Skip to Content

شیعر/ ئەگەر … مەولود ئیبراهیم حەسەن

شیعر/ ئەگەر … مەولود ئیبراهیم حەسەن

Closed
by ته‌مموز 31, 2020 General, Poems


ئەگەر..ئەم نیشتمانە
هی من بووایە
وەک بەرماڵی نوێژ
لولم دەداو
دەمخستە نێو جانتا
پڕ لە سەفەرەکەم
ئازادی..
خۆت بگرە هاتم
تا لە مەو دوا
هیچ نوێژێکم
بێ نیشتمان
بێ( ئازادیی) نەکردبا


ئەگەر..ئەم نیشتمانە
هی من بووایە
بەو خاکە بە پیتەوە
بەکرێ..دەمدایە چینییەکان
بیکەن
بە کێڵگەی برنج
تا چیتر
لەم وڵاتە کەس
لە برسان خۆی نەکوشتبا


ئەگەر..ئەم نیشتمانە
هی من بووایە
دەمدا ..بە هۆلەندییەکان
بیکەن
بە گوڵزارو گوڵشەن
تا لە مەو دوا
هیچ گەنجێک بۆ ژوان
بە بێ گوڵ نە ڕۆیشتبا


ئەگەر..ئەم نیشتمانە
هی من بووایە
دەمدا ..بەهیندییەکان
بیکەن ..بەمەیدانی
جەژنی ڕەنگەکان
بۆ ئەوەی
لە مەودوا هاوڵاتی
هه موو ڕەنگەکانی
پێکەوە ڕشتبا


ئەگەر ..ئەم نیشتمانە
هی من بووایە
ئاشی ژیانم تێدا
دادەمەزراند
بۆ ئەوەی لە مەودووا
نیشتمان
بیست و چوار سەعاتە
چآوی بە کلی( ژیان) ڕشتبا

……………٧/٢٠٢٠ – هه ولێر

Previous
Next
Kurdish