
سه‌ربه‌خۆی له نێوان واقیعه‌ت و خه‌وندا …. شاخه‌وان سه‌نگاوی
له دێر زه‌مانه‌وه ته‌ماشا هه‌ر كونجێكی ئه‌م جیهانه بكه‌ین كه مرۆڤی تێدا ژیابێت و بژی ، كاتێك حزب تێدا دروست بووبێ ، به‌و ئامانجه بووه كه هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه ڕه‌واكانی ئه‌و ناوچه‌یه رێكبخات وه چوارچێوه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی پێببه‌خشێت و رزگاری بكات له خۆرسكی ، فره جه‌مسه‌ری . سه‌رئه‌نجامی ئه‌م جۆره له خزمه‌تگوزاری حزب بۆ كۆمه‌لگاكه‌ی هۆكارێك بووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه سیاسیه‌كانی خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی .
به‌ڵام به داخه‌وه له كوردستاندا به رۆژگاری ئه‌مرۆشمانه‌وه هێنده‌ی حزبكان كاریان كردووه به‌و ئامانجه‌ی كه ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان بخاته خزمه‌ت ئامانجه حزبیه‌كانی خۆی ، به نیو هێنده به پێچه‌وانه‌وه كاری له پێناو سه‌رپێخستنی ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان نه‌كردووه به‌تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان . هه‌ر ئه‌میش هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی حزبگه‌رایه‌تی له لای تاكی كورد به چه‌شنه پیرۆزیه‌ك پیرۆز كراوه كه شه‌ن و كه‌و كردنی ده‌رئه‌نجامی كاره‌كانیان و ره‌خنه گرتن لێی كفرێكی ئیلاهیه و لێخۆشبونی ده‌چێته خانه‌ی مه‌حاڵ بوونه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش خالێكی سه‌ره‌تایه بۆ حزبی كوردی كه پێش نهیهرانی كورد به چه‌ند هه‌نگاوێك پێشبركێ بكه‌ن له پێناو داماڵینی تاكی كوردی له ئه‌رك و مافه‌كانی به‌رامبه‌ر به خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، ئه‌میش به ئامانجی په‌یوه‌ستكردنێتی به چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی حزبگه‌رایه‌تی ڕاهێنان پێكردنیان له سه‌ر پیرۆزاندنی حزب و سه‌ركرده په‌رستی .
پێش هه‌موو تاكێك و گروپێك ، شه‌رمه‌زاریه بۆ حزب و سه‌ركردایه‌تی حزبی كوردی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا كار له سه‌ر بنیاتنانی ئه‌م جۆره له په‌تایی حزبگه‌رایه‌تی بده‌ن نه‌ك خزمهتگهرایهتی له كۆمه‌لگای كوردیدا چونكه ترسناكی ئه‌م جۆره په‌تایه كاتێك بده‌ر ده‌كه‌وێت كه ده‌بێته هۆی لێكهه‌ڵوه‌شاندنی هێزی گه‌وره‌ی گه‌ڵ و په‌رته‌وازه‌كردنی به‌هره‌و تواناكان و به‌گژدا دانی ئاراستی جیاوازه‌كانی فكر له كۆمه‌لگادا . ئه‌مه له جیاتی یه‌كخستن و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئایدیا‌و تواناكان و ئاراسته‌كردنیان به ئاڕاسته‌ی سه‌نگه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی دووژمنانی نه‌ته‌وه‌یمان . هه‌ر بۆیه پێویسته له سه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی حزبی كوردی تێبگه‌ن له كوشنده‌ی ئه‌م په‌تایی حزبگهرایهتیه له كۆمه‌ڵگادا ، وه چی دیكه ڕێگه به‌خۆیان نه‌ده‌ن كه ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان بكرێته قوربانی له‌پێناو مانه‌وه یان ده‌سكه‌وته شه‌خسیه‌كان .
چونكه سه‌ربه‌خۆی خه‌ونی له مێژینه‌ی هه‌موو تاكێكی كورده كه له ژێر یه‌ك ئالادا و له چوارچێوه‌ی سنوریكدا كه كوردستان به سه‌ربه‌ستی بژێت . باشتر وایه له سه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی و یه‌كتیی ئه‌گه‌ر سیاستكردنتان به‌و ئامانجه‌یه كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بگه‌یه‌نن به كه‌ناره‌كانی ئارامی و بهردهبازێكیش بن بۆ به‌دیهێنانی ئاوات له مێژینه‌كه‌ی ، ئه‌وا پێویسته تێبگه‌ن له‌وه‌ی كه ریفراندۆم یان سه‌ربه‌خۆی كوردستانی باشور ته‌نها بۆ لایه‌نگران و ئه‌ندامانی هه‌ردووپارت نیه ! به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه به ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ههرێمهیشه به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه ، كه‌واته به دیوه‌كه‌ی تردا هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ( پارتی یان یه‌كێتی ) كه بیه‌وێت سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌ده‌نگی زولالی ئه‌و ڕابگه‌یه‌نرێت ، ده‌بێت سازش كردن بۆ تاكه‌كانی نێو ئه‌م چوار چێوه جوگرافیایه‌ی له‌لا شوره‌یی نه‌بیت به بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه یان لایه‌نگری بۆ هیچ ئاین و نه‌ته‌وه و پارت بكه‌ن تا بگه‌نه ئه‌و ده‌روازه قه‌ناعه‌ت پێهێنهرهی كه سه‌رجه‌م پێهاتهكان و پارته‌كانی باشور له بنیاتنان و سه‌رپێخستی ئه‌م جۆره هه‌وڵانه به‌شداربن ، به ئامانجی دابه‌شكردنی ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان كه له ده‌رئه‌نجامی وه‌ها هه‌وڵێكه‌وه كه دێته ڕێمان . بۆیه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان پێویستی به كه‌سایه‌تی و حزبی سۆپه‌رمان نیه ! به ڵكو پێویستی به به‌رنامه و ئه‌قلیه‌تێكی سۆپه‌رمانی هه‌یه تا ده‌رگای واقیعه‌ت له سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان واڵابكات .
شاخه‌وان سه‌نگاوی
shaxewan.saed@gmail.com