ناى بۆ ده‌به‌ن و پیاوه ئایینیه‌كانى وه‌ك (مامۆستا مه‌لا عه‌لى- موسڵمان) (دكتۆر ئاڕ ئاڕ سوراێز- مه‌سیحی) ئێستا چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
به‌هه‌رحاڵ هه‌ر له‌كۆنه‌وه تائێستاش نه‌خۆشیه‌ك هه‌یه، زمانى خه‌ڵك به جن چونه جه‌سته ناوى ده‌بات و ئه‌م نه‌خۆشیه نه زانستى پزیشكى و نه زانستى ده‌روونى- ناوێكى دروستى زانستیان بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، تایبه‌ت بێ به‌م نه‌خۆشیه‌و چاره‌سه‌ریه‌كى بنبڕو زانستیشی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا ماۆستا مه‌لا عه‌لى كوردی له‌ماوه‌یه‌كى یه‌كجار كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ئاسان وه‌ك له ڤیدیۆكاندا ده‌بینرێت چاره‌سه‌ریان ده‌كات و چاكیان ده‌كاته‌وه!؟ وه‌ك له ڤیدیۆكاندا دیاره‌و ڤیدیۆكانیش ئێجگار زۆرن! ئه‌مه واقیعه.. ئایا ئه‌و ڤیدیۆیانه هه‌مووى تهمسیلییهو خه‌ڵك له‌هه‌موو لایه‌كه دێن؟ ته‌مسیلن بۆ مامۆستا ده‌كه‌ن؟؟ یان به‌ڕاستى نه‌خۆشن و هه‌ر به‌ڕاستیش مامۆستا چاره‌سه‌ریان ده‌كات؟!! من سه‌یرى زۆر ڤیدیۆ‌و یوتیوبی عه‌ره‌بی و توركی و فارسیم كردووه، ئه‌وانیش له‌وڵاتی خۆیان وه‌كو مامۆستا مه‌لا عه‌لى به‌مشێوه‌یه (جن له‌جه‌سته‌ى نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌ن!؟) ئه‌وه‌ى راستى بێت، مامۆستا له‌هه‌مووان جوانتر‌و ئاسانترو زووتر ئه‌م كاره ده‌كات و زۆر له‌وان سه‌ركه‌وتووتره له‌چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م نه‌خۆشییه.
ژیان پڕ له‌نهێنى، ئه‌و نهێنیانه له‌نێو (كه‌ون)و له‌نێو (جه‌سته‌ى مرۆڤ) دان، ئه‌ركى مرۆڤه ئه‌و نهێنیانه بدۆزێته‌وه‌و زانستیانه بیاناسێنێت، لهززهتێكى زۆرى زانستیانه‌و زۆری ژیان له دۆزینه‌وه‌و ناسینى نهێنییه‌كاندا هه‌یه.
دووه‌م: میز وه‌كو ده‌رمان!؟
میزیش وه‌كو ده‌رمان مرۆڤ هه‌ر له‌كۆنه‌وه سوودى لێبینیوه!! جا میزى مرۆڤ خۆى بێت یان میزى گیاندارو زینده‌وه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌كۆنه‌وه له ئه‌فسانه‌كاندا- ئه‌فسانه وه‌ك فهرههنگیكى كۆن- باسى ئه‌و جۆره چارهسهریهى كردووه.
چیرۆكى ئه‌و پاشایانه‌ى له‌نێو حهكایهتهكاندا نه‌خۆشى پیستهو گوڕوێتى ده‌گرن و دواجار- حه‌كیم-و- ده‌روێش- و- جادوگهرهكان به‌میز چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن، زۆرن!
ئه‌و چیرۆكانه ریشه‌یه‌كى واقیعى هه‌یه‌و كورد له‌مێژه گوتوویه‌تى (پیس به پیسى ده‌چێ) چیرۆكى به‌كارهێنانى میز لهكلتورو واقیعدا، چیرۆكێكى دوور‌و درێژ‌و ده‌وڵه‌مه‌نده له‌نێو ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌دا ته‌نیا ئه‌م رووداوه‌ى نێو كورده‌وارى خۆمانتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه، كه‌منیش بیستوومه (كرێكارێك به‌هۆى چیمه‌نتۆوه، پێسته‌ى تووشى نه‌خۆشى ((ئه‌گزیما)) ده‌بێت، زۆر هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌رى بۆ ناكرێت، له‌نه‌خۆشخانه ده‌یخه‌وێنن و ته‌نیا مهرههمێكى هێوركه‌ره‌وه‌ى بۆ به‌كارده‌هێنن، پیره پیاوێكى كورده‌وارى سه‌ر لهنهخۆشێكى دیكه ده‌دات و، چاوى به‌م تووشبووه ده‌كه‌وێت، حاڵى ده‌پرسێت، كابراى نه‌خۆش باسى حاڵى خراپی خۆى بۆ ده‌كات، پیره‌مێرد ده‌ڵێ: وه‌ره ده‌ره‌وه من چاكت ده‌كه‌مه‌وه. له ده‌ره‌وه پیره‌مێرد میزى مانگا ده‌گرێ و دهیكوڵێنێ و تا ڕادده‌ى ئه‌وه‌ى كهمیزهكه كه‌مێك چهوراتى لێ ده‌مێنێته‌وه له‌نێو ده‌فره‌كه‌دا، به‌شێوه‌ی مه‌رهه‌مێك، پیره‌مێرد به‌و مه‌رهه‌مه‌ى كه لهمیزى مانگا گیراوه‌ته‌وه، ته‌واوى پیسته‌ى كابراى نه‌خۆش، چه‌ور ده‌كات. وه‌ك من بیستوومه، كابراى نه‌خۆش به‌م مه‌رهه‌مه‌ى میزى مانگا، چاك ده‌بێته‌وه).
ئێره جێگاى- گیڕانه‌وه‌ى ئه‌و چیرۆكه زۆر‌و درێژ-انه نیه. به‌ڵام هه‌ر ئێستا له‌جیهاندا زۆر بهزانسیتانه- میز- وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (وزه)و بۆ (ده‌رمان) بۆ هه‌ندێك له نه‌خۆشیه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ى (ئاو)و (بیره)و (خواردنه‌وه) به‌كاردێت.
ئێستا هه‌ر بۆ سه‌لماندن ناوى هه‌ندێ وڵات و نێوه‌ند ده‌نووسین كه بۆ (وزه)و (ده‌رمان) و (خواردن) سوود له‌میز وه‌رده‌گرن.
هۆڵه‌ندا:
له هه‌واڵێكى زانستیدا هاتووه‌و ده‌ڵێ: هۆڵه‌ندا وزه‌یه‌ك به‌رهه‌م دێنێ كه سه‌رچاوه‌كه‌ى میزى مرۆڤه.
دانیمارك:
ئاهه‌نگێكى موسیقى گه‌وره سازده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى توانیان له‌میز بیره به‌رهه‌م بهێنن.
روسیا:
لهپیگهى روسیا الیوم دا هاتووه: زاناكان خه‌ریكى ئه‌وه‌ن ئێستا میز بكه‌ن به ئاوى خواردنه‌وه له‌كاتى پێویستدا به‌پشت به‌ستن به راستیه‌كان.
ناسا:
نێوه‌ندى زانستى ناساى ناودار، له‌هه‌واڵێكدا ده‌نووسێ ( گۆڕینى میز بۆ ئاو‌و وزه بۆ خۆ ژیێاندن له فه‌زا)دا، واته ئاسمانگهڕیدهكان ده‌توانن میزى خۆیان بگۆڕن بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌و وزه هه‌ر له‌نێو مانگه دهستكردهكانیاندا.
ئه‌لجه‌زیره:
له جه‌زیره نێت دا هاتووه ده‌ڵێ: (ته‌كنۆلۆژیا، وزه‌ى كاره‌با له‌نێو ئاوده‌ستى كه‌مپى ئاواره‌كان به‌هه‌رم دێنێ) واته میزى نێو ئاوده‌سته‌كان ده‌كاته‌وه به به‌كاره‌با.
سعودیه:
توێژه‌ر دكتۆره فاتن خورشید (ده‌رمانێك له میزى وشتر) به‌رهه‌م دێنێ حه‌وت جۆر نه‌خۆشى شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دكتۆره فاتن خورشید ده‌ساڵ زیاتره خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر میزى وشترو بڕوانامه‌كه‌ى (الدكتوراه فی هندسه الخلایا من البریگانیا وهو من التخصصات النادره فی الوگن العربی)یه، ئه‌م خاتوونه بهپسپۆریهكى ده‌گمه‌ن و به‌ڕێگایه‌كى زانستى هاوچه‌رخ و ورد گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه له (میزى وشتر) ده‌رمانى حه‌وت جۆر نه‌خۆشى شێرپه‌نجه به‌رهه‌م دێنێت. ئه‌م خاتوونه زۆر پێش مامۆستا مه‌لا عه‌لى به‌لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه، دكتۆره ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ: كه سوودى له فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ر بینیوه‌و ئه‌م چاره‌سه‌ره ئاینییه‌ى كردووه به چاره‌سه‌رێكى زانستى.
ئه‌مانه ژماره‌یه‌كى كه‌مى ئه‌م هه‌واڵ و لێكۆڵینه‌وه زانستیانه‌ن كه باس له‌میز دهكهان وه‌ك وزه‌و ده‌رمان له جیهاندا.
ئێستا ده‌ركه‌وت ئه‌وه ته‌نیا مامۆستا عه‌لى كوردی نیه! كه میز به‌گشتى و میزى وشتر به‌تایبه‌تى بۆ چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه به‌كارده‌هێنێ، له‌كۆنه‌وه تائێستاش له‌نێوه‌نده كلتوورى و نێوه‌نده زانستیه‌كانیش، ئه‌م كار‌و هه‌واڵه بوونى هه‌بووه. به‌ڵام هیچ كه‌س و نێوه‌ندێك ئه‌وه‌نده‌ى مه‌لا عه‌لى به‌ئاشكرا ناڵێ: (من تائێستا 5700 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌م چاره‌سه‌ر كردووه!!)
ئه‌م ریشه واقیعى و زانستیه‌ى- میز- بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش و ئه‌م ژماره زۆره‌ى كه مامۆستا باسى ده‌كات (5700) نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌و چاره‌سه‌ركردنیان، دیسان مامۆستا مه‌لا عه‌لى ده‌كات به پیاوێكى ده‌گمه‌ن و گرنگ و ترسناك!! هه‌ر بۆیه ئه‌م دیارده واقیعیه هه‌رچى زووه پێویستى به‌لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌مه لایه‌نه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى راى خۆمان، راى دروست و زانستى له‌ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان درهببڕین و هه‌ر له‌خۆوه هیچ شتێك قبوڵ نه‌كه‌ین و هه‌ر لهخۆوهش هیچ شتێك ره‌ت نه‌كه‌ینه‌وه.
سێیه‌م:
زمانگۆڕان: (Foreigm Accent Syndrome)
ئه‌م نه‌خۆشیه له‌نێوه‌نده زانستیهكاند به (- متلازمه اللهجه الاجنبیه) ناسراوه، ئێمه به‌كوردی ناومان لێنا (زمانگۆڕان) ئه‌م نه‌خۆشیه له‌ئه‌نجامى به‌ركه‌وتن و گرانه‌تاو نۆره دڵ و جه‌ڵته‌ى ده‌ماغ، مرۆڤ تووشى ده‌بێت، ئه‌ویش نیشانه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه له‌پڕ كه‌سێك زمانى دایكى له‌بیر ده‌كات و به‌زمانێك یان چه‌ند زمانێكى تر قسان ده‌كات، هه‌تا هه‌ندێجار به (زمانى مردوو) واتهزمانه لهنێوچووهكان، نه‌خۆشه‌كه قسه ده‌كات.
(ئێمه له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا به‌ناوى- فێربونى زمان به له‌به‌رگرتنه‌وه- له ئه‌فسانه‌وه بۆ زانستى سه‌رده‌م) باسى ده‌یان نمونه‌ى ئه‌و جۆره زمانگۆڕان و نهخۆشانهمان كردووه كه له‌هه‌موو جیهاندا روویانداوه.
له‌هه‌موو ئه‌و رووداوانه پزیسك و نێوه‌نده زانستیه‌كان، جگه له‌وه‌ى به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یرى ئه‌و نه‌خۆشانه‌یان كردووه، ئه‌وه‌نده‌ى من به‌دواداچوونم بۆ كردووه، پزیشكه‌كان هیچ نه‌خۆشێكیان له‌م نه‌خۆشانه چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، كه هه‌ندێكیان له‌ئه‌نجامدا تووشى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى بوون. به‌ڵام، مامۆستا مه‌لا عه‌لى له‌ماوه‌ى 10- تا 15 ده‌قیقه چاره‌سه‌رى (نه‌واف) ده‌كات. نه‌واف پیاوێكى نه‌خوێنده‌وارو ئێزدیه، له‌پڕ نه‌خۆش ده‌كه‌وێ و له‌خۆ ده‌چێت، كه بهخۆدێتهوه زمانى دایكى له‌بیر ده‌كات و به‌زمانێكى ئینگلیزى ره‌وان قسان ده‌كات. كه‌سوكارى بۆ قسه كردن تێگه‌یشتن په‌نا بۆ ئینگلیزی زان و وه‌رگێڕ ده‌به‌ن، دواجار پاش 13رۆژ له‌گه‌ڕان به‌دواى چاره‌سه‌ری، ده‌چنه نه‌خۆشخانه‌كه‌ى مامۆستا مه‌لا عه‌لى، مامۆستا له‌ڕووى زمانه‌وه نه‌واف ده‌كاته‌وه بهكوردو له‌ڕووى ئایینه‌وه ده‌یكاته‌وه به ئێزدی، چونكه نه‌واف به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه جگه له‌وه‌ى زمانى گۆڕدرا بوو، ئه‌وا ئاینیشی گۆڕدرا بوو بۆ مه‌سیحی و خاچى ده‌كرده مل!!
ئه‌مه بۆ خۆى لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وه‌ى لێره گرنگه، ئه‌و زمانگۆڕانهى كه له‌هه‌موو وڵاتاندا روویداوه- من به‌پێى به‌دواداچوونى خۆم هیچ كام له‌و نه‌خۆشانه‌م نه‌دیوه چارهسهركرابێ، جگه له (نه‌واف)ى كورد‌و ئێزدی كه به‌ده‌ستى مامۆستا مه‌لا عه‌لى كوردی چاره‌سه‌ركراوه‌و چاره‌سه‌ریه‌كى ئاسان و هه‌رزان!!
سه‌یرى ڤیدیۆى (ته‌نیا سه‌یرى ئه‌و پیاوه ئێزدیه بكه!!) كه مامۆستا له فه‌یسبووك و له نێو ڤیدیۆكانى خۆى له یوتیوب بڵاوى كرۆته‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ى زیندوو، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه كه به‌زانستى و به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه له‌دیارده‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌و زانستیانه ده‌یانخاته شوێنى شایسته‌ى خۆیان و لێناگه‌ڕێ هیچ دیارده‌یه‌ك به‌بێ لێكۆڵینه‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌رهه‌ڵبداو به‌رده‌وام بێت و ببێت به‌كلتوور.
مامۆستا مه‌لا عه‌لى وه‌ك دیارده‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه
وه‌كو پێشتر باسماكرد، مامۆستا بیست ساڵه به‌شێوه‌ى خۆى و وه‌ك خۆى ده‌ڵێ و بڵاوى كردۆته‌وه چارهسرهى هه‌موو جۆره نه‌خۆشیه‌ك ده‌كات، له‌وه‌ش زیاتر زۆر به‌بڕوابوون به‌خۆ به‌رده‌وام هاوار ده‌كات (جیهان وه‌رن فێربن!! كوردستان وه‌رن فێر بن، پزیشكه‌كان وه‌رن فێر بن، من ئاماده‌م فێرتان بكه‌م، تاجیهان سوود له‌م زانسته ببینێ، كه له ئه‌وروپا نیه!! له‌كوردستان هه‌یه) ئه‌و مه‌یدان خواستنه‌ى مامۆستا له‌جیهان و كوردستان، ئێستا زاناكان و به‌رپرسه زاناكانى خستۆته گۆشه‌یه‌كى ته‌نگ و پێویسته خۆ رزگا بكه‌ن! خۆ رزگاركردنیش له‌وه‌دایه مامۆستا بخرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه‌و راستى و چاره‌سه‌ره‌كردن و چاره‌سه‌ر نه‌كرنى ده‌ربكه‌وێ.
تاقیكردنه‌وه‌ى مامۆستا مه‌لا عه‌لى
به‌ڵام كێن ئه‌وانه‌ى ده‌توانن مامۆستا مه‌لا عه‌لى تاقیبكه‌نه‌وه؟! پزیشكێك ناتوانێ مامۆستا تاقیبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا زانستى نێو كتێب و مهلزمهكانى خوێندبێ و نمره‌ى به‌رزى به‌ده‌ستهێنابێ!؟ مامۆستایه‌كى ئاینى ناتوانێ مامۆستا مه‌لا عه‌لى تاقیبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا پێش نوێژ بكات و مردوو تهلقیبن بدات!! دهرونزانێك ناتوانێ مامۆستا تاقیبكاته‌وه، ته‌نیا تیۆره زانستیهكانى دهروانزانى خوێندبێ؟! ئه‌وانه‌ى مامۆستا تاقی ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێ پسپۆرانى ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌و كراوه بن، به‌سه‌ر زانسته جیا جیاكان و لهپیكهاته جه‌سته‌یی و توانا شاراوه‌كان و باوه‌ڕه ئایینیه به‌رچاوه‌كه‌ى مامۆستا به‌دواى هێزو زانستێكى تازه‌دا بگه‌ڕێن!! ئه‌وه‌ش به‌ڕێزگرتن له‌مامۆستا خۆى و كه‌سایه‌تى و زانست و توانا ئاینیه‌كه‌ى ده‌بێت، چونكه مامۆستا وه‌ك له‌ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێ نه‌خۆشه گران و له‌مێژینه‌كان ئه‌وانه‌ى زۆر به‌زه‌حمه‌ت زانسته پزیشكى و ده‌روونیه‌كان چاكیان ده‌كه‌نه‌وه! ئه‌وه ئهچهر چاك ببنه‌وه؟! به‌ڵام مامۆستا زۆر به‌ساده‌یی و به‌ئاسانى به‌زوویی و به‌هه‌رزانى و به‌ره‌چاوى كامێراوه بێ پشكنینى تاقیگه‌یی و بێ ئه‌شیعه‌و بێ سۆنه‌رو بێ ده‌رمانى جۆراوجۆر، هه‌ر ته‌نیا به‌و هێزه‌ى خۆى كه ئه‌و ده‌ڵێ (ئه‌و هێزه له‌خواوه‌یه‌و لهپێغهمبهرهو قورئانه‌وه‌یه، من هیچ نیم!! ئه‌وه خوایه نه‌خۆش چاك ده‌كاته‌وه، من هۆكارم) كاره‌كانى خۆى ده‌كات.
من لێره‌دا لایه‌نه ئایینیه‌كه لێده‌گه‌ڕێم و ئه‌مه بۆ لێكۆڵه‌رانى تایبه‌ت به‌جێ ده‌هێڵم!! به‌ڵام باس له هێزه به‌رچاوو واقیعه‌كه ده‌كه‌م، ئه‌ویش بوونى نه‌خۆش و چارهسهركردنیهتى- لاى مامۆستا- من كه‌باسى –زانستى مامۆستا- ده‌كه‌م، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه، ئه‌و زانسته‌ى مامۆستا ئه‌و كارانه‌ى پێ ده‌كات و كردوویه‌تى به‌م زانسته مه‌یدان له‌زاناكانى كوردستان و جیهان ده‌خوازێ!!
ئه‌ركى لیژنه‌ى پسپۆر‌و هه‌مه‌لایه‌نه ئهوههمه زانسته به‌دواى ئه‌م –هێزو زانست-هى مامۆستادا بگه‌ڕێت!! ئایا.. ئه‌م هێزو زانسته راسته یان ئه‌وه‌ته سیحر‌و ده‌جه‌له وه‌ك جه‌نابى وه‌زیرى ته‌ندروستى و هه‌ندێك له‌ڕاگه‌یاندن و هه‌ندێك له رۆشنبیره‌كان ده‌ڵێن؟! ئه‌گه‌ر له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت مامۆستا مه‌لا عه‌لى جادوكارو سیحربازه، ئه‌وه پێویسته به‌پێى یاسا كار له‌گه‌ڵ سیحر‌و جادوكار بكرێت!!
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت راسته‌و، مامۆستا نه‌خۆش چاك ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ى كه مامۆستا ده‌یڵێ ( 5700) نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى چاره‌سه‌ركردووه‌و ئه‌و هه‌موو جنۆكه تێچووه‌ى چاككردۆته‌وه ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشه جۆراوجۆرهى چاره‌سه‌ر كردووه، ئه‌وا ماۆمستا هه‌ر ته‌نیا پزیشك نیه! به‌ڵكو پزیشكێكى زۆر پسپۆریه‌و (نه‌خۆشخانه- گب النبوی)یهكهشى شارێكى پزیشكیه‌و هه‌موو نه‌خۆشێكى تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م، سیحربازێك و جادوكارێكداین؟! یان له‌به‌رده‌م زانایه‌كى پڕ له‌زانستى چاره‌سه‌ری نهخۆشیهكانداین؟! مامۆستا مه‌لا عه‌لى بیست ساڵه كارده‌كات- وه‌ك خۆى ده‌ڵێ: به‌خۆڕایی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش ده‌كات- ئایا له‌م بیست ساڵه مامۆستا بووه‌ته هۆى مردنى كه‌س؟! كه‌سى شێتكردووه؟ فێڵى له‌كه‌س كردووه‌و پاره‌ى زۆرى له‌كه‌س وه‌رگرتووه؟ كه‌سی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه؟!
ئێمه له‌ناوه‌نده پزیشكیه‌كانى كوردستان و جیهان زۆر هه‌واڵى ناخۆش ده‌بیستین! نه‌خۆش به‌هه‌ڵه‌ى دكتۆر ده‌مرێت، مقه‌ست و په‌مۆو دا‌و له‌نێو جه‌سته‌ى نه‌خۆش به‌جێ ده‌مێنێ! خه‌ڵك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێت و بێ پێویستى نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌و به‌پاره‌ى زۆرى بۆ ده‌كرێ! هه‌ندێك له‌پزیشكه‌كان بێ ئه‌وه‌ى پێویست بێت ئه‌شیعه‌و سۆنه‌رو پشكنینی ههمهجۆر بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌رمانى زۆریان بۆ ده‌نووسن!! ئه‌و كارانه‌ش دیاره چ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر ئابوورى نه‌خۆش و بارى ده‌روونى و جه‌سته‌ى نه‌خۆش به‌جێ دێڵێ!! نمونه‌ش یه‌كجار زۆره.
نه هه‌موو پزیشكه‌كان- له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى رێزم- زانا‌و سه‌ركه‌وتوون، نه هه‌موو نێوه‌نده پزیشكیه‌كان به‌ته‌واوی كاری زانستى و یاسایی ده‌كه‌ن. نه زانستیش له‌بوارى پزیشكى گه‌یشتۆته كۆتایی ئه‌وه‌ى هه‌یه، له‌گه‌ڵ زۆركارى گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتن له‌زۆر بواردا، به‌تایبه‌ت پاش دۆزینه‌وه‌ى (DNA) ترشه‌لۆكى ناوكی له‌ساڵى (1953)دا، هه‌روه‌ها (Nanotechnology) وبه‌كارهێنانى له‌بوارى پزیشكیدا، ئه‌م دووانه زانستى پزیشكیان گه‌یانده ئاستێكى به‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا زانست پزیشكى زانستێكه له‌تاقیكردنه‌وه دایه‌و به‌رده‌وام له‌گۆڕانه. هه‌م له‌م رۆژانه‌دا (دعت اداره الاغژیه العقاقیر الامریكیه PDA هژه الادویه قد تسبب السكته الدماغیه) و ناوى چه‌ند جۆره (حه‌ب و كه‌پسول)ێكى دێنێ و قه‌ده‌غه‌یان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتووه دواجار به‌كارهێنانیان ده‌بێته هۆى –سه‌كته‌ى ده‌ماغ- ده‌رمانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
- ئهدفیل
- نایروسین
- سیلیریكس
- نۆرفین- و ئه‌وانه‌ى هاوچهشنیانن
ئه‌مه پێمانده‌ڵێ: زانست، به‌تایبه‌ت زانستى پزیشكى، به ده‌روونى و جه‌سته‌ییه‌وه به‌رده‌وام خۆى زانستێكه له‌تاقیكردنه‌وه دایه، له‌گه‌ڵ هه‌موو كاره مه‌زن و خزمه‌ته جوان و كاره زانستیانه‌ى له‌هه‌موو جیهان به‌رده‌وام له‌بوارى پزیشكیدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له‌م هه‌وڵه تاقیكردنهوهییانهدانه، زۆرجار زیان و كه‌موكورتى خۆیان هه‌بووه، ئه‌وه‌ته (له‌ساڵى 1976 سه‌رجه‌م پزیشكه‌كانى شارى (لۆس ئه‌نجلۆس)ى ئه‌مریكا مانیان له‌كاره‌كانیان گرت بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگی ته‌واو كاریان نه‌كرد، ئه‌و ماوه‌یه رێژه‌ى مردن له (18%) كه‌می كرد!) ئه‌و هه‌واڵه به‌ساده‌یه‌وه پێمان ده‌ڵێ : 18% مردنه‌كان هۆیه‌كه‌ى پزیشكه‌كان بوون!! دیاره ئه‌م هه‌واڵه هه‌روا به‌ساده‌یی ناخوێندرێته‌وه!! به‌ڵام، ئه‌وه ئه‌گه‌ر راستیه‌كى تێدابێ ئه‌وا ئه‌وه‌یه كه زانستى پزیشكى هێشتا هه‌ر له‌تاقیكردنه‌وه دایه‌و تاقیكردنه‌وه‌ش زۆروكه‌م زیانى خۆى هه‌یه.
ئێمه بڕواى ته‌واومان به‌زانست هه‌یه! به‌ڵام زانست له‌هه‌موو بواره‌كانى ژیان نه‌گه‌یشۆته كۆتایی و لهبوراێكهوه بۆ بوارێكى تر جیاوازى هه‌یه. زانستى بوارى ته‌كنۆلۆژیا سه‌ركه‌وتووتره له‌زانستى پزیشكى، به به‌شه ده‌روونى و جهستهیهكهوه، ئه‌مه‌ش كارێكى ئاساییه، جونكه زاناى ته‌كنۆلۆژیا كه به‌رهه‌مه زانستیه‌كه‌ى سه‌ركه‌وت كارگه‌و كۆمپانیا به‌رهه‌مه‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ى خواستى ئه‌و زانایه دروست ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه بازاڕ، ئه‌گه‌ر زیانى هه‌بێ له‌خراپ و هه‌ڵه به‌كار هێنانیهتى له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
به‌ڵام زانستى پزیشكى، كاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى تره، ده‌بێ پزیشكه‌كان له‌زانسته تازه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى دا، بگه‌نه ئاستێكى زۆر به‌رز تا راده‌ى ئه‌وه‌ى كه زاناى دۆزه‌ره‌وه لێیان رازى بێت، ئه‌مه‌ش كارێكى ئه‌سته‌مه چونكه فراوانى جیهان و زۆری پزیشكه‌كان و ئاستى پێشكه‌وتن و بارى رۆشنبیری و دیموكراتیانه‌ى وڵاتان كار له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتنى پزیشكى ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌موو پزیشكه‌كان ناگه‌نه یه‌ك ئاست و ئه‌و ئاسته‌ى زاناكان لێیان رازى بن، هه‌ر بۆیه‌ش رۆژانه هه‌واڵى ناخۆش و تاوان ئامێز له‌نێوه‌نده پزیشكى و له دكتۆره‌كان ده‌بیستین!! به‌تایبه له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كان، به‌داخه‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییه‌ك له‌كاره زانستیه‌كاندا هه‌بێ، دوو هۆى هه‌یه، یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه زانست به‌تایبه‌ت زانستى پزیشكى به‌رده‌وام له‌تاقیكردنه‌وه دایه. دووه‌م: له‌كادیری به‌كارهێنه‌ری زانستیهكهیه، كه هه‌ندێكیان له‌به‌ر زۆر هۆكار سه‌ركه‌وتوو نین له‌به‌كارهێنانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیدا.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش، چارێكى ترمان نیه جگه له‌وه‌ى بهپشوێكى درێژ‌و به‌دڵسۆزانه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه په‌نا بۆ زانست به‌رین له‌سه‌ر رێگاى زانست خزمه‌ت به‌مرۆڤ بكه‌ین.
هه‌ر بۆیه پیویست ده‌كات مامۆستا مه‌لا عه‌لى كوردی- كه‌له‌ك- خاوه‌نى نه‌خۆشخانه‌ى (گب النبوی) به به‌رنامه‌یه‌كى زانستیانه‌و هه‌مه لایه‌نه‌و دڵسۆزانه به‌رنامه‌یه‌كى زانستیانه‌و هه‌مه لایه‌نه بیخه‌ینه نێو تاقیكردنه‌وه‌و بڕیارى پێشترى له‌سه‌ر نه‌ده‌ین و به‌سۆزو توڕه‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ نه‌كه‌ین و به‌دواى راستیه زانستیه‌كه‌دا بگه‌ڕێین، ئه‌و زانسته‌ى لاى ئه‌و هه‌یه، ئێمه نایزانین!! ره‌نگه خۆشى نهیزانێچ زانستێكه؟! چ وزه‌یه‌كه؟! ئه‌گه‌ریش ده‌ركه‌وت مامۆستا ساحیر‌و جادوكاره!! ئه‌وه پێویسته پێى بڵێین مامۆستا به‌سه‌و چیتر جادو له‌م خه‌ڵكه هه‌ژارو بێ نه‌وایه مه‌كه‌و یاساش ئاوا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جادوكار ده‌كات!!
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت راسته‌و نه‌خۆشی چاككردۆته‌وه‌و ئێستا ده‌توانێ خه‌ڵك چاك بكاته‌وه- هه‌ڵبه‌ت به‌شێوه زانستى و ئیمانیه‌كه‌ى خۆی- ئه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ى كه ئه‌و پێویستیه‌تى، رێگاى بۆ خۆش بكه‌ین و یارمه‌تی پێویستى بده‌ین و بیكه‌ین به‌و پزیشك و مامۆستایه‌ى خه‌ڵكى تر‌و گه‌نجه‌كانمان فێرى ئه‌و زانسته بكات!! چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت و ده‌ربكه‌وێ نه‌خۆش چاككردۆته‌وه‌و ده‌توانێ خه‌ڵكى تریش فێری ئه‌و زانسته بكات، ئه‌وا كوردستان زانایایه‌كی لێهاتووى بۆ په‌یدا ده‌بێت و به‌سه‌ر خێر‌و بێرێكى بێ وێنه‌دا ده‌كه‌وێ و جیهان سوودى لێ ده‌بینێ.
ده‌بێ ئه‌وه بزانین، بۆ هه‌ر نه‌خۆشیه‌كى جه‌سته‌یی و ده‌روونى زیاتر له‌هۆكارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ تووشى ئه‌و نه‌خۆشیه ببێت، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ریه‌ك له‌م نه‌خۆشیانه‌ش زیاتر له رێگایه‌ك و چاره‌سه‌ریه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشه چاك ببێته‌وه، كێ ناڵێ چاره‌سه‌ریه‌كانى ماۆمستاش یه‌كێك نیه له‌و رێگایانه‌ى كه نه‌خۆشیه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ به‌و رێگایه‌و توانایه‌ى مامۆستا هه‌یه‌تى، به‌رده‌ام مه‌یدان له‌كۆمه‌ڵگه‌و پزیشكه‌كان ده‌خوازێ، دوا مه‌یدان خواستنى به‌ئاشكراو له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بوو، ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕى بۆ چاره‌سه‌ركردنى (موعته‌سه‌مى زنجیركراو) مه‌لا عه‌لى داوای بینینى ئه‌و گه‌نجه ده‌كات كه زنجیریان له‌مل كردبوو، تۆ بڵێى ئه‌و هه‌مو مه‌یدان خواستنه‌ى مه‌لا عه‌لى به‌خۆڕایی و لهشێتییهوه بێت؟ پێشتریش هه‌ر مه‌لا عه‌لى ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیوه بۆ زۆر نه‌خۆشى گران و زۆر كه‌سایه‌تى دیار‌و ناسراو.
مامۆستا مه‌لا عه‌لی و راگه‌یاندنه‌كان
به‌هۆى به‌رده‌وامى كاركردنى مامۆستا وه‌ك ئه‌وه‌ى كه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشان ده‌كات و خه‌ڵكێكى زۆریش له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه رووى تێده‌كه‌ن، مامۆستا ئاماده‌ییه‌كى به‌رده‌وامى هه‌یه، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى راگه‌یاندنه نووسراوه‌كان و شاشه‌ى بینراوه‌كان و مایكڕۆفۆنى بیستراوه‌كان.
به‌داخه‌وه كۆى راگه‌یاندنكاران هه‌ڵسوكه‌وتێكى ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزه نه‌كردووه كه دواجار به‌قازانجى زانست و به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگه بشكێته‌وه، هه‌ندێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌مه‌به‌ستى ئایدۆلۆژى ده‌یانه‌وێ به (پیرۆزى) بخه‌نه به‌رچاوى خه‌ڵك و هه‌ندێكشیان به‌جۆرێك سوكایه‌تى پێكردن و بێ به‌هاكردنى كاره‌كه‌ى ده‌یخه‌نه به‌رچاوى كۆمه‌ڵگا، بێ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه مامۆستا كار له‌سه‌ر ده‌روون و جه‌سته‌ى تاكى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كات!! ئه‌گه‌ر مامۆستا هه‌ڵه‌یه با ئه‌وان پیرۆزى نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ریش راسته ئه‌وا سوكى نه‌كه‌ن!! جگه له‌م دوو جۆره راگه‌یاندنه، هه‌ندێكیش لهڕاگهیاندنكارهكان زۆر به‌داخه‌وه هیچ له ئه‌ته‌كێت و ئه‌ركى كاره‌كه‌ى خۆیان نازانن ته‌نیا مه‌به‌ستیان ده‌رچوونى خۆیان و پڕكردنه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و ده‌ركه‌وتنى سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانه!!
به‌داخه‌وه مامۆستا خۆیشى هه‌موو جارێ سه‌ركه‌وتوو نیه لهبهركارهێنانى راگه‌یاندنه‌كان، زۆرجاران راگه‌یاندنكار هه‌تا پزیشكه به‌ڕێزه‌كانیش كه له‌گه‌ڵ مامۆستا پێكه‌وه له‌یه‌ك به‌رنامه‌دا ده‌رده‌كه‌ون ئه‌و دوانه ناتوانن به‌زمانێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌یه‌ك تێبگه‌ن!
پزیشكه‌كان به‌زانستى پزیشكى رووت و چه‌ندو چۆن له‌گه‌ڵ مامۆستا ده‌كه‌ن! له‌كاتێكدا ئه‌وه ده‌زانن كه مامۆستا ده‌رچووى كۆلیژى پزیشكى و به‌شى ده‌روونى نیه!! هێزو زانستهكهى!؟ مامۆستا له‌شوێنێكى دیكه‌یه!! هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا عه‌لى ئه‌ویش بۆ خۆى ده‌یه‌وێ به‌زمانى زانستێك قسه بكات كه زانستیانه نه‌یخوێندووه، بۆیه پزیشكه‌كان له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ركه‌وتوو نابن و مامۆستاش به‌م شێوه خۆ ده‌رخستنه زیان به‌خۆى ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر بۆیه ئه‌ركى لیژنه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى مامۆستا بۆ ئه‌وه‌یه بزانین، مامۆستا چ كارێكى پزیشكى كردووه، نه‌خۆشى نه‌خۆشه‌كان چى بوون؟ چۆنى چاره‌سه‌ر كردوون؟ چونكه ره‌نگه –هه‌تا راده‌یه‌ك دڵنیاشم- كه مامۆستا به‌دروستى نهێنى و هێزى كاركردنى خۆی نازانێ!! ئه‌گه‌ر پێیوایه، ئه‌و موسڵمانه‌و به قورئان خوێندن و هه‌نگوین و ره‌شكه‌و سیر‌و میزى وشترو چى و چی… ئه‌مانه چاره‌سه‌رى نه‌خۆش ده‌كه‌ن!! ئه‌وا قورئان خوێنى ده‌نگ خۆشتر له مامۆستاش هه‌یه!! هه‌نگوین و ره‌شكه‌و سیر‌و میزى وشتریش ده‌ست هه‌موو كه‌س ده‌كه‌وێ!! نا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه هه‌مووى –هێزێكى تر- لاى مامۆستا هه‌یه، دۆزینه‌وه‌و ناسینى ئه‌و هێزه گرنگه، چ بۆ ئێمه، چ بۆ مامۆستا خۆى.
لیژنه‌یه‌كى پێویست
مامۆستا مه‌لا عه‌لى به‌كاره سه‌یرو گرنگ و ترسناكه‌كانی سنوورى كوردستانى به‌زاندووه‌و بووه به‌دیارده‌یه‌كى هاوچه‌رخ و جیهانى!! ئه‌گه‌ر به‌وردی هه‌واڵى كار‌و كاردانه‌وه‌كانى مامۆستا مه‌لاى عه‌لى بخوێنینه‌وه، ئه‌وا هه‌واڵى سه‌یرو باوه‌ڕ نهكردهنیش ده‌بینین.
من زیاتر له ده ساڵه كه‌م كه‌م هه‌واڵى مامۆستا ده‌بیستم، تائێستا به‌ده‌یان و سه‌دان هه‌واڵى ڤیدیۆیی مامۆستا‌م خوێندۆته‌وه‌و بینیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هه‌موو ناتوانم بڵێم: راسته مامۆستا چاره‌سه‌رى هه‌موو ئه‌م نه‌خۆشانه‌ى كردووه كه وێنه‌ى گرتوون و باسیان ده‌كات، هه‌روه‌ها ناشتوانم بڵێم: هیچ یه‌ك له‌و هه‌واڵ و چاره‌سه‌ریانه راست نین و مامۆستا هیچ نه‌خۆشێكى چاك نه‌كردۆته‌وه!! به‌ڵام، به‌ته‌واوی باوه‌ڕوه به‌پێویستى ده‌زانم لیژنه‌یه‌كى پسپۆر،پسپۆرى جیا جیای شاره‌زاو كراوه‌و ئاگادار له‌زانسته جیا جیاكانى زانستى ئایینى و زانستى بایۆلۆژى و زانستى رۆحانى و زانستى رووهكناسى و گیا ده‌رمانى و پزیشكى شه‌عبی، پێكبێت و به‌وردى كار‌و تواناكانى مامۆستا بخه‌نه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و زانستیانه، هه‌ریه‌كه به‌پیى زانستى پسپۆریه‌كه‌ى خۆى به‌دواى هێزو زانست و نهێنى مامۆستادا بگه‌ڕێن و دواجار بڕیارى زانستیانه له‌سه‌ر كاركردن و كارنه‌كردنى مامۆستا بده‌ن. به‌ڕاى من ئه‌ركى پیكهێنانى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى خواره‌وه: - وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى
- وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی
- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى
له‌نێو حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌م سێ وه‌زاره‌ته به‌رپرسن له‌وه‌ى پێناسه‌ى راستى و زانستى مامۆستا مه‌لا عه‌لی كوردی بخه‌نه به‌رچاوى خه‌ڵكى كوردستان و جیهان، ناكرێ كه‌سایه‌تیه‌ك بیست ساڵ له‌ته‌كمان و به به‌رچاومانه‌وه رۆژانه ده‌یان نه‌خۆش (چاره‌سه‌ر!) بكات و له‌هه‌موولایه‌كه‌وه رۆژانه خه‌ڵك رووى تێبكه‌ن و گیان و جه‌سته‌ى خۆیان بخه‌نه به‌رده‌ستى، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى بڕواى پینهكهین و له‌وه‌ش زیاتربه (جادوكارو ساحیر‌و خهرافهو ده‌جالى بزانین!!) كه‌چى ئه‌و (ده‌جال و ساحیر؟!)ه، به به‌رچاومانه‌وه كاربكات و هاوار بكات و قسه‌ى جدی له‌باره‌ى جه‌سته‌و ده‌روون و ژیانى خه‌ڵكه‌وه بكات، خه‌ریكی جۆرێك له‌پزیشكی بێت كه ئه‌و بۆ خۆى به‌پزیشكى ئایینى و (گب النبوى) ناوى ده‌بات، مامۆستا مه‌لا عه‌لى هه‌ر ئایینێكى هه‌بێ و له‌ژێر هه‌ر ناوێك ئه‌و كاره بكات،گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه مامۆستا تائێستا كه‌سى چاك كردۆته‌وه كه نه‌خۆش بوو بێت؟ ئه‌وه به‌رده‌ام مه‌یدان ده‌خوازێ، ئه‌رێ ده‌توانێ –له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ى- كه‌سێ چاك بكاته‌وه؟ ئه‌ركى لیژنه‌كه ئه‌وه ده‌بێت و پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌م دوو پرسیاره بكات و به‌دواى وه‌ڵامه‌كانیدا بگه‌ڕێت!!
چه‌ند خاڵێك له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى –چارهسهركارى- نه‌خۆشیه‌كانى مامۆستا مه‌لا عه‌لى كوردی: - مامۆستا مه‌لا عه‌لى ته‌واوى (چاره‌سه‌ركردن!!)ه‌كانى به به‌رچاوى كامێرا‌كان ده‌كات و زۆربه‌ى هه‌ر زۆریشى بڵاوكردۆته‌وه.
- له‌زۆربه‌ى ڤیدیۆكان مامۆستا به‌وپه‌ڕى بڕوا به‌خۆبوونه‌وه ده‌ڵێ: ئێستا به‌ئیزنى خوا چاك ده‌بێته‌وه!! به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه مامۆستا ده‌ڵێ 🙁 جنیان چووه‌ته جه‌سته‌ى) نه‌خۆشه‌كان ته‌واو له‌بارێكى ناسروشتى دان، كه‌چى كه مامۆستا قورئانیان له‌سه‌ر ده‌خوێنێ و ده‌یانباته ژوورێك (پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك!!) نه‌خۆش به‌پێى خۆى دێته ده‌ره‌وه، بۆ راستى سه‌یرى ڤیدیۆكانى بكه‌ن له فه‌یسبووكه‌كانى و یوتیوبى مامۆستا مه‌لا عه‌لى.
- مامۆستا زۆر به‌زوویی ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه چاك ده‌كاته‌وه.
- مامۆستا زۆر به‌ساده‌یی و به‌شێوه‌یه‌كى شه‌عبی پێشوازى له نه‌خۆش ده‌كات.
- زۆر به‌هه‌رزانى ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه چاك ده‌كاته‌وه!!
- پێشوازى له‌هه‌موو جۆره نه‌خۆشێك ده‌كات و- به‌شێوازى خۆى- چاره‌سه‌ریان بۆ دیارى ده‌كات.
- نه‌خۆش هه‌ر دینێكى هه‌بێ و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و له‌هه‌ر چینێك بێت، ژن بێت یان پیاو، گه‌وره بێت یان بچووك، مامۆستا وه‌ك یه‌ك سه‌یریان ده‌كات.
ئه‌مانه هه‌موو بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكێكى زۆر له‌زۆرلاوه بڕوا به مامۆستا بكه‌ن و له‌نزیك و دووره‌وه بێن و نه‌خۆشه‌كان خۆیان بێنن و بیخه نه به‌رده‌ستى مامۆستا مه‌لا عه‌لى كوردی.
تێبینى:
هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى من له‌باره‌ى مامۆستا مه‌لا عه‌لى هه‌مه، به‌هۆى ئه‌و به‌دواداچوونه به‌رده‌وامه‌یه كه به‌رده‌وام سه‌یرى فه‌یسبووك و ڤیدیۆكانى ده‌كه‌م، چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنه‌كانى ده‌بینم، هه‌رچى له‌باره‌ى نووسراوه، هه‌وڵمداوه هه‌مووى بخوێنمه‌وه، ئه‌مه ده ساڵ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى راستى بێت (مامۆستا مه‌لا عه‌لى)م له‌نزیكه‌وه نه‌بینیوه‌و، هه‌ر به‌هۆى ئه‌وه به‌دواداچوونه به‌رده‌وام و زۆره‌وه، گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه مامۆستا هێزێكى تایبه‌تى هه‌یه، ئه‌و هێزه مامۆستا له‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانى خه‌ڵك) به‌كارى دێنێ، هه‌ر بۆیه پێویسته به‌زانستى و به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه، به‌و په‌ڕى رێزگرتن له‌كه‌سایه‌تى مامۆستا خۆى و –بێ بڕیارى پێشوه‌خته- ئه‌ندامانى لیژنه به‌دواى ئه‌و هێزه‌دا بگه‌ڕێن كه مامۆستا هه‌یه‌تى و به‌كارى دێنێ.
چونكه چ له‌مێژوودا چ له‌واقیعی ئێستاداو نمونه‌ى كه‌سیه‌تى ئاوا هه‌ن و ده‌ركه‌وتوون كه هێزى تایبه‌ت و (ئه‌سته مبڕ- خارق)یان هه‌یه‌و هه‌بووه، ئه‌مڕۆ ئێمه له‌سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا ده‌ژین، زانست له‌هه‌موو رووێكه‌وه پێشكه‌وتووه، هه‌ر بۆیه پێویست ده‌كات ئێمه‌ش مامۆستا مه‌لا عه‌لى و كه‌سانى وه‌كو مامۆستا پێناسه بكه‌ین، پێناسه‌یه‌كى دروست و زانستى.
له‌م كاره‌شدا ده‌توانین یارمه‌تى له‌م نێوه‌ندو وڵاتانه بخوازنین كه شاره‌زان له‌م بواره‌داو تاقیكردنه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوویان هه‌یه، چونكه وه‌كو پێشتر وتم: ئێستا مامۆستا مه‌لا عه‌لى، ره‌هه‌ندێكى جیهانى وه‌رگرتووه‌و ناو‌و ناوبانگى و كار‌و چالاكى له‌سنوورى كوردستان چووه‌ته ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى ئه‌و نووسینه:
ئه‌و نووسینه له‌رووى شێوه‌ى نووسینه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیه! زۆرتر له‌شێوه‌ى وتارى رۆژنامه‌وه نزیكه تا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى- به‌تایبه‌ت رێبازى نووسینه‌كه- ده‌نا له‌ڕووى زانستیه‌وه پشت به‌زۆر سه‌رچاوه به‌ستراوه‌و من خۆشم به‌رپرسم له وشه به‌وشه‌ى ئه‌م وتاره زانستیه رۆژنامه‌وانیه‌و له‌كاتى پێویستیش هه‌موو سه‌رچاوه‌كان له‌به‌رده‌ستن.
ئه‌وه‌ش كه له باره‌ى مامۆستا مه‌لا عه‌لى و كاره‌كانیه‌وه قسه‌م كردووه، له‌وه‌دا پشتم به‌ستوه به فه‌یسبووكه‌كانى مامۆستا‌و ڤیدیۆكانى یوتیوب و چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانى و رادیۆیی و تهلهفزیۆنیهكانى به‌ستووه، كه من ماوه‌یه‌كى دوور‌و درێژه دوور به‌دوور به‌دواى هه‌واڵه به‌رده‌وامه‌كانى مامۆستادا ده‌چم.