
شه‌و و مانگ .. ژاك بریڤێر- و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
Closed
ئه‌و شه‌وه ته‌ماشای مانگم ده‌كرد :
له‌به‌ر په‌نجه‌ره بووم
سه‌یریم ده‌كرد
پاشان په‌نجه‌ره‌كه‌مم به‌جێ هێشت
خۆم ته‌نها كرد و
نووستم .
دوای ئه‌وه ژووره‌كه ڕووناك بووه‌وه
په‌نجه‌ره‌م به كراوه‌یی جێهێشتبوو
مانگ هاتبووه ژوورێ ، لێره بوو
دیار بوو شاد و هێمن
پێم خۆش بوو ختووكه‌ی بده‌م
به‌ڵام نه‌مده‌زانی چی بكه‌م
بێ جووله له‌وێدا مامه‌وه
سه‌یری ده‌كردم ..
زه‌رده‌مسكه ده‌بووه‌وه ..
ئه‌و ده‌مه نووستم .
كه هه‌ستامه‌وه ،
سپێده‌ی ڕۆژێكی دی بوو
له خۆر به‌ده‌ر
شتێك به‌سه‌ر ماڵانه‌وه نه‌بوو .
- له ( هه‌ڵبژارده له شیعری جیهانییه‌وه) ی پۆل شاوول
كه ده‌زگای ( الحداثة) ی بێرووت ساڵی 1990 بڵاوی
كردووه‌ته‌وه كراوه به كوردی – بڕوانه ل 139