ناونیشانی یادێكی كۆچكردوو.. جه‌لالی میرزا كه‌ریم
گیانه! كاتێ تۆم جێ هێڵا
دارمێوه‌كان
هێشووهبهرسیلهی فرمێسكیان
زه‌رد نه‌بووبوو.
سه‌وڵی برژانگی چاوه‌كان
له گێژاوی ون و لێڵا
كلی زه‌ماوه‌ندی نوێیان
نه‌ڕشتبوو.
هێشتا جریوه‌ی مه‌له‌كان
له سێبه‌ری گه‌ڵا و چڵا
هێلانه‌ی بێشكه‌ی نه‌ورۆزیان
نهچنیبوو.
كاروانچییان
له ڕێگای به‌ره‌و ته‌وێڵا
جۆگای ئاره‌قه‌ی ته‌مه‌نیان
نهسڕیبوو.
تۆم جێ هێڵا..
مه‌گه‌ر تۆ خۆت جێ نه‌هێڵا؟
ئاوێنه‌ی ڕووی
داستانی په‌ریزاده‌ی دڵت نه‌شێلا؟
مه‌گه‌ر بۆ خۆت
ئازیزه خهوبینییهكهم!
هه‌ر خۆت لاشه‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌ت
به گاسنی تاجی په‌هله‌وی نهكێڵا؟
تۆم جێ هێڵا و گیانه ئه‌وسا
گولله به‌سه‌ر چه‌كا گریا
چه‌ك به بنكه‌دا، هه‌ڵشاخا.
هاوار! ئه‌وسا
پاسه‌پۆرتی تۆ جێهێشتن
گه‌رچی بۆ سنوورێ بوو: ون
به‌ڵام هێشتا
هاڵاوی خۆشه‌ویستی تۆی لێ هه‌ڵئه‌سا.
تۆم جێ هێڵا و تازه زامی
تارای بووكی خه‌ونه‌كانمان،
هه‌ناسه‌ی گوڵه‌پایزه‌ی..
لێ ئه‌تكا
تازه گۆنای سوێی ناكامی
كێوی هیوای (فه‌رهاد)ی دڵ،
شینی مه‌رگی..
(شیرین) به‌هاره‌ی لێ ئه‌ڕژا.
تۆم جێ هێڵا و
نه‌مئه‌زانی ڕوو له كوێ كه‌م؟
ئازارێك بووم به‌ر به‌ره‌ڵا و
نه‌مئه‌توانی پشتت تێ كه‌م.
خۆزگه‌م ئه‌خواست؛ بمتوانیایه
وه‌ك مه‌لۆتكه‌یه‌ك بوومایه
له باوه‌شتا بمردمایه
نه‌ك شێتانه
بازم به‌سه‌ر
سێبه‌ری خۆما بدایه.
كاتێ ڕۆییم.. گوڵهشهوبۆ
لێوی تینووی ته‌ڕ نه‌كردم.
په‌ڵه‌ی خه‌ستی.. چاوی ئاسۆ
بۆ لا نیگای خۆی نهبردم.
بۆم نه‌كرا سه‌ر له ئارامگای
نه‌ء.. په‌رستگای
تاكه دڵداره‌كه‌م بده‌م
تا.. له به‌رده‌م كۆتی پێیا
له‌به‌ر ڕێچكه‌ی خوێنی ڕێیا
سه‌رم كه‌چ كه‌م.
جێت ئه‌هێڵم! ناچار.. ناچار
… چونكه به‌هار
له وه‌رزی شاری ژیانا،
بۆته چه‌پكێ ژاڵه‌ی پرسیار.
پرسیار له: ناو
له: هه‌ڵسانی ڕێژنه‌ی به‌تاو
له: گیانی ئۆقره نه‌گرتووی
هه‌نگاوی ڕێی به‌ره‌و هه‌تاو.
ڕۆییم.. چڵێ بزه‌ی ڕێگا
وه‌ك په‌پووله
به ڕوومه‌تی خهمناكیما
پژا و سووتا
سووتا و پریشكێكی پشكۆ
له‌ناو دڵما بووه؛ چرۆ
په‌ڕه‌ی ڕازی هه‌ڵوه‌ریوی به‌ر سێداره
بووه هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ.
: – بۆ كوێ ئه‌ڕۆی؟
خه‌می كام خۆڵه‌مێش ئه‌خۆی
كام سه‌نگه‌ری جێماو ئه‌گری و
ته‌رمی كام شه‌هیدان ئه‌شۆی؟.
- ئه‌ڕۆمه ئه‌و ئاسمانانه‌ی
بۆ سه‌رچاوه‌ی
حه‌وته‌وانه‌ی
پشتاوپشتم ئه‌به‌نه‌وه. - ئه‌ڕۆمه ئه‌و دۆزه‌خانه‌ی
ژیانه‌وه‌ی
لاوانه‌وه‌ی
گوڵم به گڕ ئه‌شۆنه‌وه. - ئه‌ڕۆمه ئه‌و شه‌قامانه‌ی
چاوی حه‌زم
ڕێبوارێكی سه‌رگه‌ردانه.
ئه‌ڕۆمه لای ئه‌و دڵانه‌ی
تاسه‌ی ڕه‌زم
تاڵ تاڵ ئه‌گریجه‌ی بارانه.
تۆم جێ هێشت و
ئاخ! كه تاڵاوی ئه‌م كۆچه ڕه‌شه‌م چێشت و
ئۆخه‌ی! په‌لی مناڵه وردیله‌كانم
نه‌ء! كه‌ژاوه‌ی بێههوارگهی شیعره‌كانم
بۆ لێبووردن.. پڕی گیرفان
نه‌برده به‌ر كۆشكی سوڵتان.
تۆم جێ هێشت و
ئه‌م ههنسكهم
ئه‌م پریاسكه پڕ له زامه‌م
ئه‌تك نه‌كرد..
بۆ پڵپڵه‌ی لووته‌وانه‌ی
جهژنهزۆڵی حه‌وتی نیسان.
تۆم جێ هێشت و
سه‌ره‌تای ئه‌م جێهێڵانه
لای من گیانه
پڕ گریانه
پڕ سووتانه
پڕ هه‌ڵسانه
پڕ له ته‌وری خوێن وه‌شانه
پڕ له هه‌ڵۆی ئه‌شكه‌وت زانه
پڕ هۆنراوه‌ی سه‌رگه‌ردانه
پڕ عیشقی تۆی كوردستانه.
1991