دیسان مه‌رگی تاڵی كۆڵبه‌ران..دیسان قوربانیانی ده‌ستی نیزامی سه‌رمایه … نه‌جم محه‌مه‌د
به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێ كۆڵبه‌ری هه‌ژارو ده‌ست كورت وزه‌حمه‌تكێش له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا له سنووره بێ ڕه‌حم ودروستكراوه‌كانی (سه‌رده‌شت ) ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا…ئه‌م ئینسانه زه‌حمه‌تكێشانه بۆسه‌یران وسه فاو گه‌شت و سێڵفی وێنه‌گرتنی جوانی سروشت له‌كاتی به‌فرباریندا ڕوویان نه‌كردبویه ئه‌وچیاودۆڵه به‌ڵكو به‌دوی بژێوی و گه‌ڕان به‌دوی ناندا ڕویان كردبویه ئه‌وێ…ئه‌وان به‌چله‌ی سه‌رما به‌گڕه‌ی گه‌رما..له‌جوانی به‌هارو ماته‌می پایزدا به‌رده‌وام هه‌میشه له‌وێبوون وهیلاك و ماندووی ڕه‌نج بوون تاسفره‌ی ماڵه‌كانیان خاڵی نه‌بێ..تاماڵ ومناڵه‌كانیان بێ به‌رگ نه‌بن..ئه‌وان لێره ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیان ده‌چێشت تا گوڵی بزه له‌سه‌رلێوی مناڵه‌كانیان گه‌شاوه‌بێ …تاژیانی ووردیله‌كانیان حه‌ساوه‌بێ ئه‌وان لێره وه‌ك ئاگر ده‌سوتان .وه‌ك به‌فرده‌توانه‌وه تاوه‌كو ژیان ببه‌خشنه ئازیزه‌كانیان
.ئه‌م كۆڵبه‌ره ئازیزانه قوربانیانی ده‌ستی نیزامی سه‌رمایه‌ن ئه‌م نیزامه نائینسانیه ئه‌م ئینسانه ئازیزانه و ملیۆنه‌ها ئینسانی تری له‌سه‌رگۆی ئه‌م زه‌مینه موحتاج به‌پاروه نانێك كردووه تاژیانی خۆی وهێزی كاری خۆی له‌پێناویدا بفرۆشێت تاوه‌كو نان به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌بارته‌قای گه‌وره‌یی ئه‌م دونیا نابه‌رابه‌ره سه‌روه‌ت وسامان هه‌یه كه‌به‌شی هه‌موان بكات و له‌هه‌موانیش زیاد بێت به‌ڵام سه‌رمایه‌داران له‌پێناو قازانج په‌رستی وكه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌دا ژیانێكی ئینسانیانه و خۆشگوزه‌رانه به‌م ئینسانانه ڕه‌وا نابینن وئینسان له‌ژیانێكی سه‌خت و مه‌مره مه‌ژیدا ڕاده‌گرن وموحتاج به‌كارو پاروه نانێكی ده‌كه‌ن وخۆشیان له‌ژیانێكی شاهانه‌و خۆشگوزه‌رانه‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن..ئه‌م كۆڵبه‌رانه‌ش ئینسانن و شایه‌نی ژیانێكی ئینسانیانه و خۆشگوزه‌رانه‌ن كه‌شیاوی ئینسان بێ بۆ گه‌یشتنی ئینسانه‌كانیش به‌ژیانێكی ئینسانیانه و خۆشگوزه‌رانانه پێویسته خه‌بات بكه‌ین دژی نه‌زم ونیزامی سه‌رمایه‌داری …پێویسته یه‌كگرتوو وڕێكخراو بین ..بژی ژیان ..بژی ئینسان …بژی كۆمه‌ڵگای یه‌كسان ..بمرێ نیزامی سه‌رمایه‌داری كه‌سه‌رچاوه‌ی هه‌موو مه‌ینه‌ت و ده‌ردوئازاری..