توانستی ئه‌كته‌ر له نواندنی مۆنۆدرامادا.. هه‌وار فارس به‌نموونه.. كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
مۆنۆدراما،واته شانۆگه‌ری تاكه كه‌سی تائێستا زۆرێك له شانۆكاران،له سه‌رپێناسه‌ی ئه‌م جۆره درامایه بۆ چوونیان جیاوازه، به‌ڵام بۆچوونی زۆرێك له شانۆكاران وایه،كه مۆنۆدراما بریتییه له یه‌ك ده‌نگ و له‌یه‌ك ئه‌كته‌ر.. زۆربه‌ی نووسه‌رانی شانۆگه‌ری ،بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كیان له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی بونیاد ده‌نێن كه له‌نێوان خۆیان دا دیالۆگ ده‌كه‌ن به‌ڵام له ده‌قی مۆنۆدراما دا پشت به یه‌ك كه‌سییه‌ت ده‌به‌ستێت له‌رێگه‌ی چه‌ندین دیالۆگی ناوه‌وه‌ی و ده‌ركی رۆله‌كه به‌رجه‌سته ده‌كرێت .. لێره‌دا زه‌حمه‌تی و ئاسته‌نگ بۆ نووسه‌ر دوورست ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی كاتێ ده‌كه‌ونه گێرانه‌وه بۆئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه بگات به وه‌رگر.
ده‌قی مۆنۆدراما پێویستی به ده‌رهێنه‌رێكی به توانا ولێهاتوو هه‌یه،بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌قی مۆنۆدرامای گێرانه‌وه ده‌رباز بێت ،چونكه بینه‌ر تووشی وه‌رز بوون ده‌بێت. بۆیه ده‌بێ ده‌رهێنه‌ر له رووی ده‌رهێنانه‌وه خاوه‌ن تێڕامانی تایبه‌ت به خۆی بێت كاتێ هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌كات له‌رێگه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر به‌هاوكاری ئیكسسوارت و دیكۆر و رووناكی له‌گه‌ڵ دروستكردنی سینۆگرافیایه‌كی گونجاو بۆ كاره‌كه.
ئه‌كته‌ر له‌نواندنی مۆنۆدرامادا له كرداری شانۆییدا به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌كته‌ره‌رێكی ترپێویستی به سه‌رجه‌م كه‌رسته‌كانی خۆی ده‌بێت وه‌كو ده‌نگ و جوڵه‌و سۆز و گرژی .. بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی بسه‌لمێنێت وچێژ و باوه‌ڕ به بینه‌ر ببخه‌شێت، بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی داهێنان،له هه‌مان كاتدا،نابێ ئه‌زموونی ئه‌كته‌ریش له‌بیر بكرێت ،چونكه فاكته‌ره‌رێكی گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنی نواندنه‌كه‌ی.
هه‌مه‌چه‌شن و جۆراجۆری نواندن له‌نمایشی مۆنۆدرامادا خاڵێكی گرنگی نواندنه نمایشی مۆنۆدرامادا له شانۆگه‌ری (وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم ) كه‌له نووسینی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند خاتوو (گه‌زیزه عومه‌ر) و ده‌رهێنانی (نه‌ژاد نه‌جم ) و نواندنی خاتوو(هه‌وار فارس) -ه به‌رهه‌می گروپی شانۆی هه‌واری شاری كركووك بوو ئه‌م شانۆگه‌رییه، تائێستا له تونس،میسر، به‌غدا،هه‌ولێر ،كه‌ركووك نمایش كراوه خاتوو هه‌وار توانی له رێگه‌ی ئه‌و وزه نواندنه‌ی له نمایشه‌كه‌ی به‌كار هێنا،له ماوه‌ی زیاتر له 40 خووله‌ك له‌رێگه‌ی جه‌سته‌و جووڵه‌و ریتم وهێماكانی.. تارا راده‌یه‌كی باش سه‌رنجی بینه‌ران بۆ خۆی رابكێشێت من بۆخۆم له‌م نمایشه‌دا توانستی راسته‌قینه‌ی هه‌وارم له نواندنه‌كه‌ی بینی ،هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك شوێنی نمایش،هه‌ستمان به،ماندووبوونی ئه‌كرد چونكه ده‌كرد ده‌رهێنه‌ر له رێگه‌ی دیالۆگی بێ ده‌نگ كه زۆر جار له هه‌ندێك نمایش دا بینیومانه، بێ ده‌نگی شانۆیی زۆر به‌هێزتر بووه له دیالۆگی ئه‌كته‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر زیاتر كاری له‌سه‌ر كردبا ده‌كرا هاوكارێكی باشت بێت بۆ ئه‌كته‌ر له هه‌مان كاتدا زیاتر سه‌ره‌نجی بینه‌رانی بۆ خۆی رابكێشێت وزیاتر خزمه‌ت به نمایشه‌كه‌ی ده‌كرد به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رتاپای نواندنه‌كه ریتمێكی خێرای له خۆی گرتبوو،ئه‌م حاڵه‌ته‌مان زۆر به‌كه‌می به‌دی ده‌كرد، زیاتر پشتی به ریتمی خێرا به‌ست بوو..هه‌رچۆنێك بێت خاتوو هه‌وار به هۆی نواندنه‌كه‌ی،وای له بینه‌ر ده‌كرد به‌رده‌وام چاوه‌ڕێ دیالۆگ و جووڵه‌ی نوێی لێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له رووداوه‌كان چی روو ده‌دات ، به واتایه‌كی تر بینه‌ر له نمایشه‌كه‌دا تووشی وه‌ڕز بوون نه‌ده‌بوون ئه‌مه‌ش خاڵێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی نمایشه‌كه بوو له هه‌مان كاتدا نابی رۆڵی هه‌ره‌یه‌ك له ده‌رهێنه‌ر نژاد نه‌جم ، موزیك سیروان عومه‌ر ،دیكۆر به‌رهه‌م یاسین ، ئێكسسوارات،جل وبه‌رگ، رووناكی هونه‌ر شه‌وقی عه‌لی نه‌وزاد،سینۆگرافیا به‌گشتی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هاوكارێكی باشی نواندنه‌كه‌ی هه‌وار خان بوو.
شایانی باسه شانۆگه‌ری ( وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم ) تائێستا به‌شداری چه‌ندین فیستڤاڵی شانۆیی نێوه‌ده‌وڵه‌تی كردوه،چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه وه‌كو: فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی مۆنۆدرامای قه‌رتاج له وڵاتی تونس ، فێستیڤاڵی ڕۆژانی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مۆنۆدراما له میسر، فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای ( یوسف ئه‌لعانی ) له به‌غداد كه خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ به‌خشرابه شانۆكاری كورد ( هه‌وار فارس ) وه خه‌ڵاتی باشترین نمایشی به‌ده‌ست هێنا .
له كۆتاییدا ده‌ست خۆشی له ستاڤی گروپی شانۆی هه‌وار ده‌كه‌م هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم.
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس