
ئه‌ستێره‌كان … فه‌روغی فه‌روخزاد … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌ی ئه‌ستێره‌كان ،
كه له به‌رزیی ئاسماندا
به نیگاتانهوه چاوبز دانیشتوون
ئه‌ی ئه‌ستێره‌كانی پشت هه‌ور ،
كه به دیار دنیای ئێمه‌وه دانیشتوون .
ئا ، ئه‌وه منم له دڵی بێ ده‌نگی شه‌ودا
نامه‌ی دڵداریی ده‌دڕێنم
ئه‌ستێره‌كان گه‌ر ده‌هانام بێن
له خه‌می ئه‌و ، كۆشم پڕ ئه‌ستێره ده‌كه‌م ..
بۆ دڵی بۆنی وه‌فای نه‌كردووه
جه‌ورو سته‌می بێ كۆتایی و به‌هانه خۆشتره
عیشوه‌و نازی زیره‌كانه
له ته‌ك ئه‌و هاوڕێ خۆپه‌سندانه خۆشتره
ئه‌ی ئه‌ستێره‌كان چی بوو له نیگای مندا
ئه‌و خوێن گه‌رمیی و گۆرانی و ئاوازه مرد ؟
ئاخر چی بوو ئه‌ستێره‌كان له لێوه‌كانی ئه‌ودا
ئه‌و ئاخه گه‌رمانه‌ی دڵداری مرد ؟
جامی باده‌م سه‌رنگون و پێخه‌فم به‌تاڵ
سه‌رم به‌ڕووی نامه‌كانی كردووه
سه‌رم پی كردووه ، له‌ناو دێره‌كاندا
بۆ شوێنه‌واری وه‌فای ئه‌و بگه‌ڕێم ..
ئه‌ی ئه‌ستێره‌كان
مه‌گه‌ر ئێوه‌ش
له دووڕوویی و جه‌فای دانیشتووانی خاك ئاگادارن ؟
به‌م چه‌شنه‌ن له دڵی ئاسمانییاندا ؟
ئه‌ستێره‌كان ، ئه‌ستێره‌كانی گه‌ش و پاك ؟
من كه ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه‌م دایه به‌ر شه‌ق
تا كامی ئه‌و له عه‌شقی خۆمدا حه‌ڵاڵ كه‌م ..
له‌عنه‌تی خوا له من بێ ، ئه‌گه‌ر بێجگه له جه‌فا
له‌مه زیاتر وه‌فام بۆ عاشقان هه‌بێ !
ئه‌ستێره‌كان !
ئێوه دڵۆپی فرمێسك ئاسا
سه‌رتان ناوه‌ته دامێنی ڕه‌شی شه‌وه‌وه
ئه‌ی ئه‌و ستێرانه‌ی له جیهانی نه‌مریدا
كڵاوڕۆژنه‌یه‌كتان كردووه‌ته ئه‌م جیهانه ..
ڕۆیشت و خۆشه‌ویستیشی له دڵمدا هه‌ر ناڕوا
ئه‌ستێره‌كان ، ئاخۆ چی بوو منی نه‌ویست ؟
ئه‌ی ئه‌ستێران ، ئه‌ستێره‌كان ، ئه‌ستێره‌كان
ماڵی ئاوای وێران نه‌بووی
دڵداره نه‌مره‌كان له كوێوه‌یه ؟
- له ( برگذیده اشعار فروغ فرخزاد ) چاپی سێیه‌م
بڕوانه لاپه‌ڕه 21 و 36 .