كه‌ر)لای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و شاعیرانی كورد) … ئاری زێندینی
كه‌ر, وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی خوڵقاوی هه‌زاره‌ها ئاژه‌ڵی تر له‌ڕوویی زانستی وبایهلۆجی بێ عه‌یب و نووقستانه, له‌ڕوویی زاینده‌یی (نێرومێی) هه‌یه كه‌واته له‌لایه‌ن زانست و شه‌رع و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه شایه‌نی ژیانه هه‌روه‌ك هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی تر به‌مرۆڤیشه‌وه.(كه‌ر) له‌هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانی تری سه‌ر زه‌وی سوودی بۆ مرۆڤ ههیهومرۆڤ له‌دێر زه‌مانه‌وه ئیش وكاره‌كانی به(كه‌ر) به‌ڕێ كردووهتاڕۆژی ئه‌مڕۆش,له‌دینی ئیسلامیش مرۆڤ وئاژه‌ڵ حوڵقاوی خوایه. (كه‌ر) نێره‌كه‌ی (نێره‌كه‌ری) پێده‌ڵێن و مێكهی (ماكه‌ر) , له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ڕوویی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌م دوو زاراوه‌یه به‌كارده‌هێنن بۆمرۆڤ له‌حاله‌تێك مرۆڤ بێ عه‌قڵ و نه‌زان بێت مه‌به‌ستیان (كه‌ر) بێ عه‌قڵ ونه‌زانه. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی (كه‌ر) به‌چاوێكی ناشرین و سووك سه‌یر ده‌كرێت چهندهه قسه‌وقسه‌ڵۆك و ناوناتۆره‌و نوكته‌ی له‌سه‌ره كه‌له بایه‌خی ئه‌م بوونه‌وه‌ره خودایه كه‌مده‌كه‌نه‌وه وه‌ك( ده‌ڵێی كه‌ره, كه‌ره‌كت هه‌بی غهمهكت هه‌یه,باری كه‌ره‌كی باركردیه,زه‌لامه‌كی كه‌ره,تێناگا كه‌ره, بابت بگێم بهكهران,كه‌ر كوڕی كه‌ر,كه‌رگێ).له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گه‌ر بڵێی (كه‌ر) عادز ده‌بی به‌س بڵێی (نێره كه‌ر) كه‌یفی پێدێ , هه‌تا له‌بۆ جنسی (مێ) بڵێی (ماكه‌ر) ئه‌وه بۆ زیره‌كی و لێهاتوویه.(كه‌ر) له ههمووكۆمهڵگاكان ئیش وكاری مرۆڤی ئاسانكردووه لای كورد شێخ ومه‌لاكان هاتووچۆیان به‌كه‌ر بووه به‌ڵام هه‌ر ڕێزیان نه‌گرتووه, ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار به‌لێدان و كوتان به‌به‌ردوو دار‌و ئاسن تهعاموولیان له‌گه‌ڵ كه‌ر كردووه , ئه‌مه لای خه‌ڵكی ئاسایی و عامهكهی به‌م شێوه‌یه سه‌یری ده‌كه‌ن كه‌چی ههرمرۆڤهكه خۆی مرۆڤ دهشووبهێنی به (كه‌ر).
(كه‌ر) لای شاعیرانی كورد:
كه‌ر, نه‌ك هه‌رلای خه‌ڵكی ئاسایی به‌ڵكو لای خه‌ڵكانی ڕۆشنبیرو شاعیرانیش ڕێزوحورمه‌ت و به‌زه‌یی نه‌بوون شاعیره‌كانیش له شیعره‌كانیان مرۆڤ وشێخ ومه‌لاو كه‌سایه‌تیه‌كانیان شوبهاندووه به(كه‌ر).
شاعیران (شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی و قانعی شاعیر) زۆر باسی (كه‌ر)یان كردووه.
لای (شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی):
دانه‌ی ده‌مت نه‌ماوه له گه‌ف ناكه‌وی هێشتا
پیرهكهری ,چه‌نه‌باز ئه‌ڵێم بكه‌م بهڕهشتا
شاعیر هه‌جوو ناشرینكردنی مرۆڤ و چواندنی نه‌ك هه‌ر به كه‌ر به‌ڵكو به(پیرهكهر),له‌دێره شیعرێكی تر ده‌ڵێ:
چونكه شاعیر زۆربووه له‌م عه‌سره‌دا
بۆته حه‌شری نێره‌كه‌ر له‌م حوجره‌دا
لێره‌دا چینێكی خوێندهواروڕۆشنبیری چواندووه به(كه‌ر),
له‌دێره شیعرێكی تر:
بۆكهرێ حه‌ربی كرد له‌گه‌ڵمان شێخ حه‌سه‌ن
سه‌یری كه‌ن یاران چ گۆبهندێكی گێڕا ئه‌م كه‌ره
كه‌سایه‌تی وپیاوی دینداریش به كه‌ر چواندووه, له‌شیعرێكی تر مرۆڤ و ئاده‌می شهبهاندووه به(كه‌ر):
دوێنێ قهترهێی خوێن بوویت وئهمڕۆكه كه‌فێ خاكی
به‌نی (ئاده‌م) كه‌ری, گه‌ر كه‌ری نه‌بی بۆچ هێنده بێ باكی
واته هه‌موو مرۆڤه‌كان كهرودهبهنگوئیهمالن.
لهدێرێكی تر ده‌ڵێ:
پده‌ری نێره‌كه‌ره و ماده‌ری وه‌ك ماچهخهره
كێ ده‌ڵێ ئاده‌مه ,كه‌رباب وه‌كو كه‌ر ده‌زه‌ڕی
شاعیر باوكی شوبهاندووه به كه‌ر , باب ئه‌ومرۆڤه‌ی خاوه‌ن ماڵ و خێزانه‌و بهخێوكهروپهروهردكاری مناڵه بۆ دواڕۆژ, نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ده‌نگی كه‌ریش لای ناخۆشه وه‌ك ده‌نگی باب.
(كه‌ر) لای شاعیر (قانع)
(قانع) شاعیر ده‌ڵێ:
كورده وه‌ره بنواڕه ده‌وایی ده‌ردت له‌كوێیه
هه‌ر په‌یڕه‌وی(لینینه) دهواوچاری نه‌خۆش
له هه‌مووی خه‌ته‌رتر كوردی هه‌موو شوبهاندووه به(كه‌ر) سه‌رده‌مێك له‌سه‌رده‌مه‌كان كه‌به‌باشی نه‌یزانیوه چۆن ڕێگاوپهیڕهو بۆژیانی خۆیی دابڕێژێت و ڕزگاری بێت له ژێر ده‌ستی و نه‌خۆشی عه‌قڵی سه‌رده‌م.
له‌م دێره شیعره زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه:
فیكری كوردی ئینحساری دووشتهو هیچی تر
یا (كه‌ر)ی پیاوی نه‌فامه یا خه‌ریكی شه‌یتانیه
دیاره فیكروعهقڵی وابه‌سته‌ی فیكری تره‌و وه‌كو(كه‌ر) به ده‌ستی خهڵكانیتره .
له دێرێكی تر هاوڕێ وڕهفیقانی شوبهاندووه به(كه‌ر) گه‌ر هاوڕێ و ڕه‌فیق عاقڵ و باش نه‌بن, ده‌ڵێ:
مردن خۆشتره له ڕه‌فیقی كه‌ر
خۆزگه‌م به‌و كه‌سه‌ی بۆ خۆیی مردووه
له هاوڕێ (كه‌ر) نه‌جاتی بووه
(قانع) شاعیر, ته‌نانه‌ت دوو شیعری هه‌ر به‌ناوی (كه‌ر) كردووه تاكۆتایی, كه وه‌سفی كه‌ر ده‌كات وه‌ك عه‌یب وعار پیشانی ده‌دات:
1-(قانع وكهرهكهی):
كه‌رێكم بوو چ كه‌ر ؟ وه‌ك باوبۆران
كه‌رێكم بوو چ كه‌ر؟ باركێشی ده‌وران
به‌لاشه به‌رزوو ئهستووروسهر زل
كه‌فه‌ڵ گورج وپهراسوو چیخ وگوێ پان
لێره‌دا شاعیر به‌س باسی بایه‌لۆجی (كه‌ر) ده‌كات نه‌ك باشی و عه‌قڵی و بیركردنه‌وه‌ی.
2-(كهروزهماوهند):
جارێ كهرێكیان بانگ‌كرد بۆ شایی
قاقاپێكهنی كه‌ر به ئازادی
ئه‌زانم بۆچی بانگ كراوم
حه‌ماڵی دار‌و به‌رمیله ئاوم
لێره‌دا زۆر بهئاشكراوڕاشكاوی باسی (كه‌ر) ده‌كات و كه‌بۆچی خوڵقاوه هه‌رده‌م له‌ژێر ده‌ستی مرۆڤهوچهندماندووهیلاكهلهدهست مرۆڤ.كه‌واته,كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌كه‌سانی ئاسایی و عامهكهو كه‌سانی ڕۆشنبیرو شاعیره‌كان كهمهلاوحاجی وشێخ بوونه كه‌زۆربه‌یان به (كه‌ر) هاتووچۆیان كردووه هێشتاش ڕێزوبهزهیان بۆ(كه‌ر) نه‌بووه. له كۆتایی ئه‌وه‌ش بڵێن زانست ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه (كه‌ر) پێش مرۆڤ و بوونهوهرهكانیتر پێش ئه‌وه‌ی (بوومهلهرزهوبووركان) ڕووبدات هه‌ست پێده‌كات كه‌واته ڕاسته(كه‌ر)ه به‌س بۆ(كه‌ره).مرۆڤه‌كان به‌ده‌ست وده‌م و عه‌قڵی خۆیان مرۆڤه‌كان ناهێلن ولهناویاندهبهن و ده‌یانكه‌ن به(كه‌ر) ئه‌وه‌ش غه‌ڵه‌ت و گوناحێكی تری مرۆڤ!.
سه‌رچاوه:
1-دیوانی (شێخ ڕه‌زا تاڵه‌بانی) كۆكردنهوهوساغكردنهوهی (شێخ محمدی خاڵ و ئومێد ئاشنا).
2-دیوانی (قانع) كۆكردنه‌وه‌ی (بورهان قانع).