
شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت … 3… سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
كێن ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن؟
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
به‌شی سێیه‌م…..
(زۆر شت، یان زۆر پابه‌ندی هه‌ن خه‌ڵك له پێناویان‌دا خۆیان به كوشت ده‌ده‌ن، یان له پێناویان‌دا خۆبه‌خشانه ژیانی خۆیان ده‌به‌خشن، به‌رگریكردنیش له ئوممه‌ت، ئه‌گه‌ر هه‌ست كرا هێرشی له‌سه‌ره، یه‌كێكه له‌و پابه‌ندیانه – جۆن ماك)
دوای شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كورد، ڕوخانی به‌عس له 2003 ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه بوو كه كورد ده‌یتوانی لێیه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵێنێ كه ئه‌مڕۆ هه‌ڵیهێناوه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و قۆناغه بۆ كورد قۆناغێكی دیكه‌ی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ بونیات نانی ژێرخان و سه‌رخانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌مدیده، به‌ڵام بونیات نه‌نرا.
ڕووداوه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیش كێشه‌ی كوردیان برده قۆناغێكی پێشكه‌وتووتره‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا جێگیركرا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاو و ده‌ستكه‌وتێكی زۆر باش بوو، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له چوارچێوه‌ی ئه‌و عێراقه‌دا بمێنێته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌م وڵاته به هۆكاری پێكهاته‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و لێكترازان و دابه‌ش بوون ده‌چێ، بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغه‌كانی دواتردا بتوانرێ سوودی پێویست له هه‌ر گۆڕان و پێشهات و ده‌رفه‌تێك كه بۆ كورد دێنه پێش وه‌ربگیرێ، به ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی تر بچینه پێش و به ئاشكرا ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو شه‌رممان كردوه یان له خۆمان ڕانه‌دیوه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و ڕاشكانهوه به هه‌موو لایه‌كی ڕابگه‌ێنین، رایبگهێنین، ئه‌و دروشمه‌ی له‌ماوه‌ی 40 ساڵی شۆڕشی نوێ‌دا به‌رده‌وام وێردی سه‌ر زاری نه‌وه‌ی نوێ بوو بخرێته بواری جێبه‌جێكردن. به‌مه‌رجێك له‌و ماوه‌یدا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌و كه‌ناره ئارامه نرابن.
ئێستاش كه پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق هاتۆته پێش، پێشتریش ئه‌گه‌ر جاروبار ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وروژاندرابێ، مانای وایه مه‌سه‌له‌یه‌ك له ئارادایه، مه‌سه‌له‌یه هاتۆته گۆڕی و مشتومڕی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له دۆخێك‌دا ڕووده‌ده‌ن كه كێشه‌و گرفته‌كان له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسساز، له سه‌روی هه‌موشیانه‌وه مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی نه‌وت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدای گه‌یاندۆته دۆخێكی هه‌ستیار بۆ هه‌ردوولا، ئه‌گه‌رچی به‌غدا چه‌ند جارێك له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه سه‌ركردایه‌تی كوردی سه‌رپشك كردوه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێ جیابێته‌وه و ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌ێنن، به‌ڵام كورد هیچ ئاماده‌ییه‌كی نه‌بووه و زه‌مینه سازییه‌ك بۆ جیابوونه‌وه له عێراق له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه هه‌ستی پێنه‌كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد وێڕای كێشه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێكانیدا كه به درێژایی مێژوو به هه‌موو تواناییهكیانهوه دژایه‌تی كوردیان كردوه و رێگرێكی سه‌رسه‌ختی پرسی به ده‌وڵه‌تبوونی كورد بوونه، له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ست به هیچ پشتیوانییه‌ك بۆ كورد نه‌كراوه، له سه‌ر ئاستی ناوخۆشدا كۆده‌نگییه‌ك نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاتی ئه‌وه هاتبێت كورد له به‌غدا جیابێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له كاتێكدا پرسی جیابوونه‌وه ده‌هێنرێته پێشه‌وه، بارودۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك له پاشه‌گه‌ردانی دایه، مومكین نییه بتوانرێ فرامۆش بكرێ و به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حاله‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كه، له نێوان چوونه پێش و گه‌ڕانه‌وه‌دا، كه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی حه‌كیمانه هه‌نگاوه‌كان نههاویشترین، دوور نییه هه‌م هه‌نگاوه‌كه بۆ پێشه‌وه و هه‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه، زه‌برێكی كوشندهبێ له كه‌مه‌ری كورد.
هه‌موو ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ڕووده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وا تێكنه‌چووه به ئاسانی بتوانرێ چاك بكرێنه‌وه.
كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كان، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه كزبوون و نه‌مانی متمانه به یه‌كتر، له‌و په‌ڕیدایه، ئه‌وه‌شی زیاتر هه‌ست پێكراوه ئه‌وه‌یه كه پێده‌چێ ده‌ستی هه‌ردولا به‌غدا و هه‌ولێر لای یه‌كتر ئاشكرا بێ، كه به‌لای منه‌وه ئه‌مه خاڵێكی لاوازی سیاسی سه‌ركردایه‌تی كورده كه ناتوانێ به پێی پێویست هه‌نگاوی جدی و به‌كرده‌وه هه‌ڵێنێ.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌كرێ بڵێین پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بیركردنه‌وه له جیابوونه‌وه له به‌غدا، جگه له‌و خواسته‌ی كه له ناخی ههریهكهماندا هه‌یه، ئه‌و هۆكارانه‌ن كه هه‌ولێرو به غدا به هۆی ناكۆكییه‌كان و نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش دروستیان كردوه. ئه‌مه‌ش جگه له‌و به‌رنامه و سیناریویانه‌ی له پشتی په‌رده‌كه‌وه داڕێژراون و سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌ك یه‌ك ئاگاداری ڕووداوه‌كانی پشتی په‌رده نین.