Skip to Content

فانۆس … سەلام عومەر

فانۆس … سەلام عومەر

Closed
by تشرینی دووه‌م 2, 2020 General, Poems

دایكم فانۆسێكی هەبوو
كارەبا كوشتی


شەو
لەبەر فانۆسەكەی دایكم هەڵدەهات


سەمای فانۆسەكە
جوانتر بوو
لە سامبا


فانۆسەكە
بشكوژابایەوە
بۆنی مێخەكی دایكم هەر دەهات


كە دایكم كوژایەوە
فانۆسەكە گریا
گریا
گریا
تا تاریكبوون.

mm

ژیاننامە )سەلام عومەر كەریم( *لە ساڵی 1967 لە قەڵادزێ لەدایك بووە .. 1986 ماڵیان دەچێتە هەولێر.. 1998هاوسەرگیری كردو ە.. 1984 وە چیرۆك و شیعر و بابەتی وەرزشی و فۆلكلۆری لە زۆرینەی رۆژنامە و گۆڤارەكانی ئەوكات بڵاوكردۆتەوە. دەستەی دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی ئازادی بووە لەساڵی 1994.. ئەندامی یەكیەتی نووسەرانی كوردە *ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە **سەدان وتاری سیاسی لە رۆژنامەو گۆڤارەكاندا بڵاوكردۆتەوە لە ساڵانی هەشتاكانەوە لە چەندین كۆڕی شیعری بەشدار بووە *لە ساڵی 2000 سەرنووسەری ئەدەب و هونەری رێگەی كوردستان بووە كەرۆژنامەیەكی سەربەخۆ بوو *سەرنووسەری ماڵپەڕی رێگەی كوردستانە * 10 كتێبی چاپكراوی هەیە لە رۆمان و شیعر و چیرۆك +چەند شیعرێکی کراوەتە گۆڕانی و سروود، شیعرێکیشی لە پڕۆگرامی خوێندنی قۆناغی بنەڕەتی دەخوێندرێ * لە ساڵی 1993 وە لە راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان كار دەكات و تا ئێستا بەردەوامە.

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress